كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چیه؟
(كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێناسه و شیكردنه‌وه‌ی زۆری له سه‌ر كراوه،لای هه‌ندێك وه‌ك كۆمه‌ڵێك پێناسه كراوه كه تیایدا پێكهاته‌ی نا ده‌وڵه‌تیه‌كان،ده‌ربڕ و داكۆكی كاری خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توێژه جۆرا و جۆره‌كانن.پێناسه‌یه‌كی تر ده‌ڵێ:كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، مه‌یدانێكه له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵاتیه‌كان،دوره له ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی،كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.به‌گشتی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌موو كۆمه‌ڵ له ئامێز ده‌گرێت،هاوسه‌نگی تاك و كۆمه‌ڵ ده‌پارێزێت،له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زوه‌كان و بیر‌و باوه‌ڕ..هتد،بۆ وه‌دی هێنانی ئاواته‌كانیان.)
(كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵێكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی مافی میلله‌ت له هه‌بوونی خۆشی و ئازادی،كۆمه‌ڵێكه یاسامه‌ند و سه‌رانسه‌ر ئاشكرا كه فره حزبی،ڕه‌وا بوون و لێپرسراوێتی هاونیشتیمانی،بنچینه‌ی دیدو سروشتی كه‌سایه‌تی پێك دێنن،كۆمه‌ڵێكه تیایدا مرۆڤ مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه.،بۆ كردنه واقعی ئه‌م مافه خۆ ڕێك ده‌خه‌ن و به‌م خۆ ڕێكخستنه له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و ئه‌و زوڵمانه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه،به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن،كۆمه‌ڵگه پێگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ژنانی خه‌باتگێره له‌پێناوی ئازادی و كۆمه‌ڵێكه وه‌ك كۆمه‌ڵی ژنانی ئازاد،كۆمه‌ڵێكی تێكۆشه‌ر له‌پێناوی ئازادی.كه‌واته كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵێكی خه‌یاڵی نیه،كۆمه‌ڵێكه تیایدا برسێتیش هه‌یه و سته‌م و نه‌زانیش هه‌یه.به‌ڵام له‌وێ برسیه‌كان ده‌توانن ڕێك بخرێن ،سته‌م لێكراوان ده‌توانن یه‌كگرتوانه ڕاپه‌ڕن و داوای هه‌ق بكه‌ن،نه‌زانی ناتوانێت به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت.بۆیه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌م زه‌مینه خۆشكه‌ری پێشكه‌وتنه هه‌م له ڕووی ئه‌و توانایه‌ی بۆ گه‌شه‌ستاندنی هه‌مه لایه‌نه ده‌ڕه‌خسێ،به‌ری پێشكه‌وتنه،به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی ئابوری‌دا.كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له وڵاتێكدا پێكدێت كه قۆناغی دواكه‌وتوویی ببوێرێ.له ئێران ئێستا بارودۆخ به جۆرێكه ده‌توانرێت بگوترێت له كاریگه‌ری به‌رامبه‌ری نێوان مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتنی ئابوری‌دا نۆره‌ی مه‌ده‌نیه‌ته كه كاریگه‌ر بێت. بۆیه مه‌ده‌نیه‌ت پێویستی به بازوی پێشكه‌وتن هه‌یه،ده‌بێ بیر له هێزی ده‌ركراو بۆ ده‌ره‌وه بكرێته‌وه و بۆ وڵات بگه‌ڕێندرێته‌وه،بۆ نمونه به‌یارمه‌تی ئه‌و ئێرانیانه‌ی كه ئێستا له نیویورك و پاریس یان به‌رلین به‌ناچاری شوفێری ته‌كسین،ده‌توانین بڵێین ئه‌وان ئه‌و بازوهن كارگه‌و كارخانه و هه‌روه‌ها كۆلیژی به‌سود دابمه‌زرێنن.)
-1-
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چۆن دروست ده‌كرێت؟
بۆ زامن كردنی كۆمه‌ڵكای مه‌ده‌نی پێویسته ده‌وڵه‌ت له‌قالب بدرێت له‌ڕێگای:
1-چاودێری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی.
ب-دیموكراتیزه كردنی ده‌زگاكانی.
ئینجا ده‌توانرێت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه دروست بكرێت به‌هۆی:
1-مسۆگه‌ر كردنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان.
2-پاراستنی مافی ژیانی ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌موو حزبه سیاسیه‌كان.
3-پێكه‌وه ژیانی هه‌موو گروپه كۆمه‌ڵاتیه‌كان به‌جۆرێك كه ئه‌نجامی هه‌موو ململانێیه‌كانیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ته‌واو ببێت.
