ڤلادیمیر مایاكۆفسكی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ژیان و به‌رهه‌م
قوتابخانه‌ی فۆتۆریسم له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه شۆڕشێك بوو به‌رامبه‌ر به شێوازه پهیمانییهكان و له چاخی ماشین، شه‌ڕ، گرژی و هه‌ڵچوویی لایه‌نگری ده‌كرت.«ئیمیلیۆ فیلیپۆ مارینێتتی» هونه‌رمه‌ند و بیرۆكهوانی ئیتالیایی، بیرداڕیژی ئه‌م شه‌پۆله هونه‌رییه به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له ساڵی1909ی زایینی بڵاوی كرده‌وه و به وشه‌گه‌لێكی ئازایانه،كۆتایی هونه‌ری پێشووی راگه‌یاند و مزگێنی بۆ له دایكبوون و سه‌رهه‌ڵهێنانی هونه‌ری داهاتوو و ئایندهی دا. ناوبراو له‌و بڕوایه‌دا بوو كه بۆ وێژه و هونه‌ری ئه‌مرۆ ده‌بێ شێواز و زمانێكی به پێز و گونجاو بێته ئارا .
پێشكه‌وتووخوازه‌كانی فۆتۆریسم ده‌یانوویست جه‌خت و هه‌را و هوریای ژیانی نوێ و پیشه‌سازی به كۆمهڵگاو مرۆڤی هاوچه‌رخ بنوێنن و به‌ر له ئاخافتن له‌مه‌ڕ بزاڤ و بزووتنه‌وه و هه‌یه‌جانی ده‌روونی ژیانی نوێ و سووڕاندنی چه‌رخی ئۆتۆمبیل و گوڕڕه‌ی فڕۆكه(ماشینیزم) باس له هیشتێكی دی نه‌كه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌م قوتابخانه‌یه ، ته‌واوی ره‌ق و دژوار نووسینی شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان به گاڵته ده‌گرت و هه‌ر جۆر شێعری دڵداری، دوور ده‌خسته‌وه و شێوازێكی وه‌ك په‌خشان به جێی شێعر دابین كرد.به ته‌واوی ئه‌م شتانه، فۆتۆریسم ده‌گه‌ڵ ئهمرازهكانی هه‌ست و ده‌ربڕینی هه‌ر جۆر وشه‌یه‌ك كه مرۆڤی تامه‌زرۆ ده‌كرد و هه‌روا دژ به پاراستنی هه‌مه لایه‌نه‌ی رێنووسی زمانه‌وانی به گشتی بوون. به جۆرێك خوازیاری رزگاربوون له كه‌ڵك وه‌رگرتنی وشه‌گه‌لی نائاسایی و دژ به شێعریان ده‌ویست و بۆ ئه‌وه‌ی كه وته‌كانی خۆیان ده‌رببڕن له ده‌سته‌واژه‌گه‌لی كورت كورت و بڕشت بڕشت كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت .
رۆنراو و نوێنه‌ری ئه‌م قوتابخانه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه له رووسیا ته‌نیا «ڤلادیمیر مایاكۆفسكی» بووه. ناوبراو ئه‌م قوتابخانه‌ی به ئهمرازێكی زۆرباش بۆ بانگه‌شه كردن و راگهیێنی ئه‌ندێشه شۆڕشگێڕییه‌كان ده‌زانی و له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ئه‌م شێوه‌یه له واقیعدا گونجاوترین شێوه‌ی نزیك خستنه‌وه‌ی شێعر به په‌سه‌ندی خه‌ڵكه . مایاكۆفسكی وه‌زن، وشه، شێوه‌زار وده‌سته‌واژه‌ی نوێ و تازه‌ی ئاڕاسته‌ی شێعری رووسی كرد و ده‌سته‌واژه ههرڕۆژهییهكانی له‌م شێعره‌دا خسته ئاڕا و شێوازی ئاسایی ئه‌و چاخه‌ی به كتووپڕی داڕماند.
مایاكۆفسكی، شاعیر، شانۆنووس و نیگاركێشی ئاژاوه‌گێر له حه‌وتی ژووییه‌ی ساڵی 1894ی زایینی له دێهاتێك به ناو ( به‌گداد)سه‌ر به قه‌فقاز، پارێزگای كووتائیسی، له رووسییه له دایكبووه.به‌ڵام دایكی له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ڤلادێمیر له ساڵی 1893 هاتۆته دوونیا.ڤلادیمیر ئه‌ونه كه له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ئاماژه‌ی پێكردووه و نووسیویه‌تی، هه‌ر زۆر زوو له‌گه‌ڵ نیگاركێشی، شێعر وبه گشتی له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ئاشنا ده‌بێ. به‌و جۆره كه باوكی ناگوزیری ده‌كا له هه‌موو جه‌ژنه‌كانی له دایكبوون- كه زۆریش ده‌بن- شێعر بخوێنێ و ڤلادێمیر مه‌جبوور ده‌بێ هه‌ر جار چه‌ن دێڕ شێعر له‌به‌ر بكات .ڤلادیمیر فێركاری سه‌ره‌تایی له لای دایك و كچهپوورهكانی فێرده‌بێ. كه واته هه‌وه‌ڵین قوتابخانه‌ی ڤلادیمیر، ماڵه‌كه‌یان و یه‌كه‌مین فێرگه‌ی زمانی زگماگی و ئه‌ده‌بی رووسی به شێوه‌ی زاره‌كی له خزم و كه‌سه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و ئه‌وان ده‌بن به یه‌كه‌مین مامۆستایانی ئه‌م منداڵه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه. هه‌وه‌ڵین په‌رتووكێك كه لێی ورد ده‌بێته‌وه و ده‌یخوێنێت، بۆ هه‌میشه له یادیدا ده‌مێنێ:«كولانه‌ی ئاگات» به پێنووسی(كلاوێدیا لووكاشێوویچ) نووسه‌ری منداڵان كه وا له مایاكۆفسكی ده‌كا كه له‌م به‌رهه‌مه بێزار ببێت:
(ئه‌گه‌ر دیسان له‌م جۆر كتێبانه ده‌گه‌یشته ده‌ستم، بێگوومان بۆ هه‌میشه ده‌سم له خوێندن دائهشت. )
به‌ڵام دووهه‌مین كتێبێ كه خوێندی، خۆشحاڵی ده‌كا. ده‌بێ به هۆی ئه‌وه كه هانبدرێ به لای ئه‌كته‌ر بوون و لایه‌نێكی شیاو بۆ خۆی بگرێته رێ و وازی به لای شانۆ رێشه‌ی تێدا ئه‌كوتێ:
(به به‌خته‌وه‌ری دووهه‌مین به‌رهه‌مێ كه خوێندم« دۆنكیخۆته‌ی سێرڤانتس» بوو. ئا به‌مه ده‌ڵێن به‌رهه‌م. بۆ خۆم به دار، زرێ و شهمشێرم دروس ده‌كرد و كه‌س و كاری خۆم ده‌تۆقاند.)
