دیدار له‌گه‌ڵ كامه‌ران ێابر :
من ئه‌و لۆژیكه به‌باشتر ده‌زانم تاوانبارێك ئازادبكهین باشتره له‌وه‌ی بێتاوانێك ئیعدام بكه‌ین
سازدانی : ئه‌نفالستان……
كامه‌ران محمد ێدیق ێابر ده‌رچووی به‌شی زانستی جیولۆجی زانكۆی سلیمانی ساڵی 1983 یه، ساڵی 2002 زانكۆی مێدڵ سیسكسی له‌له‌ندن ته‌واوكردووه،ماسترله تۆری كۆمبیوتهری ، ماوه‌ی ساڵێك له‌رێكخراوی ئیندایت له‌له‌ندن كاری كردووه‌و، كۆرسی لێكۆلینه‌وه‌ی له‌تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خوێندووه له لاهای . دواتر بۆ ئاماده‌كردنی دۆسێی تاوانی ئه‌نفال له‌سالی (2003) هاتووه‌ته‌وه بۆ عیراق‌و خه‌ریكی ئاماده‌كردنی دۆسێی ئه‌نفال بووه، …..له‌دوای ده‌رچوونی بریاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی ئه‌نفال ئاماده‌كردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌نفالستان له ئێواره‌یه‌كدا ئه‌م دیداره‌مان سازكرد… دواتر ته‌واوی ده‌كه‌م
زۆربه‌خێربێت كاك كامه‌ران سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر خۆت بناسێنیت.
كامه‌ران محمد ێدیق ێابر بهكامهران ێابیر ده‌ناسرێمه‌وه، ده‌رچووی جیولۆجی ساڵی 1983ی زانكۆی سلێمانی، دواتر ساڵی 2002 ماسته‌رم تواوكردوه له تۆری كۆمپیوته‌ر(نێت ۆركین)له زانكۆی مێدڵ سیكس له‌له‌ندن ، و2002-2003 ماوه‌ی سالیك مامۆستای زانكۆ بووم له زانكۆی میدلسیكس و ی‌و بورت هه‌ر له له‌نده‌ن .دواتردهستم به كاركردن كرد له‌گه‌ڵ له‌رێكخراوی ئیندایت(INDICT) له‌له‌ندن،و له مانگی دووی 2003 كۆرسی ته‌حقیق له‌تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له لاهای – هۆلهندام ته‌واو كردوه ( كۆرسی محققین بۆتاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان)
ئهوكۆرسه هه‌ر له‌له‌ندن بوو؟
لهمهحكهمهیه له‌لاهای له‌مانگی 2ی 2003 په‌یمانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی-زیاتر ئه‌مریكی یه‌و ناوی (IICI International Institute for Criminal Investigation).
واتا تۆ له‌له‌نده‌ن بوویت‌و بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م دۆسێیه هاتیبتهوه یان بۆئه‌وه‌ی رۆلێك له‌نزیكه‌وه ببینیت؟
ئه‌و كاته‌ی كه‌له‌عێراق درا من له‌رێكخراوی ئیندایت (INDICT) بووم،كه‌بۆ ئه‌وه دامه‌زرابوو تۆمه‌تبارانی سه‌رانی ڕژێم بدۆزێته‌وه‌و بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دۆسیه‌یان بۆ ئاماده‌بكات، له‌و تاوانبارانه ێدامو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو ئه‌وانه ئه‌وكاته به‌زۆری كار له‌سه‌ر 12كه‌س له‌سه‌رانی ڕژێم ده‌كرا.
له‌و دۆسێیانه‌ی كهئیشمان له‌سه‌ر ده‌كرد بریتی بوون له دۆسێی راپه‌رینی شه‌عبانیه، دۆسێی ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه‌و بهرزانیهكان، هه‌روه‌ها راپه‌رینی هۆڕهكانو راپه‌رینی ئازاری كورد بوو، به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه به‌رله روخانی ڕژێم، (INDICT) ئیشی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال ده‌كرد، كه‌من گه‌رامه‌وه بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كار لهدادگاكهدا بكه‌م یا باشتر كار بكه‌م له‌دامه‌زراندنی دادكای سه‌رانی ڕژێمی پیشوو یه‌كیك لهكهیسهكان، سه‌ره‌كی ترینیان كه‌یسی ئه‌نفال بوو .
ئیتر دوای ئه‌وه‌ی لهعێراقدراو ڕژێم روخا "ئیندایت" (INDICT) چیتر پێویستی نه‌ده‌كرد له‌له‌نده‌ن بێت. چونكه وه‌ختێك ئه‌م رێكخراوه له‌له‌ندن دروست بوو، هێشتا عێراق ئازاد نه‌بوو، كاره‌كانمان له‌سه‌رئه‌رزی واقع نه‌بوون، له‌مه‌نفا به‌رێوه ده‌چوون، ئه‌وكاته ده‌گه‌راین به‌وڵاتانی تری دونیادا به‌غه‌یری عێراق، وه‌كو سوریا، ئێران، سوید ئهلمَانیاو فه‌ره‌نسا،له‌وێ ئه‌و عیراقیانهمان – ده‌بینیه‌وه كه‌له‌ده‌ست رژێم ڕایانكردبوو، بزانین كه‌یسه‌كانیان و شكاتهكانیانو ئیفاده‌كانیان وه‌رگرین ئیتر له‌كورد له‌عه‌ره‌ب، بزانین كێشه‌كانیان چیه‌و چۆن دۆسێیان له‌سه‌ر ئاماده‌بكه‌ین، به‌ڵام كه‌ڕژێم ڕوخا ئیتر تۆ ئه‌وكاته وڵاته‌كه خۆی ڕزگاری بوو، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و شایهتو شكاتكهرانهت له ناوعێراقدا له‌به‌رده‌ستایه به ژماره‌ی زۆر ترونهوعیهتی ئیفاده‌ی به‌هیزتر، ئیتر پێویستی نه‌ده‌كرد ئهورێكخراوه له‌له‌ندن بێت، به‌و جۆره مایه‌وه له‌مانگی ( 4) دابوو كه‌عێراق ته‌واوبوو تامانگی ( 8/2003) خه‌ریكی پێچانه‌وه‌ی دائیره‌كه بووین.
