Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
شوناس و پێكهاته‌ی جێناكۆكه‌كان

شوناس و پێكهاته‌ی جێناكۆكه‌كان

Closed
by December 17, 2012 گشتی

 

 

ئارێشه‌ له‌ سه‌ر ناسنامه‌ و پێكهاته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌ڵقوڵاوی عه‌قڵیه‌تی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و ناسیۆنالیزمی كوردیه‌.هه‌رچه‌نده‌ قسه‌كانی مالیكی و بارزانی له‌ ڕواڵه‌تدا هه‌ڤدژه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قی ده‌ستووری عیراقدا , به‌ڵام له‌ ناوه‌وه‌ گوزارشت له‌ هه‌ردوو ناسیۆنالیزم ده‌كات .ئه‌م نوسینه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌  بیركردنه‌وه‌ی  هه‌ردوو ناسیۆنالیزمه‌وه‌,ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ قسه‌ی له‌ سه‌ر بكه‌ین شتێكی دی جودایه‌.

شوناسی جێناكۆكه‌كان

ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستوری عیراقدا به‌ ناوچه‌ی جێناكۆك ناوزه‌دكراون ,هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیه‌ , ده‌بووایه‌ شاندی كوردی پێداگیری له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردبایه‌ كه‌ له‌ ڕوو ناسنامه‌ و شوناسه‌وه‌ نابێت به‌و ناوچانه‌ بڵێین “جێناكۆك ” به‌ڵكو وه‌ك بارزانی گوتی  ده‌بی ئێستا بڵێین :” ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم “.وێڕای ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌ سنووری ئیداره‌ی هه‌رێم دامه‌زڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی (هه‌ژموونی كه‌لتوری شیعه‌ ڕزگارمان ببێت , نه‌ك ئه‌وكاته‌ له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌ت و شه‌ڕی زاره‌كی بێزه‌نتی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌ ئاگا بێین ئه‌و كاته‌ ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی قه‌ڵه‌و به‌ ده‌سه‌ڵات بووه‌ : ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی كوردی وه‌ك یه‌ك ده‌بینێت .)  غه‌یره‌ كورد به‌ هه‌ڵه‌ له‌ شوناسی كوردستانی غه‌ڵه‌ت تێگه‌یشتووه‌ .وا زه‌ن ده‌بات ئه‌و له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوناسه‌یه‌ , كه‌چی لای  ئاساییه‌ و ده‌زانی ناسنامه‌ی به‌غدا عه‌ره‌بیه‌ و به‌شێكه‌ له‌ جیهانی عه‌ره‌بی .ئێمه‌ و ئه‌وان چاك ده‌زانین به‌غدا ته‌نیا له‌ ڕووی ناسنامه‌وه‌ عه‌ره‌بیه‌ نه‌ك پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی ! ئه‌و كوردانه‌ی به‌غدا به‌ شیعه‌ و سوونه‌وه‌ قه‌بووڵی ئه‌و ناسنامه‌یه‌ ده‌كه‌ن . ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا , خوێنه‌ر وا هه‌ست ده‌كات له‌ ڕه‌گه‌زی فه‌ره‌نسی دامه‌زراوه‌ وه‌ك شوناسی كوردستان , به‌ڵام چه‌نده‌ها ڕه‌گه‌زی غه‌یره‌ فه‌ره‌نسی له‌ فه‌ره‌نسادا هه‌یه‌. ئیسپانیا و به‌ریتانی…………….وه‌ك شوناسی كوردستانن نه‌ك پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی كوردستان.

پێكهاته‌ی جێناكۆكه‌كان

ئه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ ئه‌و جێناكۆكانه‌ له‌ ئه‌تنیكی جوداوه‌ پێكهاتوون وه‌ك به‌غداش له‌ چه‌ند ئه‌تنیكی جوداوه‌ پێكهاتووه‌ .كورد  وه‌ك ناسیۆنالیزمی كۆنی ئینگلیز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ناكات هه‌ر جێیه‌ك كوردی لێ بێت كوردستانه‌ , چونكه‌ ئه‌و بیرۆكه‌ ڕه‌گێكی شۆڤینی هه‌یه‌ .له‌وپێودانگه‌وه‌ , جێناكۆكه‌كان له‌ ڕووی  ئه‌تنیكیه‌وه‌ پێكهاتووه‌  له‌ ناوچه‌ی تێكه‌ڵ كورد ,عه‌ره‌ب , توركمان , ئاشووری ….

به‌ كورتی ده‌بووایه‌ شاندی كوردی له‌ ده‌ستوور نوسی عیراقی پێداگری كردبایه‌ بگوتبایه‌ به‌رامبه‌ر جێناكۆكه‌كان بنوسرایه‌ : له‌ رووی ناسنامه‌ی جوگرافیه‌وه‌ كوردستانین وه‌ له‌ ڕووی پێكهاته‌وه‌ی ئه‌تنیكیش ناوچه‌ی تێكه‌ڵن .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.