دۆڕان … خولیا حسێن
Closed
1
لەسەر ترۆپکی
تەنیایی دانیشتووم
قۆلەکانم لە گەردنی
پەشیمانی ئاڵاندووەو
فرمێسکەکانیشم بە خوڕ
دەڕژێنە سەر جەستەی
دۆڕان
2
گوێم لە ترپەی هەنگاوەکانی دڵمە کە قەفەسی سینەم بەجێ دێڵێ و
ئاوڕێکی تووڕەشم لێ ناداتەوە
تا پێی بڵێم بموورە پەشیمانم لەوەی زیندانم کردی و
نەمتوانی بەختەوەریت بۆ بێنم !
3
چاوە تەڕەکانم بریوەتە ڕۆحی ماندووم، کە بە گلەییەوە لێم دەڕوانێ و دەزانم پێم دەڵێ ئەم هەموو ئازارە لە پای چی ؟
خولیا حسێن ٢٠١٢ /کەنەدا