گفتوگۆیه‌کی به‌رکوڵ، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.ئه‌میری حه‌سه‌نپووردا
له‌سه‌ر "ستانده‌رایزی زمانی کوردیی"
کامیار سابیر……
به‌شی یه‌که‌م……
"ئه‌مڕۆ یه‌ک زمانی ستانده‌ردی کوردیی هه‌یه و ئه‌وه‌ی تر هه‌مووی دایه‌لێکته"
ئه‌نداز حه‌وێزیی…..
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر، هه‌ندێ سه‌ره‌داوی ده‌ست بکه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه، باشتره هه‌لومه‌رجی وه‌ڵامه‌که‌ی د.حه‌سه‌نپوور ده‌ستنیشان بکرێ. له‌سه‌روبه‌ندی کهمپهیینهکهدا، کڵێشه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بۆ د.حه‌سه‌نپوور ، وه‌ک ئه‌کادیمیستێکی کورد و شاره‌زا له‌بواری ناسیۆنالیزمی کوردییدا نێردرا. ئه‌وه‌بوو به‌ڕێزیان وه‌ڵامیان دایه‌وه و کۆپییهکیشیان بۆ سایتی ده‌نگه‌کان نارد، زۆر دۆستانه به د.حه‌سه‌نپوور راگه‌یاندرا، له‌باری مۆراڵی نووسین و هاوڕێیه‌تییه‌وه دروست نییه، پرۆژه‌که ته‌واو نه‌بووه‌و بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، وه‌ڵامه‌که‌ی ئێوه بڵاو بکرێته‌وه. ئه‌وه‌بوو به‌ڕێزه‌وه ئه‌ویش گوتی باشه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته ده‌بێ بۆ دییبهتی کراوه بێت، پێی راگه‌یه‌ندرایه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه، که شه‌قامی کوردیی و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بهه‌ژێنێ و ده‌یانی وه‌ک به‌ڕێزیشتان له‌سه‌ری به‌قسه بێن.
خۆشبه‌ختانه د.حه‌سه‌نپوور وه‌ڵامه‌که‌ی خۆی دواخست، که زۆر هه‌ڵده‌گرێ له‌سه‌ری قسه بکرێ، من زۆر خۆشحاڵم ئه‌کادیمیستێک، شاره‌زایه‌ک، که‌سێک کاتی خۆی ته‌رخان ده‌کات و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زمان ده‌کات و دێته وه‌ڵام، زۆرخۆشه له‌گه‌ڵ ئهکادیمستێکدا بچیته شه‌ڕێکه‌وه( ئارگیومێنتی جیاواز جیاواز بورووژێنێ). به‌ڵام زۆر سه‌خته بچیته شه‌ڕێکه‌وه، له‌گه‌ڵ گایهلێکدا بێت، که مۆتیڤی ئایدۆلۆژیی رهشمهیانی کردووه، لهجههلدا خوساونهتهوه، جگه له تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، شتێکی تر فێرنه‌بوونه و فێرنابن. ئه‌گه‌ر له هۆزی گاڕان و پاتاڵ بگه‌ڕێین و بێینه‌وه سه‌ر ئارگیومێنته‌کانی ئه‌کادیمستێکی کوردی تاراوگه، به‌وشێوه‌یه بیه‌وێ به‌لاڕێدابردن (misleading ) بکات و هه‌ندێ نموونه و که‌یس وه‌ربگرێ، که زۆر دوورن له‌راستییه‌وه، جێگه‌ی سه‌یرو تێڕامانه! به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌یرتر، من پێموایه هه‌ر بۆ ئیعتیباری شه‌خسیی د.حه‌سه‌نپوور زۆرزۆر خراپه، وه‌ڵامه‌که‌ی لهسایتێکدا( کوردستانان)، بڵاوبووه‌ته‌وه که ته‌نها یه‌ک رۆژ پێشتر به‌م سه‌ردێڕه وه‌ڵامی پرۆژه‌ی ستانده‌رایزی زمانی کوردیی دایه‌وه" په‌یامی كۆمه‌ڵێك له ڕاسیسته که‌مالیسته‌کان و خۆپه‌رست و دز و جه‌رده‌ی وشه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم…." دواتر ناوه‌کانی به‌مشێوه‌یه بڵاو کردووه‌ته‌وه" ناوی ئه‌و ڕاسیستانه‌ی له ڕۆژنامه‌ی هاولاَتیدا بهیاننامهكهیان بلاَوكردۆتهوه". هاوکات نووسینه‌که‌ی له‌هه‌مان ئه‌و سایته‌دا هاوشانی ئه‌م سه‌ردێڕه هاتووه "بۆ 53 نووسه‌ری به شێوه‌ی هیتله‌ر بیر ده‌كه‌نه‌وه: ئایه له چین یه‌ك زمان ڕه‌سمیه؟؟؟ ئایه ڕاسته له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت خه‌ڵكی به‌هدینان به سۆرانی ده‌خوێنن؟؟؟".
