
هزره سه‌ره‌کییه‌کانی ئازادیخوازی(1)
ئازادیخوازه‌کان (ئه‌نارکیسته‌کان) به جه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن، که ڕه‌خنه‌گرتن له سۆسیالیزمی ده‌سه‌ڵاتخواز ئه‌رکێکه له ئه‌رکه‌کانیان.
سه‌رده‌مێك ئازادیخوازه‌کان، سۆسیالیزمی دەسەڵاتخوازیان به هه‌ندێك تاوان، تاوانبارئه‌کرد ئه‌و تاوانبارکردنه‌یان له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بوو، ناڕه‌وا و بێپاسا و بوو، چونکه ئه‌و ده‌مه ئه‌و تاوانانه ئاڕاسته‌ی (کۆمونیسته سه‌ره‌تاییه comunistes primitif)کان ده‌کران، ئه‌و جۆره کۆمونیستانهش هێشتاکه شرینقه‌ی (مرۆدۆستی مارکسیست humanistes Marxiste)ی لێنه‌درابوو، جگه له‌وه (مارکس و ئینگلس) خۆشیان نه‌بووبون به ” دەسەڵاتخواز” و ده‌وڵه‌تچی، بەواتهیهکی دی ئه‌و ده‌مه دەسەڵاتخوازیی له هزری سۆسیالیستی‌دا سه‌نگێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ساوا و بێهزبوو، به‌ڵام دوایتر ئه‌وه هزری دەسەڵاتخوازیی گۆڕانێکی چلۆنایه‌تی به‌سه‌رداهات و لقه‌کانی زیادیکرد و مه‌ودایه‌کی فراوانتری وه‌رگرت، ڕه‌خنه‌ی(ئه‌نارکی)یش به‌هه‌مان ڕیکتم گۆڕانێکی چلۆنایه‌تی به‌خۆوه دیت و دوورکه‌وته‌وه له قسه‌وقسه‌ڵۆك هه‌ڵبه‌ستن ، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه، هه‌ندێکجاریش ئه‌و ڕهخنهکارییهیان، به پێشبینییه پێغهمبهریهکهیدا ده‌ناسرایه‌وه.
(شتێنه‌ر) له‌گه‌ڵ ئه‌و تێبینی و مه‌رجه‌دا، پشتی کۆمونیزم ده‌گرێت ” گه‌ر بڕوای کۆمونیستی سته‌مدیده‌کان هه‌نگاوێك بێت بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و خۆ ڕزگارکردن، ئه‌وان ته‌نها به خۆلادان و بۆڕدانهوهی کۆمونیزم ئه‌توانن (نامۆبون)ی خۆیان له‌ناوبه‌رن”
(شتێنه‌ر)کرێکار له سیسته‌می کۆمونیزمدا به‌وجۆره ده‌بینێت، که کارکردنی کرێکار کۆمه‌ڵگه سهپاندوییهتی، ئه‌و سه‌پاندنه‌ش به‌لای کرێکاره‌وه سزادانه، مه‌گه‌ر (ویتلنغ Weitlig)ی کۆمونیست نه‌یگوتووه “به نه‌شێواندنی هاوڕه‌گه‌زی کۆمه‌ڵگه، تواناکان نه‌شوونما ئه‌که‌ن” (شتێنه‌ر) له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا وتوویه‌تی “که‌وابێت سیسته‌م، هه‌روه‌ك سیستمه سته‌مکاره‌که‌یه، ئه‌بێت من ڕاست بڕۆم و ڕاست بێمه‌وه پێچووپه‌نا نه‌که‌م، گێره‌شێوێن نه‌بم، واته من له کۆمه‌ڵگه‌ی پێشوودا چۆن بووم، له میشیاندا، ئه‌بێت هه‌ر وابم که‌واته ئه‌و دووحاڵه‌ته هاوچه‌شنن و ماف بزره”
