گفتوگۆی ئیدریس عەلى لەگەڵ ساڵەح سوزەنى
شه‌پۆلی نوێ به نوێترخوازانهوه ده‌ست پێده‌کا و هه‌ڵده‌کشێ!
وتوێژێک له‌گه‌ڵ ساڵح سووزه‌نی
ئاماده‌کردنی؛ ئدریس عه‌لی…..
ساڵەح سوزەنى، یەكێكە لەو دەنگە شیعریانەى كە ئێستا لەكوردستانى رۆژهەڵات بەشەپۆلى شیعرى نوىَ دەناسرێنەوە، ئەم شاعیرە جگە لەوەى رۆڵێكى ئەكتیفو كاراى لەسەرپێخستنى ئەم رەوتە تازەیەى شیعریدا هەیە، هاوكات خاوەنى دیدگایەكى رەخنە گرانەشەو تائەندازەیەكى باش توانیویەتى بوونى مەعریفەى خۆى لەو نێوەندەدا بسەلمێنێت، بۆزیاتر ئاشناكردنى شەپۆلى شیعرى نوىَو ئەو ئاڕاستە رەخنەییانەى ئێستا لەدونیاى ئەدەبیماندا هەیە، ئەم دیدارەمان لەگەڵدا سازكرد.
شه‌پۆڵی شێعری نوێ چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟ ئایا پرۆژه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراو بوو؟
شه‌پۆلی نوی به‌رده‌وام له‌هه‌ڵسان و هه‌ڵچوون و ئارام بوونه‌وه و بچڕان و رێخۆشکهریدایه بۆشه‌پۆلی نووێی دواتر، ئه‌مه له‌راستیدا مێژووی مرۆڤایه‌تیش ده‌گرێته‌وه له هه‌موو بواره‌کانی فه‌لسه‌فه و زانست و هونه‌ر و ده‌سه‌ڵاته به‌حه‌ز وناحهزهکانیهوه…و به‌رده‌وام راوه‌ستانی زۆر گه‌نینی لهدوابووه.. شێعریش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی زمانیی له‌و پێناسه‌یه به‌ده‌ر نیه.. شه‌پۆل به‌دوای شه‌پۆل و قۆناغ به قۆناغ له‌هه‌ڵس و که‌وت و هه‌ستان و شکانه‌وه و ههڵسانهوهیدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه.. ئه‌مه به مانای پشت گوێخستن و به‌که‌م زانین و سووکایه‌تی کردن به ئه‌ده‌بی پێشتر نیه ، باهه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڵێم و لای نه‌ریتخوازان به کافر و مورته‌د حیسابی جیام بۆ نه‌کرێته‌وه(!!) که‌وایه نوێترخوازی وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک به‌رده‌وام ئاماده‌یه، به‌شێکه له هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ و ره‌گ و ریشه‌ی له ناخی مرۆڤایه‌تی داکوتیوه.. و هه‌موو گه‌شه و نه‌شه و پێشکه‌وتنێک له‌و پرۆژه به‌رده‌وامه‌وه سه‌رچاوی گرتوه و ده‌گری.. به‌م پیشهکیه کورته‌وه با دیسان بینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که‌ی جه‌نابت؛ نامهه‌وێ وه‌ک سه‌له‌فیه‌تی ئه‌ده‌بی ده‌ڵێ؛ ده‌ستپێکی ئه‌م شه‌پۆله نوێیه ببه‌ستم به خۆم و"شێعره‌سات'ه‌وه و باوکێکێکی ئه‌ده‌بی دیکه ساز بکه‌م.. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر نوێترخوازی وه‌ک بچڕان له ئه‌ده‌بی پێشوو بخوێنینه‌وه.. شێعره‌سات به‌راستی ده‌ستپێکی ئه‌و بچرانهیه.. به‌ڵام من خۆم حه‌ز به‌و چه‌شنه خوێندنه‌وه‌یه ناکه‌م و به گشتی ئه‌ده‌ب دوور له نێواندهقێتی نازانم و ئه‌و درێژ بوونه‌وه و ره‌وته به‌رده‌وامه به ئێمه‌شه‌وه کۆتایی نایی و نه‌هاتووه.. به‌شی دووهه‌می وتاری "ئپیستمۆلۆژیای شێعری کوردی" وه‌لامێکه به پرسیاره‌که‌ی ئێوه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وتاره ره‌نگه له‌مدیو بلاو نه‌بووبێته‌وه کورته‌یه‌کی دێنمه‌وه؛
" به پێی خویندنه‌وه‌ی ده‌قه شیعریه‌كان له روانگه جۆراوجۆره‌كانی ره‌خنه‌ی نوێی وڵاتانی رۆژئاوا و وه‌رگیرانی ئه‌و وتار و كتیبگهله به‌زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و دواجار كوردی هه‌روه‌ها ئاشنایه‌تی هێندێ له شاعیران و رووناكبیرانی كورد به زمانگه‌ل بیانی/ ئه‌و وڵاتانه‌ی به لێشاو په‌نابه‌ر و موهاجر /كوچ كردوو/یان بۆ ده‌چێ.. شاعیرانی كوردیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا تێكه‌ڵاوی ئه‌و نوێخوازییه بن و شه‌پۆل به‌دوای شه‌پۆل دا زمانی شێعریشیان خسته شه‌پۆلان؛ شه‌پۆلی یه‌که‌م ده‌غده‌غه‌ی فۆڕم بوو له شیعری كوردیدا.. فوڕم چیه؟ به رای من فوڕم مهیداندانه به زمان وه‌ك سیسته‌میك نیشانه‌ی وانمووده simvlacrmu بۆ ده‌ر خستنی ئه‌وپه‌ڕی وانموودگهری و ده‌رچوون له بازنه‌ی «موسولی» ئه‌فلاتوونی واتا زمان گومان له‌خۆشی ده‌كا وه‌ك حه‌قیقه‌تێك و ئیتر نایهه‌وێ ده‌وری واقیع و شبهی واقیع بگێڕێ و جه‌خت بكاته سه‌ر مانا و كۆمه‌ڵ و كه‌سایه‌تی شاعیر،به‌ڵكوو هه‌وڵی سازكردن فوڕم ئه‌دا به شیوهگهل جۆراوجۆر..