به‌ڕاستیی د.حه‌سه‌نپوور ئه‌گه‌ر بچێته ئه‌و سایتهوهو نووسینه‌که‌ی خۆی ببینێ له‌پاڵ ئه‌و نووسینانه‌دا، ده‌بێ هێڵنج بدات و بڕشێته‌وه، چیی به‌خۆی کرد‌و چۆن له ئیعتیباری ئه‌کادیمیی و شه‌خسیی خۆی دا. دواتر خۆشبه‌ختانه جه‌ختم لێکرده‌وه و پێوه‌ندییم پێوه کرد، له‌وه‌ڵامدا گوتی، من نووسینه‌که‌م ته‌نها بۆ ده‌نگه‌کان و چه‌ند هاوڕێیه‌کی نزیک و تۆ ( من) ناردووه. ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و سایته‌ی ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت و تاوانانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌به‌خشێته‌وه، دزیی کردووه‌و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی نووسه‌ر، نووسینه‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه. په‌یامێک که د.حه‌سه‌نپوور ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ده‌نگه‌کان و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی" * ئه‌م نووسینه بۆ بڵاوکردنه‌وه، ته‌نها بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه و ده‌نگه‌کان نێردراوه". په‌یامێکه زۆر مه‌غزای سیاسیی ومۆراڵیی تێدایه، سایتێک بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی و چه‌واشه‌کاریی ، ئارگیومێنتی ئه‌کادیمیستێکی کورد بۆ مه‌به‌ست و پلانی خۆی به‌کارده‌هێنێ! له‌ئه‌نجامی لاوازییانه‌وه‌یه. له‌هه‌مووی گاڵتهجاڕییتر ئه‌وه‌یه، د.حه‌سه‌نپوور پێویستی به‌وه نییه، نازناوی دۆکته‌ر و خاوه‌ن بڕوانامه له‌خۆی بنێ، به‌ڵام له‌و سایته‌دا، پرۆفایلێکیان بۆ دروستکردووه، کابرا، دۆکتهری زانکۆی تۆرۆنتۆی کانهدایه. ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه به‌خوێنه‌ری ساده‌ی کورد بگوترێ، ئه‌ها که‌سانیتر، کابرای ئه‌کادیمیستی کورد دژی ئێوه‌یه ئه‌ی " ئه‌کادیمیسته راسیسته‌کان!!!".
وه‌ڵامه‌که‌ی د.حه‌سه‌نپوور، که به کوردییه‌کی زۆر خراپ نووسراوه، هه‌رگیز له‌وه ناچێ زمانی نووسینی ئهکادیمستێک بێت. به‌ڵام گوتمان ئه‌و به‌فارسیی و ئینگلیزیی خوێندوویه‌تی و کوردییه‌که‌ی باش نییه، به‌ڵام لێره‌دا به کوردیی ده‌نووسێ و له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی زۆر گرنگیش ده‌نووسێ که ستانده‌رایزی زمانی کوردییه. که‌واته ده‌بێ به‌زمانێکی پاراو و ته‌ندروست و که‌م تا زۆر ستاندهرد بنووسێ. هاوکات د.حه‌سه‌نپوور پاش ئه‌وه‌ی به لینگوافرانکای جیهانیی ( ئینگلیزیی) ، چه‌ندینجار بۆم نووسی و جه‌ختم لێکرده‌وه، ئه‌و پێتشنه ده‌ستکاریی ده‌کرێ، شتیتری ده‌خرێته سه‌ر، که‌چیی ئه‌و گوێی به‌وه نه‌دا، ئه‌گه‌ر سه‌یری وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و بکرێ، ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و دوو خاڵه‌ی ئه‌و باسی ده‌کات، ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه وپانوپۆڕتر بوونه‌ته‌وه. واته هه‌مان وه‌ڵامی بڵاوکرده‌وه که پێشتر نووسیبووی. به‌کورتییه‌که‌ی د.حه‌سه‌نپوور پێیوایه، کورد ده‌بێ زمانی جووتستاندهردی هه‌بێ( که گومانی تێدا نییه ده‌کاته دوو زمانی سه‌ربه‌خۆ)، ئه‌م تێرمۆنۆڵۆجییهی د.حه‌سه‌نپوور باسی ده‌کات به ئینگلیزیی پێی ده‌ڵێن "bio standard language"،که به‌گاڵته نه‌بێ ئه‌مه له زمانناسییدا بووه‌ته نوکته"joke" و هه‌رگیز تێناگه‌م، ئه‌م دۆسته ئه‌کادیمیسته چۆن ئه‌و هه‌موو دۆو دۆشاوه‌ی تێکه‌ڵ کردووه؟
