
ڕاستیه ساده‌کان … به‌ندی عه‌لی
لێم که‌ره‌وه
په‌نجه‌ره‌ی ژوورێکی دڵت
من ته‌نیا ئینجێکم به‌سه
له‌عیشقی تۆ
لێگه‌ڕێ با هێور بڕژێ
هه‌نگوین لهشانهههنگی لێوت
من هه‌ر دڵۆپێکم به‌سه
له‌شیله‌ی ماچ
………………
بمده‌رێ
قاشێ له‌لیمۆی
ته‌ڕو ترشی میهری مێ
چه‌قۆی سوێندم
له‌سه‌ر مل نێ
تائه‌به‌د زوهدی ئه‌ژیم
…………
ئه‌گه‌ر دونیا ، خوا نه‌کرده
ڕه‌نگ و بۆی مێی
تیا نه‌بوایه
هه‌موو عومرم ئه‌دا به‌یه‌ک
چرپه‌ی مه‌رگ
…………..
ئه‌و رۆژه‌ی بێ
بهرامی مێ
ده‌گوزه‌رێ
هه‌رگیز به‌رۆژێکی عومری
ناژمێرم
…………..
گه‌ڕام به‌دوی
ئه‌و حیکمه‌ته‌ی
وام لێ ده‌کا
به‌رگه‌ی بێ ماناییه‌کانی
ژیان بگرم
هیچی ترم نه‌دۆزیه‌وه
بێجگه لهسیحرو ڕه‌ونه‌قی
چاوی ژنێ
……………
گه‌لێک زیاتر
لهئهنفالچی و له‌گه‌نده‌ڵ و
له‌هه‌ر والیه‌کی زۆردار
ڕقم لێته
گه‌لێک قه‌بیح تری له‌لام
له‌خودی مانای قه‌باحه‌ت
تۆ .. ئه‌ی ژن کوژ
…………….
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ
ژن قیبله‌گای دینم نیه
درۆ ده‌کا
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ
ژن زه‌مزه‌می بیابانی ژیان نیه
درۆ ده‌کا
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ ، تاری دڵم
په‌نجه‌کانی ژن نایژه‌نێ
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ ، لێوی نیگام
بۆ هیچ ژنێ پێناکه‌نێ
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ
چڵی دره‌ختی ته‌مه‌نم
به‌بێ ژنیش ، چرۆ ده‌کا
بێگومان به .. درۆ ده‌کا