لاده‌ران؟!
ن: رێبوار سه‌فه‌ری…..
رۆژهه‌ڵاتی كورستان..
هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن له رێكه‌وتی 15/9/85دا، كهمایهتییهك ریزه‌كانی خۆیان له حیزبی خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستان جیا كرده‌وه، جیابوونه‌وه‌و لادانێ كه خاڵی بوو له هه‌رچه‌شنه بنه‌مایه‌كی فیكری‌و ته‌نیا چاوی بڕیبوه بڕێ ورده به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی‌و گرووپی. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و تاقمه، پاش كۆنگره‌ی سێزده‌و ده‌ستپێكردنی كارشكێنی‌و كرداره دوور له پره‌نسیپه دێموكراتیكه‌كانیان، تاكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان پێك نه‌هێنا، تا به وته‌ی خۆیان "بیره نوێیه‌كانیان!" بێننه گۆڕێ. سه‌ره‌نجڕاكێش له‌و جودابوونه‌وه‌و لادانه‌دا، ئه‌وه بوو كه ئه‌و كه‌مایه‌تییه كارشكێنو یاسا پێشێلكاره، نه‌ته‌نیا له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌مدا به‌شدار بوون، به‌ڵكوو میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی كۆنفڕانسه‌كانی كۆنگره‌ش خۆیان دیاری‌یان كردبوو و له كۆنگره‌ی سێزده‌شدا به ئاشكرا‌و به روونی ده‌نگیان بهڕوابوونی كۆنگره‌ش دا‌و له كۆمیسیۆنی سكاڵاشدا، تاكه سكاڵایه‌كیان له كاروبهرنامهكانی كۆنگره‌ی سێزده‌دا تۆمار نه‌كرد، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م، به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی‌و گرووپیی ئه‌وانی لێنه‌كه‌وته‌وه، دوای كۆنگره ده‌ستیان دایه یاسا شكێنی‌و پێشێلكردنی هه‌موو پرهنسیپو رێسا دێموكراتیكه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و له ئاكام دا، دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له ساڵ‌و نیوێ له كۆنگره‌ی سێزده، حیزبی خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان به جێهێشتو رێگای هه‌ڵدێرو لادانیان گرته‌به‌ر.
دوای جودابوونه‌وه‌ی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار له حیزبی دێموكراتی كوردستان، به داخه‌وه ئه‌و تاقمه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ پرهنسیپو یاسا‌و عورفێكی حیزبایه‌تی، له رێگای به‌تاڵانبردنی ناو و هێماو سێمبۆلهكانی حیزبی دێموكراته‌وه، هه‌وڵێكی زۆر‌و له هه‌مان كاتدا نه‌زۆكیان دا، تا له رێگه‌ی چه‌واشه‌كاری‌و خۆڵ له چاوكردنه‌وه، ورده رهوایییهك بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به شانازییه‌وه، ئهندامانو لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵكی كوردستان بۆ چركه‌یه‌كیش ئه‌و تاقمه دۆڕاوه‌ی به حیزبی دێموكرات نهناسیو بێ گرێوگۆڵ، وه‌ڵامی شیاوی خۆیان له ئه‌ندامانی حیزب‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان وه‌رگرته‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌و په‌ڕی لیپرسراوێتییهوه، پاش جودابوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه له حیزب رایگه‌یاند، كه تاكه دوژمنی حیزبه‌كه‌مان ته‌نیاو ته‌نیا كۆماری سه‌ره‌ڕۆی ئاخوندییهو ئه‌و تاقمه به دوژمنی خۆی نازانێ‌و ته‌نانه‌ت به سینگفراوانیهوه، ئاماده‌ی هاوكاری‌و هاوخهباتیشه له‌گه‌ڵیاندا، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ڵكی ناڕه‌واو نایاسایی له ناو و هێماكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌رنه‌گرن. كه‌چی به‌داخه‌وه، ئه‌و تاقمه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دوای دابڕانیان له ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات، به ناڕه‌وا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می تاقمه‌كه‌یان ناونا كۆنگره‌ی 14و هیچ ئاڵوگۆڕێكیان له سیاسهتو كار‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕانه‌و چه‌واشه‌كارییه‌كانیان پێك نه‌هێنا.
پێویسته تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار ئه‌و راستییه تێبگه‌ن كه حیزبی دێموكراتی كوردستان، ته‌نیا "ناو" نیه، به‌ڵكوو به‌رنامه‌و مێژوو و ئه‌ندیشه‌یه‌كی سه‌وزو شۆڕشگێڕانه‌یه‌و هه‌روه‌ك شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملوو پاش جودابوونه‌وه‌ی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار پاش كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حیزب رای گه‌یاند "حیزبی دێموكرات یه‌كه‌و نابێ به دوو".
هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن، پاش كۆنگره‌كانی 4و 8ی حیزبی دێموكراتی كوردستان (تاقمی حه‌وت كه‌سی‌و كلكی حیزبی تووده‌و رێبه‌رایه‌تیی به ناو شۆڕشگێڕ)، به ناڕه‌وا كه‌ڵكیان له ناو‌و هێماكانی حیزبی دێموكرات وهرگرتو هه‌وڵیان دا، به سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه سیمای راسته‌قینه‌ی خۆیان له ژێر ناوی حیزبی دێموكرات‌دا بشارنه‌وه، كه‌چی مێژوو سه‌لماندی كه حیزبی دێموكرات، ته‌نیا "ناو" نیه‌و به‌ڵكوو، ناوه‌رۆكێكی قووڵی شۆڕگێڕانهیه كه هیچ هێزێك ناتوانێ به تاڵانی ببات. مێژووی پڕ له شانازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به روونی ده‌ریخستووه كه هیچ ده‌سته‌و تاقمێ له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات دا، شتێكی پێ نه‌بڕاوه، با تاقمی مهلاحهسن ره‌ستگار، بۆ ته‌نیا جارێ، له‌و مێژووه زێڕینه په‌ند وه‌رگرن.
تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار، پاش جودابوونه‌وه‌یان له حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و لادانیان له رێبازی حیزب‌و گه‌ل، دوو سیاسه‌تی چهواشهكارانهیان په‌یڕه‌و كرد كه له خواره‌وه ئاماژه‌یه‌كی كورتیان پێده‌كه‌ین.
1ـ ئه‌وان پاش دابڕانیان له حیزبی دێموكرات، هه‌وڵێكی زۆریان دا كه ئه‌و بیره جێگیر بكه‌ن كه ئه‌وان جودانه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو حیزب "له‌ت" بووه‌و كه‌وابێ ئه‌وانیش ده‌بێ له‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تێیدا به‌شدارو ئه‌ندام، به‌شدارو ئه‌ندام بن‌و ئه‌گه‌ریش نه‌كرێ ئه‌و "دابڕوانه" له پاڵ حیزبی دێموكرات دا به‌شدارو ئه‌ندام بن، هه‌ر هیچ نه‌بێت هیچ لایه‌ك تێیدا به‌شدار نه‌بن. به‌ڵام به خۆشییه‌وه چونكه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبێكی ناسراو و جێگای رێزی كۆڕ‌و ناوهندو كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان بوو، هه‌موو هه‌وڵی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار بوو به بڵقی سه‌رئاو و ئه‌و هه‌وڵانه نه‌ته‌نیا هیچی بۆ ئه‌و تاقمه بێ پرنسیپه لێشین نه‌بوو به‌ڵكوو زیاتر له جاران بووه هۆی كه‌م سه‌نگیی سیاسی‌و زڕانی ناوی بێ ناوه‌رۆكی ئه‌و تاقمه له‌و ناوهندو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونهتهوهیییانهدا.
بۆ نموونه هه‌ر پاش جودابوونه‌وه‌یان هه‌وڵیان دا، ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست له حیزبی دێموكرات دڕدۆنگ بكهنو خۆیان به حیزبی دێموكرات له قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام راشكاوانه رێكخراوی ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست پێی راگه‌یاندن، كه ئه‌و رێكخراوه نێونهتهوهیییه، ئه‌و تاقمه دابڕاوه به حیزبی دێموكرات نازانێ‌و حیزبی حیزبی دێموكراتی كوردستان، یه‌كێ له ئه‌ندامه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و رێكخراوه نێونهتهوهیییهو ئه‌گه‌ر ئه‌و تاقمه بیانه‌وێ له‌و رێكخراوه‌دا ببنه ئه‌ندام، سه‌ره‌تا ده‌بێ ناو و هێمای تایبه‌ت به خۆیان ههبێو به نێو حیزبی دێموكراته‌وه، ناتوانن هیچ پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست دا دامه‌زرێنن.
پاش ئه‌م ئابڕووچوونه سیاسییه‌ی تاقمی مهلاحهسن ره‌ستگار، ئه‌و تاقمه دابڕاوه روویان كرده "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕاڵ"و ویستیان له‌و كۆنگه‌ره‌یه‌دا به ئه‌ندام وه‌ربگیرێن، به‌ڵام به كۆی ده‌نگ داواكاری ئه‌و تاقمه له "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕاڵ"دا ره‌ت كرایه‌وه‌و راشكاوانه پێیان گوترا كه ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندام له‌و كۆنگره‌یه‌دا، پێویسته سه‌ره‌تا نێوی خۆیان بگۆڕن‌و له سهمبۆلو هێماكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌ڵ وه‌رنه‌گرن.
