Skip to Content

Wednesday, July 24th, 2024
پریاسكه‌یه‌ك له‌ گله‌یی … یوسف خه‌لیل

پریاسكه‌یه‌ك له‌ گله‌یی … یوسف خه‌لیل

Closed
by December 17, 2012 هۆنراوە

 

 

به‌شی من ده‌شێ ئاسمانێك بێ‌ .. كه‌ هه‌ڵواسینی په‌رده‌یه‌ك لێمی ده‌سێنێ‌ ( فروغ )

گه‌ر بكرێ‌

رۆح ئاوێته‌ و ئاوێزه‌ی

غه‌م و حه‌سره‌ت له‌ ئامێزنێ‌

چیده‌بێ‌ ؟

گه‌ر خۆشه‌ویستیم

دنیات جوانتر بكات

گومان له‌ دڵدا كه‌م كات

تا ماچم

به‌یانی باشت لێبكات

تا وه‌نه‌وزه‌كانم

رۆح ئاسا

له‌ ئامێزت نێ‌

تا ساتێكی كاڵ

كه‌ ئاڵتری تیا خوڵقا…

تا تۆ بكاته‌

شنه‌ی با

تا له‌ ئامێزتا…

له‌كه‌ڵ سه‌مای خه‌یاڵی پاساریدا

ئاویته‌بوون

خه‌مه‌كانم له‌ ئامیزنێ‌

تا دڵم…

جێگات بۆ كه‌س به‌با نه‌دا

چیده‌بێ ؟

Yousif_kazh@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.