کۆمونیست گرنگییه‌کی ئه‌وتۆ نادات به مرۆ (کاتی ئازاد) ئه‌وه‌ی به‌لای کرێکاره‌وه گرنگه، کۆمونیست پشتگیوێی ده‌خات کاتێك کرێکار له کارکردن ده‌بێته‌وه، بواری ئه‌وه‌ی بۆ نامێنێته‌وه، وه‌ك تاك سوود له خۆی وه‌ربگرێت. (شتێنه‌ر) به‌تایبه‌تی ده‌ست بۆ ئه‌وه درێژ ئه‌کات، که چه‌ند مه‌ترسیداره کاتێك ده‌وڵه‌ت ئه‌بێت به خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، کۆمونیزم خاوه‌ندارێتی (تاکی) له‌ناو ئه‌بات و من ئه‌به‌ستێته‌وه به‌کلکی ئه‌وانی تره‌وه، به‌واته‌یه‌کی دی من ئهکرێمه پاشکۆی (گشته‌كی) و جموجۆڵهکانم ئیفلیج ده‌کات و ئه‌یانکاته قوربانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی، ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر (من-الأنا)دا، ئه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی که پێشتر کۆمونیزم خۆی دژی ئه‌و بارقورسییه ڕاپه‌ڕیوه، که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی سه‌پاندبووی، کۆمونیزم ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ها ڕه‌ها ده‌به‌خشێت به (گشته‌کی) زۆر دژوارتروو تۆقێنه‌رتره له خاوه‌ندارییه تایبه‌تییه.
(پرۆدۆ‌ن) له بواری ڕه‌تدکردنه‌وه‌ی ( سیستمی کۆمونیزم)دا وتوویه‌تی “حکومه‌تی- دیکتاتۆری- دەسەڵاتخوازیی-هه‌موویان له‌وێوه سهرچاوهیانگرتوه، که “تاك پاشڵی گشته‌کییه” له‌به‌رئه‌وه تێگه‌یشتنی کۆمونیسته‌کانیش، هه‌ر هه‌مان تێگه‌یشتنی سه‌روه‌رانی پێشوه، ته‌نها جیاوازی نێوانیان ئه‌وه‌یه، که کۆمونیسته‌کان که‌متر لیبریالین.
(پرۆدۆ‌ن) هه‌ر له بواری ئه‌و ڕهتدکردنهوهیهدا وتوویه‌تی “جه‌ماوه‌ر له‌و دیموکراتیه توندوتۆڵهشدا، که گوایه له‌سه‌ر بنه‌مای دیکتاتۆریه‌تی جه‌ماوه‌ر دروستکراوه، ته‌نها خاوه‌نی کۆیله‌یی خۆیه‌تی” (سۆسیالیسته ده‌سه‌ڵات سه‌پێنه‌ره‌کان) هه‌ڵپه‌یانه و کار بۆ (شۆڕش له سه‌ره‌وه) ده‌که‌ن، به‌وه‌ش دڵخۆشن و خۆیان ڕازیکردوه، که دوای شۆڕش ئه‌بێت ده‌وڵه‌ت، هه‌ربه‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سۆسیالیستانه ده‌یکه‌ن، ته‌نها گۆڕینی ناونراوهکانه (…) وه‌کو گۆڕانی شته‌کان له گۆڕینی ناوه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت!!