پاش ئه‌وه‌ی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستی ره‌تیان نا به‌سینگی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگاره‌وه، ئه‌و تاقمه تووشی نائومێدی‌و هیوابڕوایو بێ ئاسۆیی بوون‌و سیاسه‌تێكی دیكه‌یان گرته‌به‌ر، كه ئه‌ویش ناردنی كۆمه‌ڵێ سیگناڵ بوو، بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، تا له رێگای هه‌رزان فرۆشكردنی دۆزی ڕه‌وای كورده‌وه له‌و بۆنبهستو سه‌رلێشێواوییه سیاسییه رزگاریان بێت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا كه‌سێكی گوماناوی به نێوی "عیرفان قانعی فه‌رد" وتووێژێكی له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌وڵا حه‌سه‌ن زاده پێكهێنا كه كورته‌یه‌ك له‌و وتوووێژه له لایه‌ن "عیرفان قانعی فه‌رد"ه‌وه كه‌وته سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئێنترنێتییهكان كه تێیدا ئاغای مه‌لا عه‌وڵا حه‌سه‌ن زاده، راشكاوانه چرا سه‌وزی بۆ كۆماری ئیسلامی هه‌ڵ كردبوو و ته‌نانه‌ت مه‌لا حه‌سه‌ن زاده، به‌ڕوونی گوتبووی كه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كه‌یهانی"ی عه‌لی خامنه‌ییدا وتووێژ بكات، ئه‌و ئابڕووچوونه سیاسییه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له نێو كۆڕوكۆمهڵه سیاسییه‌كاندا لێكه‌وته‌وه‌و وا دیار بوو كه كۆماری ئیسلامیش ئاماده نه‌بوو تۆبهنامهیهكیان بۆ به‌ڕێ بكا‌و به‌و چه‌شنه ئه‌و ریسوایییه سیاسییه‌ش وه‌ك ریسوایییهكانی دیكه‌ی ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه‌وه سه‌رپۆشی له‌سه‌ر دانراو دیزه به‌ده‌رخۆنه كرا.
تاقمی مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار، دوای كۆمه‌ڵێ شكست‌و گێره شێوێنیو ریسوایی سیاسی‌و سه‌رنه‌كه‌وتن له پاساو هێنانه‌وه بۆ جودابوونهوهكهیان له حیزبی دێموكراتی كوردستان، كێشه‌و گرفته نێوخۆیییهكانیان سه‌ری هه‌ڵداو خه‌ریك بوو ئه‌و كێشانه به‌ره‌و پهرشووبڵاویان ببات‌و چه‌ند جار ویستیان كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆیان ببه‌ستن، به‌ڵام كێشه‌و گرفته نێوخۆیییهكانیان رێگای به‌ستنی كۆنگره‌ی پێ نه‌ده‌دان. سه‌رئه‌نجام پاش گێَرهو كێشه‌یه‌كی زۆر‌و پاش تێپه‌ڕینی ساڵێك‌و چه‌ند مانگ له جوداكردنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان له ریزی تێكۆشه‌رانی دێموكرات، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی تاقمه‌كه‌یان پێك هێنا كه نزیكه‌ی10 رۆژی خایاند. سه‌ره‌كیترین هۆی درێژه‌كێشانی ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه باڵ‌و لاباڵهكانی ئه‌و تاقمه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ساغ نهدهبوونهوهو ته‌نانه‌ت له یه‌كێ له رۆژه‌كانی كۆنگرهكهشیاندا تێكهه‌ڵچوونی فیزیكی له نێوان دو لاباڵ دا پێك هات كه بووه هۆی ئه‌وه، كاری كۆنگره‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك راوه‌ستێت.
به داخه‌وه، ئه‌و تاقمه سه‌ر لێشێواوه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیاندا، به پێچه‌وانه‌ی داخوازیی دڵسۆزان‌و دۆستانی حیزبی دێموكرات‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، هیچ ئاڵوگۆڕێكیان له ههڵوێستو به‌رنامه‌و كرده‌وه گێره شێوێنییهكانی خۆیان پێك نه‌هێناو له كۆنگرهكهیاندا به ناڕه‌واو به دوور له هه‌موو پره‌نسیپه سیاسییه‌كانه‌وه، نامه‌سئولانه‌و ئانارشیستیانه، پێیان له‌سه‌ر به تاڵانبردنی ناو و هێماكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان داگرته‌وه‌و پاش كۆنگرهكهشیان، به‌و په‌ڕی رووههڵماڵراویییهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن مێژووی پڕ له شانازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێَران شێوێننو له رێگای خۆڵ له چاوكردنی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه كۆنگره‌كه‌یان، كۆنگره‌یه‌كی نموونه‌یی‌و رچهشكێنهو له مێژووی حیزبی دێموكرات‌دا بێ وێنه‌یه!!
