
ئایا ئیسلام چاره‌سه‌ره ؟
زۆربه‌ی موسڵمانان له‌و بڕوایه‌دان كه ئیسلام چاره‌سه‌ره‌و گهرپهیرهوی له قورئان و سووننه‌تی په‌یامبه‌ر بكرێت ، ئه‌وا داد په‌روه‌ریی و یه‌كسانی جێگیر ده‌بن و دنیاش ده‌بێته شامی شه‌ریف !
به‌و پێیه‌ی كه ئیسلام ئاینێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌فیكری جیاواز‌و مه‌زهه‌بی جیاوازه‌وه ، مادام باسی چاره‌سه‌ری ئیسلامیش ده‌كه‌ین ، مافی خۆمانه بپرسین: مه‌به‌ستتان له كام ئیسلامه؟ ئیسلامی سوونی یان ئیسلامی شیعی؟ ئیسلامی سه‌له‌فی یان ئیسلامی سۆفی؟ ئیسلامی گروپ و تاقمه چه‌كداره‌كان یان حیزبه ئیسلامیه میانڕه‌وه‌كان ؟ باوایدابنێین كه ئێمه تابووری پێنجین و ده‌مانه‌وێت به‌درۆ بوختان وه‌ك ((عبدالله ابن سباو ))ئیسلام پارچه پارچه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پرسیاری له‌باره‌وه بكه‌ین ئه‌وه‌یه : كه ئایا مه‌به‌ستی دو كاندارانی دین و به ناو رۆشنبیره قهلاشهكانیان چین كه ده‌ڵێن ئیسلام چاره‌سه‌ره؟ راسته‌وخۆش وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: (( ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا؟ )) بۆ نه‌گبه‌تیش كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌زموونن سه‌باره‌ت به ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، كه ئه‌ویش ئه‌زموونی خه‌لافه‌تی ئیسلامیه، كه‌سه‌رجه‌م مووسڵمانان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و قۆناغه‌دا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوه‌تی تهتبیقكراوه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پرسیاری له‌باره‌وه بكه‌ین ئه‌وه‌یه: ((ئایا له‌سه‌رده‌می ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تدا كه ئیسلامیه‌كان هه‌میشه خه‌ونی پێوه ده‌بینن توانیویانه سه‌رو ماڵ و روح و شه‌ره‌ف و نامووسی خه‌ڵكی بپارێزن؟))
هه‌ر كه‌سێك به‌وردی و بابه‌تیانه مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خوێندبێته‌وه ، ئه‌وا ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا زوڵَم و سته‌م و و دزی و سووتاندن و تالانكردنی ماڵی موسڵمانان و سه‌ركوتكردنی ئازادیه‌كان وپێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ وئهتككردنی نامووسی ئافره‌تان به‌ده‌ستی سووپای موسڵمانان له دژی یه‌كتر، له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا ئه‌نجام دراوه
1-له‌سه‌رده‌می خوله‌فای راشدین دا: ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نه‌یتوانی ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بكات ، له كۆی چوار خه‌لیفه‌ی ئیسلامی سیانیان كوژران ، كه‌یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ده‌ستی شۆرشگێرێكی زه‌رده‌شتی ئێرانی، و دووه‌میان له‌شۆرشی شعوبیهكان!! و سێیه میشیان له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئیسلامی تووندرهوهوه كوژراوه. ئه‌مه جگه له‌و شه‌ڕه خوێناویه‌ی كه‌له‌نێوان عه‌لی كوڕی ئه‌بووتالیب و عایشه ((دایكی باوه‌رداران !)) روویاندا، كهههرههمووی له‌پێناوی ته‌ماعی كورسی و ده‌سه‌ڵات و وههنی دونیایدا بوو ، كه‌هه‌شت هه‌زار كوژراو له‌لایه‌نگرانی عایشه‌و هه‌زار كوژراویش لهلایهنگراتی عه‌لی لێكهوتهوه ! ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌به‌پێی حه‌دیسی په‌یامبه‌ر ((ئه گه‌ر دووتاقم له موسولمَانان به‌شه‌ر هاتن ئه‌وا بكوژ‌و كوژراو ده‌چنه ئاگره‌وه )) كه‌واته عه‌لی و عایشه بۆ دۆزه‌خ!