(پرۆدۆ‌ن) توانج له‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه دهگرێتو ده‌ڵێت “حکومه‌ت –حوکم – له سروشتی‌دا دژه شۆڕشه (…) ده‌سه‌ڵات بده به قه‌شه (سان پۆل) پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێت به (گیزۆ)2 یان (تالیران) 3
(باکۆنین) له بواری دژایه‌تکردنی کۆمونیزمی دەسەڵاتخوازدا، شێوازێکی دی ڕه‌خنه‌گرتن هه‌ڵده‌بژێرێت “من کۆمونیست نیم، ناتوانم هیچ شتێکی مرۆیی به‌بێ ئازادی بهێنمه پێشچاوی خۆم، من و کۆمونیزم کوجا مه‌رحه‌با، کۆمونیزم ناوه‌ندێتی به‌خشی هه‌موو هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه و هه‌مووشیان ههڵئهلوشێت، چونکه گه‌ره‌کیه‌تی خاوه‌ندارێتی له چنگی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا چڕبکاته‌وه، من به پێچه‌وانه‌وه، گه‌ره‌کمه خاکی ده‌وڵه‌ت به تووره‌که ببێژم و له ڕه‌گه‌ی بیروباوه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ببڕمه‌وه ، ده‌وڵه‌ت خه‌ڵکی کردۆته کۆیله و دهیچهوسێنێته و دایدهپڵۆسێت و بۆگه‌نی پێده‌کات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌کات له‌ژێرناوی خاسکردنی ڕه‌وشت و به‌شارستانی کردنه‌وه، من گه‌رکمه به هاوبه‌شی له (خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه) کۆمه‌ڵگه و خاوه‌ندارێتی ڕێکبخه‌م به دوور له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك (…) ته‌ماشاکه‌ن، من به‌چ مانایه‌ك کۆمونیست نیم و کۆمهکخوازم” دوای ئه‌و وته‌یه به ماوه‌یه‌کی که‌م ساڵی 1868 (باکۆنین) ده‌چێته ئینتەرناسیونالی یه‌که‌مه‌وه، له‌وێ خۆی و براده‌ره‌کانی به‌ره‌و ڕووی هێرشێکی دووقۆڵی توندوتیژ ده‌بنه‌وه، له قۆڵێکه‌وه دامه‌زێنه‌رانی سۆسیالیستی زانستی و سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانی، ئه‌وانه که‌وا ده‌وڵه‌تیان ڕازاندبوه‌وه به خه‌رمانێك له عیباده‌تی دروستکردنی (ده‌وڵه‌ته میلیه)که‌یان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژارندن و هاوپهیمانکاری هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، له قۆڵه‌که‌ی تره‌وه به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی (بلانکیه)کان، که بانگه‌شه‌یان ده‌کرد بۆ دیکتاتۆریه‌تی ده‌ستبژێر. (باکۆنین) به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه و بهبێبهزهیی ده‌جه‌نگا دژی ئه‌و دوو بیروبۆچون وتێگه‌یشتنه، واته سۆسیال دیموکرات و ده‌ستبژێری شۆڕشگێڕ، گه‌رچی ئه‌و دوو ڕێبازه جیاوازبوون، به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی (ده‌سه‌ڵات سه‌پاندن)دا موو به نێوانیاندا نه‌ئه‌چوو، هاوبیر و هاوڕێگا بوون، هێنده‌ش، که په‌یوه‌ندی به (مارکس و ئینگلس)ه‌وه هه‌بوو له‌و بواره‌دا، له بۆ خاتری هه‌ندێك هۆی ته‌کتیکی له‌نێوان (ده‌وڵه‌تی میلی و دیکتاتۆریه‌تی ده‌ستبژێر)دا، خه‌ریکی جۆلانێکردن بوون، تا دواتر له‌ژێر کاریگه‌ری ڕه‌خنه‌ی (ئه‌نارکی)دا خۆیان یه‌کلاکرده‌وه و که‌وتنه دژایه‌تیکردنی ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه و ڕهفزیانکردن.
هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌له‌کۆمه‌کێ و که‌سی (کارل مارکس) بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و سه‌روه‌ریکردنی ئینتەرناسیونالی یه‌که‌م، بوه مایه‌ی گرژبونی په‌یوه‌ندی نێوا (مارکس) و (باکۆنین) به‌تایبه‌تی دوای 1870 ململانێی نێوانیان زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چاودێری ڕێکخستن بوو، واته ڕێکخستنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی جیهان، له‌ڕاستیدا هه‌ردوو بزوێنه‌ری ئه‌و ململانێیه هه‌ڵه‌بون، ڕه‌واش نییه بڵێین (باکۆنین) بێ‌تاوان بوه، چونکه ئه‌و زۆرجار له تاوانبارکردنی (مارکس)دا حه‌قانی نه‌بوه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌ێنێ، که ئیسته ئه‌وه له خوێنه‌ر بشارینه‌وه و نه‌ڵێین، که (باکۆنین) زۆر خاسیکردوه، که دوای 1870، دژی ئه‌و بیروبۆچون و تێگه‌یشتنانه بوه، واته دژی ڕێکخستنی بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی جیهان و ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا، چونکه هه‌ر ئه‌و بیروبۆچونانه بوون، که دواتر (شۆڕشی ڕوسی) پێشوێنرا، وه‌کو وتمان (باکۆنین) هه‌ندێک جار له بواری ڕێکخستندا ڕه‌وا نه‌بوه به‌رامبه‌ر مارکسیزم، هه‌ندێک جاریش به پێچه‌وانه‌وه، چونکه گه‌ر به‌باشی بچینه بنجوبناوانی مه‌سه‌له‌که‌وه بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت، که دواتر هه‌ر ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی (مارکس) بوو، که بونه هه‌وێنی لینینزم و ستالینزم.
پێشتر باسی ئه‌وه‌مانکرد، که له‌و بواره‌دا (باکۆنین) خراپ و ناقۆڵا باسی ڕازونیازی (مارکس وئینگلس) ده‌کات، گریمان ئه‌و دووانه هه‌ندێك شتیان شاردۆته‌وه و ده‌ریان نه‌بڕیوه (باکۆنین) له باسکاری ئه‌وه‌دا باسی له‌وه ده‌کات، که ئه‌وانه، واته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان، شته‌کان ده‌شارنه‌وه و ده‌رینابڕن، ئێمه لێره و له‌وێ تاوه ناتاوێك ئه‌و ته‌رحانه ده‌بیستینه‌وه، که ”پێمان ئه‌ڵێن، که هه‌موو کرێکاران نابنه زانستزان، له‌به‌رئه‌وه پێوویسته له ناوجه‌رگه‌ی ئینتەرناسیونالدا، ده‌سته‌یه‌ك هه‌بێت خاوه‌نی- زانست- فه‌لسه‌فه- سیاسه‌تی سۆسیالیست- بێت، ئه‌وانی دی ملکه‌چ و گیۆڕایهڵی بن، بڕوایان به پێشڕه‌وی ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌بێت، تا بیانخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی ڕزگاربوونی کۆتایی ” (باکۆنین) له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌ڵێت ” له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و بیروباوه‌ڕه‌وه (…) ده‌ستپێئه‌که‌ن، که فه‌زڵی هزر ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ژیاندا و فه‌زڵی تیۆریش ده‌ده‌ن به‌سه‌ر موماره‌سه‌دا، ئه‌و جۆری بیرکردنه‌وه‌یه، ئه‌وانی گه‌یاندۆته ئه‌و بڕوایه، که- هزر- تیۆر- زانست – هه‌رسێکیان هه‌میشه لای ده‌سته‌یه‌کن، ئیتر ئه‌بێت ئه‌و ده‌سته‌یه پێشڕه‌ویی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات” له حاڵه‌تێکی ئاواهیدا سه‌یر نییه، که ( ده‌وڵه‌ته میلیه‌که) ده‌وڵه‌تێکی سته‌مکاربێت به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌وه، له ڕێگه‌ی ئهرستکرقراتیهتێکی تازه‌وه حوکمڕانی بکات.
