
شیعر دونیای ئه‌فراندنه
دوێنێ گوتمان گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی تازه ئولفه‌تی قه‌ڵه‌م بوون , ڕوو له مه‌عریفه‌و پشت له كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و پول بكه‌ن , گوتمان بوێر و جه‌سوور بن , شته یاساغه‌كان په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبماڵن و ئازادانه بدوێن , عه‌وداڵی فیكر و فه‌لسه‌فه بن .
گریمان گه‌نجان ده‌یانه‌وێ قه‌ڵه‌مه‌كانیان هۆگری شیعر بكه‌ن , شیعر كارێكی وا سانا نییه بێسڵه‌مینه‌وه خۆ له قه‌ره‌ی بده‌یت و پێت وابێ ئه‌وی ده‌یخه‌یته سه‌ر په‌ره‌ی كاغه‌ز ئیدی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێ و ده‌بێته موڵكی ته‌واوی خوێنه‌ر . نه‌خێر… شیعر بڕێكی زۆری بنه‌ماو یاسا‌و رێسا هه‌یه , داخوا تا چه‌ند ئێمه ئاشنا‌و شاره‌زاین به‌و مه‌یدانه‌ی شیعر , ئه‌گه‌ر وابێ كه‌س بۆخۆی نه‌نووسێ , ئه‌وا قبوڵیش ناكرێ شیعر بێ سانسۆر په‌خش بێت . ئه‌و زۆری و بۆری رۆژنامانه وای كردووه , ته‌نها بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی رووپه‌ری رۆژنامه به وردییه‌وه دیقه‌تی ئه‌و شیعرانه نه‌درێت به له كارزانی و سهلیقهییهوه نووسراون , ئه‌مه‌یش له‌لایه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مده‌رامه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه كه نه‌توانن ره‌خنه‌یه‌كی مه‌وزون به بڕه موچه‌یه‌كی باش ڕابگرن , له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌و نه‌بوونی سانسۆر و لێپرسینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن رێكخراوی تایبه‌ت به‌م بواره , كه ئیمڕۆ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد پێشه‌نگی گرتووه .
به‌هه‌رحاڵ با نان بۆ قه‌ساب و گۆشت بۆ نانه‌وا به‌جێ بێڵین , شیعر زاده‌ی خه‌یاڵه له زایه‌ڵه‌ی ئاوه‌زه‌وه گوێ له چركه‌ی ده‌گرێت , نه‌شئه‌و تام و چێژی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه , جاران كێش تایبه‌تییه‌كی بنچینه‌یی ناسینه‌وه‌ی شیعر بووه , وه‌لێ ئه‌م كێشه ئه‌مڕۆ بۆته ده‌نگێكی مۆسیقی به‌و ئاوازه ده‌توانێ شیعر له قاڵبی متمانه بئاخنێ و به خرۆشه‌وه گوێی بۆ شل بكرێت . (مۆسیقای شیعر به‌رزترین و وردترین مۆسیقای ئاخاوتنه چونكه خاوه‌نی سیسته‌مێكه لێ لادانی بۆ نییه) ئاشكرایه ئه‌و سیسته‌مه به‌پێی هه‌ر زمانێك ده‌گۆڕدرێت .
كه‌واته حاڵگرتن له‌ته‌ك مۆسیقا‌و ریتمدا ده‌شێ خولیایه‌كی شاعیرانه به‌ده‌سته‌وه بدات , ئا لێره‌وه هه‌ست ده‌كرێت سوز و ناسكی چه‌كه‌ره دهكاو هێور هێور له‌گه‌ڵ باڵابوونی خولیای شیعری بست به بست باڵا‌و نه‌شونما ده‌كات , ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌گه‌یته نزیكی ترۆپك بوون , كه ترۆپك له داهێناندا نییه , ده‌ست ده‌كرێت و لێره‌و له‌وێش ده‌گوترێ ناسكترین دڵ , دڵی شاعیره , ئاخۆ كه‌نگێ ئه‌و مرۆڤانه به‌خۆیان ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته پێیان بگوترێت شاعیر, كه‌سی شاعیر هه‌میشه له تهوازعهوه گه‌وره‌یی و سه‌لیقه‌یی خۆی نیشان ده‌دا , نه‌ك چه‌ند وشه‌و كێش و سه‌روایه‌ك به‌بێ فۆرم و ناوهڕۆك رێك بخات , به‌بێ یه‌كدی ژانر ریز ببه‌ستن و له‌سه‌ر رووپه‌ری ئه‌م رۆژنامه‌و ئه‌و گۆڤار و ئه‌م ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌دا هه‌ق به‌خۆی بدا شاعیره , شاعیر ناوێكی وا سانا و ساكار نییه وه‌ك نازناوێك به‌خه‌ڵكی بدرێت .
شاعیر پێویسته بزانێ جیاوازی نێوان په‌خشان و شیعر چییه؟
جیاوازی نێوان شیعر و په‌خشانه شیعر چییه ؟
له ده‌نگی مۆسیقا تێبگات , ئاشنای كێشی بێت , كێشی عه‌روز چییه و كێشی په‌نجه چۆنه , ریتم له‌كوێ هه‌یه له شیعر به‌ته‌نها یان له شیعر و په‌خشاندا , ئاخۆ ریتم چییه ؟ كێش و ریتم چۆن ده‌بنه ته‌واوكاری یه‌كدی , مۆسیقای ناوه‌وه چییه ؟ یه‌كه‌ی ژانر له شیعردا كه‌نگی دروست ده‌بێ ؟ چه‌ند جۆر كێش هه‌یه؟ كێش لای نه‌ته‌وه‌كانی جیهان چۆن به‌كار دێن , زانسی عه‌رووز چییه؟ كێشی شیعری كلاسیكی كوردی چۆنه؟ چه‌ند جۆر شیعر هه‌یه؟ له شیعردا هه‌ندێ جوانكاری هه‌یه په‌یوه‌ندیان بهناوهرۆكهوه یان واتاوه هه‌یه , وه‌ك تیباق , ته‌ناسوب , كینایه , تهشابوهی ئه‌تراف…هتد , وه‌لێ هێشتان له شیعری ئه‌مڕۆ نه‌دواوین , تا بزانین مۆسیقا چ ڕۆڵێك ده‌گێڕێ له بونیادی شیعری پاش نوێخوازی .
ره‌نگه دهستگرانی تازه‌ی قه‌ڵه‌م بێژن , هێنده‌ی قورس كرده‌وه كه‌س زاتی ئه‌وه نه‌كات له خوڕا ده‌ست بۆ شیعر به‌رێت . به‌ڵێ شیعر شیعره‌و به‌هه‌شتی زاخاوی مێشكه , دامركاندنه‌وه‌ی كهف و كوڵ و ههڵچونهكانه , كه‌واته با سه‌رپێیانه نه‌كه‌وینه نووسینی شیعر . شیعر دونیای ئه‌فراندنه .
سه‌ردار جاف