ڤلادیمیر ده‌گه‌ڵ دایكی بۆ پارێزگای كووتائیسی ده‌چن و له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن. ئیتر له دایك و كچه پووره‌كانی خوێندن فێرنابێ و ده‌چێ بۆ قوتابخانه . قۆناغی سه‌ره‌تایی به نمره‌ی باش تێده‌په‌ڕێنێ. به‌رهه‌مه‌كانی (ژوول ڤێرن) ده‌خوێنێ و له كتێبی فانتازیایی چێژی زۆر ده‌با. هه‌ر له‌م تافهدایه كه بابایه‌ك تامه‌زرۆیی مایاكۆفسكی له وێنه‌كێشان هه‌ست ده‌كا و بڕیارده‌دا هه‌وه‌ڵین وانه‌ی نیگاركێشی بێ وه‌رگرتنی پاره فێری كات . ساڵی 1904 له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا ئاشنا ده‌بێ، چونكا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جاپۆن ده‌سیپێكردووه. بنه‌ماڵه هه‌موو رۆژێ، رۆژنامه ده‌كرن و ڤلادیمیر ده‌یانخوێنێته‌وه . ئه‌و ئێستا ده ساڵی تێنهپڕاندووه كه له‌گه‌ڵ راپه‌ڕین و شێعر به شێوه‌یه‌كی جیددی ئاشنا ده‌بێ .
مایاكۆفسكی له خۆپیشاندان خۆشحاڵ ده‌بێ و روانگه شۆڕشگێڕییه‌كانی بهوێنهكێشان ده‌رده‌بڕێ. ئانارشیزمهكان(بشێوهخوازهكان) به ره‌نگی ره‌ش ده‌كێشێ، سۆشیالیزمه‌كان به سوور، سۆسیال دیمۆكراته‌كان به شین و فیدڕاڵهكان به ره‌نگی تر و دائیمه خه‌ریكی خوێندنه‌وه و لایه‌نگری له سۆشیالیز مه‌كان ده‌كا و په‌رتووكی«چی بخوێنین؟»ی(رووباكین) به ده‌س ده‌گرێت و له‌م و له‌و كێشه‌كانی راست ده‌كا و ده‌بێ به یه‌كێك له ئه‌ندامانی حیزبی ماركسیزم . له ساڵی 1906دا، باوكی كه نزارهوان بووه، به هۆی برینی كێمهوه ده‌مرێ و ڤلادیمیر ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و مسكۆ كۆچ ده‌كه‌ن. بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌م سه‌فه‌ره به تایبه‌ت دیمه‌نی باكۆ زۆر زوێر و په‌شۆكاوی ده‌كا .
(جوانترین شار باكۆیه . له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ڵ و هه‌ماره نه‌وته‌كانی به باشترین عه‌تره‌وه: بۆنی نه‌وت. ئه‌ولاتر بیاوان .)
له مسكۆ دۆخێكی له‌باری نییه . ڤلادیمیر له برسییه‌تی و بێ نانی ره‌نج ده‌كێشێت . ده‌گه‌ڵ دوو خوشكی ده‌بن به قوتابی.مانگانه زێده له 10 رووبل ده‌رناهێنێت و هه‌ست به نابوویی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌میشه له‌به‌ر چاویه‌تی. دایكی ناچار ده‌بێ به چه‌ند خوێندكاری زانسگا كه سۆشیالیست و هه‌ژارن، خانوو به كرێ بدا و چێشتیان بۆ ساز بكا.مایاكۆفسكی ده‌گه‌ڵ بولشویكێ به ناو« ڤاسیا كاندێلاكی» ئاشنا ده‌بێ و حه‌زی به خوێندنه‌وه‌ی رۆمان له ده‌س ده‌دا و زۆرتر فه‌لسه‌فه‌ی«هیگل»و«زانستی سرووشتی»و به‌رهه‌مه‌كانی«ماركسیزم» ده‌خوێنێت. له لایه‌ن قوتابیه‌كان نامیلكه‌یه‌كی قه‌ده‌غه كرا‌و چاپ و بڵاو ده‌بێت. مایاكۆفسكی وا هه‌ست ده‌كا مه‌ڵاسه و له زۆر ئیش و كار ده‌سته‌وه‌ستانه و ده‌بێ ئه‌ویش رههندێكی شیاو و ئه‌وتۆ بگرێته رێ و هه‌روه‌ك هاوڕێكانی خۆی سه‌رقاڵی ئیشێكی بایه‌خدار بكات .
