
باخچه ڕهژووهكانی حه‌قیقه‌ت
ئه‌م حه‌قیقه‌تانه خه‌ونن
ئه‌م ماڵانه په‌تای حه‌قیقه‌تیان گرتووه‌و
به‌دوای باخچه وه‌همییه‌كانی حه‌قیقه‌تدا وێڵن
ئێره نیشتیمانی حه‌قیقه‌ته
ئهوحهقیقهتانهی بهدرۆئاشنای كردین
جه‌سته‌مانی دایه ده‌ستی قه‌سابه‌كان و هزریشمانی به وشه رهقههڵاتۆكانی فه‌رهه‌نگی جه‌سته‌مان سپارد
دوێنێ باوكم له دیوه‌خانی حه‌قیقه‌تدا مه‌شقی پێده‌كردین
تا له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌كانی حه‌قیقه‌تا بكوژریًَین
دوینێ شاعێرێ قهلهَمی حه‌قیقه‌تی به‌ئامانه‌ت لهسهردهفتهری حه‌قیقه‌ت دانا
ئاخ حه‌قیقه‌ت له‌سه‌ر قسه‌ی تۆبوو
جه‌سته‌مان بهتفهنگهكانی جه‌نه‌راڵ به‌خشی
شه‌ره‌فمان بهپۆستاڵهكان فرۆشت
ئه‌ی حه‌قیقه‌ت گه‌رتۆ له‌م زه‌مه‌نه جه‌نجاڵه‌دا
هێنده ئه‌فسوونگه‌ر نه‌بوویتایه
بۆچی هه‌موو ته‌مه‌نم له‌ژووره تاریكه‌كانی سێداره
به‌سه‌ر ده‌برد
گه‌رتۆ نه‌بوویتایه نه‌ده‌بوومه جه‌للاد
هاوڕێ سیخوورهكانیشم چه‌قۆی حه‌قیقه‌تیان لههزرم نهدهچهقان
چ تاریكستانێكه ئه‌و ژوورانه‌ی ناوماننا حه‌قیقه‌ت
ئهوكۆیلانهی به‌چه‌كی حه‌قیقه‌ته‌وه كوژران
چه‌ند كاڵفامبووین ئه‌و ساتانه‌ی له‌لووتكه‌ی كێوه‌كانی حه‌قیقه‌ته‌وه وێڵی پێده‌شته‌كانی حه‌قیقه‌ت بووین
ئێمه مردین ئه‌و رۆژانه‌ی به سه‌رشه‌قامه‌كانی حه‌قیقه‌تا گوزه‌رمان ده‌كرد
ئه‌وساڵانه‌ی به‌هه‌ورازی حه‌قیقه‌تا سه‌ر ده‌كه‌وتین و جواناوی شه‌كه‌تی حه‌قیقه‌تمان ده‌ڕشت
به‌رگی سه‌ربازه‌كانی حه‌قیقه‌تمان ڕاده‌مووسی
سڵاومان بۆئهوشههیدانه ده‌نارد، له‌سنووری مه‌مله‌كه‌تی حه‌قیقه‌ت ده‌كوژران
چه‌ند خۆشباوهربووین به بێستانهكانی وه‌همی حه‌قیقه‌ت
ئه‌ی بوونه‌وه‌ر.. جڵه‌وی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ترسناكه به‌رده
گه‌ر ده‌ته‌وێ وێڵی حه‌قیقه‌ته‌كانی زینده‌گی بن
حه‌قیقه‌ت له‌دوای حه‌قیقه‌ت رامبكهن
قفڵی گومان به‌كلیلی گومان بكه‌نه‌وه
ئهوگومانانهی ده‌مانگه‌یه‌نێته حه‌قیقه‌ته‌كانی پشت حه‌قیقه‌ت
گهردهروازهكان له‌سه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ته فیتنه بازانه دانه‌خه‌ین
له‌لێواری جه‌نگێكی ترسناكداین، كه حه‌قیقه‌ت سهرقافڵهیهتی
به‌هاری 1999
شازین هێرش