(باکۆنین) ته‌واو سه‌رسامبوه (4) به‌توانای زانستی (کارل مارکس) هه‌ر ئه‌وه‌ش هانده‌ری بوه، که هه‌وڵبدات کتێبی (کاپیتال) وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی ڕوسی، جگه له‌وه بڕوای ته‌واوی به ماته‌ریالیزمی مێژویی بوه و ڕێزێکی مه‌زنی به‌شداریکردنی تیۆری (کارل مارکس)ی گرتوه، له ڕزگاربوونی پرۆلیتاریا‌دا، به‌ڵام تابڵێیت، دژی ئه‌وه بوه، که توانای هزری بکرێته ئیمتیازی پێشڕهوبازی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش وتوویه‌تی “گوایه چه‌ند نه‌فه‌رێکی زیره‌کتر و ڕاستگۆتر ئه‌توانن له بواری ڕێکخستن و یه‌کگرتنی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیدا ببنه هزرو گیانی به‌تونا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو وڵاتان، ئه‌و بیروبۆچونه توڕه‌هاته و به‌پێچه‌وانه‌ی ساده‌تریین تێگه‌یشتن و تاقیکردنه‌وه مێژوییه‌کانه‌وه‌یه، ئێمه ئه‌پرسین، چۆن که‌سێکی وه‌ها به‌توانای وه‌ك(مارکس) گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه (…) که سه‌قامگیرکردنی دیکتاتۆری سه‌رانسه‌ری (…) به‌سه بۆ ساردکردنه‌وه که‌فوکوڵی ئه‌ندازیارێکی شۆڕشی جیهان، یان چۆن وێنه‌ی مه‌کینه‌یه‌ك ڕێکخستن و پێشڕه‌وی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری هه‌موو وڵاتانی پێده‌کرێت، ئێمه ئه‌ڵێین سه‌قامگیرکردنی دیکتاتۆریه‌تێکی ئاواهی، به‌سه بۆ کوشتنی شۆڕش و شێواندن و ئیفلیجکردنی هه‌موو بزوتنه‌وه میلیه‌کان (…)جا له‌و حاڵه‌ته‌دا، ئه‌بێت چاوه‌ڕێی چ بکرێت له کۆنگره‌یه‌ك، که گه‌ره‌کیه‌تی ، له بۆ خاتری شۆڕشی پرۆلیتاریای جیهان ، حکومه‌تێکی ده‌سه‌ڵات ڕه‌ها فه‌رزبکات؟”
پاش تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌کی زۆر تاقیکردنه‌وه‌ی ئینتەرناسیونالی سێهه‌م، پێشبینییه‌کانی (باکۆنین)ی سه‌لماند، که ئه‌و هیچی قهبهنهکردبوو، وریابون و ئاگادارییهکانیشی له جێگه‌ی خۆیاندا بوون و هاتنه‌دی.
ده‌رباره‌ی دهوڵهتچێتش له سیستمی کۆمونیزمدا، ئه‌و په‌ناهه‌نده ڕوسیه واته (باکۆنین) کورتبین نه‌بوو به تێڕوانینی ئه‌و وابوو، که ئه‌وه‌ی ئه‌و سۆسیالیسته (مهزهبیه)کان ده‌یانه‌وێت، ئه‌وه‌یه، که (قایشوقروشی) نوێ له (گه‌ل) ببه‌ستن، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئازادیخوازه‌کاندا هاوڕان، که ده‌وڵه‌ت خراپه و نه‌هامه‌تی و به‌ڵایه، به‌ڵام ئه‌وان بڕوایان به‌وه‌یه، که ته‌نها دیکتاتۆریه‌ت (بێگومان دیکتاتۆریه‌ته‌که‌ی خۆیان) ئه‌توانێت ئازادی گه‌ل دابیین بکات، ئێمه له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا ئه‌ڵێین، هه‌رچ دیکاتۆریهتێك وه‌ربگری، ته‌نها ئامانجی مانه‌وه و به‌رده‌وامبونه، ئه‌وان له باتی ئه‌وه، که واز له پرۆلیتاریا بهێنن، تا به‌ده‌ستی خۆی ده‌وڵه‌ت له‌ناوبه‌رێت پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و ده‌وڵه‌ته (…) بدرێته ده‌ست چاکسازکاران، مامۆستاکان، واته بدرێته ده‌ست سه‌روه‌رانی حزبی کۆمونیست،ئه‌وان ئه‌و حکومه‌ته به دیموکراتییه‌تێکی ڕاسته‌قینه ده‌زانن “ئه‌و حکومه‌ته، هه‌رچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کانی دیموکراتییه‌تی بپۆشێت” به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگ نییه و به‌و جۆره‌ش ده‌ریئه‌خه‌ن، که ئه‌و ده‌وڵه‌ته ته‌مه‌ن کورت ئه‌بێت” (باکۆنین) به‌و جۆره وه‌ڵامی ئه‌وه ئه‌داته‌وه. نه‌خێر مه‌حاڵه ئه‌و دیکتاتۆریه‌ته نه‌ك، هه‌ر ته‌مه‌ن کورت نابێت، به‌ڵکو ده‌ستیش ئه‌کاته‌وه به (دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئیمتیازات و ئۆرگانه‌کانی نابه‌رابه‌ری و داپڵۆسینی ده‌وڵه‌تی ” واته ده‌ستکردنه‌وه به چه‌وسانه‌وه‌و ملکه‌چپێکردنی گه‌ل، ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌ژێر په‌رده‌ی ڕێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لدا به‌هێزتر و باڵاده‌ستر ئه‌بێت
تێڕوانینی (باکۆنین) هه‌روا به ڕووناکی مایه‌وه و هیوای خۆی گرێدابوو به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ڕوسیه‌وه.