قۆناغی زمان به‌نیشانه‌ی وانمووده(نواندنه‌وه)؛
له‌م قۆناغه‌دا زمان هه‌وڵئه‌دا بهدهمامكی /نه‌وه‌ك ئالای/ وانوێنراوییهوه فورمگهل خۆی بنوێنێ و ئالای سه‌ربه‌خۆیی هونه‌ر وستاتیكیا به‌رز كاته‌وه… لێره‌دا شیعریه‌تی ده‌ق نه له رووی وێكچواندان یان جوێكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كان و ته‌نانه‌ت به نیشانه‌ی مرۆڤ وه‌ك سووژه و ئوبژهوهیه به‌ڵكو وه‌ك فۆرم و تكنیك، یاری (گه‌مه) و رووداوگه‌ل زمانیی دێته ئاراوه و ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان ده‌خه‌نه روو … لێره‌دا چێژی شیعریش نه له رووی ماناوه به‌ڵكوو له رێگه‌ی كه‌شف و دۆزینه‌وه‌ی وه‌زه‌ی زمانهكهمانهوهیه وه‌ك سیسته‌می وانموودهكان/ واته جۆری ئابستراكتی شیعری/… زمان به نیشانه‌ی سیسته‌می وانموود به چه‌ند شیوه هاته ناو ده‌قه شیعرییه‌كانه‌وه
1- یه‌كه‌م وه‌ك گوترا به‌شیوه‌ی فوڕمالیستی یانی هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی فورمی نوێ به‌پێی بنه‌ما یا بنه‌ماگه‌لێكی نوێی نامۆكردنهوه ـ جێگۆرکێ به وشه‌كان و وێناكردنی جۆرێ نووسین و پیوه‌ندی سازكردنی ده‌سته‌واژه‌كان بۆ ده‌ربرینی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كهنایههوێ بنووسرێ؛
ئاسمـــــــــــــان
ئا….سمـــان
ئاس…مان
ئاسما..ن (1)
ژیان ژیان ژیان ژیان
چه‌ند ساڵ ژیام ژیان
چه‌ندین ساڵیتریش بژیم ژیان (2)
ناتانناسم ژیان
ژیان ژیان ژیان ژیان
به چل چه‌مه‌دا سه‌ر ئه‌كه‌وم
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئاسمـــــــــــــــان (3)
ن ا م س ائ
یان «وه‌نه‌وشه» به داریا ئهفڕفڕفڕفڕم
هه‌روه‌ها ؛ «به خه‌می مه‌رگه‌وه دهبارای
كه‌چی فنجانیك بێ خه‌ون و له چایی
تابه‌یانی له جگه‌ره و لیمو هه‌ی لیمۆ دهسووتم» (4)
«له كوێوه برووخین
به‌دیار هه‌رچی ئه‌ستیره و ئایه‌نده و فه‌ره‌جی
ئه‌سپه‌وه كهویرم»
ئه‌م ئه‌وینه بیدهنگانه
هه‌ر خولیای ترس و له‌ززه‌ته (5)
ئه‌یانخاته سیویلكهی ئا ئه‌م ره‌سمه
له‌ده‌قی یه‌ك دا فوڕمگهلی جیاوازی نووسینی ئاسمان هه‌روه‌ها، دووربوون له‌ئاسمان بێ ئه‌وه‌ی بنووسرێ وانموودئهكری(ئهنوێنرێ)
له ده‌قی دووهه‌مدا مه‌حكووم بوون له خشته و بازنه‌ی ژیان دا بێئه‌وه‌ی بنووسرێ ئهنوێنرێ / واته ؛ ژیان جه‌بره!