له كۆتایی 2/2003 پێش ئه‌وه‌ی له‌عێراق بدرێت ئێمه هاتینه‌وه بۆ بۆ كوردستان- مه‌سیف سه‌لاحه‌دین، به‌و نیازه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت له‌گه‌ڵ ئان كلۆید، كه چێرمانی ئیندایتو نوێنه‌ری تۆنی بلێر بۆمافی مرۆڤ له‌عێراق، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست،هاتبوو، له‌مه‌سیف ێلاح ا‌لدین كۆبونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی ، له‌و كۆبونه‌وه‌یدا 64 كه‌س ههلبژێران كه‌سه‌ركردایه‌تی عێراقی داهاتوو بكه‌ن، له‌دوای روخاندنی سه‌دام كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌ربه‌رشتی زالمای خه‌لیل زاد بوو. چه‌ند ئێشێكمان كرد لهوكۆنفرانسهدا هه‌ر له‌مه‌سیف ێلاح ا‌لدین. سێ 3 راسباردهمان هینایه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم . تایبه‌ت بون به ( وهسائق پارستن ، ده‌ست نه‌دان له گۆری به‌كۆمه‌ڵ ونه شیواندنی . رێز كرتن له‌دیلی جه‌نگ)
هه‌رله‌مانگی( 5) دا دوای رزگار بوونی عێراق به‌سه‌ردان گه‌راینه‌وه، ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له‌گه‌ڵ ئان كلوید له‌رێگه‌ی كویته‌وه گه‌راینه‌وه بۆ به‌غدا، له‌وێ بۆماوه‌ی دوو هه‌فته میوانی به‌رێز مام جه‌لال بووین، ئینجا هاتینه‌وه بۆ كوردستان‌و چه‌ند ئیشێكمان كرد. كه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ له‌ندن مانگی 8 ئیتر رێكخراوه‌كه‌مان به‌ره‌سمی داخست، كۆمه‌ڵێك كه‌سی كورد‌و عێراقی سه‌رپه‌رشتی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌كرد له‌كورده‌كان (له‌تیف ڕه‌شید، له‌عه‌ره‌به‌كان ئه‌حمد چه‌له‌بی، له بێگانه‌كان پیتهرگالبرێس) (War crime Ambassador)
له‌گه‌ڵ هاوكارێكم كه ناوی فلیب بوو، ئه‌ویش محقیق بوو هه‌ردووكمان گوازراینه‌وه بۆخارجییهی به‌ریتانی له‌وه‌ێوه هاتین بۆ به‌غدا لهسهرستافی وه‌زاره‌تی خارجیه‌ی به‌ریتانی له‌به‌غدا ئیشمان ده‌كرد ئه‌مه زه‌مانی( CPA ) بوو.
كاتیك له به‌غدا ئیشمان ده‌ست پێكرد هه‌ر هه‌مان كاره‌كه‌ی ئیندایت بوو ،به‌لام تۆزیك قوڵتر‌و قورس‌تر نوسینكهیهكهمان له به‌غدا دانا پیان ده‌وت( Human Rights and Transitional Justice) واته ( حقوقالانسانو العداله الانتقالیه) ( گواستنه‌وه‌ی داد بۆ مافه‌كانی مرۆڤ) ئه‌م دائیره‌یه زیاتر بایه‌خی به‌وه ده‌دا كهدۆسێكان چۆن دروست بكه‌ین‌و تۆمه‌تباره‌كان له‌سه‌رچی مه‌حكه‌مه بكه‌ین، له‌وكاته‌دا زیاتر پرس‌و ڕایان به‌ئێمه بوو، ئێمه بوبووینه داینهموی ئوفیسهكه،كه‌ئایا چ كه‌یسێك هه‌بووه لهئیندایت بۆئه‌وه‌ی بناغه‌ی مهحهكهمهكه دابنێن، چونكه سه‌رانی ڕژێمیش ورده‌ورده ده‌گیران تا بزانن له‌سه‌رچی محاكهمهیان بكه‌ین؟ له‌و كاته‌دا له‌كۆی حه‌وت دۆسێ پێنجیان هی كورد بوون، ( بهرزانیهكان، فه‌یلیه‌كان، ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌رینی شعبانی ساڵی 1991 كه‌به‌شێكی هی كوردبوو.هورهكان و كوشتنی بیاوانی ئاینی)
واتا ئێستا ڕاپه‌رینیش دۆسێیه‌كه له‌دادگا؟
به‌ڵی راپه‌رین دۆسێیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه. له‌وكاتانه‌دا بوو كه‌ئه‌نفال هاته پێشه‌وه، واتا ئه‌نفال ئه‌وله‌وییه‌تی پێدرا بۆ ئیشكردن، ئه‌گه‌ر تۆباسی ئه‌وه بكه‌یت كه‌ی ئیشتان بۆئهنفال كردووه، من ده‌ڵێم له‌سه‌رده‌می رێكخراوی ئیندایتهوه له‌ده‌ره‌وه ئیش بۆ ئه‌نفال كرابوو، چونكه دوایی ئه‌و ئه‌وراقانه هێنرانه‌وه هه‌ربه‌وه‌ش تۆمه‌تباره‌كان ته‌وقیف كران ،چونكه به‌پێی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نانه‌ت قانونی عیراقیش ئه‌وانه‌ی كه ده‌گیران وه‌كو ێدامو ئه‌وانه یان ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌دام بوون ده‌بوایه هه‌موویان ئازادبكرایهن، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاده بۆ عیراقیه‌كان له‌مانگی 7/2004) چونكه ئیتر ناتوانریت وه‌كو ئه‌سیر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكریت .له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێك نیه ڕوبه‌ڕوویان بكه‌ینه‌وه، بۆیه ده‌بوایه به‌پێی قانونی عێراقی تۆمه‌تیان ڕوبهڕوبكهیتهوه، بۆئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبهرویاندهكرێتهوه( علی ژمه القچیه) ته‌وقیف بكرێن،ئینجا ده‌بوایه دۆسێی تاوانه‌كانیان ئاماده‌بكرێن،بۆئه‌وه‌ی پێی دادگایی بكرین، چونكه به‌بێ تۆمه‌ت ناشێت تۆ كه‌س بگیرێت.