4-دروستكردن و ڕاهێنانی مرۆڤه‌كان بۆ وه‌دی هێنانی سه‌ركرده‌ی سیاسی نوێ كه به‌شاره‌زای خۆی بتوانێ داهێنان له‌كاره‌كانیان ئه‌نجام بدات بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
(كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌بواری زمانه‌وانیدا)
(كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی،واتایه‌كی كۆنه كه له سه‌ده‌كانی دوایدا ژیاوه‌ته‌وه و له ده‌یه‌كانی دوایدا ژیان و وزه‌یه‌كی تازه‌ی وهبهرهاتۆتهوه.رۆمانی كۆن له‌زمانی لاتینیدا پێیان ده‌گوت socIetas cIvILIs كهبهپێیی واتای یۆنانی popLItIke koInonIa(كۆمه‌ڵی سیاسیpoLItIkaL society ).دروستكراوه.به‌واتایه‌كی دیكه،واتای یۆنانی (كۆمه‌ڵی سیاسی) به‌زاراوه‌ی لاتینی (كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی) وه‌رگێردراوه.ئه‌و هێمایه‌ی له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌رستۆی(384-322پ.ز) فه‌یله‌سوفی یۆنانی،سیسرون(106-43پ.ز) فه‌یله‌سوف،ئه‌دیب و گوتاربێژی ڕۆمایی بۆ ئه‌م واتایه كراوه،خۆی له خۆیدا له‌پێشینه كۆن و ڕهسهنهكهیهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.له فكری خۆرئاواش،سه‌ره‌تای جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.له‌و تیورانهدا كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی بووه مه‌یدانی دابه‌شكردنی كار و به‌رهه‌مهێنانی سامان و ڕێككه‌وتن و ئاڵوگۆڕ.
-2-
ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
( ده‌بێ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌هاوبه‌شی كار بكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان كاری ئه‌وی تریان ئاسان بكه‌ن،له‌هه‌مانكاتدا،وه‌كو هۆكارێكی چاو‌دێر له‌سه‌ر ئه‌وی تر ده‌ربكه‌ون.هیچ جۆره سنورێكی هه‌تایی له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا بوونی نیه.هه‌ندێك جار پێویست ده‌كات،ده‌وڵه‌ت زیاتر خۆ بهاوێته ناو پانتایه مه‌ده‌نیه‌كان و هه‌ندێك جاریش واده‌خوازێت بكشێته‌وه،ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجه‌كانه‌وه هه‌یه.له‌و چوارچێوانه‌دا،كه ده‌وڵه‌ت خۆی له‌به‌شداریی ڕاسته‌وخۆ ده‌پارێزێت. ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێویست بێت بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی گروپه ناوخۆییه‌كان له‌ئه‌ستۆی ده‌گرن.) (به‌م پێیه،په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانیكی له‌نێوان ئۆرگانهمهدهنیهكان و ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا هه‌یه.حكومه‌تی دیموكراسی به‌بێ مه‌ده‌نیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌تیش به‌بێ حكومه‌تی دیموكراسی،بوونیان نابێ.به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئۆرگانیكیه،به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی ڕاسته‌قینه،وه‌كو دوو ئاقاری جیا،به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا،ته‌واوكه‌ری یه‌كدی،مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ.)
(كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی،كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییه كه له‌دۆخی سروشتی ده‌رباز بووه‌و چۆته دۆخی مه‌ده‌نیه‌ته‌وه ئه‌میش له‌بوونی هه‌یكه‌لێكی سیاسی دامه‌زراو له‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكی هاوپه‌یمانیدا خۆیده‌خاته ڕوو.كه‌واته كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی،كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه له ڕووی سیاسیه‌وه ڕێكخراوه و له”گشت”ێكدا چه‌سپاوه كه كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت له‌خۆ ده‌گرێ.)
بیر‌و ڕای جیاواز ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
(“فریدریش هێگڵ-1770-1831″فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی،به‌كتێبی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق”1821″تیشكێكی تازه‌ی له‌باسی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا.ئه‌و ده‌ڵێ قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌م كۆمه‌ڵه،له‌نێوان دوو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌ت و خێزان دایه و به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌یه‌تی،ڕێكخه‌ری ژیانی ئابووری كۆمه‌ڵه.هێگڵ به‌م ڕیزبه‌ندیه،واتای كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زۆر فراوان كرد.هێگڵ نه ته‌نیا په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان،به‌ڵكو هه‌موو ڕێكخراو و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا جێ كردۆته‌وه.)
“كارل ماركس-1818-1883″فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی و تیورسێونی سیاسی و ئابووری،واتای كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هێگڵ وه‌رگرت،به‌ڵام بازنه‌ی مانا‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ی زۆر به‌رته‌سك كرده‌وه.ماركس كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی خود موختاری موڵكایه‌تی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كانی بازاردا له‌قاڵب دا.هه‌ڵبه‌ت سه‌ده‌كانی هه‌ژده و نۆزده جگه له‌م دووانه و بۆ چونه‌كه‌ی لاری دایمه‌ن، كه دواتر باسی ده‌كه‌ین،ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌یله‌سوف و خاوه‌ن بیره‌كان ڕایان ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌بووه،له‌وانه جۆن لۆك، ئیمانوێل كانت،ئاده‌م سمت،توماس پین،ئاده‌م فركسۆن،پێشڕه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ری له سكۆتلاند.
“لاری دایمه‌ن”كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌پایه‌ی بواری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێكخراو ده‌زانێت،كه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئیراده‌یه‌كی خۆبزوێن و خود موختار و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت جێگر ده‌كات به‌پێی نه‌زمێكی یاسایی.
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ڕێكخراوه ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌كان پێك دێت هه‌موو گروپه ئابووری و فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادی و فێركاری و ئیعلامی..هتد..له ئامێز ده‌گرێت،به‌گشتی هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ی ژێرخانی كۆمه‌ڵ و ژیانی گشتی باشتر ده‌كات.
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سودم له كۆمه‌لێك سه‌رچاوه وه‌رگرتوه