(شۆڕش) و (میتاشۆڕش) …
(شۆڕش) و (میتاشۆڕش)
له رۆمانی (كه‌شتی فریشه‌كان)ی به‌ختیار عه‌لی دا
ئارام سدیق
سه‌ره‌تا
هونه‌ری گێڕانه‌وه‌یه یه‌كێكه له هونه‌ره دێرینه‌كان و ئه‌فلاتون دیالۆگی (ئایۆن- Ion)ی ته‌رخان كردووه بۆ باسكردنی ئه‌م هونه‌ره. هاوكات به‌پێی قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤیش ئه‌م هونه‌ره ئاست و شێوازی جۆراوجۆری به‌خۆوه بینیوه و گه‌شه‌سه‌ندوترین فۆرمی ئه‌م هونه‌ره‌ش رۆمانه. به‌پێی رای (د. جه‌میل حه‌مداوی) رۆمان ئامرازێك بووه بۆ ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی دژی ده‌سته‌ی ده‌ره‌به‌گه‌كان و فریوده‌ران و رقهه‌ڵگران. هه‌روه‌ها چه‌كێكی میللی بووه بۆ تێكۆشان له دژی چه‌وساندنه‌وه و پڕۆتستۆكردنی ئه‌و واقیعه‌ی كه ئاماده‌یی هه‌بووه. واته له رۆمان‌دا به‌ته‌نها خود قسه ناكات، به‌ڵكو كه‌سانی تریش دێنه‌گۆ و خودیش له‌نێو ئه‌و ده‌نگانه‌ی تردا ده‌نگی خۆی به‌یان ده‌كات. له‌باره‌ی پێگه‌ی رۆمانیشه‌وه (باختین) رایوایه رۆمان وه‌كو جۆرێكی ئه‌ده‌بی فۆرم ته‌واو ده‌مێنێته‌وه و خاوه‌نی كه‌ماڵێكی ته‌واوه.
رۆمان هونه‌ری گوزارشتكردنی خود و كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌مڕۆیه و له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا به یه‌كێك له باڵاترین ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان داده‌نرێت و زۆرترین خوێنه‌ریش له ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه. (محه‌مه‌د ره‌فیع محمودیان)، سه‌رده‌می نوێ به سه‌رده‌می خوێنه‌رانی رۆمان ناوده‌بات و پێیوایه له ئێستادا گه‌شه‌كردنه‌كانی رۆمان له چاو سه‌ده‌یه‌ك پێشووتردا زۆر جیاوازه و گۆڕانكاری زۆر له هونه‌ری گێڕانه‌وه‌دا روویداوه و پرسیاره‌كانی مرۆڤیش له نێو رۆمان‌دا فراوانتربوون.
ئه‌گه‌ر رۆمان له دنیادا به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندا بێت ئه‌ی رۆمانی كوردی له‌كوێی ئه‌و هاوكێشه‌ی گه‌شه‌كردنه‌دایه. بێگومان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هونه‌ری گێڕانه‌وه به‌گشتی و رۆمانی كوردی به‌تایبه‌تی گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و له ئێستادا ساڵانه چه‌ندین رۆمانی نوێی كوردی چاپ ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه وه‌ك پێویست خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه بۆ لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌م تێكستانه ناكرێت. كه ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك پێگه‌ی رۆمانی كوردی به لێڵی هێشتۆته‌وه. (بێگومان ئه‌مه باسێكی درێژه و ئێمه لێره‌دا ده‌رفه‌تی له‌سه‌ر وه‌ستانیمان نییه). ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه ده‌خوازێت له‌سه‌ری بوه‌ستێت رۆمانی (كه‌شتی فریشته‌كان)ی به‌ختیار عه‌لییه. ئه‌م رۆمانه تا هه‌نووكه ته‌نها به‌شێكی بڵاوبۆته‌وه و من له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت توێكاری چه‌ند چه‌مكێكی نێو ئه‌م رۆمانه بكه‌م، به‌تایبه‌تیش چه‌مكی شۆڕش، كه وه‌كو تێمای سه‌ره‌كی تێكسته‌كه خۆی به‌یان ده‌كات.
له‌باره‌ی (كه‌شتی فریشته‌كان)ه‌وه
كه‌شتی فریشته‌كان رۆمانێكی قه‌باره گه‌وره‌ی (به‌ختیار عه‌لی)یه و له دووتوێی 902 لاپه‌ڕه‌دا له‌چاپ دراوه. رۆمانه‌كه له رووی فه‌زای ئیشكردن و هاوكات گێڕانه‌وه‌وه له كاره‌كانی پێشووتری رۆمانووس جیاوازه. رۆمانه‌كه یه‌ك گێڕه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، كه ناوی (وه‌فای ره‌فعه‌ت به‌گ)ه. كه خۆی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌شه. خاڵی جیاوازی ئه‌م رۆمانه له‌گه‌ڵا رۆمانی (غه‌زه‌لنووس و باخه‌كانی خه‌یاڵا) ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م رۆمانه (مه‌به‌ست كه‌شتی فریشته‌كانه) تاكگێڕه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام (غه‌زه‌لنووس و باخه‌كانی خه‌یاڵا) زیاد له گێڕه‌ره‌وه‌یه‌ك ئاماده‌یی تێدا هه‌یه. به‌گشتی ته‌واوی رووداوه‌كانی رۆمانی (كه‌شتی فریشته‌كان) له دیدی كه‌سێكه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه، كه له ساڵی 1974ه‌وه ده‌چێته ریزی شۆڕشه‌وه و سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی له زیندانێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ناوی (پسمانان).
پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه (وه‌فای ره‌فعه‌ت به‌گ) وه‌كو كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌موو تروسكه‌یه‌كی رزگاری نه‌ته‌وه له شۆڕشدا ده‌بینێت و هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵێك له‌سه‌ر شۆڕش بونیاد ده‌نێت، زیاتر له شۆڕشگێڕێكی دۆگماتیك ده‌چێت تا شۆڕشگێڕێكی پرسیاركه‌ر.
خاڵێكی تری جیاواز له‌م رۆمانه‌دا ئه‌وه‌یه، كه ته‌واوی رۆمانه‌كه له‌نێو ئایدیای شۆڕشدا به مانا جیاوازه‌كانییه‌وه تواوه‌ته‌وه. به جۆرێك كۆی رۆمانه‌كه گه‌شتێكه به‌نێو مێژووی 35 ساڵی رابردووی شۆڕشی نوێی كوردییدا و هه‌وڵدانه بۆ خستنه‌ڕووی دیوه په‌نهان و نه‌بینراوه‌كه‌ی شۆڕشی كوردی ئه‌و دیوه‌ی كه تا ئێستا له چیرۆك و رۆمانی كوردییدا نائاماده‌یه. دیوێك كه چیتر شۆڕشگێڕه‌كان وه‌كو سۆپه‌رمان پیشان نادات و رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان ده‌خاته‌ڕوو. به‌گشتی خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌م رۆمانه لێدانه له دیوه سۆپه‌رمانئاساكه‌ی شۆڕشگێڕی كورد و ئه‌و ئاماده‌ییه سیحرئامێز و سۆپه‌رمانئاسایه‌ی به درێژایی هه‌ردوو ده‌یه‌ی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان له‌نێو چیرۆك و رۆمانی كوردیدا هه‌یبووه. رۆمانه‌كه سودێكی زۆری له ته‌كنیكی فلاشباك وه‌رگرتووه و پێیه‌كی رووداوه‌كان له دونیای پێش ڕاپه‌ڕینه و پێیه‌كه‌ی تری له دونیای پاش راپه‌ڕینه.
رۆمانی مێژوویی، یان له یاده‌وه‌رییه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب
به‌پێی رای لێكۆڵه‌ران رۆمانی مێژوویی، هه‌وڵدانه بۆ نووسینه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌ن و پنتانه‌ی مێژوو، كه مێژوونووسان په‌ییان پێنه‌بردووه، یان به ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆشیان كردووه. زۆرجار رۆمانه مێژووییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی حه‌قیقه‌تی نێو مێژوو ده‌نووسنه‌وه ئه‌وه‌نده خه‌یاڵا نانووسنه‌وه. ئه‌گه‌رچی خه‌یاڵ ئاماده‌بوونێكی ته‌واوی له‌نێو رۆمانی مێژوویی‌دا هه‌یه و شوێن بزرنییه. به‌ڵام رۆماننووس له رۆمانی مێژوویی‌دا زۆرجار له مێژوونووسه‌كان راستگۆترن بۆ خستنه‌ڕووی دیوه تاریكه‌كانی نێو مێژوو.
یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی زۆرجار ده‌به‌سترێته‌وه به رۆمانی مێژووییه‌وه یاده‌وه‌رییه، كه زۆرجار ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا له رۆمانی مێژوویی‌دا رۆمانووس یاده‌وریی خۆی ده‌گێڕێته‌وه یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه یاده‌وه‌ریی نییه چییه؟ به‌و پێیه‌ی هه‌ر رۆماننووسه به شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی كار ده‌كات، هاوكات ره‌نگه هه‌ر رۆمانه و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش كاری له‌سه‌ر كرابێت. به‌ڵام “لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به بنجوبنه‌وانی رۆمان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن، كه رۆمان وه‌كو جۆرێكی ئه‌ده‌بی نوێ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵا نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه و بیره‌وه‌ریی هه‌یه. به‌واتایه‌كی تر رۆمان ئه‌وه‌نده‌ی بریتییه له خه‌یاڵا، ئه‌وه‌نده‌ش جێپێی به‌سه‌رهات و سه‌ربورده و گه‌شتی ژیانی تێدا ده‌بینرێت”. به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه و رۆمان‌دا هه‌یه. له رۆمان‌دا نووسه‌ر هه‌رگیز پابه‌ندی سه‌د له سه‌دی واقیع نابێت و ره‌نگه له زۆر شوێندا جڵه‌وی خه‌یاڵا تا ئاستی خولقاندنی ئه‌فسانه‌ش به‌ربدات. به‌ڵام له نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌دا نووسه‌ر په‌یوه‌ستییه‌كی ته‌واوی به واقیعه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه به‌شێك له‌و واقیعه به جۆرێك له جۆره‌كان فه‌رامۆش بكرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌نگه (نووسه‌ر/گێڕه‌ره‌وه)كه‌ی حه‌ز به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی نه‌كات. به‌ڵام به‌گشتی ژیاننامه په‌یوه‌ستییه‌كی ته‌واوی به واقیعه‌وه هه‌یه. هاوكات جۆرێك له ژیاننامه هه‌یه كه ئه‌گه‌رچی واقیعیانه گێڕدراوه‌ته‌وه‌و خه‌یاڵا ئاماده‌یی نییه، به‌ڵام به سوودوه‌رگرتن له ته‌كنیكه‌كانی رۆمان و هونه‌ری گێڕانه‌وه فۆرمی رۆمانی وه‌رگرتووه، كه ده‌توانین وه‌كو د. هاشم ئه‌حمه‌د زاده ئاماژه به رۆمانی هه‌یئه‌ی (سه‌لام عه‌بدوڵڵا) بده‌ین، كه له‌م شێوه‌یه‌یه.