له ساڵی 1908، ڤلادیمیر،جاحێڵێكی چوارده پازده ساڵ، بۆ یه‌كه‌م جار ده‌بێ به ئه‌ندامی حیزب و ده‌چێته نێو پارتی سۆسیال دیموكڕاتهوه و ئه‌ركی بانگه‌شه‌كردن به‌و راده‌سپێرن. ده‌چێ بۆ لای نانه‌واكان، بۆیاخچییهكان و پیت چنهكان و له‌مه‌ڕ سۆسیال دیمۆكڕاتهوه قسه‌یان بۆ ده‌كا و له‌گه‌ڵ كرێكاره هه‌ژاره‌كان ده‌كه‌وێته ئاخافتن.له كونفڕانسی گشتی حیزب به ئه‌ندامه‌تی كومیته‌ی حیزبی مسكۆ ههلئهبژێردرێ. به ڤلادیمیر نازناوی«هاوڕێ كۆنستانتین»ده‌ده‌ن.ماوه‌یه‌ك تێناپه‌ڕێ كه له «گوروسینی» به تاوانی ئاگادار نامه‌نووسین ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.ده‌كه‌وێته به‌ندیخانه و له‌م جێگا بۆ ئه‌و جێگا ده‌یگوازنه‌وه.له‌كۆتاییدا دادستان به‌و خه‌یاڵه كه فریوی ده‌دا، ناچاری ده‌كا ده‌قێكی كورت بنووسێت. ڤلادیمیر به ئه‌نقه‌ست هه‌ڵه‌ی زۆر به جێ ده‌هێڵێت. له ئه‌نجامدا به دانانی ده‌سته‌به‌ر له به‌ندیخانه قوتار ده‌بێت .چه‌ن كه‌س له كرێ نشینه‌كانی دایكی مایاكۆفسكی، بڕیار ئه‌ده‌ن كه بۆ رزگار كردنی ژنه له به‌ندكراوه‌كان خه‌ریكی چاڵ هه‌ڵكه‌ندن بن. ڤلادیمیر یارمه‌تیان ده‌دا. له سه‌ره‌تا زۆر سه‌ركه‌وتووانه ده‌ڕۆنه پێش، به‌ڵام پِێیان ده‌زانن و هه‌میسان مایاكۆفسكی كڵۆڵ بۆ دووهه‌مین جار قۆڵبه‌ست ده‌كرێ و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ده‌كه‌ن .له ماڵه‌كه‌یان، ده‌مانچه‌یه‌ك و كه‌مێك وێژه‌ی قه‌ده‌غه ده‌دۆزنه‌وه. ڤلادیمیر كه‌پێشتر تامی زیندانی چێشتووه، ده‌س ده‌كا به قیژ وهه‌را. نایه‌وێ بیبه‌ن بۆ به‌ندیخانه. هێنده هه‌را و هوریا ده‌كات كه له به‌ندیخانه‌یه‌ك بۆ جێگایه‌كی تر ده‌یگوێزنه‌وه .
ئه‌م چاخه له ژیانی ڤلادیمیر بایه‌خێكی زۆری هه‌یه. له دوا سێ ساڵ خوێندنه‌وه و تێكۆشان ده‌س ده‌كا به خوێندنه‌وه‌ی رۆمان. له به‌رهه‌مه‌كانی ره‌مزییه‌كان(سهمبۆلیزمهكان) وه‌ك «باڵمۆن»خۆشی دێت.جه‌ختێكی زۆر ده‌كا كه لاسایی ئه‌وان بكاته‌وه و وه‌كوو ئه‌وان ده‌نووسێت، به‌ڵام له‌م ره‌وته دیاره لێزان نییه و نووسینه‌كانی باش نیین.نامیلكه‌یه‌ك له شێعره‌كانی كۆ ده‌كاته‌وه كه له كاتی رزگار بوون له به‌ندیخانه ئێشكچییهكان لێی ده‌سێنن. شاعیری ئه‌م نامیلكه، واته( ڤلادیمیر)، له‌م رووداوه شادی خۆی ده‌رئه‌بڕێ. وا ده‌زانێ كه شێعره‌كانی ئه‌م كتێبه زۆر به سۆز بووه و باشتر كه هه‌ر زوو فه‌وتان.مایاكۆفسكی به حه‌زێكی قووڵه‌وه ده‌خوێنێ. به‌رهه‌مگه‌لی هاوچه‌رخه‌كان ته‌واو ده‌كا و ده‌چێته سه‌ر كتێبه كلاسیك وكۆنهكان. ده‌س ده‌كا به خوێندنی به‌رهه‌م گه‌لی بایڕۆن، شه‌كسپیر و تۆڵستۆی . خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی «ئاناكارنینا»یه كه پێی ده‌ڵێن زیندانییه‌كه‌ی ته‌واو بووه . به‌م چه‌شنه، هیچ كاتێ نازانێ « ئانا» تووشی چ كاره‌ساتێ ده‌بێت .
(به خۆشحاڵییه‌وه له زیندان رزگار بووم. به‌رهه‌مگه‌لی كه‌سانێكم خوێندبوو كه به‌وانیان ده‌گوت گه‌وره‌كان، به‌ڵام نووسین به شێوازی ئه‌وان زۆر سه‌خڵه‌ت و دژواریش نییه.)