“گه‌ر به‌هاناهاتنی کرێکارانی ڕۆژئاوا درێژه‌بکێشێت، شۆڕش بێبه‌ش نابێت، له بهههناهاتنی جوتیارانی ڕوسیا” ئه‌و بڕوای وابوه، که بنه‌مای شۆڕشی روسی بنه‌مایه‌کی ئازادیخوازانه‌یه ، به‌ڵام دواتر وریابوون زۆر پێوویسته، ده‌شێت شۆڕشگێڕه‌کان ببنه تهواوکارانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی (پێر لوغران)(5) ، که له‌سه‌ر “بنه‌مای له‌ناوبردنی هه‌موو ژیانی میللی دروستکراوه ”ئه‌توانین ناو و شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت بگۆڕیین، به‌ڵام له قوڵاییدا ده‌وڵه‌ت، هه‌ر ده‌وڵه‌ته” له‌و حاڵه‌ته‌دا، هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دی نییه، یا ئه‌وه‌تا ئه‌بێت بیڕوخێنیین، یان له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ مه‌زنه‌دا، که‌وا سه‌رده‌مه‌که‌مان فه‌رزیکردوه، واته له‌گه‌ڵ (بیرۆکراتیه‌تی سوور) ده‌ست له‌ناو ده‌ست و تهبابیین (…)هه‌ر له‌و بواره‌دا (باکۆنین) به توانجه‌وه درێژه‌ی به باسه‌که داوه و وتوویه‌تی “ڕادیکاڵتریین شۆڕشگێڕ بهێنه و له‌سه‌ر عه‌رشی هه‌موو وڵاتانی ڕوسیا دایبنێ ساڵ ته‌واو ناکات، له تزار خراپتر و پیستر ده‌رئه‌چێت.