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێكی تر سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئایا ته‌وزیفكردنی واقیع له‌نێو رۆمان‌دا تێكستێك ده‌كاته رۆمانێكی مێژوویی؟ به‌و پێیه‌ی هه‌ر تێكستێك خاوه‌نی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ناكرێت كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و قاڵبی نه‌گۆڕ دابنێین و تێكسته‌كان له‌نێویاندا جێ بكه‌ینه‌وه، یان به‌زۆر بیانخه‌ینه نێو ئه‌و پێوه‌رانه‌وه. به‌ڵام به‌رای به‌شێك له لێكۆڵه‌ران “رۆمان هونه‌رێكه تایبه‌ت به سه‌رده‌می نوێ و واقیعگه‌رایی یه‌كێكه له هۆگرییه‌كانی ئه‌م چاخه نوێیه‌ی رۆمان”
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه بزانین (كه‌شتی فریشته‌كان) سه‌ر به كام نه‌سلی رۆمانه؟ ئایا رۆمانێكی مێژووییه؟ یان توانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه له ئه‌ده‌بدا. یان به‌ختیار هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی كه‌سێكی دیاریكراوی داوه؟
كه‌شیتی فریشته‌كان له‌و رۆمانانه‌یه، كه زیاده‌ڕه‌وی نییه بڵێین ئاوی له هه‌موو سه‌رچاوه‌كان خواردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی خۆی بونیاد بنێت. هاوكات ده‌توانین وه‌كو رۆمانێكی مێژوویی لێی بڕوانین، یان به رۆمانێكی واقیعگه‌رایی سه‌یری بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێڵی مێژوویی ئه‌م رۆمانه كاڵا ده‌كاته‌وه ئه‌و جڵه‌وبه‌ردانه‌ی خه‌یاڵه تا دوا سنوور. به‌جۆرێك واقیع و خه‌یاڵا تا دوا ئاست تێكه‌ڵا ده‌بن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ردووكیان خزمه‌ت به بونیادی تێكسته‌كه ده‌كه‌ن. واته ئه‌گه‌رچی (كه‌شتی فریشته‌كان) وه‌كو رۆمانێكی مێژووی دێته به‌رچاو، هاوكات رۆمانێكه وه‌كو جۆرێك له یاده‌وه‌ریش ده‌خوێنرێته‌وه یاده‌وه‌رییه‌ك كه به فۆرمێكی به‌رزی هونه‌ری نووسرابێته‌وه.
شۆڕش چییه؟
چه‌مكی (شۆڕش) له‌و چه‌مكانه‌یه كه ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و له‌ریزی ئه‌و چه‌مكانه‌دایه، كه خاوه‌نی ئاڵۆزییه‌كی زۆره. كارل پۆپه‌ر لایوایه وشه‌ی (شۆڕش) ده‌شێ به مانای گۆڕانێكی ئاشتیخوازانه بێت و هه‌روه‌ها ده‌شێ به مانای گۆڕانێكی توندوتیژانه بێت و پێیوایه ماركسیزم هه‌ردوو ماناكه‌ی به كراوه‌یی هێشتۆته‌وه. هه‌روه‌ها (پۆپه‌ر) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه گۆڕانی توندوتیژانه به زۆری ئه‌نجامه‌كه‌ی به دیكتاتۆری ده‌شكێته‌وه و نموونه‌ی شۆڕشی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م له به‌ریتانیا ده‌هێنێته‌وه، كه دیكتاتۆرییه‌تی (كرۆموێل)ی لێكه‌وته‌وه‌و هه‌روه‌ها شۆڕشی فه‌ره‌نسی، كه دیكتاتۆری رۆبسپێر و ناپلیۆنی لێكه‌وته‌وه‌و شۆڕشی روسیاش، كه دیكتاتۆرییه‌تی ستالینی به‌رهه‌م هێنا.
هاوكات عه‌زمی به‌شاره له پێناسه‌ی شۆڕشدا ده‌نوسێت: مه‌به‌ست له شۆڕش بریتییه له جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بونیاده ده‌ستوورییه‌ی كه هه‌یه، یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌وایه‌تی كه ئامانجی خۆی له گۆڕینی سیستمی حوكمداریی له ده‌وڵه‌ت ده‌بینێته‌وه. به‌م مانایه شۆڕش بریتییه له جوڵانه‌وه‌یه‌ك بۆ گۆڕان له ره‌وایه‌تیی سیاسیی، كه دانی پێدا نانێت و ده‌یگۆڕێت به ره‌وایه‌تییه‌كی نوێ. هه‌مان نووسه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه شۆڕش به‌م مانا دیار و به‌رجه‌سته‌یه‌یه‌وه دیارده‌یه‌كی رادیكاڵی هاوچه‌رخه، كه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه و نوێخوازیی راوه‌ستاوه. هه‌روه‌ها به دوای نوێخوازیدا وێڵه و خۆیشی وه‌ك نوێكارێك له قه‌ڵه‌مده‌دات. ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه یۆنانییه‌كان ناویان نابوو شۆڕشه‌كان. لای ئه‌وان شۆڕشه‌كان به‌رجه‌سته‌ی خولێكی چه‌ندباره‌بوه‌وه‌ی گۆڕینی سیستمه‌كانه ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌شی شۆڕشه‌كان ده‌بنه هۆی گۆڕینی سیستم، ئه‌وا له‌م دۆخه‌دا جوڵانه‌وه‌یه‌كی بازنه‌یی له هه‌ڵكشانی سیستمێك و دواتر داكشانی پێكده‌هێنێت بێئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نوێ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بێنێته كایه‌وه.
