ئه‌یخه‌م … ڕۆسته‌م خامۆش
Closed
ئه‌ی خه‌م له‌و ساته‌ی كه تۆ ئه‌ناسم
هه‌رده‌م گۆشه‌گیر مات و كهساسم
گه‌لێ فرمێسكت ڕژاند له چاوم
ده‌مێكه تۆ هه‌ی له نێو هه‌ناوم
دڵنیام ئه‌ی خه‌م تۆ هه‌رله گه‌ڵمای
تا رۆژی مه‌رگم تۆ هه‌ر له دڵمای
ئه‌زانم ناڕۆی هه‌ر گیزاو هه‌رگیز
ڕه‌نگت زه‌رد كردم وه‌ك گه‌ڵای پایز
به‌چه‌شنی شه‌ونم ئه‌شكم ده‌ڕێژی
تاڵاوی ژینم تۆ پێ ده‌چێژی
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاوێته‌ی گڵم
تۆ هه‌ر میوانی له ماڵی دڵم