ئهگهرباس له‌وی تربكه‌ین له دوای رزكاری عیراق كه‌ی ده‌ست بهئهنفالكرا به‌راستی لهبیدایهتی (سی پی ئه‌ی) یه‌وه ورده‌ورده، له‌سه‌ر هه‌موو كه‌یسه‌كان كراوه، وه‌به‌تایبه‌تی ئه‌نفال یه‌كێك بوه له‌وانه با زۆر نه‌لێم: من، من به‌ڵام گرنگیمان پێداو خۆمان بۆماندوو كرد، ده‌مزانی دۆسێیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، كه‌س ناتوانێ ئینكاری بكا،له‌زۆر لایه‌نه‌وه، به‌ڵگه‌كانی دیاربوون، ناوچه‌ی جوگرافیهكهی دیاربوو ، به‌رده‌وام له‌لایه‌نه بیگانه‌كه ئیشی له‌سه‌رده‌كرد به‌تایبه‌تی هێزی هاوپه‌یمانان هه‌وڵیان ده‌دا ئیش لهسهرئهوهبكهن چۆن بناغه‌یه‌ك دابنێن تاوانباره‌كانی له‌سه‌ر دادگایی بكه‌ن.
له‌مانگی 9ی 2004 وه‌حده‌ی هه‌ندسه‌ی عه‌سكه‌ری ئه‌مه‌ریكی (CID) Criminal Investigation Division ( تیمی لیكولینه‌وه‌ی تاوان) له‌موسڵ چووبوون گۆڕی حهزهرهیان هه‌ڵدابووه‌وه، كۆمه‌ڵێك پێناسه‌یان ده‌رهێنابوو دوایی دایان پۆشیبوهوه، كه ههویهكانمان ده‌ستكه‌وت من و براده‌رێك له25/12 ئه‌وكاته ئێمه له‌سلێمانی بووین، چوین لهبنگرد كهسوكاریانمان دۆزییه‌وه.
مه‌به‌ستت ئه‌وانه‌ی سێده‌ره؟
به‌ڵی، سێده‌ر .
چۆن ئه‌و هێزه له‌خۆیه‌وه چووبوو ئهوگۆڕانهیان هه‌ڵدابووه‌وه؟
ئه‌وه تیمێكی سه‌ربازی بووه،لهعهسكهریدا عاده‌ت وایه،خه‌ڵك چووه ئیخباری كردووه، له‌نزیكترین سه‌ربازگه ووتویانه: كاتی خۆی بینیومانه له‌م ناوچه‌یه شۆفڵ ئیشی كردووه‌و چاڵیان هه‌ڵكه‌ندووه‌و دایان پۆشیوه‌ته‌وه، یان ووتویانه خه‌ڵكیان له‌م ناوچه‌یه ڕه‌می كردووه، ئه‌وانیش چوون شوێنكهگهڕاون،له‌بابه‌تی ئه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق لهجنوب، كهربهلاو ئه‌و شوێنانه‌ش ئه‌وه رویداوه. بۆ نمونه خۆمان له(رچوانیه) له‌گه‌ل عه‌سكه‌ری دوو رۆژ خه‌ریكی گه‌ران بوین به دوای كوری بهكومهڵدا، من خۆم له‌گه‌ڵ فرقه‌ی خه‌بیری گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ لهلهندنهوه پێنج كه‌س بوون و ئه‌وكاته له‌گه‌ڵمان هاتبوون بو هه‌مان ئوفیس بۆ به‌غدا، ئه‌و تیمه كاتی خۆی له (بۆسنێ) ئیشیان كردبوو، هه‌موومان عائیدی حكومه‌تی ئینگلیز بووین، موچه خۆری ئینگلیز بووین، یان كۆنكتراكتهربووین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئینگلیز، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیزه هاوپه‌یمانه‌كان یان له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا كارمان ده‌كرد.
كهپێان ده‌وتین، له‌فڵان شوێن گۆڕێك هه‌یه یان گومانمان هه‌یه گۆڕێك له‌وێ هه‌بێت، ده‌چووین به‌نزیكترین فرقه‌ی عه‌سكه‌ریمان ده‌گوت،ئاكادارمان ده‌كردن، فرقه عهسكهریهكهش شۆفلو شتی خۆیان ده‌هێناو هه‌ڵیان ده‌دایه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بزانن راسته یان نا؟ ئیتر دایان دهپۆشییهوه،هه‌ندیك جار ته‌نها خۆیان ده‌یان كرد هه‌ندیك جار بهكومهك له‌كه‌ل ئهوتیمهپسپورهی ئیمه‌دا، له‌بیریشت نه‌چێت ئه‌وان به‌دوای هه‌موو ئیخباریهكدا ده‌چون ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژوگۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، چونكه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وگۆڕه بهكۆمهڵێنهش بۆئه‌وان به‌قه‌د دۆزینه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژ گرنگی هه‌بوو، ئه‌وگۆڕه‌ی حهزهریش ئاوا هه‌ڵیان دابووه‌وه‌و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی نیوه‌ناچڵ دایان پۆشیبووهوه.
ئه‌وان تیمی پسپۆر یان بابلێین هیچ كادرێكی پرۆفیشناڵیان له‌گه‌ڵدا بوو؟
كادری پرۆفیشناڵیان له‌گه‌ڵدا بوو به‌لام زۆر عه‌سكه‌ریانه ههڵیاندابووهوه، به‌ڵام باشترین شت كه كردبوویان ئه‌وه‌بوو بۆ ماوه‌ی سالێك پارێزگاریان لێكردبوو، نه‌یان هێشتبوو كه‌س بچێت به‌لایاندا، تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه چووین جارێكی تر به‌زانستی وپروفیشنالانه ههڵماندایهوه.