ئه‌و زه‌مانه رۆیشت به‌خه‌ڵک بگوترێ نائه‌کادیمیی، هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی بهیهکداههڵشاخانهکانی نێوان مه‌سعود محه‌مه‌د و د.حه‌سه‌نپووری خوێندبێته‌وه، تێده‌گات که تێگه‌یشتنه‌کانیان چه‌ند جیاوازه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کوردستان و شۆڕش و کرێکار‌و جوتیاری کورد. " بۆ ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له‌هه‌ر کوێیه‌ک بێت" له نووسینی مه‌سعود محه‌مه‌د، واقیعی کوردستانی شرۆڤه‌کردووه، کرێکار ، ره‌عییه‌ت ، چینی ناوه‌ڕاست، ئاغا و ده‌ره‌به‌گ کێن، چینه‌کان کامانه‌ن و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی و پێشێلکردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی و کوشتنی تاکی کورد له بۆته‌ی پرۆژه‌کانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کاندا ( به‌حکومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنیانه‌وه) کامانه‌ن. به‌ڵام بۆ د.حه‌سه‌نپوور، ئایدۆلۆژیای مارکسیزم و تێکه‌ڵه‌یه‌ک له بیری چه‌پی رۆژئاوایی ( هیی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو) ، قورئانێک بوو لادان لێیان کوفر بوو.
هه‌نووکه چه‌ندین ده‌یه به‌سه‌ر ئه‌و نامیلکه‌یه‌دا ده‌گوزه‌رێ، مه‌سعود محه‌مه‌د وه‌ک جه‌سته مردو رۆیشت، به‌ڵام نووسینه‌کانی وه‌ک گه‌وهه‌ر ده‌مێننه‌وه. د.حه‌سه‌نپوور به‌س به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مه‌سعود محه‌مه‌د که‌سێکی ئه‌کادیمیی نه‌بووه و نییه!، تا ئێستاش ده‌یه‌وێ له ئیعتیباری رووناکبیریی و کو‌لتووریی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه بدات. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌زۆی ئه‌کادیمییه جارێکی‌تر هیچ که‌سێ نهیمڵچێنێتهوه، من بڕیارده‌ده‌م ، به‌و شێوازه‌ی ئه‌و پێی ده‌ڵێ ئه‌کادیمیی ، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بۆچوونانه‌ی، له توێژینه‌وه‌یه‌کی کورت‌دا ته‌ته‌ڵه بکه‌م.
بۆچوونه‌کانی ئه‌و له‌سه‌ر زمانی ستانده‌ردی کوردیی، که پێیوایه کورد وه‌ک ئه‌رمه‌ن و ئه‌لبانیی و نۆرویژییهکان، ده‌بێ زمانێکی جووتستاندهریان هه‌بێ! وه‌ک خاوه‌نی ئه‌و سایته‌ی نووسینه‌که‌ی ئه‌وی بۆ مه‌به‌ستیی سیاسیی( politicized) بڵاوکردووه‌ته‌وه زاراوه‌ی سۆرانیی !( سلێمانیی!) به‌کار ده‌هێنێ و زۆر به وریایی و مه‌به‌ستیشه‌وه، له‌کاتێکدا له‌سه‌رجه‌م پێتشنهکهدا جه‌خت له‌سه‌ر کرمانجیی ناوه‌ڕاست کراوه‌ته‌وه. کرمانجیی ناوه‌ڕاستیش ، هێڵێکی پانوپۆڕ له‌خۆ ده‌گرێ، له ده‌شتی هه‌ولێر و که‌رکوکه‌وه ده‌ست پێده‌کات به خوار ده‌ربه‌ندیخان و سه‌روو سۆراندا ده‌ڕوات تا سابڵا‌غ و نزیک سنه، هه‌موو شاره سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌ک سلێمانیی و که‌رکوک و هه‌ولێر و مه‌ریوان و سه‌رده‌شت و سه‌قز و بۆکان…………تاد له‌خۆ ده‌گرێ. به‌کارهێنانی زاراوه‌ی سلێمانیی له‌یه‌ک قسه‌ی قۆڕ زیاتر هیچیتر نییه، مه‌به‌ستێکی شۆڤینیی و به‌لاڕیدابردن و چاوبه‌ستن نه‌بێ، رقێکی ته‌ریقه‌تیی و شێخایه‌تیی و ناوچه‌گه‌ریی نه‌بێ له شاری سلێمانیی، هیچیتر نییه. که دیاره ئه‌م رقه له‌ناو هه‌ندێ بادینانییدا كڵپه ده‌کات و د.حه‌سه‌نپووریش به‌ئاگایی بێ، یان بهدڵسافیی که‌وتووه‌ته‌وه ناوییه‌وه.