ئه‌مه‌جگه له دڕاندن و سووكایه‌تی كردن به قورئانه‌وه كه چۆن هێزه‌كانی معاویه‌وه لا په‌ره دڕاوه‌كانی قورئانیان ده‌كرده سه‌ری ڕمهكانیان كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سووكایه‌تی بوو به قورئانه‌وه كرا ، جگه له مانه‌ش چه‌ندین سه‌حابه‌ی دڵسۆزی پهیامبهریشیان شه‌هید كرد، هه‌مووئه‌م تاوان و خوێنڕشتنانهش له‌سه‌رده‌می ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا روویانداوه.
2- له‌سه‌رده‌می ئه‌موی دا: كووشت و بڕو تاوان و ئه‌نفالكردنی سه‌روه‌ت و سامانی موسلمانان وحهڵاڵكردنی خوێنی یه‌كتری ، كه‌تێیدا حوسێن و سێ به‌شی هاوه‌ڵه‌كانی به وه‌حشیترین شێوه كۆمه‌ڵكوژ كران و سه‌ری بڕاوی حوسێنیشیان به‌دیاری برده‌وه بۆ به‌رده‌می ئه‌میرلموئمنین (رچ) له‌شام. ئه‌مه جگه له‌و تاوان وده‌ستدرێژیه ئابرو بهرانهیهی سووپاكه‌ی ئه‌میرلموئمنین یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه كه‌له شاری حوڕه له‌حه‌ره‌می پێغه‌مبه‌ردا بێ هیچ شه‌رمێك سه‌رجه‌م پیاوه‌كانی كووشتن و په‌رده‌ی هه‌زار كچیشیانی دڕی، و كه‌عبه ی ماڵی خواشیان دایه به‌ر مه‌نجه‌نیق. ئه‌مه له كاتێكدا پیاوانی ئاینی و به ناو رۆشنبیره جاهیلهكانیان ئه‌م راستیانه لهمووسڵمانی ساده‌ی ده‌شارنه‌وه‌و شانازی به داوێنپیسێكی وه ك یه‌زیدی كوری معاویهشهوه ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رده‌مدا بۆ جاری دووه‌م كه‌عبه درایه‌وه به‌ر مه‌نجه‌نیق كه به‌فه‌رمانی عه‌بدولمه‌لیكی كوری مه‌روان و له‌سه‌رده‌ستی حه‌جاجی كوری یوسفی سه‌قه‌فی ئه‌نجامدرا . ئیتر نهتهیرهلئهبابیلهیهك هاته سهركهعبه تاكو [تَرْمِیهِمْ بِحِجَارَهٍ مِنْ سِجِّیلٍ] ، سووپای ئه‌بره‌هه‌ی مووسڵمانان ته‌فرو توونابكات! ئه‌مه سه‌رباری سووكایه‌تی كردن به‌قورئان و ته‌حریفكردنی مه‌سحه‌فی عوسمان له‌لایه‌ن حه‌جاجه‌وه، به‌و پێیه‌ی كهسهجستانی له كتێبی((المصاحف))دا بۆمانی خستۆته ڕوو.
3-له‌سه‌رده‌می عه‌باسی دا: تاوانه‌كانی ئه‌مانیش كه‌متر نه‌بوو له‌تاوانی ئهمهویهكانی برای دینیان ، هه‌ر كه جلهَوی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، كه‌وتنه حه‌ڵاڵكردنی خوێنی خه‌ڵكی بێتاوانی دیمه‌شق و له ڕۆژێكدا په‌نجا هه‌زار كه‌سیان لێكووشتن و سه‌رجه‌م مناڵانی ئهمهوییهكانیشان سه‌ڕبڕی, مزگه‌وتی ئه‌مه‌ویشیان كرده ته‌ویله‌ی ئه‌سپه‌كانیان و بۆ ماوه‌ی حه‌فتا ڕۆژ ته‌رسیان تیا كرد. جگه له سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ههتیووبازی و زیناو به‌ره‌ڵایی و عاره‌قخواردنه‌وه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سایه‌ی حوكمی ئهمیرالموئمنین وله‌سه‌رده‌می ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا روویانداوه .
