خەیاڵی سپی …. عومەر سیدە
Closed
هەڕاجم مەکە
دەیان ئینجانەی گوڵی ئەبەدی
لە ماڵی خەیاڵەکانمدا گوڵ دەگرن
مەمسوتێنە من هێشتا سەوزم
وەرزەکان ناتوانن بمشێوێنن .. تۆ نەبیت
فڕێم مەدە بە کەڵک دێم
زستانێک لەبەرم بکەو بەناو رەهێڵەو
تۆفاندا رێبکەو مەترسە
لە سێدارەم مەدە
گوناهی من تەنها خەیاڵی سپییە
باش دەزانم تۆ پیاوی خەیاڵ سپیت نەبینیوە
من ژیانم نابودەو خەیاڵم سپی
ئایندەم تاریکەو خەیاڵم سپی
نائومێدم لە تۆو خەیاڵم سپی
سەرتاپام خەمی قەترانییەو
خەیاڵم چەشنی بەفر هەر سپی
عومەر سیدە
نەرویژ