تا ئه‌م ئاسته، ڤلادیمیر، روانگه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی دابین كردووه، به‌ڵام هیچ ئه‌زموونێكی له هونه‌ردا به‌ده‌س نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر چی نایه‌وێ وه‌ك لاوێكی هۆپیالا و خام ته‌ماشای بكه‌ن به‌ڵام تا راده‌یه‌ك جۆره كهمایهتییهك له خۆیدا به ئاشكرایی هه‌ست ده‌كا. له قوتابخانه‌كان كه له كاتی خۆی قوتابی ئه‌و جێگانه بووه، ده‌ركراوه .له لایكه‌وه ده‌زانێ كه ئه‌ندامه‌تی له حیزب، پێویستی به ژیانێكی نه‌هێنییه. ناچار ده‌بێ قۆل هه‌ڵكا بۆ نووسینی ئاگادارنامه و هه‌ڵبژاردن وپۆلێن كردنی ههوڵویست و روانگه‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان له به‌رهه‌مه‌كانیان. هه‌ست ده‌كا ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه خوێندوویه‌تی لێی بگرن، هیچ شتێك به‌ر له ره‌وشتێكی«ماركسیزمی» بۆ نامێنێته‌وه. بڕیار ده‌دا له حیزب و قوتابخانه و زانستگا ده‌س هه‌ڵبگرێ و خۆی سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه و فێركاری له ئاقاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بكات. وا هه‌ست ده‌كا له(بواری) نووسین(دا) نوشوستی كردووه(هێناوه) و ناتوانێ شێعر بهۆنێته‌وه. له لای هونه‌رمه‌ندێكی نیگاركێش به ناو«جۆكۆفسكی» (ژۆكۆڤسكی)فێری نیگاركێشی ده‌بێت. به‌ڵام تازه دوا یه‌ك ساڵ بۆی ده‌رئه‌كه‌وێت به جێی وێنه‌كێشانێكی جیددی، خۆی سه‌رقاڵی كێشانی ژنی ژیكه‌ڵه و قهڵهویچكه به (له)تابلۆگه‌لی جۆراوجۆر كردووه. له لای ئه‌م (ئه‌و)مامۆستایه نامێنێته‌وه و ده‌چێ بۆ لای«كلین» و لای ئه‌و فێری هونه‌ری رئال و هێڵكاری ده‌بێ. ڤلادیمیر«كلین»به مامۆستایه‌كی باش و لێزان ده‌بینێت(ده‌زانێت). پته‌وه و وشه‌ی مامۆستا بۆ «كلین» وشه‌یه‌كی پڕبه پێسته چونكا كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و به‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی گه‌لێ زاڵه. ئینجا هه‌ست ده‌كا له‌م بواره بووه‌ته به مامۆستاولێزان.ده‌چێته قوتابخانه‌ی باڵای هونه‌ره جوانه‌كانی مسكۆ له به‌شی نیگاركێشی. تهنیاجێگایهك كه ئه‌ویان به بێ لێوه‌شاوی سیاسی وه‌رده‌گرن. له وێدا ده‌بینێ كه مامۆستاكان، ئه‌و قوتابیانه كه لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌نه‌وه، رێزیان لێده‌گرن و ئه‌وانه‌ی كه به روانگه‌یه‌كی جیاواز و تاكه‌كه‌سییه‌وه خه‌ریكی داهێنان و ئافراندنن، ئازار ده‌ده‌ن و به چاوێكی سووك ته‌ماشایان ده‌كه‌ن. ده‌گه‌ڵ«لاریونۆف»و«ماژكۆف»ئاشناده‌بێ و به هۆی ئه‌وه‌ی كه نیگاركێشی زانیار و سه‌ربه‌خۆن له لایه‌ن مامۆستاكانی ئه‌وێ زۆر ئازار ده‌بینن . خۆی به‌م دوو كه‌سه نزیك ده‌كاته‌وه .
شه‌وێك كه بۆ كونسیرتی«راخمانینۆف» به ناوی «دووڕگه‌ی مردووه‌كان» ده‌چێ، لێی بێتاقه‌ت ده‌بێ و له هۆڵه‌كه دێته ده‌ر . به‌دوای ئه‌و«بورلیۆك» كه یه‌كێك له هه‌ڤاڵه نزیكه‌كانی بووه، له هۆڵه‌كه دێته ده‌ر. هه‌ر دوو كونسیرتهكه به گاڵته ده‌گرن و له شه‌قامه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه ئاخافتن. باسی ناخۆش بوونی كونسیرتهكه ده‌كه‌ن هه‌تا ده‌گه‌ن به وێژه و هونه‌ری كلاسیك.«بورلیۆك» تووڕه‌یی مامۆستایه‌كی تێدا دیاره كه هاوڕێكانی ناتوانن لێی تێبگه‌ن و«مایاكۆفسكی»بڕوای كوێری سۆشیالیستێكی هه‌یه كه به لای مه‌رگ و كۆنهپهرستییهوه ده‌ڕوات. به‌م چه‌شنه فۆتۆریسمی رووسی له دایك ده‌بێت . مایاكۆفسكی شه‌وی دوایی چه‌ن دێڕ له شێعرێكی تازه‌ی خۆی بۆ بورلیۆك ده‌خوێنێت. بورلیۆك هاوار ده‌كا: ئێوه ئه‌م هونراوهتان وتووه؟ كه‌واته ئێوه زۆر بلیمه‌تن .به‌كار هێنانی بلیمه‌ت بۆ ڤلادیمیر تووش هه‌ستێكی نامۆ و سه‌یری ده‌كا.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌و شه‌وه، بورلیۆك، ڤلادیمیر وه‌ك شاعیرێكی پڕۆفشناڵ به هاوڕێكانی ده‌ناسێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی كه مایاكۆفسكی تووشی ده‌رده‌سه‌ری نه‌بێت ، پێی ده‌ڵێت كه ته‌نیا و ته‌نیا بنووسێت . ڤلادیمیر هه‌وه‌ڵین شێعری ده‌نووسێت . شێعرێ كه لێی چاپ ده‌بێ به ناوی «سوور و سپی» ده‌ناسرێت و دوا به دوای ئه‌مه چه‌ن شێعری دیكه‌ی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه.
