Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
ماڵی چۆله‌كه‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

ماڵی چۆله‌كه‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

 

چۆله‌كـــــه‌یه‌ك ،خنجیلانه‌

هه‌ڵنیشــــــــــتبو له‌ هێلانه‌

گرمه‌ی هه‌ور و لێزمه‌ی باران

هـاتن ماڵه‌كـــــه‌یان ڕوخان

ژیــنی چـۆله‌كــه‌كه‌ گــــــۆڕا

بینیم ئــاوی لێده‌چــــــــۆڕا

خێرا چـوم پوشـــــم بۆ هێنا

له‌ په‌نایه‌كــــــــدا بۆم دانا

بانگم كرد، ده‌ی بفڕه‌ به‌ باڵ

بۆ خۆت بیبه‌ بیكه‌ به‌ مـــاڵ

زه‌رنه‌قوته‌ی تیا هـــه‌ڵبێنه‌

ئینجا تێر بۆم بجـــــریوێنه‌

 

*** 29/12/2011

/سلێمانی

 

Previous
Next