ئه‌وه‌ی پرسیاری سه‌ره‌كییه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه جۆره‌كانی شۆڕش كامانه‌ن؟ ئایا مرۆڤ پێویستی ته‌نها به‌و شۆڕشانه‌یه كه له‌پێناو (ئه‌وانیتر)دا ده‌یكات. یان پێویسته به‌ر له‌وه‌ی بیر له شۆڕش بۆ ئه‌وانی تر بكاته‌وه شۆڕشێكی خودیشی پێویسته. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه خرایه‌ڕوو ته‌نها ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بیر له گۆڕینی سیستمێك به سیستمێكی تر ده‌كاته‌وه. واته لێره‌دا شۆڕش وه‌كو كرده‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی خۆی ده‌نوێنێت. به‌ڵام چه‌مكی شۆڕش ته‌نها له‌مه‌دا كورت نابێته‌وه. به دیوه فه‌لسه‌فیه‌كه‌یدا مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه دونیا بگۆڕێت پێویسته هه‌وڵی گۆڕینی خۆی بدات و شۆڕشێك به‌سه‌ر دیوه تاریكه‌كه‌ی خۆیدا بكات.
به‌ختیار عه‌لی له‌م رۆمانه‌دا له چه‌ند شوێنێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه ئینسان پێویستی به‌وه‌یه شۆڕش به‌سه‌ر خۆیدا بكات دواتر له بیری ئازادكردنی ئه‌وانی تردا بێت. له لاپه‌ڕه 720 دا ده‌ڵێت: “هیچ شۆڕشێكی ره‌وا له‌سه‌ر زه‌وی نییه، ئه‌و شۆڕشه نه‌بێت، كه سه‌ره‌تا مرۆڤ به‌سه‌ر خۆیدا ده‌یكات”. به‌ختیار له لاپه‌ڕه‌ی دواتردا ده‌ڵێت: شۆڕش یاخیبوونی دیوه باشه‌كه‌ی ئینسانه به‌سه‌ر دیوه چه‌په‌ڵ و زۆرداره‌كه‌یدا. هاوكات له شوێنێكی تردا ده‌نوسێت: ته‌نیا شۆڕشی راسته‌قینه له دونیادا ئه‌و شۆڕشه‌یه ئینسان دژی ئازار ده‌یكات.
لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات مرۆڤ شۆڕش له‌پێناو چیدا ده‌كات؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌یه به‌سه‌ر لاشه‌ی ئه‌وانی تردا بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری چنگ بخات، یان شۆڕش بۆ ئه‌وه‌یه ئازاری مرۆڤه‌كان كه‌متر و كه‌متر بێته‌وه؟ بێگومان ئه‌زموونه‌كانی پێشووتر ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه هیچ كام له‌و شۆڕشانه‌ی خوێن ده‌ڕێژن و ئازار به‌رهه‌م دێنن ناتوانن شۆڕشێك بن بۆ حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤ. به‌ڵكو دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموونه تاریكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو تر به دیوێكی دیكه‌دا. هه‌ر بۆیه به‌ختیار له‌م رۆمانه‌دا بڕوای وایه كه كه‌سی شۆڕشگێر ده‌بێت كه‌سێك بێت ئازار كه‌مبكاته‌وه، نه‌ك ئازاری تر بخولقێنێت. هاوكات چه‌مكی شۆڕش له‌م رۆمانه‌دا چه‌مكێكی خودییه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی شۆڕشه‌كان ده‌بێت سه‌ره‌تا مرۆڤ به‌سه‌ر خۆیدا بیكات تا مرۆڤێكی لیبراڵا به‌رهه‌م نه‌یه‌ت خه‌ونیش به كۆمه‌ڵگه و سیستمی لیبراڵه‌وه نابینرێت. به‌گشتی (كه‌شتی فریشته‌كان) هه‌وڵێكه بۆ راگرتنی مرۆڤی كورد له به‌رده‌م چه‌مكی شۆڕشدا و رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی پرسیاری شۆڕش بۆچی و له‌پێناو چیدایه؟ شۆڕشه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی ئینسانی كورد له پێناوی چیدا بوون و بۆچی بوون؟ له‌م پرسیارانه‌وه رۆمانووس خوێنه‌ر ئاوێته‌ی نێو كاراكته‌ره‌كانی رۆمانه‌كه ده‌كات.