ده‌قی سێهه‌م له جێگۆركێ به وشه‌گه‌ل دار و وه‌نه‌وشه و شكاندنی سینتاكسی باو و وانموودی فڕین به وشه و ده‌نگ نیشان ئه‌درێ…
له ده‌قی چواره‌میشدا گه‌مه‌ی زمان له جێگۆركێی دا لهكاندایه و وانموودگهریی زمان بۆ سازكردنی شوێنی‌تر و فه‌زایه‌كی ناباو! ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌قه به زمانی باو بنووسرێ ده‌بێ به‌مه؛
كه‌چی تابه‌یانی ئه‌سووتام به بێ خه‌ون/
بهفنجانیك چایی و جگه‌ره و /گۆرانی/ لیموههی لیمۆوه. كه هیچ جوانییه‌كی شیعری تیا نیه
2- به شیوه‌ی دێفورمه کردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مانا و بنه‌ما، زمان ئالۆزی و فره‌ده‌نگی و سێڵای هۆش، مه‌یدان ده‌ده‌ریته وانموودهكان كه ده‌ركه‌ون و به ئاشكرا خۆیان له‌واقع و شبهی واقع جیاكه‌نه‌وه و سه‌ر له نوی تێكه‌ڵی ببنه‌وه به چه‌شنێ كهجیاكردنهوهیان له یه‌كدی مه‌حاڵ بێ ئاخر ئێمه له سه‌رده‌می وانمووددا ده‌ژین ونازانین ده‌وربه‌رمان چی وانموود ده‌كا و چی حه‌قیقه‌ته و كامه شبهی حه‌قیقیه‌ت؟ هه‌رچه‌نده شیعر ئیتر له‌وه ناكۆڵێتهوه… شیعر به‌زمان هه‌ڵده‌فڕێ؛ جا چ به راستی بزانن وچ به‌درۆ له‌م قۆناغه‌دا دوانه لێكدژه‌كان سه‌ره و نخوون ده‌كرێن بۆوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌زماندا له ده‌ستیان دێ بیكه‌ن و «شوێنی‌تر» سازكه‌ن.. شوینی تر "فوكو" گوته‌نی ترسناك بێ یا رووخێنه‌ر و یا گۆڵمه‌ز، وانموودهیه بۆ رووخاندنی جاران و ئافراندنی زمانێكی‌تر… جیهانێكیتر… گێڕانهوهیهكیتر …تر
چ سهرسوووڕمانێكی زهردهخهناوییه/ ئاوزهنگیدان …. یان
ئه‌ی ئاسكترین شوخ به سركیهكانی سوتانهكانی حه‌سره‌ت…»
«كامهژین گوڵه‌كه‌م!
درێژتر له‌هه‌رچی ماشینه
"وه‌كوو مانگ كهئهستیره شینه له چاوتا»
شوێنی‌تر سازكردن بۆته بێ بنه‌ماییه‌ك بۆ شیعری ئه‌مرۆی نوێترخوازانی لاو و تاكوێ ئه‌توانن بیشكێنن و بچنه پێشێ یان پاشێ… شوێنی تر ده‌زانێ و مانا و بێ ماناییه‌كی تر؛
"سه‌رگه‌ردانی له‌شه‌قامه جهنجالً و لنجه‌كانی بوون…"
تا ئیره خه‌ونیكی ئاگرین، له‌گه‌رووی نارنجیتی تلووعستان یان
هێلانه‌یه‌ك له‌تاوان/ هێلانه‌یه‌ك له‌غوربه‌ت/ هیلانهیهك له سووتان
دره‌ختێكه ـ به میوه‌ی دیواره‌وه ـ بڵیند ـ تاریك
« كیژه‌كان بوونه‌ته روبار و غه‌زه‌لی من به‌شی پێكه‌نینیان ناكا
«به شوێن شابانووی ئارامشه‌وه/ له‌گه‌ڵ مهیتهرهكانی رووناكی پیربووم»
ئه‌م فه‌زا شیعریه له جیهانی واقیعدا نادۆزیته‌وه… لهواقیعیش ناچن، خهونگهلێكن كه له زماندا رووئه‌ده‌ن و ئه‌که‌ونه سه‌ما وبه‌س زمانن..
شوینیتر زمانی تریشی پێویسته كه ته‌نیا شاعیر ده‌وێرێ سازیكات؛ وه ئێمه سازمان کرد و به‌ره به‌ره زمانی شێعری کوردیمان له‌و قه‌یرانه زمانیه که له دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆیدابوو دوور خسته‌وه.. ههڵپهرکێیهکی زمانیی دیکه به ساخت و پێکهات و ناپێکهاتی دیکه‌وه…
پ 2- هه‌موو هه‌وڵێکی تازه‌گه‌رانه کۆمه‌لێک گرفتی بۆ دێته پێشه‌وه،ئه‌م حاڵه چۆن رووبه‌رووی ئێوه بۆته‌وه؟..
