
توندوتیژی دژ به ژنان و شێوه جۆراوجۆره‌کانی
به‌بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر،ڕۆژی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان
مێژووی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان
دانانی ڕۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر وه‌ک رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان،به‌هۆی شۆڕشی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانی خواز له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری و حکومه‌تانی ژێر چه‌پۆکی سه‌رمایه‌داری هاته ئاراوه.45ساڵ پێش له ئێستا و له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا،3خوشکی خه‌ڵکی کۆماری دۆمێنیکه‌ن،به ناوی خوشکانی میرابیل،له‌دوای چه‌ندین مانگ ئه‌شکه‌نجه،سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئه‌منی سوپای ئه‌و وڵاته کوژران.(تاوان)ی ئه‌م 3خوشکه به‌شداری له چالاکیه سیاسیه‌کانی دژ به حکومه‌تی دیکتاتۆریی زاڵ به‌سه‌ر دۆمینیکه‌ن بوو.
21ساڵ له دوای ئه‌م ڕاستیه،به‌واته ساڵی 1981،له کۆنفرانسێک له بۆگۆتا،پایته‌ختی کۆڵۆمبیا،له‌لایه‌ن داکۆکیکارانی مافه‌کانی ژنان له ئه‌مریکای لاتین و ناوچه‌ی کارائیب به‌سترابو،پێشنیاری ئه‌وا کرا که ڕۆژی کوژرانی خوشکانی میرابیل بکرێته ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان.ئامانج له‌و پێشنیاره ئه‌وه بوو که هه‌م ڕێز له خه‌باتی ئازادیخوازانه و یه‌کسانیخوازانه و بوێریی ئه‌م 3خوشکه گیانبه‌ختکردوه بگرن و هه‌م سه‌ره‌نجی بیری گشتی به‌ره لای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ڕابکێشن.ئه‌م هه‌وڵانه بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی تا له ساڵی 1999.ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش ڕۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ری به رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان به ڕه‌سمی ناساند.
ساڵــــێک دواتریش،ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،به واتای له ساڵی 2000بڕیارنامه‌ی1325ی به ناوی(ژنان،ئاشتی و ئاسایش) په‌سه‌ند کرد.ته‌وه‌ره سه‌رکیه‌کانی ئه‌م بڕیارنامه‌یه،پێشگیری کێمهکیش و دژایه‌تی له ناوه‌وه و له نێوان کیشوه‌ره‌کان،ده‌سته‌به‌ری به‌شداری ژنان له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها پێش‌گرتن له زیادبوونی توندوتیژی دژ به ژنانی ده‌گرته‌وه.ئه‌م بڕیار نامه‌یه هۆکارێکه بۆ ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان بکێشرێنه لای مێزی دادگایکردن.به‌ڵام به‌داخه‌وه نه ته‌نیا ڕێکخرای نه‌ته‌وه‌یی،به کرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیار نامه‌یه خۆی له چاو زۆربه‌ی بڕیارنامه‌کانی تر په‌یگیری نه‌کرا و هیزی به‌کرده‌وه ده‌رهێنانی نه‌بوو،بهڵــــکو ده‌وڵه‌تانی جینایه‌تکار و دژهژنیش که ئه‌ندامی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانن،به‌شێوه‌ی گشتی بڕیارنامه گه‌لێکی ئاوا قبوڵ ناکه‌ن و به‌رده‌وام و بێپسانهوه له هه‌موو زه‌مینه‌کانی ئابوری،سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی هه‌ڵاواردنێکی به‌ربڵاو و ئاشکرا دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ماوه‌ی 12ساڵی ڕابردوودا،به واتای له کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی بڕیار نامه‌ی(ژن،ئاشتی و ئاسایش) ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،،رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر،به خۆپیشاندان و ڕێپێوان،گه‌ڵاله‌کان و ڕێگه‌ی کاره یاسایی و مافه‌کان،به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین سیمیناری زانستی و پسپۆڕی و ….به‌ڕێوه ده‌برێت.