له‌و ههڵدانهوهیهی گۆڕه‌كه‌ی حه‌زه‌ردا ته‌رمه‌كانیان نهشێواندبوو؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌ڵكه( ئهدله) یاساییه‌كانیان وون نه‌كردبوو؟
نا ده‌توانم بڵێم به‌و شێوه‌یه نه‌یان شێواندبوو ئهدللهكان ون ببن، مه‌به‌ستم چیه كه ده‌لێم نه‌یان شێواندبوو، كه‌به شیوه‌یه‌كی شاره‌زایانه دایان پۆشیبووهوه..له‌زانستی هه‌لدانه‌وه‌ی كۆری به‌كۆمه‌ڵدا لیڤڵ هه‌یه، ئه‌وه مه‌وزوعێكی زۆر دورو درێژه كه جیاوازی ئهولیڤلانه چیه. ئه‌گه‌ربه جۆریكی تربۆت باس بكه‌م، ئه‌مه‌ش كتومت وه‌كو وه‌ستایه‌كی بینا وایه، له‌هه‌موو دنیادا وه‌ستا هه‌یه‌و خانوو درووست ده‌كات، به‌ڵام خۆ هه‌مووی هه‌ر پرۆفیشناڵ نیه، وه‌ستا هه‌یه دیوار دروست ده‌كا،شاوڵی لێناداو وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌لادێ ده‌یبینین دیواردروست ده‌كا، هه‌یه شاوڵ بهكاردههێنێتو ههیهبهردی مهڕمهڕت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد‌و و ئاخر ده‌ره‌جه‌ی پرۆفیشناڵانه خانوویه‌كی زۆرجوانت بۆدروست ده‌كات. هه‌موشی پی ده‌ڵین وه‌ستاو هه‌مووشیان خانوو دیوار دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كردبویان له‌پله‌كانی خواری خواره‌وه بوون، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان ته‌نها ئێسقانه‌كانیان كردبووه‌وه كیسو له‌شوێنی خۆی دایان نابووه‌وه، كه ئێمه چووین ههڵماندایهوه هه‌روا نه‌چووین خهبیرمان هێنا، كه له‌هه‌موو دنیادا ته‌نانه‌ت لهبۆسنیاش به‌وجۆره ورده‌كاریه وا هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، چونكه دوا تهكنولوژیای لێكوڵینه‌وه و شیكاری تێدا به‌كار هاتبوو، كه‌به‌شی یه‌كه‌می ته‌رمه‌كانمان لابرد، ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌وان ههڵیاندابووهوه و ناشتبویانهوه،زۆر ئیعتمادمان نه‌كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌وانه‌وه‌ش هێشتا زۆر ته‌رمی تر مابوو،له‌ته‌نیشتیانه‌وه چاڵی تر هه‌بوون ته‌رمی تریان تێدا بوو، ئه‌وان ده‌ستیان لێ نه‌دابوو، له‌به‌رئه‌وه ئیشه‌كه‌مان تێكنه‌چوو، توانیمان باشتر كه‌ڵك له ئهدلهكانیان وه‌رگرین، كاره‌كه‌مان باش هات به‌ده‌سته‌وه.
خه‌بیره‌كان كێبوون؟
ناوی هه‌مویانم له‌به‌رده‌ست نیه به‌لام سه‌رۆكی تیمه‌كه ناوی "سۆنی ترامبل" بوو كهخبیرومهندسی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكی بوو.
پێتوایه لهحهزهر ههرئهودووگۆڕه هه‌بن یان گۆڕی ترهه‌یه‌و ده‌سیتان لێنه‌دراوه؟
ئێمه ته‌نها دوو چاڵمان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌ڵام لهحهزهر نزیكه‌ی 7 چاڵی به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه تێدایه كه هێشتا ههڵنهدراوهنهتهوه، هه‌ریه‌كه‌یان ره‌نگه له 100 تا 150 قوربانی زیاتریان تیدابێ.
چون ده‌زانن كه ئه‌وه‌نده چاڵه‌ی تر ماوه‌و ته‌رمی له ژیردا بی ؟
به‌هۆی دراسه‌كردنی تۆبۆگرافیایی یان به ده‌لیلی زانستی ده‌لێم، مه‌سه‌له‌ن ئه‌و گڵه كه‌كاتی خۆی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك گژوگیا هه‌یه جیاوازه له‌وانی تر، له‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری كهههڵنهراونهتهوه یان ده‌ستكاری نه‌كراون ، له‌وانه‌یه شوێنی تایه‌ی سه‌یاره هه‌بیت، قه‌وانی فیشه‌ك، یان هه‌ست ده‌كه‌یت كاتی خۆی ئه‌مه شیوێك بووه‌و پڕكراوه‌ته‌وه.
ئێوه ته‌نها ئه‌و دو گۆڕهتان هه‌ڵداوه‌ته‌وه ؟
نه‌خێر، به‌هه‌مان شێوه گۆڕێكی ترمان له‌پارێزگای "سه‌ماوه" هه‌ڵدایه‌وه له‌خواروی عیراق. هه‌رچه‌نده من ئه‌و كاته له‌عیراق نه‌بووم له‌به‌ریتانیا بووم " هه‌ر هه‌مان گروپ چووبوون له‌سه‌ماوه به پێنج رۆژ گۆڕێكی تریان هه‌ڵدا بووه‌وه‌و هه‌موو ته‌رمه‌كانیان هێنا بووه‌وه له‌به‌غدا شیكاری (تشریح)یان بۆ كردن، ئه‌وانه‌ی ناو ئه‌و گۆره هه‌موو قوربانیه‌كانی گه‌رمیان بوون،له‌وێش به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی كهخهبیرهكه( سونی ترمبل) كابرایه‌كی شاره‌زایه له‌و بواره‌داو به‌پیی ئه‌و ره‌سمانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بوون 15 -20 چاڵ هه‌یه به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه، ئێمه ته‌نها یه‌ك چاڵمان هه‌ڵدابووه‌وه، چاڵهكانیش ته‌نكن قوڵنین له 60- 70 سانتیمه‌تر قولترنین ، هه‌رئه‌وه‌نده گڵیان به‌سه‌ره‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌زه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه دوو مه‌تر قوڵ بوون.