4- له‌سه‌رده‌می عوسمانیهكانیش دا: زوڵم و سته‌م چه‌وساندنه‌وه له‌دژی زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان پیاده كرا و ته‌نانه‌ت تانیوه‌ی ئه‌وروپاشیان داگیركرد ، ئه‌مه سه‌رباری ئهوكۆمهڵكوژیانهی كه له‌دژی ئه‌رمه‌ن و سووریا‌ن ئه‌نجامیانداو سه‌ره‌نجام له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ملیۆنێك و سێسه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نیان خه‌ڵتانی خوێن كرد‌و بووه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شیش بهتهوێلی موسڵمانانه‌وه ، كه تائه‌مرۆش ئه‌م تاوانه به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه له دژی عوسمانیه فاشیه‌كان دانیپیانهنراوه ، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌موسوڵمانان و ڕێكخراوه ئیسلامیه سه‌له‌فیه‌كان و به‌ناو میانڕه‌وه‌كان و داعیه قاچاخچییه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی شین و قورپێوانیان ده‌گێڕاو له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی حاكمێكی مووستهبیدی ئیسلامیشدا خۆیان كردووه بهكهڕهی شه‌ربه‌ت!!!!! سه‌ره‌نجامیش كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان هات وله‌ئێستاشدا شمشێروچهكهكانیان وه‌ك یادگاریهك ماوه‌ته‌وه و ته‌نها له ڕه‌قسی شه‌رقیدا به‌كه‌ڵك دێت.
5- له‌سه‌رده‌می ئێستاش دا: سێ حكومه‌تی ئیسلامی له ئارادان : ئێران ، سودان، سعودیه (( جگه له‌ده‌سه‌ڵاته ڕووخاوه‌كه‌ی تاڵیبان)) هه‌مووشمان ده‌زانین كه ئه‌م حكوومه‌تانه خاوه‌نی چ فایلێكی ره‌شن له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا.
گریمان ئه‌م بۆچوونانه‌ی ئێمه‌ی كافرو زایۆنی و دڵره‌ش كه چاومان به قورئان و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ((رحیق المختوم و نورالیقین!!!!))و سوونه‌ته‌كانی هه‌ڵنایه‌ت و، هه‌موو ئه‌م قسانه‌شی ده‌یكه‌ین درۆیه‌و، قورئان و سوونه‌تی په‌یامبه‌ر بێبه‌رین له‌م تاوان و زوڵم و سته‌مانه و تائێستاش قورئان و سووننهت به‌راستی ته‌تبیق نه كراوه، مافی خۆمانه دووباره بپرسینه‌وه: ده‌كه‌واته كه‌ی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست ته‌تبیق ده‌كرێت؟ تاكه‌ی چاوه‌روانی ئه‌م موعجیزه‌یه بین؟؟ ((تائه‌و كاته‌ی گوڵێ له‌كانی دێته‌وه!)
به‌ڵام لێره‌دا ده‌مانه‌وێت پرسیارێكی گرنگتر له‌پرسیاره‌كانی پێشووترمان بكه‌ین ، باشه جیاوازی له‌نێوان شه‌رعی خوا‌و شه‌رعی مرۆڤدا چیه ؟ دیاره هه‌ردووكیشیان له كاتی تهتبیقكردندا له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه پره‌نسیپه ئه‌خلاقیی و ویژدانیه‌كانی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی خراپ به‌كارهێنان و پێشێڵكردنهوه ؟؟
ئه‌ی بۆچی له ئێستادا و له‌جیهانی رۆژئاوادا ، شه‌ریعه‌تی مرۆڤ توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت ، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌ت چ له‌كۆندا وچ له‌ئێستادا تووشی فه‌شه‌لێكی گه‌وره هاتووه!
