
بزرۆكه له نێوان فۆنیم و ئه‌فیۆن و پێكهێنه‌ری بڕگه‌دا
ده‌روازه
ئاماده بوونی چه‌مكی بزرۆكه له نێو نوسینی زمانه‌وانی كوردیدا ململانێیه‌ك له نێوان ڕێنوسی ئه‌لفبێی كوردی (وه‌رگیراو له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی , فارسی , سریانی ) و لاتینی-كوردی ده‌خوڵقێنێت !ئایدۆلۆژیای سیاسی له پشت ئه‌و ململانێیه‌یه.هه‌بوونی بزرۆكه دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه یان سیاسیه؟ بزرۆكه فۆنیمه؟ بزرۆكه ئه‌لۆفۆنه؟ هه‌بوونی بزوێن به‌سه بۆ دروستكردنی بڕگه,به واتای بزرۆكه پێكهێنه‌ری بڕگه‌یه؟
ئه‌م ناونیشانه هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه بداته‌وه.
بزرۆكه و فۆنیم
هه‌وڵده‌درێ بزرۆكه وه‌ك ڤاوڵ بناسرێنرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێكی پێكهێنه‌ری بڕگه‌یه!چونكه بڕگه به زهنی ئه‌و به بێ ڤاوڵ دروست نابێ. بزانین هه‌بوون و نه‌بوونی بزرۆكه چ قورساییه‌كی هه‌یه له دروستكردنی بڕگه‌دا؟
توێژه‌ر خۆی باوه‌ڕی وایه هه‌بوونی بزرۆكه له ڕواڵه‌تی وشه دروستكردن –ڕۆنانی وشه- پێویستی به بزرۆكه نییه.
فۆنیم ده‌نگێكی واتاداره.جێگۆڕكی ئه‌و ده‌نگه واتای وشه ده‌گۆڕێت. بۆ نموونه , وشه‌ی ” ده‌م “له سێ پیتی د-ه-م پێكهاتووه : ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كه به ژماره شیبكه‌ینه‌وه 1, 2 ,3 مه‌سه‌له‌كه زیاتر ڕۆنده‌بێته‌وه:
1.ئه‌گه‌ر ژماره (1) لاببه‌ین , وشه‌كه شهكڵ و واتایه‌كی نوێ و جیا له “ده‌م ” ده‌به‌خشێت :وشه‌كه ده‌بێته هم یان ئه‌م.
2.ئه‌گه‌ر ژماره (2) لاببه‌ین , وشه‌كه ده‌بێته (دم )-ده‌نووك :قازهكهی دم-ی درێژه.
3.ئه‌گه‌ر (3)لاببه‌ین , وشه‌كه ده‌بێته (ده) یان پێشگری (ده)به‌رده‌وام : ده‌خۆم , ده‌مخوارد.
گۆڕینی فۆنیم ده‌بێته گۆڕینی واتا و شێوه‌ی وشه‌كه :
Bet pet , Said dead
Am —–arm
Pot———- -port
Fan van
بزرۆكه نه وشه‌ی نوێ دروست ده‌كات حزوریشی له وشه‌ی كوردی كێشه له واتای وشه دروستده‌كات:
Dil- دڵ—————dil دیل
زیادكردنی (ی) لام و ڕی قه‌ڵه‌وی كۆتایی سووك ده‌بێت:
كڕ—————-كیر
سڕ ————-سیر
بڕ————بیر
كه‌واته بزرۆكه فۆنیم نییه , زێدهكردنیشی كێشه‌ی زمانه‌وانی دروستده‌كات.
بزرۆكه و ئه‌لۆفۆن
ئه‌لۆفۆن شێوه‌ی ده‌نگیی ده‌نگه , ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش واتا ناگۆڕێت.مه‌رج نییه ئه‌م دیارده زمانه‌وانییه یونیڤێرسهل-جیهانی بێت , بۆ نموونه هه‌ردوو لامی سووك و قه‌ڵه‌و و هه‌ردوو (ر—ڕ) له كوردیدا فۆنیمن , كه‌چی له زمانی ئینگلیزی‌دا ئهلهفۆنن :
هه‌ڵه (غه‌ڵه‌ت )—–هه‌له(ده‌رفه‌ت)
كه‌ڕ(نابیست)—كه‌ر(چوارپێ)
له ئینگلیزی‌دا تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو فۆنیم ته‌نیا نامۆبوون له سیسته‌می ده‌نگیی (فۆنۆلۆژی) ئینگلیزی دروستده‌كات , به‌ڵام واتای هه‌ردوو وشه‌كه ( به قه‌ڵه‌وكردن و سووككردن ) ناگۆڕێت.
كه‌واته هه‌بوونی بزرۆكه قه‌ڵه‌وی و سووككردن له وشه‌ی كوردی دروستناكات , هه‌بوون یان نه‌بوونی بزرۆكه واتای وشه ناگۆڕیت , كه‌واته بزرۆكه ئه‌لۆفۆن نییه.
بزرۆكه و بڕگه
زۆربه‌ی بڕگه به ڤاوڵ دروستده‌كرێ , به‌ڵام خودی ڤاوڵ مه‌رج نییه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا پێكهێنه‌ری بڕگه بێت.له ئینگلیزی‌دا وشه هه‌یه به‌بێ هه‌بوونی ڤاوڵ بڕگه دروستده‌بێت.
به ڕای من وشه‌ی كوردی هه‌یه به‌بێ هه‌بوونی ڤاوڵ بڕگه‌ی لێدروستده‌بێت:
-دڵ
چڵ
پڵ
سه‌لام ناوخۆش