دوای شۆڕشی ڕوسی (ڤولین)(6) تێبینی ئه‌وه ده‌کات، که وانه‌کانی مێژوو، وانه‌کانی ئازادیخوازان له‌یه‌ك ده‌چن، ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی “گومانی تیادا نییه، که ده‌سه‌ڵاتی سۆسیالیزم و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دوو ئۆرگانی جیاوازی دژ به یه‌کن، مه‌حاڵ پێکه‌وه بگونجێن” شۆڕشێك، سۆسیالیزمی دەسەڵاتخواز ئیلهام به‌خشی بێت و چاره‌نوسی دیاریبکات، ئه‌و شۆڕشه شۆڕشێکی دۆڕاوه” ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی گرتوه و تا دێت سهرهولێژگانیهکهشی تیژتر ئه‌بێت (…) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیمتیاز ده‌خوڵقێنێت و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه، که دوای شۆڕش ده‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته خوڵقێنه‌ری بیرۆکراتیهتێکی زۆرهملێکار، مه‌حاڵه به‌و جۆره نه‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه جه‌ماوه‌ر فێری پاشکۆخوازی ده‌کات، تا به‌و جۆره بۆی بڕه‌خسێت، که‌شێکی وا دروستبکات، که ئه‌قڵیه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری چه‌که‌ره نه‌کات، ده‌سه‌ڵات له ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ربه‌خۆ ئه‌ترسێت و به خۆتێهه‌ڵقورتانی کاره‌کانی خۆیی ده‌زانێت، به‌هه‌رحاڵ ئازادیخوازی (ده‌سه‌ڵاتی کاتی) و هێدی هێدی (قۆناغی گواستنه‌وه) ڕه‌تده‌کاته‌وه، سه‌رده‌می شۆڕشی ئیسپانی ساڵی 1936 (دییغو أباد دو سانتیان Diego Abad de Santillan) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نمایش ده‌کات” یا ئه‌وه‌تا شۆڕش سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌داته ده‌ست به‌رهه‌مهێنه‌ران، یان به پێچه‌وانه‌وه، گه‌ر سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی درایه ده‌ست به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران ڕێکخستنی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان، کرده ڕێکخستنێکی کۆمه‌کی، ئه‌و کاته ده‌وڵه‌ت پاساوی مانه‌وه‌ی نامێنێت خۆی له خۆیه‌وه مه‌حف ده‌بێته‌وه، خۆگه‌ر شۆڕش ئهوهینهکرد، ئه‌وا ئه‌و شۆڕشه شۆڕش نییه، به‌ڵکو پاشقوڵگرتن و ههڵخهڵاتاندنه و ده‌وڵه‌ته‌که، هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌ی جاری جاران ئه‌بێت و ئه‌مێنێته‌وه” ئه‌وده‌مه هه‌ندێك که‌س ئه‌و بیر‌و بۆچونه‌یان به ساویلکه‌یی و ساده‌و ساکاری ده‌زانی، نه‌خێر له ڕاستیدا ئه‌و بیروبۆچوهنه ساده وساکار و ساویلکه‌یی نه‌بوو، له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت ئامانجی ئازادیخوازه‌کان بوو، به‌ڵام ئازادیخوازه‌کان هێنده نه‌فام نه‌بوون، تا وابزانن، که نه‌مانی ده‌وڵه‌ت کارێکه له شه‌و و ڕۆژێکدا ئه‌نجام ئه‌درێت، واته خواست‌و ویستی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو، هه‌رچی زوتره پاشماوه‌کانی ده‌وڵه‌ت ڕابماڵرێت، به پێچه‌وانه‌وه (دەسەڵاتخواز)کان، به‌وه ڕازیبون و که‌یفیان ده‌هات، که ده‌وڵه‌ت هه‌ر به‌رده‌وامبێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شیان ناونابوو (ده‌وڵه‌تی کرێکاری)
په‌ڕاوێز
1- سه‌رچاوه - کتێبی ( التحرریة من العقیدة الی الممارسة- دانییل غیرین) ئه‌م وەرگێڕانە لەگەڵ دەقە فەرەنسییەكەی بەراورد كراوە