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌و تاقمه سه‌ر لێشێواوهدا، سه‌رنجی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ئه‌م وتاره بۆ لای چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی له‌و پێوه‌ندییه‌دا راده‌كێشین:
1ـ هه‌موو چاوه‌دێرانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵانی مافخوازی خه‌ڵكی كوردستان بۆیان روون‌و ئاشكرایه كه كۆنگره‌ی ئه‌و تاقمه، نه‌ك كۆنگره‌ی 14، به‌ڵكوو یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی تاقمی مهلاحهسن رهستگارهو له دوور و نزیكه‌وه، هیچ پێوه‌ندیه‌كی به كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و مێژووی كۆنگره‌كانی ئه‌و حیزبه‌وه نیه، تا له به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی دیكه‌ی حیزبی دێموكرات دا، نموونه‌یی‌و رچه‌شكێن بێت. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاناڵی "حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه‌وه" راپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و تاقمه‌یان دیوه، بۆیان روون بۆته‌وه، كه ئه‌و كۆنگره‌یه هیچ به‌رنامه‌و پلانێكی نوێی نه‌هێناوه‌ته گۆڕێ‌و زۆرتر دروشمی بریقه‌دارو بێناوه‌ڕۆكی لێ شین بووه. چاوه‌دێری كردنی چه‌ند رۆژه‌ی "كرێ كاناڵ" (واته ئه‌و یه‌ك سهعاتو نیوه‌ی كه له كاناڵی جه‌یدی حیزبی كۆمونیستی كرێكارییه‌وه دراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار)، ده‌ری ده‌خات كه هه‌موو دروشمه‌كانیان بێنێوهرۆكهو ئه‌گه‌ر به‌قه‌د سهرهدهرزییهك، كاكڵه‌و نێوهرۆكیان هه‌با، په‌نایان بۆ حیزبێكی گێرهشێوێنو بێ پره‌نسیپی وه‌ك كۆمۆنیستی كرێكاری نه‌ده‌هێنا، تا به خێری خۆیان شه‌وانه به كرێیه‌كی كه‌م سهعاتو نیوهێك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیونیان پێ ببه‌خشن. ئه‌ویش تلویزیۆنی حیزبێ كه بنیاتنهرهكهی "مه‌نسوری حیكمه‌ته" كه تیئۆرسیهنی شه‌ڕی براكوژییه له كوردستان‌و چه‌ندین ساڵه خۆی‌و حیزبه‌كه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر نه‌فرینی كۆمه‌ڵانی به‌شخوراوی كوردستانه‌وه.
2ـ ئه‌و تاقمه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیاندا، دروشمی "دیاریكردنی مافی چاره‌نووس له ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدڕاڵ له شێوه‌ی كۆماری كوردستان"یان هه‌ڵگرتووه‌و كردوویانه به درووشمی ئیستراتێژیكی تاقمه‌كه‌یان. ئه‌م درووشمه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه، به پێچه‌وانه‌ی هوتاڤه پڕ زریقه‌و بریقهكانیان، نه‌ته‌نیا نوێگهراییو رێزدانان بۆ كۆماری كوردستان نیه، بهڵكومو راست گه‌ڕانه‌وه (ارتجاع)یه‌كی نوستالۆژیكه بۆ 62 ساڵ له‌مه‌وپێش‌و هه‌ر ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌و تاقمه، هێڵێكی راست‌و چه‌پیان به‌سه‌ر مێژووی 62 ساڵه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا كێشاوه‌و، 60 ساڵ له مێژووی ئه‌و حیزبه به مێژووی خۆیان نازانن، كه‌چی بۆ چه‌واشه‌كاری‌و خۆڵ له چاوكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، نێوی "حیزبی دێموكراتی كوردستان"، له‌سه‌ر خۆیان داده‌نێن، له كاتێك دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، خاوه‌نی مێژوویه‌كی 62 ساڵه‌ی پڕ له شانازییه كه له دامه‌زرانی حیزبی دێموكراته‌وه له ساڵی 1324ه‌وه ده‌ست پێدهكاو كۆماری دێموكراتیكی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و دواتر رێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتووی ئه‌و حیزبه شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملوو، جڵه‌وی رێبهریكردنی به‌ده‌سته‌وه دهگرێو به‌پێی هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی‌و ناوچهییو نێونه‌ته‌وه‌یی، دروشمی ستراتیژیكی حیزب ده‌بێ به "دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان"و دواتر له كۆنگره‌ی 13ی حیزب دا، به سه‌رنجدان به كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاریی قووڵ‌و به‌رچاو له هاوكێشه سیاسییه نێوخۆیی‌و ناوچهییو نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان دا، دروشمی ستراتیژیكی حیزبی قازی، قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی، ده‌گۆڕدرێت بۆ "دابینكردنی مافه نهتهوایهتییهكانی گه لی كورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدراڵ‌دا". كه‌واته ئه‌و مێژووه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌و هه‌موو ئهندامانو لایه‌نگران‌و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مێژووی جووڵانه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی خۆیان دهزاننو شانازی پێوه دهكهنو هه‌وڵی ئه‌و تاقمه بۆ شێواندنی ئه‌و مێژووه، نه‌زۆكه‌و ته‌نیا ده‌توانێ ئه‌ندامه ساویلكهكانی خۆیان بۆ ئه‌و سیاسه‌ته په‌لكێش بكات. ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه، مه‌به‌ستێكی دیكه‌شیان له‌و گه‌ڕانه‌وه نۆستالۆژیكه بۆ رابردوو هه‌یه كه ئه‌ویش بریتییه له كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی رۆڵ‌و نه‌خشی ئه‌ندازیاری حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و پێغه‌مبه‌ری ئاشتی‌و مامۆستای دێموكراسی، شه‌هیدی نه‌مر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رێبه‌رانی ئه‌و تاقمه له نه‌یارانی شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملوونو به‌شێكیان له‌و كه‌سانه پێك هاتوون كه له كۆنگره‌ی 4ی حیزب دا، بوونه كلكی حیزبی تووده‌و پاڵیان به كۆماری ئیسلامییه‌وه دا‌و دوكتور قاسملوو نێوی "تاقمی حه‌وت كه‌سی" له‌سه‌ر دانان. بۆ نموونه ئاغای "ئه‌حمه‌د عه‌زیزی" كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی پارێزگاریی ئه‌و تاقمه‌یه، خۆی یه‌كێك له رێبه‌رانی تاقمی حه‌وت كه‌سی بووه. به‌شێكی دیكه‌یان له‌و كه‌سانه پێك دێن كه دوای په‌سند كرانی "سوسیالیزمی دێموكراتیك" له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م دا، ریزه‌كانی حیزبیان به‌جێ هێشتو دوكتور قاسملوویان به سووڕان به‌لای راست‌و سه‌رمایه‌داریدا تاوانبار ده‌كرد. ده‌سته‌ی سێهه‌می ئه‌و تاقمه كه مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار له رێبه‌ره ناسراوهكانیانه، ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌پاش كۆنگره‌ی 8ی حیزبی دێموكرات له حیزب جودا بوونهوهوو بوونه كلكی موجاهیدنی خه‌لق‌و ناوی خۆیان نا "رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ"و له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان دا به تاقمی "لاده‌ر" ناوبانگیان ده‌ركرد.
كه‌واته ئه‌و گه‌ڕانه‌وه نوستالۆژیكهی ئه‌و تاقمه بۆ كۆماری كوردستان، نه‌ك سه‌رمه‌شق وه‌رگرتن له پێشه‌وا قازی محهممهدو كۆماری كوردستان نیه، به‌ڵكوو دوژمنایه‌تییه‌كی كوێرانه‌یه له‌گه‌ڵ ناو‌و رێبازی رێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتووی حیزبی دێموكرات شه‌هیدی نه‌مر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوودا.
جگه له‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌ی پێكرا، چۆن ده‌كرێ كۆمارێ له دڵی كۆمارێكی دیكه‌دا دامه‌زرێ؟ له كام شوێنی جیهان دا، وه‌ها سیستمێكی سیاسی بوونی هه‌یه؟ ئه‌م نوێگهرایییه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار، ته‌نیا یه‌ك نموونه‌ی له مێژوودا هه‌یهوو راست ده‌مانخاته‌وه بیری "یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌تی سوسیالیستی"و مێژووش باشترین داوه‌ره بۆ ئه‌و سیستمه سهرهڕۆو دژه دێموكراتیكه‌و پێویستی به روونكردنه‌وه نیه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی سوسیالیستی، له‌گه‌ڵ دروشمه نهتهوهیییه بریقه‌داره‌كانی ئه‌و تاقمه‌دا له ناته‌بایی دایه.
3ـ تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پڕۆپاگه‌نده‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردووه كه وا نیشان بده‌ن له رابردوودا، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات رێگایان پێ نه‌دراوه، ئازادانه بیروبۆچوونو روانگه‌كانی خۆیان له‌نێو حیزب دا بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌موان ده‌زانن، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌یان ساڵه ئازادی راده‌ربڕینی له‌نێو حیزب دا چه‌سپاندووه‌و له پیِڕهوی نێوخۆی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا به ئاشكرا گوتراوه "هه‌موو ئه‌ندامێكی حیزب بۆی هه‌یه له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی حیزب ره‌خنه بگرێ‌و پێشنیار بدا‌و ئه‌گه‌ر ئۆرگانی پێوه‌ندیدار مافی ئه‌ندامێكی پێشێل كرد، ئه‌و ئه‌ندامه بۆی هه‌یه له ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر سكالا بكات‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆرگانه‌ش به سكاڵاكه‌ی دا نه‌چوویه‌وه، ده‌توانێ سكاڵا بنێرێ بۆ "كۆنگره" كه باڵاترین ئۆرگانی بڕیارده‌ره له حیزبی دێموكرات دا".
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره رووبه‌ڕووی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر له حیزبی دێموكرات دا "ئازادی راده‌ربڕین" نیه، چۆنه كه چه‌ندین ساڵه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌ندامی رێكخراوی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیسته؟ چونكه یه‌كێ له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌رگیرانی حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان له‌و ئۆرگانیزاسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌دا، ئازادی بێقهیدو شه‌رتی راده‌ربڕینه. روون‌و ئاشكرایه كه به‌و فڕِوفیشاڵانه، داوێنی حیزبی دێموكرات گه‌رد ناگرێ‌و ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه، ته‌نیا ده‌بێته هۆی بێ ئیعتیبار بوونی خۆیان له بیروڕای گشتیدا، چونكه مێژوو نیشانی داوه "درۆ مه‌نزڵی كۆتایه".