مایاكۆفسكی له بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌مه‌ڕ بورلیۆك ده‌نووسێت:
(هه‌میشه به خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵه‌وه بیری بورلیۆك ده‌كه‌وم. بورلیۆك له واقیعدا هاوڕێی زۆر باش و مامۆستای راسته‌قینه‌ی من بوو. ئه‌و بوو كه منی كرد به شاعیر. بۆ من له شاعیرانی فه‌ڕه‌نسی و ئا‌ڵمانیا شێعری ده‌خوێنده‌وه. هه‌میشه خه‌رمانێ كتێبی تازه‌ی بۆ ده‌كڕیم و به یه‌كه‌وه پیاسه‌مان ده‌كرد و له‌گه‌ڵم ده‌كه‌وته ئاخافتن. هه‌موو رۆژێك 50 كۆپێكی پێده‌دام هه‌تا له برسییه‌تی نه‌مرم و ته‌نیا و ته‌نیا بخوێنمه‌وه . بۆ جه‌ژنی ساڵی نوێ منی بۆ وڵاتی خۆی برد و له‌وێ توانیم چه‌ن شێعری تازه بهۆنم.)
ڤلادیمیرمایاكۆڤسكی له«لایاچكا»ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێستاكه فیكره ئه‌ده‌بی و سیاسییه‌كانی پۆلێن نه‌كراوه‌ن، به‌ڵام ده‌زانێ ده‌بێ چی بكا. له مسكۆ «خهلبینكوف» و «كڕوچیونیچ» ده‌بینێ و له دوا چه‌ن شه‌و ئه‌م گروپه، داخویانێ ده‌نووسن وبورلیۆك كاری به‌دواچوونه‌وه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و هه‌روه‌ها ناوێكی لێده‌نێن و دوا ماوه‌یه‌كی كورت بهیاننامهكهیان بڵاو ده‌بێته‌وه .
فۆتۆریسم ده‌كه‌وێته سه‌رزاری خه‌ڵك . رۆژنامه‌كان له‌مه‌ڕ مایاكۆفسكی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی فۆتۆریسم وتار و ره‌خنه ده‌نووسن. له پیشانگای هونه‌ری به‌ناوی( خزمه‌تكاره‌كانی مووزاییك) باسگه‌لێكی به گشتی و گرژی له‌لایه‌ن بورلیۆك و مایاكۆفسكی ده‌س پێده‌كا. نازناوی«سه‌گباب» بۆ مایاكۆفسكی داده‌نێن. له خوشكه‌كه‌ی بڕشتێ قه‌یتانی زه‌رد وه‌رده‌گرێ و له ده‌وری ملی خۆی ده‌یبه‌ستێت. چه‌ن ده‌سته هونه‌رمه‌ند كۆ ده‌بنه‌وه و خۆیان به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، به نوێنه‌ری شاعیران و نووسه‌ران پێناسه ده‌كه‌ن. تاقه‌ت ناهێنن و ره‌خنه له حكومه‌تیش ده‌گرن. سهروِكی پاسه‌وانه‌كان به بۆڵه‌بۆڵ پێشنیار ده‌كا كه ده‌س له ره‌خنه‌گرتنی حكومه‌ت هه‌ڵگرن. مایاكۆفسكی و بورلیۆك دژایه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌م دۆخه ناحه‌زه ده‌رئه‌بڕن. مایاكۆفسكی و بورلیۆك و چه‌ن كه‌سی دیكه ئه‌م شار و شار ده‌كه‌ن و بۆ خه‌ڵك قسه ده‌كه‌ن. له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كان به‌وان هه‌میسان پێشنیار ده‌كرێ كه به مه‌قامه به‌رزه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ك وه‌ك «پووشكین»هیچ نه‌ڵێن.«واسیا كامێنسكی»كه فۆتۆریسته، دێته نێو گرووپی مایاكۆفسكی. مایاكۆفسكی له‌سه‌ر فوڕم و پێكهاته و لێزانین له وشه‌دا خه‌ریكی كار و توێژینه‌وه ده‌بێ.ده‌زگا چاپه‌مه‌نییه‌كان جوابیان ده‌كه‌ن و ده‌قه‌كانیان بڵاو ناكه‌نه‌وه.به‌ڵام ئه‌وان واز ناهێنن و زۆرتر ته‌لاش ده‌كه‌ن . مایاكۆفسكی بۆ مسكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه وله شه قامهكانی مسكۆ ژیان ده‌كا. ئه‌م چاخه له ژیانی ئه‌و كه خۆی ناوی لێناوه «تراجێدیای مایاكۆفسكی»له به‌ڵگی«لۆناپارك» كوتایی پێدێت .له ساڵی 1914 مایاكۆفسكی له ناخی خۆیدا ئیدی هه‌ست به زانایی و مامۆستایی به نرخ ده‌كا. ده‌توانێت به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی شێعره‌كانی زاڵ بێت و وه‌ك دیل ته‌ماشایان بكات. باسی ناوهڕۆك له شێعردا ده‌خاته سه‌ر زار. نووسینی شێعری درێژی «هه‌وری پانتۆل له‌به‌ر» له زه‌ینی دائهڕژێت . شهر ده‌سی پێكردووه و به خۆشحالییه‌وه ده‌چێته ریزی خه‌باتگێڕان . شێعری « شهر ده‌سی پێكردووه» ده‌نووسێت. ئۆگری شه‌ڕ كردنه به‌ڵام چونكا دهستهبهرنامهی سیاسی نییه، نایخه‌نه نێو ریزی شۆڕشگێڕان. رقی له‌شه‌ڕ وه‌ك ئاورێ له ناخیدا هه‌ڵده‌گرسێت و ئه‌م رقه‌ی به لاسارییهكی هونه‌رمه‌ندانه به هۆنینه‌وه‌ی شێعری «ئاخ، دایخه‌ن، دایخه‌ن چاوی چاپه‌مه‌نییه‌كان»ده‌رئه‌بڕێت. له كایه‌ی پاسووڕ 65 رووبلی ده‌س ئه‌كه‌وێ و به‌و پاره‌یه ده‌چێ بۆ سه‌فه‌رێكی فه‌نلاند. له‌شارێكی ئه‌م كیشوه‌ره خۆی به چه‌ن كاره‌وه سه‌رقاڵ ده‌كا. یه‌ك شه‌ممانه به‌رهه‌م گه‌لی«چووكوسكی» ده‌خوێنێت . دووشهممانه« ئۆڕینۆف» و …هتد.