تێبینی ; به‌شی یه‌که‌می ئه‌و کتێبه (هزره سه‌ره‌کیه‌کانی ئازادیخوازی) ئه‌م بابه‌تانه بوون- مه‌سه‌له زمانه‌وانییه‌کانی په‌یوه‌ست به وشه‌ی ئازادیخوازیه‌وه 2-شۆڕشی ڕیشه‌یی3-کینه‌دۆزی له ده‌وڵه‌ت4-هێرشکردنه سه‌ر دیموکراتیه‌تی بۆرژوازی 5-ڕه‌خنه له سۆسیالیزمی دەسەڵاتخواز6 -سه‌رچاوه‌کانی وزه (1-تاك) و (2-جه‌ماوه‌ر) (سه‌رچاوه‌کانی وزه)م له‌وه‌وپێش کورداندوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌سه‌ری بکاته‌وه، ئه‌توانێت به ئاسانی له ئه‌رشیفی سایته‌کاندا بیدۆزێته‌وه، له داهاتودا کورداندنی به‌شه‌کانی دی ئه‌و کتێبه، ده‌که‌وێته، سه‌ر توانا‌و کات، هه‌وڵئه‌ده‌م هێدی هێدی ئه‌و به‌شانه ته‌واو بکه‌م ،به هیوای ئه‌وه بکرێت کتێبێکی ناو کتێبخانه‌ی کوردی-و-ك
2- گیزو Françoi Guizot-1754-1874 مێژونوسی فه‌ره‌نسی، پیاوێکی ده‌وڵه‌تی، سیاسه‌تی ناوه‌وه‌ی وڵات بوه، له بۆ په‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوازیه‌کان کاریکردوه، ئه‌وه‌ش بوه مایه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژارییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و که هه‌ڵکشانێکی به‌رهه‌ڵستکاری لێکه‌وته‌وه- و-ع
3-تالیران-1764-1838پیاوێکی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی ، له سه‌رده‌می دیکتاتۆری و ئیمراتۆریدا وه‌زیری ده‌ره‌وه بوه، کابرایه‌کی زانا و دانا بوه، به‌وه‌ش به‌ناوبانگ بوه ، که پاوێکی پیسکه‌ی داوێن پیس بوه-و-ع
4- که‌سێك (باکۆنین) بخوێنێته‌وه، بۆی ده‌رئه‌که‌وێت، که ئه‌و کۆمونیسته، بڕوای به بیروباوه‌ڕه سه‌ره‌کیه‌کانی- کۆمونیزم بوه، واته-تێگه‌یشتنی خاوه‌ندارییه‌تی کۆمه‌کی-ماته‌ریالیزمی مێژویی و دیالکتیکی-تیۆره ئابورییه‌کانی مارکسیزم، کینه‌دۆزی ئه‌و له کۆمونیزم، کینه‌دۆزی بوه ، له سه‌روه‌ری حزبی و ناوهندێتیخوازی، ئه‌و کۆمونیستێکی فیدراڵیست، کۆمونیستێکی ئازادیخواز بوه-و-ع
5- ئه‌وه (بیار الثالث)ه به (لۆغران le Grand) به‌ناوبانگ بوو 1239-1285 پاشای هه‌رێمی (ئاراگۆن)بوو، واته پاشای هه‌رێمی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئیسپانیا بوو-و-ع
6- (ڤولین) ئازادیخوازێکی ڕوسی بوه 1882-1945 شان به شانی -ماخنۆ-خه‌باتیکردوه، ساڵی 1920 به‌لشه‌فیکه‌کان ده‌ستگیری ئه‌که‌ن، کتێبی (الثورة المجهولة)ی نوسیوه ، کتێبێکی کلاسیکی ئازادیخوازانه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسیه-و-ع
تێبینیه‌ک* من له‌و باوه‌ڕه‌دام، گه‌ر که‌سێك له نزیکه‌وه بابه‌ته‌کانی (دانییل غیرین) نه‌خوێنێته‌وه، ئه‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه، که ئه‌و (شتێنه‌ر-پرۆدۆ‌ن-باکۆنین-ڤۆلین) و ئه‌وانی تری کردۆته چه‌کی هێرشکردنه سه‌ر کۆمۆنیزم، نه‌خێر ئه‌و که‌سه هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌وه‌ی (دانییل) دژایهتیکردوه (کۆمونیزمی دهسهڵهتگهرایه به ناوه‌ندیکردن و تۆتالیزمه)، نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی کۆمونیزم، چونکه به بیروڕای ئه‌و کۆمونیزم یا (کۆمونیزمی ئازادیخوازه) یان نییه، جگه له‌وه (دانییل) تا دواین ساته‌کانی ژیانی تێکۆشه‌رێکی کۆمونیست بوه و ئه‌ندامێکی کارامه‌ی (یه‌کێتی کارگه‌رانی کۆمونیسته ئازادیخوازه‌کان Union des travailleurs comunistes) بوه -و-ك