بان کی‌مۆن سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان،ساڵی پار له وته‌یه‌کیدا به بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر،توندوتیژی دژ به ژنانی به که‌موکورتییه‌کانی مافی مرۆڤ وه‌سف کرد.هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که کرده‌وه‌ی توندوتیژیی جۆرێکه له جۆره‌کانی تاوان و جێگه‌ی په‌سه‌ند نیه و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندی هه‌وڵه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش دوا.
مۆن،داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد که سیستمێک بۆ چاودێریکردن و پاراستنی خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره تاوانانه دابنێت.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان درێژه‌ی به قسه‌کانی دا له ڕاگه‌یاندنێکی خۆیدا ڕایگه‌یاند که شهخصهن مه‌به‌ستیه‌تی که لیژنه‌ی به‌رێوه‌بردنی کارزار له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه ئه‌ستۆ بگرێ که تا ساڵی 2015 به‌رده‌وام ده‌بێت و گرێدراوه به به‌هیز کردنی حه‌ساسیه‌ت سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژ به ژنان و به‌هێز کردنی ئیراده‌ی سیاسی بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه.بان کی‌مۆن ته‌ئکیدیشی کرده‌وه له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره توندهتیژییهکان دژ به ژنان ئامانجی ئاشکرای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه.
توندوتیژی چیه؟
توندوتیژی شێوه‌یه‌که له ڕه‌فتارکردن که بۆ کۆنترۆڵ و دروستکردنی ترس و تۆقاندن به‌رامبه‌ر تاک و یان کۆمه‌ڵگا ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتر بۆ کۆنترۆڵی جوڵه و ڕه‌فتار و کرده‌وه‌ی تاکه‌کان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت که ده‌بێته هۆی زیانه‌کانی ڕۆحی،ده‌رونی و جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر مرۆڤه‌کان.
چه‌پاندن،تیرۆر،زیندان و ئه‌شکه‌نجه،له‌سێداره دان و دروستکردنی ترس و خۆف له کۆمه‌ڵگا توندوتیژی گه‌لێکن که ڕژێمه دیکتاتۆر و ئاینیی و مرۆڤ ئازار ده‌ره‌کان له ڕیگه‌ی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چاودێریکردن و سیخوڕه‌کانی خۆیانه‌وه که له‌ژێر ڕکێفی حکومه‌تدان دژ به کۆمه‌ڵگا به‌کاریان ده‌هێنن.
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ئایین و دابونه‌ریته کۆن و به‌سه‌رچوو و فه‌رهه‌نگی باوکسالارانه که له‌لایه‌ن خودی سیسته‌مه‌وه بۆ دوبه‌ره‌کی و ملکه‌چ کێشانی خه‌ڵک که‌ڵک له‌وه وه‌رده‌گرن و تێکهه‌ڵکێشی تانوپۆی کۆمه‌ڵگای ده‌که‌ن و ده‌بێته هۆی بره‌وپێدانی توندوتیژی،هه‌ژاریی و ده‌ستبه‌تاڵی و باوه‌ڕه ژن ئازارده‌ره‌کان بیروباوه‌ڕی پیاوسالارانه و په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژیی له کۆمه‌ڵگا،که قوربانیانی سه‌ره‌کی ئه‌م توندوتیژیانه له ڕاستیدا هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به ڕیژه‌یه‌کی زۆر ژنان و منداڵانن.
قسه له‌سه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و شێوه جۆراوجۆره‌کانه.
ئاماره دڵته‌زینه‌کان له‌باره‌ی توندوهتیژی دژ به ژنان له سه‌رانسه‌ری دونیا به‌تایبه‌ت له کیشوه‌ره‌کانی جیهانی سێهه‌م ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر و به‌ربڵاوتر ده‌بێت،ئه‌م توندوتیژییانه که به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت پێکدێت له؛
*توندوتیژی جه‌سته‌یی؛که ئه‌م شیوازانه له خۆ ده‌گرێت؛گرتن و به‌ستنه‌وه،چنگ لێگرتن،ڕاکێشانی قژ،ده‌رکردن له ماڵ،لێدان،بێبه‌ش کردن له خواردن،گاز لێگرتن،زله لێدان،مشت و شه‌ق لێدان و پاڵ پێوه‌نان.