گومان ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی له‌خواره‌وه‌ن تێكه‌ڵ بوونێك له‌نێوان قوربانیه‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لهحهزهرن گومانی تێدانیه كه‌وا هه‌موویان ئه‌نفالكراوه‌كانن.
وای بۆده‌چم ئه‌وانه‌ی جنوبیش بهناوچهیه،لهمحاویل گۆڕی ئه‌نفال نیه، له ده‌وری نوگره سهلمانو سه‌ماوه به‌هه‌مان شێوه ناتوانین بۆ عه‌ره‌ب بگه‌رێین، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و شوێنه‌ی جه‌ماعه‌تی دوجه‌یلی لێبووه بڵێین ته‌رمی مردوی عه‌ره‌بی لێیه، یان ئه‌و شوێنه‌ی گۆڕی بهرزانیهكانی لێیه، یان مهنیقهی دیاله چونكه تیمه‌كانی گولله‌بارانكردن چه‌ند تیمیكی جیابوون، لهههرشوینیك قوربانیه‌كانیان بردووه بۆشوێنێكی دیاری كرا‌و به‌فه‌رمانێكی مركه‌زی بووه، شوێنه‌كه تحدید كراوه، ئیعدامهكهشیان له‌و شوینهكردوه، یان ناوچه‌ی عه‌كاشات ئه‌و شوێنه‌ی كورده ئیرانیه‌كان تیایدا "لاجئ" بهناههنده بوون، بۆسهرو تریش به‌ره‌و تكریت ئه‌و مه‌نتیقه‌یه هه‌مووی ئه‌نفاله‌كانی لێیه، هیچی عه‌ره‌ب نین. خۆ ئه‌گه‌ر به‌جۆریكی تر وه‌كو محقق بۆت باس بكه‌م " ئه‌مرۆ چاڵێك لێره هه‌ڵده‌كه‌نن جه‌ماعه‌تی به‌رزایه‌كانی تی ده‌كه‌ن خۆ ئه‌م چاڵه به‌كراوه‌یی نه‌ماوه‌ته‌وه هه‌تا ساڵی 1991 بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانیش هه‌رله‌هه‌مان چاڵدا بكوژن ". پێموانیه هیچ تێكه‌ڵ بوونێك هه‌بێت، مه‌گه‌ر هه‌ندێ مه‌نتیقه‌ی وه‌كو كه‌ربه‌لا ئه‌ویش وانیه بڵێین ئه‌م گۆڕه كورد‌و عه‌ره‌بی تێدایه شتی وانیه. پیكه‌وه له‌یه‌ك چاڵدابن.
من له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا نه‌خشه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان بۆناردم، له‌جه‌به‌ل حه‌مرین، ئایا ئێوه به‌وه‌تان زانیوه؟
به‌ڵی ئه‌وه لای دوزخورماتوون كیڵگه‌یه‌كی گه‌نمه گوایا گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه‌و سایه‌ق شۆفڵهكهش پێی ده‌زانێت، كاتی خۆی ویستم بچم له‌به‌ر خراپی باری ئه‌منی دائیرهكهم، رێگه‌یان نه‌دام، دواتر ووتم: له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ده‌چم هه‌ر رێگه‌یان نه‌دا چونكه ناوچه‌كه له‌رووی ئه‌منیه‌وه زۆر خه‌ته‌ره.
با كه‌مێك له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دوربكه‌وینه‌وه، بێینه‌وه سهردۆسێی دادگاكه، ئایا كانی عاشقان بووه‌ته دۆسێ ؟
به‌پێی ئه‌وقسانه‌ی من لهحاكمم بیستووه كانی ئاشقانیش بووه‌ته كه‌یسێك، كانی ئاشقانیش كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه ههیهلهسهری. جانازانم ئه‌و مه‌حكه‌مه‌یه تاكه‌ی ده‌مێنێ‌و تاچه‌ند دۆسێی تر ده‌بات به‌رێوه.
واته گومانت هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه‌و یان ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌نفال بچنه به‌رده‌می دادگا؟
بامن به‌راستی پێت بڵێم. خه‌له‌له‌كه له‌وه‌دایه دادگاكه بۆ ئه‌وه دانه‌مه‌زراوه نیزامه‌كه محاكه‌مه بكات به‌گشتی، به‌ڵكو تاوانباره‌كانی ئه‌و نیزامه دادگایی ده‌كات، واته وه‌كو تاكه كه‌س محاكمه ده‌كات نه‌ك نیزام، ئه‌مه له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تیش هه‌روایه. باشه دوای ئیعدامكردنی ئه‌و تاوانبارانه كێ ده‌خه‌یته ناو قه‌فه‌زی تۆمه‌تبارانه‌وه؟ واته تاوانه‌كه توجیهی كی ده‌كه‌یت؟ بۆ نمونه ئێستا تاوانباره‌كانی دۆسێی بارزانیه‌كان نه‌ماون، ره‌نگه هه‌ر ێدام هه‌ندێكیانی كوشتبیت . ئه‌ی كه‌وایه له‌كه‌یسی بهرزانیهكاندا كێ دادگایی ده‌كه‌یت؟ ئهمهبۆ كانی ئاشقانیش هه‌روایه، بۆفهیلیهكانیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌ر كه‌ست نه‌بێت ته‌وجیهی تۆمه‌تی پێبكه‌یت كێ دادگایی ده‌كه‌یت؟ مه‌سه‌له‌ن ئێستا كه‌سێك (شكات كهریك) له‌سه‌ر دۆسێی كانی ئاشقان ده‌یه‌وێت شكات ( سكالا) تۆمار بكات، شكات له‌كێ ده‌كات؟ بۆ به‌د به‌ختی زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانیش تاوانباره بچوكه‌كانی ( مه‌به‌ستم له بچوك له‌ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منه‌كانی سه‌دام ) نه‌گیراون و ده‌رباز بوون و نهشناسراون.