ده‌س ده‌كا به خوێندوهوهی«مێرگزاری كورت»ی«ریپین» و هه‌ست ده‌كا ئه‌م جۆر ده‌قانه بۆ فوتوریستێك له ئاستی ئه‌و به چه‌ند كیلۆمیتر قه‌د و باڵا، خوارده‌مه‌نییه‌كی ناله‌باره. شه‌وانه له كه‌نار ده‌ریا پیاسه ده‌كا و«هه‌وری پانتۆڵ له‌به‌ر» دههۆنێت. راپه‌ڕین بۆ ئه‌و به ته‌واوی مسۆگه‌ر بووه. بۆ دیداری«ماكسیم گوركی» بۆ «مووستامیاكی» ده‌چێ و چه‌ند به‌شی ئه‌م شێعره درێژه‌ی بۆ ده‌خوێنێت. ئه‌م به‌رهه‌مه ته‌واونه‌كراوه، ته‌ئسیرێكی قورس له‌سه‌ر« گوركی» دادهنێنێت، ئه‌ونه كه وه‌ك مناڵێكی ساوا هۆنه‌هۆن ده‌س ده‌كا به گریان. ڤلادیمیر به بینینی ئه‌م دیمه‌نه سۆزییه له ناخی دڵیه‌وه هه‌ست به به‌رزی و بلیمه‌تی خۆی ده‌كات. ساڵی 1915 ی زایینی، مایاكۆفسكیی شاعیر، شانۆنووس و نیگاركێش ناوی بۆ سه‌ربازی دێت . نایه‌وێ بیبه‌ن بۆ شه‌ڕ. خۆی به نه‌خشه‌كێش پێناسه ده‌كا. «بریك»، شێعره‌كانی مایاكۆفسكی، به 50 كووپێك بۆ هه‌ر به‌یت لێی ده‌كرێ. كتێبی«شمشال و داره برقهكان»و«هه‌وری پانتۆڵ له‌به‌ر» بڵاو ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت هۆنراوه‌ی«هه‌وری پانتۆڵ له‌به‌ر» به سانسۆره‌وه چاپ ده‌بێت.له ساڵی 1916دا «شه‌ڕ و جیهان» و «مرۆڤ» بڵاو ده‌بن. مایاكۆفسكی ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ربازی. ده‌زانێت به زوویی سۆشیالیسته‌كان ده‌سه‌ڵات دار ده‌بن. به شێعرێكی مێژوویی به ناو«راپه‌ڕین» درێژه ده‌دا .له چه‌ن وتاربێژی به ناوی« بلشوویكهكان و هونه‌ر»و «نه‌هێنییه پێكهنیندارهكان» به‌شدار ده‌بێت.
فۆتۆریستهكان ناچنه نێو ریزی هیچ حیزبه‌وه و له واقیعدا راپه‌ڕین به ماڤی خۆیان ده‌زانن. مایاكۆفسكی بۆ شاری«سمۆلینی»ده‌چێ و له‌وێ به شوێن كار عه‌وداڵه. له‌وێوه به‌ره‌و مسكۆ ده‌ڕوات. له نێو خه‌ڵكدا خۆی نیشان ده‌دا و شه‌وانه ده‌چێ بۆ«كافه‌ی شاعیران» و له‌وێ فیلمنامه ده‌نووسی و ته‌نانه‌ت له چه‌ن فیلمیش به‌شداری ده‌كا.له ساڵی 1918 ته‌واوی فیكر و زه‌ینی له ئاقاری هونه‌ردایه. ئه‌گه‌ر ببێ به ئه‌ندامی حیزب دیاره كه ده‌ینێرن بۆ به‌نده‌رێكی زۆر دوور و ناخۆش. شانۆی «بۆ ماسی گیر» ته‌واو ده‌كا و بۆ زۆر كه‌س ده‌یخوێنێته‌وه . له هه‌موو كوێ باسی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كه‌ن. ئه‌م شانۆیه ده‌چێته سه‌ر سه‌حنه و خه‌ڵكێكی زۆر به ده‌وری كۆ ده‌بنه‌وه. به‌ڵام دوا ماوه‌یه‌ك ئه‌م شانۆیه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.ساڵی 1919 به كتێبی«بۆ ماسی گیر» و چه‌ن به‌رهه‌می دیكه‌ی خۆی و هاوڕێكانی ده‌چن بۆ كارخانه‌كان و له هه‌موو جێگایه‌ك خه‌ڵك به شادی و سه‌ربه‌رزییه‌وه دێن به پیریه‌وه.« هونه‌ری كۆمۆن» ده‌نووسێ و بڵاوی ده‌كاته‌وه. مایاكۆفسكی له‌و بڕوایه‌دایه كه به‌رهه‌می« 15000000» بنووسێت . ساڵی 1920 ئه‌م ده‌قه ته‌واو ده‌كا و بێ ئاماژه به ناوی نووسه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر چی زۆر زوو هه‌مووان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه نووسه‌ره‌كه‌ی كێیه. به هه‌ر قڕه ده‌بێ شانۆی « Mystere» دێته سه‌ر سه‌حنه و نزیكه‌ی سه‌د جار ئه‌م شانۆیه كایه ده‌كرێت.