پێشتر له وتوێژه‌کانی دیکه‌مدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیام به‌م چه‌شنه داوه‌ته‌وه و ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌م که؛ "بەخۆشیەوە سەلەفیەت لە قۆناخێكی مێژوویی‌دا دەژی كە رێگای رەوت و گەشەی لە هیچ بوارێكدا بۆ نەماوەتەوە. هەر بۆیە زۆر زوو بەو راستیە گەیشتن كە توانای ئەو ململانێ‌یان (چ لە باری تێئۆری رەخنەیی و چ لەباری خولقاندنی تێكستی نوێ‌دا) نیە و زۆر زوو (بە رواڵەت)تەسلیمی دەسەڵاتی زمانیی نوێترخوازان بوون و سەریان لێنایەوە.. بەكورتی شەڕەقەلەمی ئەوكات و ئێستامان لەم تێكستەی خوارەوەدا بەرجەستە دەبێ كە من حەز دەكەم دیسانەوە بیخەمەوە بە چاوی خوێنران و خۆیان سەرپشكی باسەكە بن!
"بزاڤی نوێخوازی ئەدەبی لە كوردستانی ئێران ئەنجام سەلەفیەتی چەقەخانەشی هێنایە سەر نووسینی بەناو جیدی و راستەوخوَ و ئەمجارە نەبەشێوەی گەمە و كاریكاتێر، بەڵكو بە وتار، هاتە مەیدانی دەربرێنەوە،
دوو«وتاری» بوناپارتیزم لە شیعری نویی كوردیدا» /شەندە/ و «تراویلكە» نووسینی مەنسووری حامیدی لە مهابادی ژمارە 16 و 17 كاردانەوەی ئەو بەرێزانەیە لە سەر بزاڤی نوێخوازی و شیر و تیركیشان و چنگ و ددان پیشاندانە بە ئاڵاهەڵگرانی نوێترخوازی و ئەو لاوانەی «بە شوێن تراویلكەیەكی پرشینگدار دا لارێ دەبا!!!»
باوەكوو رەخنەگرانی ئەدەبی زورتر سەری خۆیان بە دەقی ئەدەبیە قاڵ دەكەن نە بەو جوێن و پلارتێگرتنانەوە بەڵام هەنێ جار ناچار دەبن بێنە ئەم پەراوێز و كەنارەشەوە بووەی نەهێڵن هەنێ لە دوستانیان لەوە زیاتر خۆیان بدەن بە دەست باوە! ئەگەر لە جوێن و تەوس و پلاری ئەو وتارانە بگەڕین و ئێمەش خۆمان بە دەست ئەو شێوە نووسینەوە نەدەین كە ناوبەناو لە ناو وتارەكاندا هاتوون قسەی ئەم بەرێزانە ئەمەیە؛
1ـ بزاڤی نوێخوازی لە سەر رەوتی ئەدەبی كوردی نیە و كوودەتایەكی بوَ ناپارتیزمیە، با لەوەش بگەرێین كە بزاڤی نوێخوازی هونەری ئەشتوانرێ بە كوودەتا لە قەلەم بدرێ، بۆ وەی پشتی بە شوڕشی جەماوەریەوە نەبەستووە و زۆر جار وەك بچران /گسست/ لە زمانی بنێشتەخۆشە لە مێژووی ئەدەبی جیهانیدا هاتۆتە بەرچاو /لەم بارەوە خوێندنەوەی فوَكۆ لەمەڕ مێژووی نیشانەكان بەو دۆستانە پێشنیاردەكەم)..كێ ناڵێ كووبیسم و دادائیستم و تەنانەت هەمەكی رەوتی پۆستمۆدێرنیزم یان بۆچوونەكانی نیچە لەمەر ئاسمان و… كوودەتای /بەقەولی ئەوان بوناپارتیزمی!!/ نەبوون… هەر چەندە كوودەتا وشەیەكی زمانی ئەدەبی نیە و ئەو بەرێزانە لە ناهۆشیاری زێهنی خۆیانەوە/ كە سیاسەت بێ/ هاوردوویانەتە ئەم پانتاشەوە… بەڵام ئەوە لای ئێمە سەیر نیە و لامان وایە هەموو وشەیەك مافی ئەوەی هەیە بچێتە ناو هەموو باسێكەوە. بەڵام قسەی نوێترخوازان ئەمەیە ـ بەڵێ بزاڤی نوێخوازی لە پانتای ئەدەبی و هونەریدا دەكرێ وەك كوودەتا راڤەبكرێ بۆ وەی پشتی بەجەماوەر نەبەستووە نموونەی مێژوویشی زۆرە با دوستان بۆخوَیان دووی كەوەن و ئەوەندە سست و تەوەزەل نەهێننەوە پانتای باسی جیدیەوە. /ئەو بەڕێزانە ئەگەر مەحوی و نالییان بە باشی خوێندبێتەوە دەزانن كە ئەم رەوتە (مەبەست زمانشكێنییە) ئەوەندەش بە ئەدەبی كوردی نامۆ نییە/*