*توندوتیژیی خێزانی؛که تێکشکانی مێزی خواردن، شکاندی که‌لوپه‌لی ناوماڵ و …هتد
*توندوتیژی ده‌رونی قسه‌یی؛یه‌کێکی تره له شێوازه‌کانی توندوتیژی که به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌درێت که به به‌کارهێنانی قسه‌ی ناحه‌ز و سوک و تۆمه‌ت دانه پاڵ،به‌هانه‌گرتنی زوو زوو، قسه له‌گه‌ڵ یه‌ک نه‌کردن و لاوازیی خۆشه‌ویستی،ڕه‌خنه گرتن له شێوه‌ی جسم و جلوبه‌رگی ژن خۆی ده‌بینێته‌وه.
*توندوتیژیی ڕه‌گه‌زیی و ناموسی؛ده‌ستدرێژی سێکسی،خه‌ته‌نه‌ی ڕه‌گه‌زیی،کوشتنی ناموسی،ناچارکردنی له‌باربردنی منداڵ،یان دوگیانی به‌زۆر و نه‌ویستراو،نه‌بونی پاریزگاری ته‌ندروستی ڕه‌گه‌زیی،پێش‌گرتن به هه‌بونی په‌یوه‌ندی ڕه‌گه‌زیی،له هه‌ر یه‌ک له‌م توندوتیژیانه خۆی باسێکی قوڵ هه‌ڵده‌گرێ.
*یه‌کێکی تر له جۆره‌کانی توندوتیژی هه‌ڕه‌شه ی ئازار دان و کوشتنه؛هه‌ڕه‌شه‌ی ئازار دانی که‌سه نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ری ژن،له‌وانه دزینی منداڵ…هتد
*توندوتیژیی ئابوریی؛زۆرێک له پیاوان به که‌ڵک وه‌رگرتن له هۆکاری دارایی و ئابوریی،ژنیان خستۆته ژێر ڕکێفی خۆیانه‌و ده‌یان چه‌وسێننه‌وه.ئه‌م پیاوانه ڕێگه له سه‌ربه‌خۆیی دارایی هاوسه‌ره‌کانیان ده‌گرن،له دارایی تایبه‌تی ژناندا ده‌ستوه‌رده‌ده‌ن به نه‌دانی خه‌رجیی ماڵ و نه‌دانی پاره‌ی ته‌واو بۆ ژنان کێشه و نه‌هامه‌تی دارایی دروست ده‌کات.
*توندوتیژیی یاسایی؛ته‌ڵاق،فره ژنی،سیغه،په‌یوه‌ندی دور له چاوی ژن و په‌روه‌رده‌ی منداڵ،پێشگرتنی پیاو له جیابونه‌وه له ژنه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی حه‌زی ژنه‌که.
*ڕێگه گرتن له نه‌شونمای فیکریی،په‌روه‌رده‌یی و به‌شداری له چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی کارکردن،جۆرێکی تره له توندوتیژی که ده‌بێته هۆی سنوردار کردنی په‌یوه‌ندی ژن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا،خێزان و هاورێیانی.
*توندوتیژیه‌کانی تر؛توندوتیژیی له دژی هاوڕه‌گه‌ز بازانه که سوکایه‌تی پێکردن، و گاڵته پێکردن و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافه مرۆییه‌کان ده‌گرێته‌وه.
له دونیای ئه‌مرۆیدا که سه‌رمایه‌داریی و ده‌وڵه‌تانی لایه‌نگری سه‌رمایه،چاوسهندنهوهیهکی بێ وێنه‌ی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا هێناوه،به تایبه‌ت سته‌م له به‌رمبه‌ر ژنان،ته‌نها به ئازاری ڕه‌گه‌زیی و جه‌سته‌یی و ڕۆحیی ژنان سنوردار نه‌بوه،به‌ڵکو چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی زۆر قوڵتر له‌وه و سامناک تر له‌وه له ئارادایه؛سیستمی سه‌رمایه‌داری ڕێک سته‌م له به‌رامبه‌ر ژنان و پیاو سالاری به شکڵ و شێوازی جۆراوجۆر له کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م دێنێته‌وه په‌ره‌ی پێده‌دا،که‌واته خه‌بات له دژی سته‌م به‌رامبه‌ر ژنان،ناتوانێت له خه‌باتی چینایه‌تی له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بێ ده‌ست بردن بۆ بنه‌ڕه‌ته مێژوییه‌کان چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی چین و په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌داری جیابێت.
لێکدانه‌وه لیبڕالیه‌کان و خه‌بات له دژی نا یه‌کسانی ژن له‌گه‌ڵ ئاسۆ و داهاتووی ئه‌م بیروباوه‌ڕه،سه‌ره‌تا چه‌وساندنه‌وه‌ی مێژویی ژن به‌لاڕێدا ده‌بات،و دووه‌م خه‌باتی ژنان به کۆمه‌ڵیک گۆڕانکاری یاسایی له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سنوردار ده‌کات.
توندوتیژیی و هه‌ڵاواردنی ژنان و چه‌وسانده‌وه‌ی ژن،له‌و کاته‌وه‌ی که چینه‌کان له مێژوودا سه‌ریان هه‌ڵداوه،چووه ناو قۆناغێکی نوێوه.پێش له‌و مێژووه،ژنان له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ پیاواندا هاوبه‌ش بوون.ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری له ته‌واوی جیهاندا زاڵه و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی باڵاده‌سته به‌ڵام توندوتیژیی له به‌رامبه‌ر ژنان،له توندوتیژیی حکومییه‌وه بگره تا توندوتیژیی له خێزاندا،له شوینی کار و سه‌رشه‌قامه‌کان به شێوه‌گه‌لێکی جۆراوجۆر له ئارادایه.
توندوتیژیی له دژی ژنان،له‌گه‌ڵ بانگه‌شه کردنه‌کانی حکومه‌ت و ڕێکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به که‌م بوونه‌وه‌ی،هه‌روه‌ها دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو و ئاشکرا و قیزه‌ونه.ژنانی جیهان،له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌کان له وڵاتانیی جۆراوجۆر،ئامانجی توندوتیژییه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کان،له سه‌رکوتی حکومیی،لێدان و بیڕێزی له کۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه،سووکایه‌تیپێکردن،خه‌ته‌نه‌ی ڕه‌گه‌زیی و بێبه‌شی ئابوریی بگره تا قوربانی کوشتنه ناموسییهکانن.هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیی زمانی و قسهیییش به‌شێکه له‌م توندوتیژییانه.
ئاماری سندوقی کۆمه‌ڵی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،به‌راوردی کردوه که ساڵانه 5000ژن له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه به هۆکاری ناموسی ده‌کوژرێن.له‌هه‌ر 5 ژن 1 ژن رۆژانه ده‌ستدرێژی یان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سیکسیان ده‌کرێته سه‌ر.
بۆ ڕیشه کێش کردنیی توندوتیژیی دژ به ژنان نه ته‌نیا ئه‌بێت خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه دژ به داب‌و نه‌ریته‌کان،فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری ئاینی و کۆنه‌په‌رستانه و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ڕێکخراو بکرێت،به‌ڵکو ئه‌بێت خه‌باتی به‌رده‌وام و بێپسانهوه دژ به سیسته‌می جیاکردنه‌وه و نایه‌کسانی سه‌رمایه‌داریی که به دواکه‌وتوویی و نایه‌کسانی بۆ به‌رده‌وامی ژیان پێویستی پێیه و ده‌وڵه‌تانی پاریزگاری ئه‌م سیسته‌مه‌یش ڕێکخراو بکرێن.
هیچ مرۆڤیکی یه‌کسانی خواز،ناتوانێت ته‌ماشاچی بێڕێزیی و توندوتیژی دژ به ژنان بێت.ئه‌بێت له‌هه‌ر هه‌لێک که ده‌ڕه‌خسێ که‌ڵک وه‌ربگرن بۆ خه بات.ئێستا گۆشه‌کانی ئه‌م خه‌باته له چواردیواری ماڵدا سنوردار بکرێته‌وه یان له شوینی کار و خوێندن به شیوه‌یه‌کی گشتی ده‌بێت له هه‌موو مه‌یدانه کانی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره‌ی پێبسێنرێت.
هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تی کردن به ژنان،هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تی کردنه به هه‌موو مرۆڤایه‌تی.به‌مجۆره،ئه‌بێت مرۆڤه ئازایخواز و یه‌کسانی خوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به بێ مافی ژنان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی گونجاو و به‌رده‌وام له خۆیان نیشان بده‌ن.