ئێستا بابلێین له‌دۆسێی كانی ئاشقان كه‌سێك مابوو، مه‌سه‌له‌ن مدیر ئه‌منی شاری هه‌له‌بجه له‌سه‌روه‌ختی تاوانه‌كه‌دا یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر تاوانبارێكی تر؟
باشه ئه‌و كه‌سه ماوه یان نا؟ و له‌كوێ یه ئایا گیراوه؟
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مابوو؟
ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر دادگاكه‌ش نه‌مابێ، له‌دادگای جینائی شكاتی لێدهكهیتو ڕوبه‌رووی ئه‌وی ده‌كه‌یته‌وه.
دادگای جینائی هه‌مان هێزی ئهودادگایهی هه‌یه كه‌ئێستا دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق محاكه‌مه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالی پێده‌كات؟
ئه‌و كاته ده‌كه‌وێته سهرحاكمهكه، چونكه ئه‌م دادگایه هه‌موو ئه‌وه‌لیاتی ( ارشیفی ) خۆی ده‌داته مه‌حكه‌مه‌ی عێراقی وابزانم ناوه‌كه‌ی (محكه‌مه جنائیه مركزیهالعراقیه) به‌ئینگلیزی ده‌بێته ,Iraqi Central Criminal Court CCCI ) ره‌نگه ئه‌وكاته ئه‌و سهڵاحیهتانه هه‌مووی تحویل بێت بۆ ئه‌و دادگایه، بۆیه ده‌لێم ئیعتماد ده‌كاته سهرحاكمهكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لهحاكمهكان كۆرسیان كردووه‌و راهێنراون له‌سه‌ر تاوانی نێوده‌ڵه‌تی، ئه‌گه‌ر نا نه‌خێر هێزی ئه‌و دادگایه‌ی ئێستای نابێت.
باشه ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق مافی ئه‌وه‌ی نیه دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا بۆماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌م وڵاته‌دا ده‌ستیان له‌تاوانی نیودهڵهتیدا هه‌یه دادگاییان بكات؟
ئاخر كهدهلێین محكهمهی مختێ ئه‌وه موشكیله‌یه، یه‌كێك لهنارهزایهتیهكانی كوتله‌ی سونی ئه‌وه‌یه كه‌نابێت له‌عێراق محكهمهیهك هه‌بێت ناوی مه‌حكه‌مه‌ی مختێ بێت. ده‌ستوری عیراقیش ئه‌وه‌ی ده‌نگی بۆ دراوه ڕێگه نادات به دامه‌زراندنی هیچ جۆره دادگایه‌كی تایبه‌ت.
به‌ڵام ئه‌وه ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تیه خۆ تایبه‌ت نیه به‌عێراق؟
ئاخر ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یلێت تێگه‌یشتنێكی یاساییه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیریی لێده‌كه‌نه‌وه حساباتی سیاسیه، وه‌ختی خۆشی كهلهقانونهكهدا نه‌یان نوسیوه بۆئه‌وه بوو كه هیچ مهحكهمهیهكی تری وه‌كو مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره دروست نه‌بێته‌وه، ئیتر تۆ چی ناوێكی تری لێ ده‌نێی ئه‌وان هه‌ربه‌وه ته‌عبیری لێده‌كه‌ن.
ههرلهسهركراوهیی دۆسێكه، مه‌سه‌له‌ن ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه ڕژێمی به‌عس به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك تاوانی ئه‌نفالی ئه‌نجامدا، جگه له‌سوپاو دام‌و دهزگائهمنیهكان نیوه‌ی گه‌لی عێراقیشی لهتاوانهكهوه گلاندووه، چاره‌نوسی ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تبارانه چی ده‌بێت؟ له‌كاتێكدا تۆ نا‌توانیت هه‌موو ئه‌و تاكه كه‌سانه راكێشیته به‌رده‌می دادگا، ئه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق پێویستی به‌وه‌نیه له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن له‌گه‌لی كورد لێبوردنێكیش بۆ به‌شداربوانی ئه‌و تاوانه ده‌ربكات، دیاره مه‌به‌ستم تاوانباران نیه به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه تێوه‌گلاون؟
تۆ ناراسته‌وخۆ پرسیاره‌كه‌ت كرد، بامن بهراشكاوانهتر وه‌ڵامت بده‌مه‌وه، جارێكیان بۆ شۆخی به‌محمد عوریبی "سه‌رۆكی دادگا" م گوت : نیوه‌ی كورد له‌ئه‌نفالدا رۆیشت‌و ێدام كوشتنی تۆش نیوه‌كه‌ی تر ئیعدام ده‌كه‌یت ،ته‌بعه‌ن بۆپێكهنینو بهسوعبتهوه. هه‌روه‌ها بۆجنوبیش بۆ كه‌یسی 1991 هه‌مان شته ئه‌و هه‌موو كه‌سه كوژراون له‌ساڵی 1991و ئه‌وه‌نده‌ش پیاوانی به‌عس به‌شدار بوون لهجنوبیهكان خۆیان( خه‌ڵكی باشور) كه ده‌بی ئێستا دادگایی بكرین.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو كه‌شان به‌شانی سوپای عیراقی كوردێكی زۆریش لهشاڵاوهكانی ئه‌نفالدا به‌شداربوون.