2ـ «ئەوانە/مەبەست نوێترخوازانە/ بەپێی تاكتیكی ئاشكرا!!» هەر چەشنە رەخنەیەك بە توندی بەر پەرچ ئەدەنەوە»
بزاڤی نوێترخوازی لە كوردستانی ئێران لە سەر بنەمای رەخنە بەند بووە و ئەمەیان ئاشكرایە.بڵاو كردنەوەی دەیان را و بۆچوونی جیاواز و تەنانەت دژبەیەك لە گۆڤارەكانی زرێبار و سیروان و دەق و رچە دا ئەم راستیە ئەسەلمێنی بۆ وەی وەك پێشتر گوترا 1 نوێخوازان هەر لە بنەرەتدا لەگەڵ باوك و دواتر باوكێكی ئەدەبی، بەرنەنگاربوونەتەوە و ئەو چەمكەش /باوك/ئەوان هێناویانەتە پانتای ئەدەبی كوریەوە ئەگەر مەبەستی ئەو بەرێزانەش رچە بێ ئەوا بە چاو خشاندن بە وتارگەلی رچەدا دەردەكەوێ ئەوانەی لە رچەدا بەرهەمیان بڵاو كردۆتەوە وەك یەكدی بیرناكەنەوە و هیچیشیان بە توندی/وەك ئێوە دەفەرموون یەكیان رەفر نەكردۆتەوە ـ لە رچەدا بەرهەمی ئەم بەرێزانە بڵاو كراوەتەوە كە ئاشكرا دیارە لە بەرەیكدا نین ـ عەبدولخالق یەعقوبی ـ رەهبەر مەحموودزادە ـ یوونسرەزایی بەختیار سەجادی ـ شەهاب شیخی ـ فەرزاد میرئەحمەدی ـ ساماڵ ئەحمەدی ـ حوسێن شیربەگی ـ قادر هیدایەتی ـ زاهید حسینی ـ عزیز ناسری ـ رئوف محموودپوور ـ فەرزاد ئاریا ـ ئەمجەد غۆڵامی و حەمەسالح سووزەنی و…
بەڵام راستیەكەی ئەوەیە نوێترخوازان هەوڵیان داوە لەگەڵ سەلەفیەت / بەمانا عامەكەی لە پانتای ئەدەبدا و تاقمی وانموود/ ئەوانەی بە دەمامكی نوێخوازیەوە دیعایەی نوێخوازبوون دەكەن و دیارە كێشن/ خۆیان جوێ بكەنەوە ـ و ئەمەشیان بە وتار بڵاوكردۆتەوە. و پێویست بە درێژدادری ناكا!
3 ـ «بەرانبەر بە نوێخوازی باوی نێو سەدەی رابردووی ئەدەبی رۆژهەڵاتی نێوەراست و كوردستان ـ بەتایبەت ئێران سیاسەتی بایكوَت و بێدەنگیان رەچاو كردوە» دیارە ئەم قسەیە تۆمەتە و بەس. دیارە نوێخوازان دەستكەوتەكانی ئەدەب و هونەر بە جیهانی دەزانین و لایان وایە هەموو ئەدیبێ ماڤی ئەوەی هەیە لە تەكنیكە / بە قەولی ئەوان ئاجووری بیگانە/ فۆرمی و ئاوەرۆكیەكانی ئەدەبی جیهانی كەڵك وەرگرێ – مامۆستا گۆران دەفەرمێ: «نووسەر و شاعیرانی ئەوسا ، بەتایبەت ،شێخ نووری و رەشید نەجیب و من، كە پێكەوە بە ئەدەبی توركی متاپیربووین..ئەدەبی توركی قوتابخانەی شیعری تازەی تیا پەیداببووكە پێیان دەگوترا«ادبای فجری ئاتی»كە ئێمە پێی متاسیر بووین كە وایە هەموومان بە یەكەوە دەمانڕوانیە یەك كڵاورۆژنە..»/كاروانی شێعری نوێی كوردی – بەرگی یەكەم ـ كاكەی فەللاح – چاپی كۆڕی زانیاری كورد/
ئەگەر بەرێز شەندە زمان و ئەدەبی توركییەی لا ئاجووری بیانی نییە، باشتر وایە بزانێ كە شیعری « بۆ بولبول / فرمێسك و هونەر لاپەڕەی 22 /شێعری« شیللی »شاعیری گەورەی رۆمانتیكی ئینگلیزیە و گۆران بە جوانی هێناویەتە ناو ئەدەبی كوردیەوە./شێعرەكەی هەڵۆی هەژاریش خۆ حەتم دەزانن هەر شیعرەكەی پووشكینە و دەیان نموونەی تر….«نیما»ش هەروەها، ئەویش بەئاشنایی لەگەڵ ئەدەبی فەرەنسە هاتە ئەو مەیدانەوە… كە وایە نوێخوازان لایان وایە ئاوڕدانەوە لەسەرچاوە سەرەكیەكان كە بزاڤی نوێخوازی جیهانییە لە ئەقڵی سەلیم نزیكترە ئەو نموونانەش ئەو بەرێزە لە شاعیرانی فارس هیناویە /نیما، شاملوو، فروغ و سوهراب … هەر هەموویان لەو سەرچاوانە ئاویان گۆزاتوَتەوە – نیما لە ژێر كاریگەرێتی شیعری نوێی فەرانسەدا بوو ـ شاملو لە ژێر گاریگەرێتی "مایاكوَفسكی"دا و فرووغ ئاوی كانیی "سیلڤیا پلات" ی دەخواردەوە و سوهراب لە باغی "كریشنا موَرتی" گوڵی دەچنی و…/