توێكاری شۆڕشگێڕ
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی هه‌موو شۆڕشێك جۆرێكه له وشیاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر سیستمێك، كه ره‌نگه دیكتاتۆریی بێت، یان سیستمێك بێت دژی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت. بۆیه له‌رێی سه‌رهه‌ڵدانی تاكی وشیاره‌وه شۆڕشه‌كان دروست ده‌بن، به‌ڵام ئایا هه‌موو كه‌سه‌كانی نێو شۆڕشه‌كان كه‌سانی وشیارن؟ بێگومان چۆن كۆمه‌ڵگه له هه‌موو چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌كان پێكهاتووه و كه‌سانی هێمن و مرۆڤدۆستی تێدایه تا ده‌گاته كه‌سانی پیاوكوژ به‌هه‌مان شێوه‌ش شۆڕش پێكهاته‌یه‌كی بچووك كراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، بۆیه له هه‌موو جۆره مرۆڤێكی تێدا جێبۆته‌وه. به‌ڵام ده‌كرێت بپرسین په‌یامی شۆڕش چییه؟ ئایا په‌یامه‌كه‌ی بۆ خوێنڕێژییه و ئه‌وه‌ی وه‌كو (شۆڕشگێڕان) بیری نه‌كرده‌وه بۆ كوشتنه یان چی تر. بێگومان هه‌موو شۆڕشه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان به‌رهه‌مهێنه‌ری توندوتیژین. به‌ڵام كاتێك خوێنڕێژی ده‌بێته په‌یامی سه‌ره‌كی شۆڕشێك و هه‌موو ئاسۆیه‌كی ئازادی و رزگاربوون له‌وێوه ده‌بینێت، ئیتر لێره‌دا به‌ربه‌ریه‌ت دروست ده‌بێت و شۆڕشگێر جگه له كه‌سێكی به‌ربه‌ری هیچی تر نییه.
به‌ختیار له لاپه‌ڕه 52 رۆمانه‌كه‌دا به رسته‌یه‌كی ترسناك ته‌فسیری كه‌سی شۆڕشگێڕ ده‌كات و ده‌نوسێت:
“شۆڕشگێڕی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه، كه ده‌كوژێت بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازار نه‌چێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی به‌هێزه‌كاندا بێت، له به‌ری براوه‌كاندا..”
ئایا بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ براوه‌بێت ده‌بێت بكوژبێت؟ بێگومان نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌مه توێكاریكردنی فیكری شۆڕشگێڕه كورده‌كانه، كه ساڵانێك مرۆڤی كورد خه‌ونی له‌سه‌ر بوونی ئه‌وان هه‌ڵده‌چنی و چاوه‌ڕوان بوون مێژوویان له دیكتاتۆرییه‌ته‌وه بۆ بگۆڕێت به دیموكراسی. به‌ڵام ئایا ئه‌و (شۆڕشگێڕ)انه ئه‌و رۆڵه‌یان بینی؟ به‌ختیار له شوێنێكی تردا له‌باره‌ی وه‌زیفه‌ی شۆڕشگێره‌وه ده‌نوسێت:
“شۆڕشگێڕ ئه‌وه نییه، كه مێژوو ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ك به مرۆڤ ده‌كات نه‌بێته جانه‌وه‌ر، له‌وه زیاتر هیچی تر نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه كاتێك مرۆڤ بۆ ئازادی شه‌ڕ ده‌كات نه‌بێته جانه‌وه‌ر، ئه‌وه ته‌نیا پرسیاری گرنگی مێژووه.”
ئه‌گه‌ر شۆڕشگێره‌كان خه‌ونی گۆڕینی مێژوویان نه‌بووه، ئه‌وان خه‌ونی به جانه‌وه‌رنه‌بوونی ئینسانی كوردیان هه‌بووه. واته شۆڕش به‌جۆرێك له جۆره‌كان رزگاركردنی مرۆڤی كورد بووه له ده‌عه‌جانبوون. شۆڕشگێره‌كان ئه‌و زاهیدانه بوون مرۆڤی كوردیان له لێوه‌ری ده‌عه‌جانبووندا گێڕایه‌وه بۆ مرۆڤبوون. یان به‌واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین شۆڕش فریادره‌سێكه له‌و دۆخه‌ی كه جۆرج ئۆروێل له رۆمانی 1984دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات كه دۆخێكی پۆلیسیه و مرۆڤ له سیستمی تۆتالیتارییدا بوونی به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵا ده‌كرێت و خاوه‌نی هیچ جوڵه‌یه‌كی خۆی نابێت.
له كه‌شتی فریشته‌كاندا فۆرمێكی شۆڕشگێر پیشانده‌درێت كه فۆرمێكه تاڕاده‌یه‌ك له هه‌موو شۆڕشه‌كاندا و له هه‌موو سوچێكی دنیادا ده‌بینرێنه‌وه ئه‌ویش ئه‌و فۆرمه‌ی شۆڕشگێڕه كه له‌پێناو شته تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا ده‌جه‌نگن و شۆڕش ده‌كه‌نه پردێك بۆ گه‌یشتن به‌و شته تایبه‌تیانه. به‌ختیار ئه‌م جۆره له شۆڕشگێڕی له‌م چه‌ند رسته‌یه‌دا كورت كردۆته‌وه: “خه‌ڵكان ناچنه شۆڕشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ چاك بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه حه‌ڵاڵ بكه‌ن كه له‌كاتی تردا حه‌ڵاڵا نین”، یان له شوێنێكی تردا ده‌نوسێت: “له شۆڕشدا ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و یاسا ئه‌خلاقیانه بشكێنێت، كه ده‌یه‌وێت. شۆڕش هیچ نییه جگه له گۆڕستانێكی گه‌وره‌ی ئه‌خلاق”.
بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌ره‌و به‌ربه‌ریه‌ت هه‌نگاو نه‌نێت پێویستی به ره‌چاوكردنی عه‌داله‌ت و هاوكات ئه‌وه‌یه سیستمێكی رێكخستنی نێوخۆیی هه‌بێت. له كه‌شتی فریشته‌كاندا جۆرێك له فه‌وزای نێو شۆڕش خراوه‌ته‌ڕوو، كه زیاتر پیشاندانی دیوه به‌ربه‌ریه‌كه‌ی شۆڕشه به جۆرێك خودی شۆڕش له هه‌ندێكاندا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به شۆڕشگێڕه‌كان بكات و گرتووخانه‌یان بۆ دابمه‌زرێنێت، هه‌ر بۆیه به‌ختیار له زاری یه‌كێك له كاراكته‌ره‌كانه‌وه ده‌ڵێت:
“شۆڕشێك سووكایه‌تی به شۆڕشگێڕكانی بكات، كه خۆی گرتووخانه‌ی ترسناك دابمه‌زرێنێت، كه ره‌چاوی عه‌داله‌ت نه‌كات، شۆڕشێكه ناگاته ئامانج”
ئه‌گه‌رچی هه‌موو شۆڕشه‌كان له دروشم‌دا هه‌ڵگری هه‌ستی ئینساندۆستی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری شۆڕشه‌كان ئه‌زموونكردنی جۆرێك له به‌ربه‌ریه‌تن، به حه‌ڵاڵكردنی خوێنی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانی تر كه وه‌ك ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بژین.
شۆڕش و جێنده‌ر
له‌م به‌شه‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌و تێڕوانینه جیایه بخه‌مه‌ڕوو، كه له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا له‌مه‌ڕ چه‌مكی شۆڕش هه‌یه، به‌جۆرێك لای به‌ختیار رووبه‌ڕووی دوو ڕوانینی جیاواز ده‌بینه‌وه بۆ شۆڕش. روانینێك شۆڕشگێره نێره‌كان شۆڕش بۆ رزگاری هه‌موان ده‌كه‌ن له‌لایه‌كی تره‌وه، ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆیله‌ی نه‌ریته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه، یان ده‌ستی نێره‌كانیه‌تی و ده‌یه‌وێت له پێناو خۆیدا و بۆ ئازادكردنی خودی خۆی (مه‌به‌ست ره‌گه‌زی مێینه‌یه) شۆڕێكی تر بكات.
له‌سه‌رتای ئه‌م نووسینه‌دا ئه‌و تێڕوانینه‌مان خسته‌ڕوو كه مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی پێویستی به‌وه بێت شۆڕش بۆ ئه‌وانی تر بكات پێویستی به‌وه‌یه شۆڕشێكی ناوه‌كی له‌گه‌ڵا خودی خۆیدا بكات. واته لێره‌دا دوو جۆر شۆڕش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. جۆری یه‌كه‌م شۆڕشێكه له پێناو كۆمه‌ڵگه‌دا و په‌یامێكی ده‌سته‌جه‌معی به‌سه‌ریدا زاڵه. جۆری دووه‌میش ئه‌و شۆڕشه‌یه ئینسان له‌پێناو ئازادكردنی عه‌قڵی خۆیدا ده‌یكات و خودی خۆی رزگار ده‌كات و شۆڕشێكی ناوه‌كییه و تاكه‌كان له‌گه‌ڵا خودی خۆیاندا ده‌یكه‌ن. به‌ڵام لێره‌دا جۆرێكی تری شۆڕش سه‌رهه‌ڵده‌دان كه من به‌جۆری سێیه‌می شۆڕش و به شۆڕش جێنده‌ری ناوی ده‌به‌م، كه به‌شی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان پێویستیان به‌م شۆڕشه‌یه، كه تاكی مێیه بۆ ئازادكردنی جه‌سته و عه‌قڵی پێویستی به شۆڕشێك هه‌یه. فیگۆری (نه‌غه‌ده‌ی ماردینی) كه وه‌كو ده‌نگێكی مێینه‌ی نێو رۆمانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووداوه‌كان هه‌یه لایوایه شۆڕش هیچ نییه جگه له ته‌عبیرێكی ده‌سته‌جه‌معی پیاوان له پیاوه‌تی خۆیان.
ئه‌م رسته‌یه‌ی نه‌غه‌ده بۆنی ئه‌وه‌ی لێدێت كه هیچ كام له شۆڕشه‌كان له‌پێناو هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا نه‌بوون و ته‌نها ره‌گه‌زێك سودمه‌ندی سه‌ره‌تا و كۆتایی بووه و ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر، كه مێینه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا بووه. ئه‌گه‌رچی زۆرجاران ئه‌م ره‌گه‌زه له‌نێو شۆڕشدا به‌شداری كردووه و ئاماده‌یی فیزیكی و عه‌قڵی هه‌بووه. به‌ڵام له به‌رهه‌مه‌كه‌ی سوودمه‌ند نه‌بووه. هه‌ر له زمانی (نه‌غه‌ده)وه به‌ختیار عه‌لی له لاپه‌ڕه 564 دا ده‌ڵێت: “شۆڕش بۆ ژن مانایه‌كی تری هه‌یه. شۆڕش لای ئێوه (مه‌به‌ست له پیاوانه) ئه‌وه‌یه ببن به خاوه‌نی دونیا، به‌ڵام لای من ئه‌وه‌یه ببم به خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆم”.
ئه‌گه‌رچی به‌ختیار له‌م رۆمانه‌دا هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی مێژووی شۆڕشی نوێی كوردی ده‌دات. به‌ڵام له‌م رسته‌یه‌وه ئه‌و ئاماژه‌یه فڕێده‌دات، كه ئێمه له‌گه‌ڵا ئه‌م شۆڕشه‌دا شۆڕشێكی ترمان پێویسته، كه بۆ رزگاركردنی ره‌گه‌زی مێینه‌یه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا له‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی كولتووری كوردی له‌به‌رده‌میاندا دروستی كردووه و هاوكات بوونه‌ته ره‌گه‌زێك كه خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆی نه‌بێت. لێره‌وه خاڵێكی لاواز و پڕكه‌موكوڕی شۆڕشی كوردی ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌راوێزخستن ره‌گه‌زی مێینه، كه ئه‌مه‌ش زیاتر له (میتاشۆڕش)ی نزیك ده‌خاته‌وه.