3ـ تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار، به‌و هۆیه‌وه كه له چه‌ند باڵ‌و لاباڵ پێك هاتوونو هیچ متمانه‌یه‌كیان به یه‌كدی نیه‌و ته‌نیا دوژمنایه‌تیی كوێرانه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات دا، كۆی كردوونه‌وه، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی تاقمه‌كه‌یان دا، "رهوتو فراكسیۆن" یان به فه‌رمی ناسیوه. لێره‌دا پرسیارێ قووت ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر "فراكسیۆن" نیشانه‌ی پێشكه‌وتن‌و نوێگهراییو دیارده‌یه‌كی ناوازه‌یه، ئه‌دی بۆچ پاش جوودابوونهوهتان له‌پاش كۆنگره‌ی 8ی حیزب دا‌و به فیتی نه‌یارانی حیزبی دێموكرات‌و یه‌ك له‌وان موجاهیدنی خه‌لق، حیزبی دێموكراتی كوردستانتان به "فراكسیۆنی شه‌ره‌فكه‌ندی ـ قاسملوو" ناودێر كرد؟
ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری بیروبۆچوونو كار‌و كرده‌وه‌كانی ئه‌و تاقمه‌ن، باش ده‌زانن كه به فه‌رمی ناسینی "فراكسیۆنی جیاواز" له‌نێو تاقمه‌كه‌یان دا، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئازادی رادهربڕینو قبووڵ كردنی "بیری جیاواز"ه‌وه نیه‌و ته‌نیاو ته‌نیا، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و راستییه كه باڵ‌و لاباڵهكانی پێكهێنه‌ری ئه‌و تاقمه، هیچ چه‌شنه متمانه‌یه‌كیان به یه‌كدی نیه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ی كه ده‌یده‌ن، نه ته‌نیا ئاماژه نیه بۆ كراوه‌یی هزریی ئه‌و تاقمه ، به‌ڵكوو له راستیدا، ئه‌وه به مانای به‌فه‌رمی ناسرانی "به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه‌كانی پێكهێنه‌ری تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن رهستگاره".
4ـ تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار، له درێژه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانیان دا ئیدیعا ده‌كه‌ن "له‌م كۆنگره‌یه‌دا، به پێچه‌وانه‌ی كۆنگره‌كانی پێشوو، راده‌ی خوێنده‌واری له ئاستێكی به‌رز دا بووه‌و ژنان به راده‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدار بوون‌و هه‌ر له كانادا‌و ئوسترالیاوه تا ئیسكاندیناوی، نوێنه‌ر بۆ كۆنگره هه‌ڵبژێردراوه‌و به‌شدار كراوه‌و نوێنه‌ری هه‌موو نه‌وه‌كانی حیزب، لاو، میانساڵو به‌ساڵداچوو له كۆنگره‌دا به‌شدار بوون"و ئه‌مه‌ش به دیارده‌یه‌كی نوێ له له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له حاڵێك دا، له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆنگره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا، نوێنه‌ر له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامی حیزبی لێ نیشته‌جێن، له كۆنگره‌دا به‌شدار بوون‌و هیچ كۆنگره‌یه‌كی حیزبی دێموكرات نه‌بووه كه ژنان تێیدا به‌شدار نهبووبێتنو هه‌موو كۆنگره‌كانیش لهلاوو میانساڵو به‌ساڵداچوو پێك هاتووه‌و جگه له‌مه‌ش نازانین چۆن رویان دێ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆنگره‌ی تاقمه‌كه‌یان له‌ڕووی خوێنده‌وارییه‌وه، ناوازه‌یه؟ له كاتێكدا له كۆنگره‌كانی پێشووی حیزبی دێموكرات دا، چه‌ند مامۆستای زانكۆ و پڕۆفیسۆر له كۆنگره‌دا به‌شدار بوون كه بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به پڕۆفیسۆر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو، دوكتور سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی‌و دوكتور حوسێن خه‌لیقی بكه‌ین.
شیاوی باسه تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار بۆ ئه‌وه وا بنوێنن كه كۆنگره‌كه‌یان كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له چه‌ند وڵات دا به بێ هه‌ڵبژاردن‌و به گۆتره خه‌ڵكیان له كۆنگره‌كه‌یان دا به‌شدار كرد.