له ساڵی1922رێخراوهیهكی چاپه‌مه‌نی(چاپ و په‌خشی كتێب) دائهمزرێنێ و ناوی«كفم»ی بۆ دابیندهكا، واته«كۆی فۆتۆریستهكانی مسكۆ». ته‌واوی فۆتۆریستهكان كۆ ده‌بنه‌وه.له رۆژهه‌ڵاتی دووره‌وه «ئاسدیف» و چه‌ن كه‌سی كه له ده‌وری كۆ ده‌بنه‌وه. خه‌ریكی نووسینی «نێونه‌ته‌وه‌یی پێنجه‌م» ده‌بێ كه سێ ساڵ به نووسینی ئه‌م ده‌قه خۆی هیلاك كردووه. ئه‌م تێكسته، یۆتۆپیا و ئارمان شارێكه كه به وته‌ی مایاكۆفسكی ته‌واوی هونه‌ری 500 ساڵی داهاتوو ده‌گرێته‌وه. ڤلادیمیر له ساڵی 1923 گۆڤاری نه‌وه‌ی هونه‌ری چه‌پ به ناو «لێف» رێكده‌خا. له راستیدا گۆڤارێكه كه له ته‌واوی شێوازه‌كانی فۆتۆریسم كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. كتێبی«ئا له‌مه» ده‌نووسێ كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و دیاریكراو دژیایه‌تی خۆی له‌مه‌ڕ ژیانی ساكار و ئاسایی ده‌رئه‌بڕێت. یه‌كێ له ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، وێڕای جیاوازی، ستاتیكای هونه‌ره تایبه‌تییه‌كان به چه‌شنێكی نائاساییه. شێوازێك كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ری هه‌ڵهێناوه و پتر له هه‌ر شتێكی دیكه تیشك ده‌خاته سه‌ر بارستایی و فه‌زا و دیارده‌كانی تكنۆڵۆجی نوێ و ئه‌مڕۆیی و شارستانییه‌ت.«بیره‌وه‌ری كرێكارانی كۆرسك» له ساڵی 1924 بڵاو ده‌كاته‌وه و وتار بێژی له سه‌رانسه‌ری یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی له‌مه‌ڕ «لێف» سازده‌كا. شێعری درێژی «ساڵیادی پۆشكین» و شێعره‌كانی دیكه‌ی ده‌نووسێ. شێعری« لێنین» تهۆاو ده‌كا و له چه‌ند كۆڕی كرێكارانه به‌شداری ده‌كات و ئه‌م ده‌قه شێعرییه‌ی به ده‌نگی به‌رز ده‌خوێنێته‌وه . له‌م ماوه‌یه چه‌نها جار بۆ وڵاته بیانییه‌كان سه‌فه‌ر ده‌كات.ئامانجی یه‌كه‌می مایاكۆفسكی و فۆتۆریستهكانی دیكه، ته‌كنیكی ئورووپی و پیشه‌سازی و تێكۆشان و له خۆگرتنی رووسیای خاك و خۆلی و كۆنه. گۆڤاری«لێف» به تیراژی كه‌مه‌وه، به‌ڵام به زه‌حمه‌تێكی زۆر و به شێوه‌یه‌كی نائاسایی، هه‌ر به‌رده‌وامه.شێعری بانگه‌شه‌یی« كرێكاری باڵنده» و یه‌ك كۆشێعری بانگه‌شه‌یی دیكه به ناو«خۆت له ئاسمانه‌كان سووڕێ لێبده» بڵاو ده‌كاته‌وه و خۆی ئاماده‌ی سه‌فه‌ركردن ده‌كا. بڕیار ده‌دا له شێعروتن به‌ره‌و په‌خشان ده‌ڕوات. ده‌یه‌وێت رۆمانێ بنووسێ و له ساڵی 1925 بڵاوی بكاته‌وه. ده‌چێ بۆ پاریس و له‌وێ پاره‌كه‌ی لێئه‌دزن. له‌سه‌فه‌ر كردن به ده‌وری جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه. داوای لێده‌كه‌ن له سانفڕانسیسكۆ له وتاربێژی كه پێشتر له‌مه‌ڕ هونه‌ر و ئه‌ده‌بی نوێ رێكخراوه، به‌شدار بێت. به هۆی بێ پاره‌یی بۆ مسكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌سكه‌وتی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بڵاو ده‌كات:«ئه‌مریكایه‌ك كه من دیم و شێعره‌كانی سپانیا، ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌س، هاوانا، میكزیك و ئه‌مریكا.»نووسینی رۆمان له زه‌یندا ده‌س پێده‌كا و درێژه‌ی پێده‌دا و هه‌تا ساڵی 1927 ته‌واوی ناكات. نایه‌وێت له هۆش و زه‌ینی كه‌ڵك وه‌ربگرێ. ده‌چێته نێو مه‌یدانی رۆژنامه‌وانییه‌وه. ساڵی 1926 له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌نووسێت:
«ته‌واوی شاعیران خه‌ریكی هاوار كردن و قیژ وه‌هران . به‌ڵام هیچ كه‌س ناتوانێت روانگه‌یه‌كی تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدار بۆ خۆی دابین كات. به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م جۆر شاعیرانه زۆرتر له چه‌ن گۆڤاری ئاسایی بڵاو ده‌بنه‌وه . ئه‌من له‌م قسه قۆڕانه پێكهنینیم دێت. وتنی ئه‌م جۆر شتانه هێنده سه‌یره كه ته‌نیا ژنی شاعیره‌كه چێژی لێده‌بات.»