له‌نێوان شۆڕش و میتاشۆڕشدا
سه‌ره‌تا پێویسته بزانین ئه‌وه‌ی شۆڕش له میتاشۆڕش جیا ده‌كاته‌وه زۆری به‌شداربوونی هاوڵاتیانه، یان بوونی بنه‌مای فیكری و فره‌ره‌هه‌ندی شۆڕشه‌كه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نموونه‌ی شۆڕش فه‌ره‌نسی وه‌ربگرین ده‌بینین. ئه‌م شۆرشه به‌ر له هه‌ر شتێك بنه‌مایه‌كی فیكری هه‌بووه و نوسه‌رێكی وه‌كو جان جاك رۆسۆ به نووسینه‌كانیان هه‌وێنی دروستكردنی شۆڕشه‌كه بوو و یه‌كێك بووه له ئیلهام به‌خشه‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی و له وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی زوڵم و نایه‌كسانی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه كۆنانه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه پاساو بۆ ده‌ستكه‌وت و جیاوازی چینایه‌تی ده‌هێننه‌وه‌و ره‌وایه‌تییان پێده‌به‌خشن. ئه‌م وتاره‌ی رۆسۆ به راگه‌یاندنی شۆڕش ده‌چوو له دژی رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستكه‌وته تایبه‌تییه‌كانی چینه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان. ئه‌مه‌ش سی ساڵێك به‌ر له به‌رپابوونی شۆڕشی فه‌ره‌نسی بوو، بۆیه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان دژی رۆسۆ وه‌ستانه‌وه.
كه‌واته ئه‌وه فه‌یله‌سوفه‌كان بوون زه‌مینه‌سازیان كرد به به‌رهه‌مه فیكرییه‌كانیان و توانیان شۆڕش به‌رپا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ شۆڕش له عه‌ده‌مه‌وه دروست نه‌بووه. ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوفانی رۆشنگه‌ر نه‌بوونایه سستمی كۆن هه‌ره‌سی نه‌ده‌هێنا و دنیای تازه دروست نه‌ده‌بوو، كه گرنگترین شتی مافه‌كانی مرۆڤ و هاوڵاتیبوونه.
به‌پێی رای لێكۆڵه‌ران چه‌مكی شۆڕش له به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی كرۆموێلدا (1599-1658) به‌كار نه‌هێنرا، كه له ساڵی 1649 كه بووه مایه‌ی هه‌ڵواسینی (شارلی یه‌كه‌م). به‌م مانایه چه‌مكی شۆڕش به مانای گێڕانه‌وه، یاخود به‌ده‌ستخستنه‌وه دێت. بۆ خاوه‌نه پێشینه‌كانی، یان سروشتییه‌كانی. هاوكات هه‌ندێك له لێكۆڵه‌رانی نوێش لایانوایه شۆڕش له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا به نوێبوونه‌وه‌و دابڕان له ره‌وتی گه‌شه‌كردنه مێژوویه‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌سته. ئه‌مه ئه‌و دابڕانه‌یه، كه مژده‌ی هێنانی شتێكی نوێی پێیه.
لینین له وتارێكدا به‌ناوی (داڕووخانی ئینته‌رناسیۆنالی دووه‌م)ده‌ڵێت: شۆڕش بێ بوونی حاڵه‌تی شۆڕشگێڕی مومكین نییه، به‌ڵام هه‌موو حاڵه‌تێكی شۆڕشگێڕی نابێته مایه‌ی شۆڕش.
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین چه‌مكی شۆڕش به‌و شۆڕشانه ده‌وترێت كه بنه‌مای فیكریان هه‌یه و لینین گوته‌نی هه‌موو جوڵانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به شۆڕش ئه‌ژمار ناكرێت. هاوكات شۆڕش ته‌نها هه‌ڵچوونی كۆمه‌ڵێك مرۆڤ نین دژی ناعه‌داله‌تی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراوه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی بنه‌مای فیكریان نییه، یان لاوازه و فره ره‌هه‌ند نییه و هه‌ڵچوونی كۆمه‌ڵێك ئینسانه دژی سیستمێك و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و هه‌مه‌لایه‌ن نییه ده‌كرێت به‌م جۆره له شۆڕش بوترێت (میتاشۆڕش)، كه‌واته ده‌توانین بڵێین میتاشۆڕش چه‌ند پله‌یه‌ك له خوار شۆڕشه‌وه‌یه و فۆرمێكی شۆڕشه، كه بێ ئاراسته و بێ فیكر و بێ دیاریكردنی ئاینده‌یه. واته فۆڕمی سه‌ره‌تایی شۆڕش میتاشۆڕشه.