له بواری پراکتیکدا، له‌بواری په‌روه‌رده و زمانی نووسیندا، چ له‌ئه‌رمه‌نستان( ئه‌رمینیا) و چ له ئه‌لبانیاو کۆسۆڤۆ، زمانی ستاندهرد ساغبووهتهوهو یه‌ک ستایڵی زمانی ستاندهرد و فه‌رمیی نووسین هه‌یه، ئه‌وه‌ی که د. حه‌سه‌نپوور باسی ده‌کات، ئه‌وه دایه‌لێکتێکی ستانده‌رده، نه‌ک زمانێکی ستاندهرد، بۆ نموونه زمانی ئاخافتنی به‌شێک له ئه‌رمه‌نییه‌کانی دایاسپۆرا، دایه‌لێکتێکی ستاندهرد قسه ده‌که‌ن ومامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ ئه‌رمه‌نییه‌ک نییه له‌م دنیایه‌دا، زمانی ئۆفیشه‌ڵی وڵاتی ئه‌رمینیا به‌زمانی ستانده‌ردی خۆی نه‌زانێ. هیچ ئه‌لبانییه‌ک نییه له‌م دنیایه‌دا شانازیی به‌زمانی وڵاته‌که‌ی خۆی " ئه‌لبانیا" و ته‌نانه‌ت به زمانی" کۆسۆڤۆ"شه‌وه نه‌کات.
هه‌رچیی سه‌باره‌ت به نۆرویژه، که‌یسێکی ناوازه‌یه، که‌یسێکه لهسهقهتیی و ناجۆرییدا به‌س کوردی سه‌رگه‌ردان و زمانه‌وانه‌کانی وێنه‌ی ئه‌وانن. به‌ڵام هێشتاش به‌و جۆره نییه که جووتستانده‌ردیی له نووسیندا هه‌مان باڵانسیان هه‌بێ، لێره‌دا به‌کورتیی ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، له وڵاتی نۆ‌رویژ دوو شێوه نووسین به‌کار ده‌هێنرێ، بۆکماڵیی و نینۆرسکیی (Bokmål and Nynorsk)، به‌پێی ئاماری ساڵی 2005، پتر له 86% ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ته‌نها بۆکماڵ بۆ نووسین به‌کار ده‌هێنن، له‌کاتێکدا ته‌نها 7.5 حه‌وت و نیو له‌سه‌ددا نووسینی نینۆرسکیی به‌کار ده‌هێنن و نزیکه‌ی 5.5 پێنج و نیو له‌سه‌ددا، هه‌ردووکیان به‌کار ده‌هێنن. به‌ویژدانی کێ ، بۆکماڵ ستانده‌ردی ته‌واو نییه‌و نینۆرسکیش سهبستاندهرد( substandard) نییه.