4ـ تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار، دوای جوودابوونهوهیان له حیزبی دێموكراتی كوردستان، به ده‌یان جار ده‌ستیان دایه گێرهشێوێنیو به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی چهوتو به‌دوور له دابونه‌ریتی كورده‌واری‌و هه‌موو پڕنسیپێكی دونیای مۆدێڕن‌و شارستانی كه ئه‌گه‌ر لێبووردهییو دان به‌خۆدا گرتن‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نه‌بوایه، بێگومان رووداووو كاره‌ساتی دڵتهزێنو نه‌خوازراوی لێ ده‌كه‌وته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا، ئه‌و تاقمه پاش جوودابوونهوهیان به پێچه‌وانه‌ی ره‌فتاری دواكه‌وتوانه‌یان، بۆ فرێودانی بیروڕای گشتی له بڵاوكراوه‌كانیان دا، چه‌واشه‌كارانه خۆیان به لایه‌نگری ئاشتی‌و هاوخه‌باتی‌و یه‌كڕیزی وێنا دهكردو له كرده‌وه‌ش دا، راست به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه درۆینانه‌ی خۆیانه‌وه ده‌جووڵانه‌وه.
بۆ نموونه له یه‌كێ له به‌نده‌كانی بڕیارنامه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن رهستگاردا هاتووه: "له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی پێشوومان دا، حیزبی دێموكراتی كوردستان ]![ ده‌بی هه‌روا سیاسه‌تێكی نهرمو مهنتیقیو به‌رپرسانه‌ی هه‌بێ ]![ نابێ هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رقه‌راربوونی پێوه‌ندییه‌كی سالم‌و دۆستانه‌و هاوكاریی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵیان له‌ده‌ست بدا".
له حاڵێك دا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پاراگرافه سه‌راسه‌ر درۆوده‌له‌سه‌یه، تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی دێموكرات دا، نه‌ته‌نیا سیاسه‌تی نهرمو مهنتیقیو به‌رپرسانه‌ی به‌ڕێوه نهبروه، به‌ڵكوو ئه‌وپه‌ڕی كهلهویشكیو نامه‌نتیقی بوون‌و نابه‌رپرسیار بوونی خۆیان له یه‌ك ساڵ‌و نیوی رابردوودا، سه‌لماندووه‌و هه‌موو ده‌رفه‌تێكیان تا ئێستا بۆ بهرقهراركردنێكی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا له‌كیس داوه، چونكه هه‌ر پاش جوودابوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه، حیزبی دێموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وان به دوژمنی خۆی نازانێ‌و ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ست له به‌تاڵانبردنی ناو‌و هێماكانی حیزبی دێموكرات ههڵگرنو ناوێكی دیكه جگه له "حیزبی دێموكراتی كوردستان" بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن، ئاماده‌ی هه‌موو چه‌شنه دۆستایهتیو هاوخه‌باتییه‌كه. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێبازی "لاده‌رانه"ی خۆیان‌و به‌و چه‌شنه، ده‌رگای هه‌ر چه‌شنه دیالۆگ‌و هاوكاری‌و هاوخهباتییهكیان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا گاڵه دا.
5ـ یه‌كێ له‌و به‌ندانه‌ی كه تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار، له پێڕه‌وی نێوخۆی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی تاقمه‌كه‌یان دا گونجاندوویانه، كۆمیسیۆنی پارێزگارییه.
له مادده‌ی بیست‌و دووهه‌م دا، كۆمیسیۆنی پارێزگاری به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كا:
" كۆمیسیۆنی پارێزگاری له پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب له كه‌سانی شاره‌زای به‌رنامه‌و پێڕه‌وی حیزب له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت".
له مادده‌ی بیست‌و سێهه‌م دا، سهلاحییهتهكانی ئه‌م كۆمیسیۆنه به‌م شێوه‌یه دیاری ده‌كات:
1ـ چاودێری به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پێڕه‌وی نێوخۆ له رێكخراوه‌كانی حیزب دا ده‌كا.
2ـ له رێگای نوێنه‌رانیه‌وه، به‌شداری كۆنفرانسه‌كانی حیزب دهبێو له‌سه‌ر سه‌لاحییه‌تی كۆنفڕانسهكانو دروستیی هه‌ڵبژێرانی ئه‌ندامانی كۆمیتهكانو نوێنه‌رانی كۆنگره نه‌زه‌ر ده‌دا.
3ـ به شكایه‌تی ئه‌ندامانی هه‌ڵپه‌سێراو یان ده‌ركراو رادهگاو ئه‌گه‌ر سزاكه‌یان به پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی نێوخۆ زانی، پێشنیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌دا. هه‌روه‌ها تێبینییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كۆمیسیۆنه له پێڕه‌وی نێوخۆی ئه‌و تاقمه‌دا هاتووه كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1ـ كۆمیسیۆنی پارێزگاری كاری به‌سه‌ر مه‌سایلی ئیجرایی ئه‌و حیزبه‌وه نیه.
2ـ كۆمیسیۆن له سزای ئیداری یان سزای پێشمه‌رگایه‌تی ناكۆڵێتهوهو ته‌نیا كاری به سزای حیزبییه.