ساڵی 1927 مایاكۆفسكی یه‌ك جاری دیكه، لێف به ناوی«لێفی نوێ» بڵاو ده‌كا و كاتژمێرێكی زۆر خۆی به‌م به‌رهه‌مه هیلاك ده‌كات و ته‌نانه‌ت یه‌ك چركه‌ساتیش له ئه‌ڤین و دڵداری خافڵ نییه . نزیك به 2000 نامه له چوارده‌وری وڵاته‌وه بۆی دێت. له ساڵی 1928 شێعری «باشه» ،شانۆی «كێبه‌ركێی قارمانی چینی جیهانی كرێكار» و «ژیان نامه‌ی ئه‌ده‌بی خۆم» ده‌نووسێت.هه‌روه‌ها له ساڵی 1929 دوو شێعر به ناوی:«چیرۆكی كارگه‌كان و پیاوانی كوزێنتسك»، «په‌ساپۆڕتی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی» و شانۆی «ساس» ته‌واو ده‌كا و هه‌روه‌تر له ساڵی 1930 چه‌ن شێعری تازه و شانۆی«حه‌مام» ده‌نووسێت.
ڤلادیمیر مایاكۆفسكی له رۆژی 14ی ئاوریلی 1930 به ده‌مانچه‌یه‌ك كه به دڵی خۆییه‌وه نا، خۆی كوشت و به‌م چه‌شنه به ژیانه خه‌مناكه‌كه‌ی كۆتایی هێنا و وه‌ك گڤه‌ی (با) زۆر توند و تیژ له‌گه‌ڵ جیهانی هونه‌ر ماڵئاوایی كرد.چه‌ن كه‌س له هاوڕێ نزیكه‌كانی ڤلادیمیر سه‌باره‌ت به مه‌رگه‌ساتی هاوڕێكه‌یان له‌و بیر و بڕوایه‌دان كه خۆكوژی مایاكۆفسكی به هۆی شكه‌ست و حه‌ژمه‌ت له ئه‌ڤین وهه‌روه‌ها دڵساردبوون و بهخۆداشكاوی له بار و دۆخی پچڕ پچڕكراو و قه‌یرانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت بووه. جه‌سته بێ گیانه‌كه‌ی له گۆڕستانی(ناڤدارانی ڕاپه‌ڕین) ته‌سلیم به خاك ده‌كه‌ن. به مه‌رگی كتووپڕی مایاكۆفسكی، فۆتۆریسم ئه‌ونه‌ی پێ نه‌چوو كه بایه‌خی نه‌ما و به‌یه‌ك جار بۆ هه‌میشه خامۆش بوو. به‌ڵام له فه‌ڕه‌نسه هه‌ڤاڵی نزیكی ڤلادیمیر به ناو«رۆمه‌ن یاكوبسن»كه زمانناسێكی هه‌ره گه‌وره‌بوو، به تێڕوانین و پێداچوونه‌وه به ده‌قه شێعرییه‌كانی مایاكۆفسكی، ناوی ئه‌م رۆشنبیره جوانه‌مه‌رگه‌ی بۆ جارێكی‌تر خسته سه‌رزاری ئه‌ده‌ب دۆسته‌كان. له‌نامه‌یه‌ك كه له ته‌نیشت جه‌سته بێ گیانه‌كه‌ی په‌یدایان كرد، ئاوای نووسیبوو:
(به قوربانی هه‌مووان بم. هیچ كه‌س تاوان بار نییه و ده‌نگۆ دروس مه‌كه‌ن. منێ كه مردووم، رقم له ده‌نگۆیه. دایه، خوشكه‌كانم، هه‌ڤاڵانم، داوای لێبوردن له هه‌مووتان ده‌كه‌م. ئه‌مه شێوه‌یه‌كی شیاو و باش نییه .« و له كه‌س داوا ناكه‌م به ڕێگای من(خۆكوژی) درێژه بدات »، به‌ڵام من هیچ چاره‌یه‌كم نه‌مابوو. «لیلیا»، منت خۆش بوێ .هه‌ڤاڵ ده‌وڵه‌ت، بنه‌ماڵه‌ی من بریتین له: لیلی بریك، دایكم، خوشكه‌كانم، وڕۆنیكا و تیولدۆنا پوولۆنسكایا، ئه‌گه‌ر بتوانی ژیانی ئه‌وان رێكخهی، سپاست لێده‌كه‌م .شێعره ناتهواوهكانم بده‌ن به بنه‌ماڵه‌ی بریك، ئه‌وان ده‌زانن چیی لێ بكه‌ن.)
دوایین هونراوه‌ی ڤلادیمیر مایاكۆفسكی چه‌ن چركه سات به‌ر له مردن:
(هه‌روا كه ده‌ڵێن
«دۆسیه داخرا»
و به‌ڵه‌می ئه‌ڤین
به‌سه‌ر گاشه‌به‌ردی ژیانی رۆژانه ورد و خاش بوو،
ده‌گه‌ڵ ژیان پاك له پاك بووم
به بێ هۆ
ده‌رده‌كان
كاره‌ساته‌كان
یان ئازاره‌كان
مه‌گێڕنه‌وه
هه‌ر شاد بن.)
بابه‌ك سه‌حرانه‌وه‌رد (تاران)