![هه‌ڵوه‌رینی … فاتیح سه‌لام هه‌ڵوه‌رینی … فاتیح سه‌لام](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/fatihSalam_692996039.jpg)
هه‌ڵوه‌رینی … فاتیح سه‌لام
Closed
وه‌ختێ زه‌رد زه‌رد دێنه خوارێ و هه‌ڵده‌وه‌رن
من له ووڵاتی گه‌ڵادا
ده‌ستی ووشكی پاییز ده‌گرم
چاوی وه‌رزێ ده‌ده‌م به (با) و ..
دڵی مێرگێكی پر تاسه‌ش
بۆ هاتنه‌وه‌ی جارێكی تر
له ناو لهپتا ده‌پێچمه‌وه و به جێ دێڵم
عومرێكه شه‌و له خه‌زانی گومرایتا
شانی ناوه به شانته وه و
له سێبه‌ری هه‌ورێكی په‌رت و نهزۆكا
له زر عه‌شقێكی قهترانیت هه‌ڵده‌كێشێت
له بیرم كه ..
نه بیرم كه ..
سبه‌ینێیه‌ك له خه‌و را دێی
په‌ره په‌ره شیعرێكی شاباڵ قرتێنراو
چرنوك ده‌گرێ له جگه‌رت و ..
به چوار دهورتا هه‌ڵده‌وه‌رێت