لەمەڕ ئانارشیزمی ئەدەبیش من پێشتر لە سەر شیعری شاملو قسەم كردوە و پێویست بە دووپات بوونەوە ناكا3بەڵام ئەوەی راستی بێ سەرچاوەی ئاشنا بوونی زۆرێ لە نوێخوازانی كوردستانی ئێران تەنانەت عیراقیش/ بە جەماعەتی رەهەندەوە/ بڵاوكراوەكانی فارسییە و ئەمەش وەك ئەو بەرێزە دەفەرەمێ/بۆوەی زمانی فارسی زمانێكی دەوڵەمەندە و كاریگەرێتی شیعر و ئەدەبی فارسیش لەسەر نوێخوازان بەرچاوە و حاشایشی لێ ناكرێ، بەڵام چۆن ئەو بەرێزە ئەم كاریگەرێتییەی نەدیوە بۆ خۆی ئەزانی و بەس…/ بڕواننە ئەو وتارانەی لە كۆبوونەوەی شیكاریی ئەدەبیی شیعری پێوەر – جیاواز ـ لە مەریوان پێشكەش كرا. تەنانەت ناوی پێوەر /معیار/ و جیاواز لە وتارەكەی باباچاهییەوە لەمەر شیعری پێوەر _ معیار ـ جیاواز وەرگیرابوو. یان كاریگەرێتی جەماعەتی مەوجی 3ی فارسی لە سەر هەنێ لە شاعیرانی نوێخواز بە راستی بەرچاوە. جا نازانم چۆن بەرچاو ئەو بەرێزە نەكەوتووە/ دیسان خۆی دەزانێ/… وەك وتم ئەوانەش دادەنێم بۆ وەی ئەو بەرێزانە خوێندنەوەی زیاتر بكەن و بۆ خۆیان ئەو سەرچاوانە بدۆزنە…تەمبەلی باش نیە! هەر چەند وەك كێشاویانە /لە بەناو كاریكاتوَرێكدا/ لایان وایە ئەو سەرچاوانە ئاجووری بیانین، بەڵام لەبەر ئەوەی ویراویانە خۆیان لە باسی جیدی بدەن ناچارن بخوێننەوە/
4 ـ ئەمانە كەوڵی ئەدەبی كوردی لێك هەڵدەوەشێننەوە و …من نازانم ئەوە چ ئەدەبێكە بە كاری هێندێ «ئاماڵ نوێخوازی سەرەڕۆ» لێك هەڵدەوەشێتەوە!!؟مەگەر بە گوتەی ئەو بەڕێزە «جیغی بنفش» /هەڵبەت بۆچوونی ئەومان لە مەڕ ئەو شیعرە قەبووڵ نییە/توانیوەتی ئەدەبی «رەسەنی» فارسی بشێوێنێ؟ دەیان شەپۆڵ و رەهەندی ئەدەبی فارسی ئەگەر گەشەی نەدابێتە رەوتی ئەدەبی فارسی كەنگێ توانیویە ئەو كۆشكە سەربەخۆ و ناسەربەخۆیە هەڵوەشێنێتەوە؟ بە پێچەوانەوە ئەو شەپۆل و رەهەندانە شاملو و گولشیری و.. تا بەراهەنی و….ی لێهاتە مەیدان و ئێستاش بەردەوامە ئەوەی ئەو بەرێزە دەیڵێ تەنیا لە مەڕ هەنێ هونەرمەندی بێ ریشە دەتوانێ راست بێ، نە بۆ ئەوانەی ماڵ و ژیانیان لە پێناو ئەو رەوتە دا خستۆتە سەر دەست، لە زۆر كوسپ و كەندیان داوە و گلاو و نەگلاو ئێستاش ماون و سوورن لە سەر رێبازەكەیان/كە هەمان ئانارشیزمی ئەدەبی و زمانی بێ/
داكار و رچە /كە من لام وایە ئەركی خۆیان بەجێ هێنا و ماباقی داوەتە دەست لاوانی نوێترخوازەوە/ و پۆست مۆدێرنیزمی ئەدەبیش هەر وایە !ئەگەر بەجێ هاتبێتە ئەدەبی كوردییەوە رەنگە بتوانێ كەلێنێكی بچووكی ئەم ئەدەبە بەستزمانە پڕكاتەوە، كە نەشی كردەوە ، ئێوە لە چی دەترسن؟ ئەگەر بلقی سەر ئاو بن دەتۆقن و ئەگەر نا وەك بەشێكی تر و شێوازێكی تر لە مێژووی ئەدەبی كوردیدا دەمێنێتە وە.. راستییەكەی ئەوەیە نویخوازان حەز ناكەن وزە و لێهاتوویی خۆیان لە پانتای قرم و قاڵی رۆخەكاندا/ كە شەڕ لەگەڵ سەلەفییەت و وانموود و دەمامك بێ لە خەسار بگێڕن بەڵام مەگەر ئێوە ئەو مافەشمان پێ رەوا دەبینن؟
5 ـ كێ دەسەڵات پەلكێشی كردوە؟