منێکی که‌رکوکیی، ئه‌گه‌ر عهبدولخالیقی هه‌ولێرو باباتاهیری هه‌مه‌دانیی ( لوڕیی) و هێمنی موکریانیی و گۆرانی ( هه‌ڵه‌بجه‌یی-سلێمانیی) و ئه‌حمه‌دی خانیی و نالیی….تاد هه‌موویان به‌و قهڵامهنه نه‌ژمێرم که ئه‌ده‌بی کوردیی و تێکستی کوردیی به‌رهه‌می ئه‌وانه، چۆن ده‌توانم له عه‌قڵییه‌تیی عه‌شایه‌ریی و ناوچه‌گه‌ریی و شارچییه‌تیی رزگارم بێ! ئیتر ئه‌م سنگکوتان و پیشخواردنهوهیه بۆ له‌شاری سلێمانیی؟ ئه‌وه چییه ئهکادیمستێک له‌گه‌ڵ زبڵنووسێکی" شۆڤینیزمی له‌هجه‌یی"دا یه‌کده‌خات و دژایه‌تیی سلێمانیی ده‌که‌ن؟ ئه‌وه چ رێکه‌وتێکه د.حه‌سه‌نپوور، که که‌سایه‌تییه‌کی قورسی نێوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کانه، بیروبۆچوونی جووتساندهرد! ده‌بێ له‌گه‌ڵ شۆڤینیستێکی ناوچه‌ییدا، که پێیوایه، ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ستانده‌رایزی زمانه، سلێمانییه‌کانی له‌پشته‌وه‌ن! سلێمانییچییهتیی ده‌که‌ن! نه‌وشیروان مسته‌فای له‌پشته‌وه‌یه! نه‌وشیروانێک بهکوردییهک ده‌نووسێ له کوردیی سه‌رده‌می نوری سه‌عید ده‌چێ و هیچ نزیکایه‌تییه‌کی به‌زمانی کوردیی و ستاندهرایزکردنهکهیهوه نییه. بۆچیی ئه‌م هه‌موو دۆو دۆشاو بهیهکداکردن و به‌لاڕیدابردن و شانداچهکاندنه له‌ئاست مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانیی؟ ئه‌م هه‌موو کارت تێکه‌ڵکردنه، چ مه‌به‌ستێکی سیاسیی و ئه‌کادیمیی و ئایدۆلۆژیی له‌پشته‌وه‌یه؟
زاراوه‌ی کرمانجیی چ قودسییه‌تێکی تێدایه، له‌چاو زاراوه‌کانی تردا ئه‌م هه‌موو نازه‌ی بدرێتێ و به‌پشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه که‌ڵه‌گایی بکات! بۆچیی هه‌ورامییه‌کان، زازاییه‌کان و لووڕییهکان ………تاد هه‌مان ئاستی له‌به‌رچاوگرتنیان نه‌بێ؟ ئه‌وه قسه‌ی قۆڕه زمان پێوه‌ندیی بهزۆروبۆرییهوه هه‌بێ، خۆزگه ئه‌وه‌مان له‌د.حه‌سه‌نپوور نه‌ده‌بیست، کرمانجییه‌کان زۆرترن( لهقسهیهکی گیرفان و سهرخواردنهوه زیاتر هیچیتر نییه)، بۆ ده‌بێ چاومان دابخه‌ین له‌ئاست ئینتێڵه‌جێنسیای کوردیی که له کوردستانی باشووردا مێژوویه‌کی دوورودرێژی هه‌یه، که‌چیی بێین بههۆقهی خه‌ڵکی زۆروبۆر، خه‌ڵکی ئاسایی کوردستانی گه‌وره! زمانی ستاندهرد پێوانه بکه‌ین.
له‌کوردستانی باشووردا، زمانی ستانده‌ردی کوردیی له‌قۆناغی ته‌واوبوون و پێگه‌یشتندایه، ساغبووه‌ته‌وه، ناکرێ جارێکی تر بۆ خاتری ناوچه‌یه‌ک و عه‌شیره‌تێک و دایه‌لێکتێک، فۆرمی گراماتیکی ئه‌م زمانه ده‌ستکارییه‌کی ریشه‌یی بکرێ، یاخود وه‌ک هه‌ندێ که‌س پێیانوایه، لایه‌نه رێزمانییهکهی له‌گه‌ڵ کرمانجییدا تێکه‌ڵ بکرێ ، زمانی ستاندهرد سێ سیمای سه‌ره‌کیی هه‌یه، سێ کارێکته‌ری بنچینه‌یی هه‌یه، یه‌که‌م ستایڵی گراماتیک، دووه‌م به‌کارهێنانی فهرمییانهو زمانحاڵی ده‌سه‌ڵات، سێیه‌میش، زمانی خوێندن و فیکر‌و بیرکردنه‌وه، له‌هیچ شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا ئه‌م خه‌یاڵپڵاوییه سه‌ری نه‌گرتووه، تا زمانی کوردیی بناغه‌که‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. ئه‌وه له‌کام هه‌ساره‌ی ئه‌م بوونه‌دا هه‌یه، گراماتیکی دایه‌لێکت و زمانه‌کان تێکه‌ڵ بکرێن، زمانی ستاندهرد، به‌سروشتیی گه‌شه ده‌کات و به‌چه‌مکی نه‌ته‌وه‌و ناسیۆنالیزمه شه‌ته‌ک دراوه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌ندێجار خێراتر یه‌کلای ده‌کاته‌وه، ئه‌م هه‌موو گرفت و سه‌ختیی و له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌میدا، ئه‌وه‌نده‌ی تر گیانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو کورددا ده‌کوژێ.
درێژه‌ی هه‌یه….