بامن حهقیقهتێكت پێ‌بڵێم ناوی ناهێنم به‌ڵام موسته‌شار هه‌یه ناوی هه‌یه به‌به‌ڵگه‌وه لهدوكومینتهكان كهلهلامانهویستوویهتی 400 وئه‌وه‌نده كه‌س واته زیاتر له 400 له ئه‌نفاله‌كان رزگار بكات، نوسراوی بارق هه‌یه كه‌ده‌ڵێت:( ئه‌مه ویستوویه‌تی بیانشارێتهوهو نه‌جاتیان بدات، مستهشارهكه جنێوی پێدراوه به‌نوسین لهبهڵگهنامهكاندا هه‌یه، ئه‌م موسته‌شاره ویستوویه‌تی پیاوهتیهك بكات، خه‌ڵك رزگاربكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر ئه‌و موسته‌شاره، ناوی هه‌یه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداربووه له‌ئه‌نفالدا نۆت شجاعهی وه‌رگرتووه‌و سوپاسیشكراوه!! ده‌مه‌وی بڵێم مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی لهدۆسیكهدا ناوی هاتبێ سه‌بینێ تاوانبار ده‌رچێت، به‌ڵام ده‌بێت بچێته به‌رده‌می دادگا له‌وێ به‌رائه‌تی یه‌كلایی بكرێته‌وه. مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی بچیته دادگا تاوانباربیت.
به‌ته‌نها مه‌به‌ستم موستهشارهكوردهكان نیه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وكه‌سه عێراقیانه‌ی له‌تاوانه‌كه‌دا به‌شداربوون.؟
ئه‌وانه‌ی تریش، ئه‌فسه‌ره‌كان، عه‌ره‌به‌كان، خۆ هه‌موو ئه‌نفاله‌كان به‌ده‌ستی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌كوژراون، بۆیه وه‌كو تۆ ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراقی ده‌بێت لیڤلێك دابنێت بڵێت هه‌تاكو عزو شوعبه‌یه چیه من ئه‌وه‌یان نازانم, و ده‌بیت حكومه‌ت بڵێت تا ئه‌وێ قهیناكا به‌ڵام له‌وه به‌دواوه ده‌بێت دادگایی بكرێن، چونكه تاوانه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه به‌یه‌ك كه‌س و دووكه‌س نه‌كراوه به‌ڵكو به‌چه‌ندین هه‌زار كه‌س ئه‌نجام دراوه.
خه‌ڵكی تریش هه‌یه تیایدا تاوانبارن، به‌ڵام كه ده‌ڵێین عه‌داله‌ی ئینتقالی، وه‌ختی ئه‌وه‌شه كهموساڵحهی وهتهنیشی تێبكه‌وێت، لێبوردنی تێبكه‌وێت، با ئه‌وه‌ش بزانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریشیان كردووه نه‌یان زانیوه نه‌تیجه‌ی تاوانه‌كه چی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت سوڵتان هاشم ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر كاتی خۆی بمانزانیبایه یاسایه‌ك هه‌یه وه‌كو ئه‌ویاسایه‌ی ئێمه‌ی پێمحاكهمه ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته ئێمه شتێكی ترمان ده‌كرد به‌شداری تاوانه‌كه‌مان نه‌ده‌كرد، هه‌رچه‌ند ئه‌م قسیهیه ناكاته برائهتی سولتان چونكه ( القانون لا یحمی المغفلین). و ته‌نانه‌ت نه‌یوت په‌شیمانم به‌ڵكو سور بوو له‌سه‌ر ئازایهتیو دلێری كه ئه‌وكاته ئه‌نجامی داوه.
سولتان هاشم ئه‌مه‌ی ووت؟
به‌ڵی له‌دادگا ووتی..حسێن ره‌شید به‌هه‌مان شێوه، یاسا جێبه‌جێكردن به‌زه‌یی تیدانیه.
حسین ره‌شید ووتی چی؟
ئه‌ویش له‌دادگا ووتی: ئێوه ئه‌و هه‌موو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه پیشان ده‌ده‌ن بۆ سومعه‌ی عه‌شایه‌ری ئێمه جوان نیه، ئه‌مه جۆرێكه له‌په‌شیمانی له‌شه‌رمه‌زاری، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌یه حكومه‌تی عێراقی هه‌قه بیری لێبكاته‌وه. من یه‌كێك له پرۆژه مستقبلیهكانم ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كلیه‌ی عه‌سكه‌ری ئیتر قانونی نێوده‌وڵه‌تی بخوێنێو شتێك له‌باره‌ی مافی مرۆڤه‌وه بزانێ و به‌راستی بیخوێنی. بۆئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌فسه‌رێك نهجمهیهك ده‌خاته سه‌رشانی بۆئه‌وه نیه كهبێێ سێ‌و دوو یه‌كسه‌ر به‌قسه‌ی نهقیبهكهی یان به‌رپرسه‌كه‌ی بكا‌و مافی مرۆڤ پێشێل بكات، ره‌ش و سپی و ته‌رو وشك لیك جیا نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی خۆشی عاقڵ بێت خۆشی شتێك بزانێ، پێویسته له‌مه‌كته‌ب خوێندبێتی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سبه‌ینێ تاوانێكی كرد نهڵی من نازانم‌و نهمزانیوهو شاره‌زایم لێی نیه‌و فه‌رمانی سه‌رو خۆم جیبه‌جی كردوه. پێویسته به‌شێك له‌مافه‌كانی مرۆڤ شارهزابێتو داكۆكی لێبكات.