بە خۆشحاڵیەوە ئێمە وەك ئەو بەرێزە ناڕوانینە دەسەڵات و پێوەندیەكانی./لەوەش بگەڕین ئەم تەوەرەیەش خۆمان لە رۆژهەڵات هاوردمانە مەیدانی رۆشنبیرییەوە /
ئێمە لامان وایە دەسەلاتی سیاسی و ئابووری تەنیا بەشیكی بچووك لە سیستەمی دەسەڵاتی سەقامگیر بووی ناو كۆمەڵگایە / لامان وایە تەنانەت دەسەڵاتی سیاسی ئابووریش جەماوەر بۆ خۆی سازی دەكا /بە ئوستوورەكانیەوە،كە ناهۆشیاری بەكۆمەڵی گەلە، تا دەگاتە چیرۆك و بەیت و باو و فەرەنگ و هۆنەریەوە، لە كۆمەڵگای بچووكی بنەماڵەوە تا دەگاتە حكوومەت و دەسەڵاتداری و….فاشییـــــــــــــزم. بیرۆكەی ئانارشیزمیشمان بۆ ئەوەی هێنایە ناو پڕۆژەی نوێخوازیەوە ، بۆ وەی هەڵوێستی خۆمانمان لە مەڕ دەسەلات /بەگشتی/ دەر بریبێ/دیسانەوە برواننە دالی شێعر مەدلوولی خۆیەتی و بەس ـ زریبار ژمارە 11 /جا «بووبێتین بە دەسەلات یان دەسەڵات پەلكێشی كردبێتین!!» ئەوە بایگانییەكانی مێژوو روونی دەكەنەوە و بەداخەوە كاتی وەڵام دانەوەی ئەو بابەتە(بۆ ئێمە كە لە رۆژهەڵات دەژین) نەهاتووە..ئەگینا كێ نازانێ ئەوەی لە قاوخی بیرۆكەی دەیان هەرەس لە پای هەرەس دا ماوەتەوە ، دەسەڵات پەلكێشی كردوە؟ یان ئەوەی كە ….
دڵنیام ئه‌و قرهیه به‌رده‌وام ده‌بێ.. به‌لام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ' ره‌وتی مێژوو به قازانجی نوێخوازان و نوێترخوازانه!
پ 3- له شێعری شه‌پۆلی نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ها دراوه به زمان و ره‌گه‌زه‌کانی دیکه فه‌رامۆش کراون، رات چیه له‌م باره‌وه؟
ئه‌وه‌ش ده‌توانێ بۆچوونێک بێت. به‌لام بۆچوونێک نیه که له تێکستێکی شێعری شه‌پۆڵی نوێ (به‌قه‌ولی جه‌نابت) وه .. هاتبێ. راسته نوێترخوازان (سووزه‌نی، کوردستانی، ره‌زایی، عه‌لیپوور، ئه‌حمه‌دی نیا و..) گرێنگی زۆر ده‌ده‌نه لادان له نۆرمی زمانی باو.. به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانا نیه که ره‌گه‌زه‌کانی دیکه‌ی شێعری، خه‌یال، مۆسیقا، دارشت و … فه‌رامۆش کرابی؛
سه‌رماو سه‌هۆڵی سه‌هه‌نده له سه‌رما
…. زستان
شین و شه‌پۆڕی شه‌وانه له له‌شما
……. هاوین
خه‌می خراپی خه‌زانه خزاوه‌ته رۆخم
نه باڵی بادی به‌یانی
نه بۆن و بهرامی به‌هاری،
هه‌ر زرته زرتی خه‌زانی
هه‌ر سرته سرتی زسانی
سازە
س زە
س زە
س زە
س ز
س ز
سا ز
بڕواننه ناوچه‌ی خوازراوی ئاوایی "س"بۆ سه‌رما و زستان، " ش" بۆ گه‌رما و هاوین و… هارمۆنیای کێشی ده‌روونی و ده‌ره‌کی پیت و وشه‌کان و…
پ 4- به گشتی ئه‌و خه‌سڵه‌ته گشتیانه چین که شێعری شه‌پۆلی نوێی پێده‌ناسرێته‌وه؟
هه‌رکام له شاعیرانی نوێتر خواز له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان زمانی تایبه‌تی شێعریی خۆیان هه‌بێ.. به‌ڵام به گشتی؛ گرینگی دان به‌زمانی به‌ڕۆژ(ئاپده‌یت) و لادان له نۆرمی زمانی پێشوو، چه‌ند ده‌نگی بوون، سێڵاوی هۆش و ئاماده‌یی ژیانی رۆژانه‌ی شاعیر. ده‌ربرینی ناخودئاگای جه‌ماوه‌ری(زۆرجاران به شێوه‌ی راسته‌وخۆی گۆرانی) ئایرۆنی و ته‌نز، کێشی ده‌روونی، ئاشنایی سرینهوهو شوێنی دیکه سازکردن و.. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن که جیاوازی ده‌خه‌نه زمانی شێعری ئێمه‌و و به‌ره‌ی پێشوومان.
