
مۆسیقا …د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له به‌رایی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌وه ته‌واویی بابه‌ت و مه‌سه‌له عه‌قیده‌یی و ئه‌حكامییه‌كانی نه‌خسته به‌رباس و سه‌پاندن، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ند و به‌جۆرێك كه توانای هه‌زم كردنی هه‌بێت. سه‌ره‌تا له بابه‌تی عه‌قیده‌وه ده‌ستی پێكرد و، بابه‌تی( توحید – یه‌كخواپه‌رستی ) بوو به داواكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی و ڕیشه‌یی بانگه‌وازه‌كه‌ی، له ماوه‌ی سێ ساڵی به‌راییدا ته‌نها ئه‌م بابه‌ته ده‌درا به گوێكاندا و هه‌وڵی جێگیركردنی له دڵه‌كاندا ده‌درا، دروشم و گوتاری ئه‌و ماوه‌یه‌ش جگه له ( قولوا لااله الا الله تفلحوا ) شتێكی دی نه‌بوو.
ئه‌ی نوێژ؟ هێشتا نوێژ نه‌ده‌كرا ( فه‌رز نه‌كرابوو).
ئه‌ی ڕۆژوو؟ ئه‌ویش نه‌بوو.
ئه‌ی زه‌كات ، ئه‌ی حه‌ج ؟ ئه‌وانیش نه‌بوون.
قه‌ده‌غه‌كردن و سنووردانان و یاسا و ڕێسا، هێشتا ئه‌وانیش نه‌بوون.
به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ته‌نها و ته‌نها له بیری یه‌ك شت‌دا بوو، به‌واتایه‌كی تر تاقه شتێك سه‌ودای سه‌ری وی بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو چۆن بته‌كان له فیكر و بیكردنه‌وه‌كاندا وه‌رده‌رنێت و، باوه‌ڕبوون به‌خودا له شوێنی‌دا جێگیر بكات.
بۆیه به‌چاوكردن له‌م دۆخه ده‌كرێت كه‌سانێك له‌م سێ ساڵه‌ی سه‌ره‌تادا به موسڵمانێتی مردبن له‌كاتێكدا موسڵمانگه‌لێكی عاره‌قخۆر و نوێژنه‌كه‌ر و ڕۆژوونه‌گر و حه‌ج نه‌كه‌ر و زه‌كات نه‌ده‌ریش بووبن!
ساڵانی دواتر یه‌كه یه‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی پله‌پله بنه‌ماكانی تری عه‌قیده و ئه‌حكامه شه‌رعییه‌كان فه‌رز ده‌كرێن، له‌ساڵی حه‌وته‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ( حیجاب ) فه‌رز ده‌كرێت، له مه‌دینه‌شدا مه‌یخواردنه‌وه حه‌رام ده‌كرێت، له مه‌ككه‌دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نه‌یفه‌رموو ئه‌ی خه‌ڵكینه، ئه‌ی ئومه‌ت، ئه‌ی عه‌ره‌ب: بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕتان له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی دابمه‌زرێت پێویسته ده‌ستبه‌رداری ته‌واوی نه‌ریت و كرده‌وه‌ی له پێشینه‌تان بن. عاره‌ق له كۆتا ساڵه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا حه‌رام كرا ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی خودا فه‌رمووی : [ێسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْڕ ۆالْمَیْسِڕ قُلْ فِیهِمَا إِپْمٌ كَبِیرٌ ۆمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ۆإِپْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا….] [البقره : 219] واته: عاره‌ق خواردنه‌وه حه‌رامه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودی هه‌یه بۆتان، به‌ڵام خراپییه‌كه‌ی زۆرتره له سووده‌كه‌ی.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر زمانی خوداوه ده‌فه‌رمووێت پێیان بڵێ: وانه‌زانن من نازانم عاره‌ق له پاڵ زیانه زۆره‌كه‌یدا سوودێكی كه‌میشی هه‌یه، ئه‌وه‌م قبوڵه كه سوودێكی هه‌یه، ڕاسته به‌ڵام ئه‌وه بزانن زیانی زۆر زیاتره، ڕووگه‌ی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه له‌كه‌سانێكه كه خاوه‌نی هه‌ست و هۆشن. بۆیه ده‌بینین به شێوه‌یه‌كی ده‌مارگیر و په‌ڕگیرانه به‌هۆكارێكی په‌نهان و نه‌زانراو عاره‌ق حه‌رام ناكات، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه حه‌رامی ده‌كات له‌پاڵ سووده كه‌مه‌كه‌یدا زیانگه‌لی گه‌وره‌ی ئینسانی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه كاتێك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌م شاره‌زایی و زانیارییه قوڵه‌وه دێت باس له حه‌رامبوونی عاره‌ق ده‌كات، موسڵمانان به قسه‌ی ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوه‌تی له خواردنه‌وه‌ی دووره په‌ڕێز ده‌بن.
به‌ڵام هیچ كه‌سێك گوێ به قسه‌ی ئه‌و مه‌لایه نادات كه دێت و، ده‌ڵێت: ( مۆسیقا ) حه‌رامه، وه‌لێ له مه‌ودای ته‌مه‌نیدا ته‌نها ئاوازێكی مۆسیقای نه‌ژنه‌وتووه، ئه‌گه‌ر جارێكیش گوێی له پارچه مۆسیقایه‌ك بووبێت یان هه‌ر لێی نه‌گه‌شتووه یاخود گوێی خۆی لێ كه‌ڕ كردووه.
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێیت: گۆرانی حه‌رامه، ئه‌سڵه‌ن تۆ ده‌زانین گۆرانی چییه؟!
ئه‌سڵه‌ن تۆ ده‌زانین ئه‌و مۆسیقایه‌ی كه ده‌ڵێی حه‌رامه: مۆسیقایه‌كی میللیی یان شۆڕشگێڕیی یان ڕۆمانسی یان زانستییه، ئایا توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه پۆلبه‌ندیان بكه‌یت و جۆره جیاوازه‌كانیمان پێ بێژیت؟! له‌كاتێكدا مۆسیقا هه‌زار پۆل و جۆری هه‌یه، مێژووی درێژخایه‌نی خۆی هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بێگومان نه‌خێر هیچی ئه‌مانه‌ت نه‌زانییوه.
بۆیه ئه‌و كاته‌ی فتوا ده‌ده‌یت و ده‌بێژیت ( مۆسیقا حه‌رامه)، به‌لاته‌وه ئاسایی بێت كه كه‌س گوێ به قسه‌ت نه‌دا، توڵی فه‌توات مه‌ترێك دوو مه‌تر بڕ نه‌كا، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ فه‌توای حه‌رامبوونی شتێكت داوه كه خۆشت نازانی چییه؟!