ئێستا لهنهیتۆ له‌به‌رنامه‌ی یارمه‌تی دانیان كه‌بۆ سوپای تازه‌ی عێراقی هێناویانه بۆ هه‌یئه‌ی ئهركانو حه‌ربی عێراقی به‌شی ئه‌وه‌شی تیدایه كه‌تۆ دیفاع له وڵاته‌كه‌ت ده‌كه‌یت، چۆن خۆت له‌تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دهپاریزیو مافی مرۆڤ پێشیل ناكه‌یت، واتا تۆ ته‌نسیقێك ده‌كه‌یت له‌نێوان داكۆكی له وڵاتهكهتو داكۆكی له‌مافه‌كانی مرۆڤ، بابڵێین بۆنمونه تۆ خاوه‌نی وڵاتیو وڵاتێكی تر هێرشت ده‌كاته سه‌رتۆ سوپایهكت هه‌یه داكۆكی له‌وڵات ده‌كات، با زۆر ئازا‌و چاونه‌ترس بێت به‌ڵام خۆ ئه‌مه واتای ئه‌وه‌نیه كه چووه ئه‌ودیو سنور به‌پاساوی ئه‌وه‌ی داكۆكی له وڵات ده‌كات هه‌رچی ژنومنداڵو خه‌ڵكی سڤیل هه‌یه بیكوژێت، یان فرۆكه‌وانێك ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سهرگوندێك ئه‌و رێگایانه چین كه ده‌بێت پێشتر بیگرێته به‌ر بۆئه‌وه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام نه‌دات؟ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ژن ومنداڵ نه‌كوژیت .. ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه مه‌سه‌له‌ن خه‌ڵك ناردنه یان به‌یان بڵاوكردنه‌وه‌یه، دووسێ جار خولانه‌وه‌یه به‌ده‌وری دێكه‌دا، تۆ پ هاویشتنه به‌ده‌وری دێكه‌دا تا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌چنه ده‌ره‌وه، پێویسته ئه‌فسه‌ر بزانێ چۆن شه‌ڕیش بكات‌و پێشێلی مافی مرۆڤیش نه‌كات، پێویسته ئه‌وه بزانرێت كهتهقهكردن لهژنومنداڵ، خه‌ڵكی بێچهك لهئیسعاف له‌رۆژنامه‌نوسان،له‌پیاوی ئاینی‌و تێكنه‌دانی مزگهوتو قوتابخانه له‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.. ئه‌سیر كوشتن ئه‌مانه هه‌موو به‌ده‌رن له‌یاساكانی شهر ، پێویسته شه‌ركه‌ر ئه‌و یاسایانه بزانێ .
دۆسێی ئه‌نفال مادام به‌جینۆساید ساغكرایه‌وه و تاوانبارنی پێسزادران، مه‌سه‌له‌ن یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی تۆمه‌تبارانی پێسزادرا تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی بوو، ئایا ئه‌مه ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌نیه بهروماندا كراوه‌ته‌وه؟ یان كلیلێك نیه بۆئه‌وه‌ی كۆده‌كانی پێبكه‌ینه‌وه، روبه‌روی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببینه‌وه؟ تا له‌وێوه بتوانین ئه‌و حهێانه نێوده‌وڵه‌تیه به‌ده‌ست بهێنین كه‌بۆ گروپێكی جینۆسایدكراو پێویسته؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ت نه‌تیجه‌كانی، دۆسێی ئه‌نفال بێت‌و له‌سه‌رئاستی جیهان به‌ره‌سمی بناسێنین، با له‌میانه‌ی پرسیارهكانتهوه بڵێم بۆئه‌وه‌ی نه‌ییته‌وه سه‌رئه‌و پرسیاره، چونكه ده‌زانم ئهوپرسیارهشم هه‌ر لێده‌كه‌یت، مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر تۆبلێی شه‌عبی عێراقی یان كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یان مالكی، یان سه‌رۆكایه‌تی ده‌یانه‌وێت سولتان هاشم عهفووبكهن، ئه‌وه ناتوانن، من ناچمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ سه‌لاحیه‌تی هه‌یه یان سه‌ڵاحیه‌تی نیه، هه‌رچی تاوانێك تاونی نێوده‌وڵه‌تی بێت ده‌بێت هه‌موو موجتمعی نێوده‌وڵه‌تی عه‌فوی بكات ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه، چونكه تاوانه‌كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تیه، ئیهانه‌ی كه‌رامه‌تی هه‌موو به‌شه‌رییه‌ته، ئه‌وه‌ی كه تۆش ده‌یڵێیت، ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆساید، ئا ده‌توانین بیكه‌ین، به‌ڵام وهختو ماندوبوونێكی زۆری ده‌وێت، ناساندنی ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ده‌بێت لۆبی هه‌بێت جارێكی تر ئه‌و دۆسێیه به‌رزبكرێته‌وه، له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌وه‌ش لۆبی ده‌وێت، ئایا نوێنه‌ری عێراق له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی ئه‌م كاره ده‌كات؟ یان ئه‌م پرۆژه یه ده‌كات؟ ئه‌وه‌یان نازانم ئاخۆ ده‌یكات یان نا.
من دلخۆش نیم به‌نوێنه‌ری عێراق ئایا به‌بێ عێراق ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین؟
وه‌كو ووتم ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه لۆبی كوردی ده‌وێت، ده‌بێت ئیشی بۆبكات، كارێكی قورس‌و درێژخایه‌نه كارێكی ئاسان نیه، جوله‌كه‌كانیش ههروایانكردووه، كورد تازه به‌تازه خه‌ریكه ده‌بین بهشت، به‌ڵی ده‌كرێت به‌ڵام وه‌كو ووتم كاری زۆری ده‌ویت.
به‌ڵام ئێمه هێشتا لۆبییهكهمان نیه، ده‌بێت ئه‌ویش دروستبكه‌ین؟
نا ده‌ڵێن هیوایه‌ك هه‌یه، كورد خه‌ریكه لهئهمریكاو له‌دنیای ده‌ره‌وه نازانم له كویێو كوێ لۆبی كورد دروست بكرێت، واته به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیه جارێكی تر به‌هه‌موو خه‌سڵه‌ته یاساییه‌كانیه‌وه جارێكی تر بۆبهردهمی شوعبهیهكی قانوونی لهunو یان دادگای نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، یان له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، كه هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی تاوانه‌كه به‌راورد بكرێته‌وه به خه‌سه‌ڵه‌ته یاساییه‌كانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، ئینجا داواكاریه‌كه‌ت چیه؟
داواكاریهكهئهوهیه كه‌وا كورد به‌وپێیه‌ی جینۆسایدكراوه حهێانهیهكی نێوده‌وڵه‌تی بۆدروستبكرێت بۆئه‌وه‌ی جارێكی ترنهكهوێتهوه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی جینۆساید؟
ئا مه‌سه‌له‌ن بۆنمونه ئه‌رمه‌نه‌كان، چه‌ند ده‌مێكه جینۆسایدكراوه، تا ئێستا خه‌ریكن، بۆنمونه كوردیش هه‌روایه ئه‌مه جگه له كێشه‌ی یاسایی كێشه‌ی&z