ده‌كرێت لێره‌دا ئه‌و پرسیاره بكه‌ین. شۆڕشی كوردی هه‌ڵگری كام سیفه‌ته‌یه؟ ئایا شۆڕشێكه له چه‌شنی شۆڕش فه‌ره‌نسی، یان شۆڕشێكه له هه‌ڵچوونی ئینسانه‌كانه‌وه به‌رجه‌سته بووه؟ بێگومان به‌پێی ئه‌و ئاماژانه‌ی له رۆمانه‌كه‌ی به‌ختیاردا هه‌یه زیاتر چه‌مكی (میتاشۆڕش) له شۆڕشی كوردییدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه. به‌و پێیه‌ی شۆڕشێك نه‌بووه فره ره‌هه‌ند و بنه‌مایه‌كی تۆكمه‌ی فیكریشی نه‌بووه و هاوكات ره‌گه‌زی مێینه‌ی به‌ته‌واوی خستبووه په‌راوێزه‌وه. بۆیه ئه‌م خاڵانه وه‌كو نه‌نگی شۆڕشی كوردی ده‌بینرێن. له خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی (كه‌شتی فریشته‌كان)یشدا به‌ته‌واوی چه‌مكی (میتاشۆڕش) لای خوێنه‌ر گه‌ڵاڵه ده‌بێت. بۆیه ده‌كرێت به كورتی بڵێین ئێمه خاوه‌نی شۆڕش نه‌بووین، ئه‌وه‌ی به‌ناوی شۆڕشه‌وه سه‌ده‌یه‌كه كورد سه‌رقاڵیه‌تی بێجگه له (میتاشۆڕش) هیچی تر نییه، هه‌ر بۆیه تا ئێستاش ئاینده‌ی به نادیاری ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی، كه قۆناغی بونیادنانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دانانی بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌ی سیاسی و ئابووری و كولتووری له پشته‌وه نییه به نیوه‌ناچڵا ئه‌ژمار ده‌كرێن و ده‌كرێت هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره له فۆرمی شۆڕشه‌كانی كورددا ببینینه‌وه و له فۆرمه تیۆرییه‌كه‌یدا زاراوه‌ی (میتاشۆڕش) به‌سه‌ریان ده‌بڕدرێت، چونكه هیچ شۆڕشێك به‌ته‌نها به جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری ناگاته كه‌ماڵا.
به‌ر له‌كۆتایی
به‌ر له‌وه‌ی دواخاڵێك بۆ ئه‌م نووسینه دابنێم ده‌مه‌وێت له چه‌ند خاڵێكدا كۆی سه‌رنجه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه كۆ بكه‌مه‌وه‌و وه‌كو ئه‌نجامگیرییه‌ك بۆ ئه‌م نووسینه بیخه‌مه‌ڕوو و كۆی ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1-ئه‌گه‌رچی كه‌شتی فریشته‌كان به‌ته‌واوی وه‌ك رۆمانێكی مێژوویی ئه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵام له ریزی ئه‌و رۆمانانه‌یه كه زیاتر گوزارشته له رۆحی ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه له رۆمانی مێژوویی نزیكی ده‌خاته‌وه.
2-خاڵێكی تر كه ئه‌م رۆمانه بونیادی ده‌نێته‌وه ئه‌و تێكچوونه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌ب و مێژووه له نێو ئه‌ده‌بی كوردییدا. ئه‌م رۆمانه ده‌كرێت وه‌كو یه‌كێك له هه‌وڵه جوان و سه‌ركه‌وتووه‌كان وێنا بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی نووسه‌ر توانیویه‌تی هاوسه‌نگی نێوان فه‌نتازیا و واقیع رابگرێت و خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه نه‌كات رووداوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو رووده‌ده‌ن.
3- تێكشكاندنی پاڵه‌وانی سۆپه‌رمانئاسا، كه له‌م رۆمانه‌دا به شێوه‌یه‌كی جوان كاری له‌سه‌ر كراوه و ئه‌و وێنه دووباره و باوه‌ی شۆڕشگێڕی سۆپه‌رمانئاسای له نێو ده‌قی گێڕانه‌وه‌یی كوردیدا تێك‌شكاند و وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه و نوێی بونیادنا.
4-به‌ر نه‌شته‌رخستنی شۆڕشی نوێی كوردی له‌م رۆمانه‌دا خاڵێكی جه‌وهه‌ری بوو، كه له رۆمانه‌كانی پێش ئه‌م رۆمانه‌دا به‌م شێوه فره ره‌هه‌نده و به‌م بێپه‌رده‌ییه شۆڕش نه‌خراوه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه.
5-خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌م تێكسته درێژنووسی و درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌شی رۆمانه‌كه‌یه كه له پێویستی تێكسته‌كه زیاتر درێژكراوه‌ته‌وه‌و به‌تایبه‌ت خودی ئه‌و به‌شه‌ی ناوی (كه‌شتی فریشته‌كان)ه. زۆرجار ئه‌م درێژكردنه‌وه‌یه به زیانی بونیادی گشتی رۆمانه‌كه شكاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
-به‌ختیار عه‌لی، كه‌شتی فریشته‌كان-رۆمان، له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌ندێشه بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، سلێمانی 2012
– محه‌مه‌د ره‌فیع محمودیان، نڤریه رمان، نشر فرزان، چاپ اول 1382
-ناسر ایرانی، هنر رمان، نشر أبنگاه، چاپ اول بهار 1380
-د. هاشم ئه‌حمه‌د زاده، زمان، ئه‌ده‌ب و ناسنامه، له بڵاوكراوه‌كانی كتێبی ئه‌رزان، چاپی یه‌كه‌م سوید 2011
-عزمی بشاره، شۆڕشناسی، وه‌رگێڕانی: د. یاسین سه‌رده‌شتی و به‌رزانی مه‌لا ته‌ها، له بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی وه‌رگێڕان 2012
-هاشم ساڵح، له شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌وه بۆ شۆڕشی عه‌ره‌بی، وه‌رگێڕانی شوان ئه‌حمه‌د، له بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی وه‌رگێڕان 2012
-ماركۆز و پۆپه‌ر، شۆڕش یان ریفۆرم، وه‌رگێڕانی: ئازاد به‌رزنجی، چاپخانه‌ی شڤان 2003