پ 5- ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌ی تا چه‌ند به‌رپرسایه‌تی نیشانداوه له‌ئاست ده‌قی نه‌مردا؟
هه‌ر زۆر! ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌توانین بڵێین به بێ ئاشنایی شاعیرانی نوێترخواز له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه نوێکانی سه‌رده‌م( زمان‌ناسی، نیشانه‌ناسی، دیارده‌ناسی، هێرمنۆتیک، پێکهاته‌خوازی و پێکهاته ههڵوهشێنی، فمنیسم، ده‌وری خوێنه‌ر، نێواندهقێتی و،،تاد. ئه‌م چه‌شنه شێعره نه‌ده‌هاته ده‌قاندن یان به‌ده‌ق بوون. له ره‌خنه‌ی خۆشمان‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڕواننه کتێبگه‌لی؛ پێکهاته‌ی به‌یتی کوردی(ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده)نالی و خوێندنه‌وه نوێکانی سه‌رده‌م(ساڵح سووزه‌نی) ده‌نگی بلوورینی ده‌ق(عه‌بدولخالق یه‌عقووبی)و ده‌یان وتاری له‌و بابه‌ته له گۆڤاره‌کانی هه‌ردوو لادا.. تێده‌گه‌ی که ره‌خنه‌ی سه‌رده‌مانه، چه‌ند ده‌وری هه‌بووه له خوێندنه‌وه سه‌رده‌مانه‌ی تێکستی پێشوو و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی نوێترخوازیدا.
پ 6- ئایا ده‌کرێت به‌پێی ئه‌و بیرکردنه‌وه باوه بڵێین؛ ده‌قی جدیی ره‌خنه‌ی جدیی دروست ده‌کا؟
– وه به پێچه‌وانه‌وه، ره‌خنه‌ی جیدی ( نه‌ک شه‌ڕ جنێو و هه‌ڵکێشان و داکشاندنی شاعیر و نووسه‌ر) ده‌وری باشی هه‌یه له داهێنه‌ریی شێعریدا!
پ 7- ئه‌و سیفه‌تانه چین که ره‌خنه‌گری جدیی پێ ده‌ناسرێته‌وه؟
– ره‌خنه گری جیدی خوێنه‌ری چالاکی تێکستی ئه‌ده‌بییه، ئیتر وه‌ک جاران به پێوه‌ری سه‌نگی محه‌کی چاکی و خراپی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نایه‌ته که‌وان. به‌ڵکوو هه‌وڵ ئه‌دا به پێی وزه‌ی ناوه‌کی ده‌قه‌کان، له چه‌ندین گۆشه‌نیگاوه ( جوانیناسانه، بابه‌تیانه، ده‌روونناسانه، ژنخوازانه و …..) له‌کارکردی زمان و بووتیقاو پێکهات و ناپێکهاتهی ده‌ق بکۆلێته‌وه و نه‌نووسراوه‌کانی بخوێنێته‌وه و ئه‌و شوێنانه بهرجهستهکاتهوه که خوێنه‌رانی ئاسایی و مامناوه‌ند نه‌یانپێکاوه … ره‌خنه‌گری جیدی ده‌قێکی نوێ ده‌خولقێنێ.. به‌وپێیه کاتی خۆی من بۆ یه‌که‌مجار له ره‌خنه‌ی کوردی و فارسی دا "ده‌قێک و چه‌ند خوێندنه‌وه‌م" بلاوکرده‌وه( برواننه گوڵی شۆران و چه‌ندخوێندنه‌وه‌یی ده‌ق، چهندخوێندنهوهی ته‌می سهرخهرهندو…) و به‌خۆشیه‌وه ئه‌و چه‌شنه چهندخوێندنهوهییانه ئێستا جێکه‌وتوه و هیوادارم به‌رده‌وام بێ!
پ 8- به گشتی شێعری کوردی له کوردستانی عراق چۆن ده‌بینیت؟
پرسیاره‌که یه‌کجار گشتییه و منیش ناچارم وه‌ڵامێکی وا بده‌مه‌وه، ئه‌گینا کێ ناڵێ هه‌رکام له ده‌قه‌کانی شاعیرانی کورد زۆر له‌م وتوێژه زیده‌تر هه‌ڵده‌گرێ و منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆرم له‌سه‌ر نووسیون… به‌س له‌به‌ر حورمه‌تی پرسیاره‌که‌ی جه‌نابت، ده‌بێ بڵێم؛
شاعیرانی ئه‌و دیو جوانترین ده‌قگه‌لی سه‌رده‌مانه‌ی کاتی خۆیان خولقاند، نالی زمانبازترین شاعیری کلاسیکی کورده و شاعیرانی نوێخوای ئه‌ودیو به روانگه و کفری و فورمالیستهکانی هه‌ولێره‌وه به‌شێکی هه‌ره‌گرینگی ئه‌و پشتیوانه ئه‌ده‌بییه‌ن که شاعیرانی نویتر خوازی ئیستا و داهاتوو.. حه‌تم فه‌خریان پێوه ده‌کا و به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌مانه و چه‌ند لایه‌نانه‌ی ده‌قه‌کانیان مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ن… ئیمه‌ش به‌سه‌ر بالای ئه‌وانه‌وه ره‌نگه که‌ڵه‌گه‌ت بنوێنین.. ئه‌گینا له‌وان باڵابه‌رزتر نین….