ئایا دیموكراسیه‌تی رۆژئاوا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه له‌پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و مۆدێرندا كه پارێزگاری له كه‌رامه‌ت و مافی مرۆڤ ده‌كات؟؟؟
ئایا كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌كان((ابنا‌و القرده والخنازیر! )) به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا شه‌فاف تر‌و پێشكهوتووترو دادپه‌روه‌رتر نیه؟؟؟
پووخته‌ی باس
مێژووی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت یه‌كێكه له ڕه‌شترین و قێزه‌ونترین ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات له‌مێژووی ئیسلامدا ، كهههقنیه ئیسلامیه‌كان هێنده شانازی به‌م ڕابردووه پڕلهستهم و خوێنڕشتنانهوه بكه‌ن كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵی و ناداتپه‌روه‌ری و ده‌مارگیری عه‌قلیه‌تی به‌ده‌وییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جاهیلانه‌ی خه‌لافه‌ت و شمشێره خویناویه‌كانی مێژووی ئیسلامه، كه هه‌ر له‌سایه‌ی ئه‌م فهرمانروایهتیه ستهمكارانهدا بوو كه‌سه‌ری سێ خه‌لیفه‌ی خواردوو چاره‌نووسی جه‌ند ئهئیمهشی به ئازاروئه‌شكه‌نجه و مه‌رك گه‌یاند، جگه له‌ڕوداوی فیتنه گه‌وره‌كه و شه‌ڕی جه‌مه‌ل و ڕوداوی كه‌ربه‌لا ، حوره ، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌مه‌ویه‌كان ، بوردومانی كه‌عبه‌ی ماڵی خودا به مه‌نجه‌نیق ، حه‌ڵاڵكردنی خوێن و عه‌رزو نامووس و سه‌روماڵی موسولمَانان بۆ موجاهیدانی یه‌كتر، ململانێی هاشمییه‌كان و ئه‌مه‌وییه‌كان، وێرانكردنی گۆڕی حوسێن ، مه‌زهه‌بی خه‌واریج ، كرده‌وه ناپهسندهكانی حه‌شاشین ، ڕه‌وتی قه‌ده‌ری وتێڕوانینی قهرامیته .
هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خهلافهتیشدا بوو كه عارهقخواردنهوهو ده‌ستتێكه‌ڵكردن له گه‌ڵ ئافره‌تان و گۆرانی و سه‌ماو نێربازی له مه‌كه(( أرچ الحرمین)) ی ماڵی خودا و له‌كاتی حه‌جكردندا ئه‌نجام ده‌درا … شاری به‌غدادیش پڕكرا له پیاوی ده‌یوس و قهوادهكان و ماڵی له‌شفرۆشی و فسق و فجور و قومارو شوێنی تیاترۆخانه‌كان و گۆرانیبێژان ، كه‌به‌ته‌نها خه‌لیفه متوكیل چوار هه‌زار جاریه‌ی له‌به‌ر دهستتدابوو . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كهبهدهیان فه‌یله‌سووف و بیریار‌و ڕۆشنفكر له‌خاچدران و سووتێنران و ئه‌شكه‌نجه‌دران و دوورخرانه‌وه، هه‌موو ئه‌م تاوان و داوێنپیسی و كووشت و بڕانه‌ش له‌سه‌رده‌می ئه‌میرلموئمنین و ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا بووه…
له‌كۆتایشدا ده‌ومه‌وێت بڵێم كه‌ته‌نها ئازادی و دیموكراسی زامنی پاراستنی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمانه؟ كه‌واته ئیسلام حل نیه و ناچارین بڵێین:
(( یاحل؟….. یااسلام؟؟…… یابگیخ !!
شازین هێرش
تێیبینی:
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌مێژووی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ،بڕوانه:الخلافه الاسلامیه،محمد سعید العشماوی