3ـ كۆمیسیۆن نه‌زه‌رو پێشنیاره‌كانی بۆ په‌سندكردن ده‌داته‌وه به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
شایانی باسه ئه‌و كۆمیسیۆنه له 5 كه‌س پێك هاتووه كه بریتین له:
1ـ جه‌لیل گادانی (كۆنه لاده‌ر)
2ـ حوسێن مه‌ده‌نی (كۆنه لاده‌ر)
3ـ مامۆستا عاشق (كۆنه لاده‌ر)
4ـ ئه‌حمه‌د عه‌زیزی (یه‌كێك له ئه‌ندامانی تاقمی حه‌وت كه‌سی)
5ـ مه‌لا عه‌وڵا حه‌سه‌ن زاده (بێ شرۆڤه)
به سه‌رنجدان به پێكهاته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیسیۆنهو رابردووی سیاسیی وان، نێوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه روون ده‌بێته‌وه‌و پێویستی به لێكدانه‌وه‌ی زێده‌تر نیه.
به‌ڵام شتێ كه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، جێگای سه‌رنجه، جیاوازی رێبه‌رانی ئه‌و تاقمه‌یه له‌سه‌ر ئهركو سهلاحییهتهكانی ئه‌و كۆمیسیۆنهو هه‌ركام له‌وان به كه‌یفی دڵی خۆی‌و له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی‌و جیناحی خۆیدا راڤه‌ی ده‌كات. لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به یه‌ك نموونه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌كه‌ین‌و خالید عه‌زیزی، وته‌بێژی ئه‌و تاقمه (كه تا كۆنگره‌ی حه‌وتی حیزب له رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌دا بوو‌و هێشتا روون نیه بۆ وه‌ك سكرتێر ناوی لێنابهنو چۆنه كه دوو جێگر سكرتێری بۆ دیاری كراوه؟) له‌سه‌ر كۆمیسیۆنی پارێزگاری له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی رێنێسانس ده‌ڵێت: "ناوی كومیته‌ی چاوه‌دێری به‌سه‌ر په‌یڕه‌و دایه‌و به مه‌به‌ستی چاوه‌دێری كردنه به‌سه‌ر چه‌ندو چۆنی ئیجرابوونی په‌یڕه‌و له ناو حیزب دا دامه‌زراوه… ئه‌گه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی زیاتر كاری سیاسی‌و دانی پلان‌و پڕۆژه بۆ ئه‌و حیزبه ده‌كه‌ن، غه‌دره ئه‌و كۆمیته‌ی ناوهندیو ده‌فته‌ر سیاسییه، مه‌شغه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بێ له‌سه‌ر گرفتی ئه‌ندامێك. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كومیته‌یه دیاری كراوه كه ئه‌و كومیته‌یه دوور له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی موتالعه‌ی ئه‌و كێشه‌یه بكات‌و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی بداته كومیته‌ی ناوهندیو ئه‌و كومیته‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و یاسایی سه‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیه".
به‌پێی قسه‌كانی ئاغای خالید عه‌زیزی، كۆمیسیۆنی پارێزگاری ته‌نیا كارئاسانی بۆ كومیته‌ی ناوه‌ندی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی به‌كاری لاوه‌كییه‌وه خه‌ریك نه‌بێت. به‌ڵام مه‌لاعه‌وڵا حه‌سه‌ن زاده، ئاژاوه‌گێڕی ناسراوی كوردستانی ئێران، له دیمانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان "شه‌هرام عه‌بدوڵڵا"دا بۆ ماڵپه‌ڕی "سبه‌ی"، ئه‌و كۆمیسیۆنه، له‌گه‌ڵ دادگای به‌رزی فیدراڵ له ئا‌مریكا به‌راورد دهكاو ته‌نانه‌ت ده‌بێ كۆنگره، مه‌شرووعیه‌تی خۆی له‌و كۆمیسیۆنه وه‌ربگرێ. لێره‌دا بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌ڕێز، وته‌كانی مه‌لاعه‌وڵا حه‌سه‌ن زاده له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ده‌قاوده‌ق ده‌خه‌ینه به‌ر دیده‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز تا له‌گه‌ڵ وته‌كانی خالید عه‌زیزیدا به‌راوردی بكهنو بۆ خۆتان قه‌زاوه‌ت بكه‌ن.
مه‌لاعه‌وڵا حه‌سه‌ن زاده له ماڵپه‌ڕی "سبه‌ی"دا ده‌ڵێت:
"من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌و لێژنهیهم (واته كۆمیسیۆنی پارێزگاری) شوبهاند به دادگای ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌مریكا، دادگای ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی، ده‌زگای جێبه‌جێكردن نیه، دادگا له هیچ شوێنێك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی نیه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا چاوه‌دێری ده‌كات، دادگایه‌كه كه سه‌رۆك كۆمارێكی وه‌ك "نیكسۆن" له‌سه‌ر كار لاده‌بات، سه‌رۆك كۆمارێكی به‌هێز