کۆنتراس …. گۆران ڕەئوف
Closed
كۆنتراس1
ده‌مه‌و ئێواره..
من له حه‌مامدام..
به ئارامی سه‌رم له‌كه‌ف
ده‌ئاڵێنم!
كاره‌با نییه،
حه‌مامه‌كه ڕوناكییه‌كی
كز ده‌یگرێته‌وه.
له‌ناكاودا
تۆ ده‌كه‌ویته خه‌یاڵم!
ده‌سته‌كانم له سه‌رمدا و
له‌نێو كه‌فێكی زۆردا نوقم بوه.
هه‌سته‌كه‌م حه‌مامه‌كه ڕوناكه‌وه‌بو!
وا دیاره كاره‌با هاتۆته‌وه؟!
كه‌ف له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه..
ته‌ماشاده‌كه‌م..
حه‌مامه‌كه وه‌ك خۆیه‌تی!
ڕاستییه‌كه‌ی دیمه‌نه‌كه كۆمیدییه!
مایه‌ی قاقایه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه!
ئاخر من هه‌ركات تۆ دێیته خه‌یاڵم
یان كه‌بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه
هه‌موشته‌كان ڕوناك دێنه‌پێشچاو
دونیا ده‌بێته یه‌ك پارچه ڕوناكی!
كۆنتراس: ڕه‌نگی دژبه‌یه‌ك.