داواكاری كه‌م ئه‌ندامان وئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ
له‌م شه‌وانه‌ی دوایی له كاتی سه‌یر كردنی په‌خشی هه‌واڵه‌كانی كه ناڵێكی ئاسمانی كوردی دوو هه‌واڵی له‌دوای یه‌ك زۆر سه‌رنجی راكێشام و وایان كرد ئه‌و چه‌ند دێره ره‌ش بكه‌مه‌وه‌و كه‌مێك له باره‌ی ئه‌و دوو دیمه‌ن و هه‌واڵه به‌یه‌ك نامۆ‌و سه‌یره بوه‌ستم و ئێوه‌ی خوێنه‌رانیشی پێ مژوڵ بكه‌م . هه‌واڵی یه‌كه‌م باسی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه بوو كه به‌رپرسانی ئیداری پاریزگایهكی هه‌رێم له باره‌ی خۆ ئامادهكردنهكان یۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ سازیان كردبوو وه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه ناوهخویی و بیانیه‌كان و كوردی و عه‌ره‌بیه كانیان كۆ كردبۆوه بۆ ئهوهیلهو هه‌وڵ و ئاماده سازیانه ئاگاداربن كه‌وا ئێمه‌ی كورد له‌و هه‌رێمه بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و له كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوو كه‌وا به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاندبوو كه‌وا پارێزگای ناوبراو بۆ ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌م شه‌وه مێژووییه ته‌نها بڕی 77 ملیۆن دیناری ته‌رخان كردوه. چه‌ند شه‌وێك پێشتریش به‌رپرسانی پایته‌خت رایان گه‌یاندبوو كه‌وا پایته‌خت ئه‌مساڵ بڕی ته‌نها 120 ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و شه‌وه مێژووییه گرینگه ته‌رخان كردوه. ئه‌مه هه‌واڵی یه‌كه‌م بوو كه تا ئێستا هیچ خه‌وشێكی تێدا نیه وئاهه‌نگ گێڕانمان له‌م شه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و باری ئاسایشی شاره‌كانی هه‌رێم كه له راگه‌یاندنه حیزبیه‌كان ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌نده دووباره كراوه‌ته‌وه بینه‌ر و بیسه‌ر بێ ئه‌وه‌ی بێژه‌ری به‌رێز ده‌می بكاته‌وه ده‌زانن ئه‌و قه‌وانه لێ ده‌داته‌وه . پاشان ئه‌و ئاههنگهنیشانهی مه‌ده‌نیه‌ت و پێش كه‌وتنه و په‌ره به كه‌رتی گه‌شت و گوزار ده‌داو- برای عه‌ره‌بی چاو ره‌ش –له پارێزگاكانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و شه‌وه‌یه بێ له هه‌رێم رۆژی تیا بكاته‌وه . هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌كو هه‌رێم سووكه كێشه‌یه‌كیشمان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند هه‌یه و مانگێك پتره سوپای هه‌ردوو لامان به‌رامبه‌ری یه‌كتر وه‌ستاون . به‌ڵام چی تیایه ئێمه دڵمان فراوانه و با بێن لێره له‌لای ئێمه سه‌ما بكه‌ن و داوه‌ت و زه‌ماوه‌ندی ئه‌و شه‌وه بگێڕن . هه‌واڵی دووه‌م دیمه‌نی جه‌رگبڕی خۆ پیشاندانی كه‌م ئه‌ندامان بوو له‌به‌ر ده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نحومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر كه چۆن پۆلیس بێ ویژدانانه را پێچیان ده‌كردن و بۆ شوێنێكی تر رایانده گواستنه‌وه . پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له چل شه‌و له سلێمانی مانیان گرت به‌ڵام هیچ سوود و ده‌ره‌نجامێكی نه‌بوو . ئه‌و دوو هه‌واڵه وێنه‌داره چه‌ندین پرسی له‌لا وروژاندم كه به‌داخه‌وه ئێمه چه‌ند به دوای شته لاوهكیهكانین و مه‌سه‌له گرینگه‌كانی وه‌كو باش كردنی بژیوی هاووڵا تیانی خۆمان ته‌نانه‌ت كه‌م ئه‌ندامانیش فه‌رامۆش ده‌كه‌ین ته‌نانه‌ت كه‌س لاشیان لێ ناكاته‌وه‌و قسه‌یه‌كی خێریان له‌گه‌ڵ ناكا . سه‌یره بۆ له پێناو بۆنه‌ی حیزبی و ئاهه‌نگ و سه‌ماو گه‌مه ئاگرینه‌كان و داوه‌ت كردنی هونه‌رمه‌ندان و گۆرانبیژانی بیانی پاره هه‌یه‌و بۆ ته‌نها شه‌وێك ئه‌و پاره زله سه‌رف ده‌كرێ بۆ كه‌س نیه وه‌ڵامی داواكاری كه‌م ئه‌ندامان بداته‌وه كه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوقوستان و په‌شیو حالن مافیان به‌سه‌ر هه‌موو مانه‌وه هه‌یه حاڵ‌و گوزه‌رانیان باشتر بكه‌ین و دوو قسه‌ی خۆشیان له‌گه‌ڵ بكرێ و دڵیان بدرێته‌وه , كه ئه‌مه هه‌م ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیه هه‌م نیشتیمان په‌روه‌ری . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كان نایاسایش بن خۆ ته‌نها لێدوانێك و سه‌ردانێك یا مامه‌ڵه‌یه‌كی خۆش هیچی تێ ناچێ كه هه‌موو داواكاری ئه‌وان ناكاته پاره‌ی به‌نزینی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆ مبیلهكانی سه‌ركرده‌یه‌ك كه به رێگادا ده‌ڕۆن هاولاًَ تیان واده‌زانن قیامه‌ت هه‌ڵساوه.پاشان خۆ ته‌نها ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و شه‌وه مێژووییه ته‌رخان كراوه ده‌بووه مایه‌ی دڵدانهوهو رازی كردنی كه‌م ئه‌ندامان ئه‌گه‌ر وه‌كو پاداشت و یارمه‌تیش بووبێ تا ئه‌و كاته‌ی له په‌رله‌مان موچه‌و ده‌رماڵه كانیان هه‌موار ده‌كرێ . پاشان خۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ فه‌رز نیه و مه‌رج نیه تۆ هه‌موو ساڵی به‌و شێوه‌یه خۆی بۆ ساز بكه‌ی به‌تایبه‌تی كه ئه‌مساڵ كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند كێشه‌ی هه‌یه‌و پێش مه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانیان گرتووه.به‌راستی دیمه‌نی پڕ له ئازاری كه‌م ئه‌ندامان ئه‌وه‌نده كاریگهرو جه‌رگ بڕه كه ته‌نانه‌ت من لێره‌وه گله‌ییم له هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی خۆمان هه‌یه كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه به‌شێك له كێِشهو ئازاره‌كانی چین و توێژه‌كان نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام هه‌ستی پێكراوه له زه‌ق كردنه‌وه‌ی دیمه‌نه تاڵه‌كان زێده رۆیی ده‌كه‌ن و ئه‌و دیمه‌نانه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و تانه دان له ده‌سته‌ڵات به‌كار ده هێنن كهواههرگیز ره‌وا نیه كه‌سانێكی كه‌م ئه‌ندام و جه‌سته ناته‌واو به‌و شێوه له كه‌ناڵه كوردیه‌كان نیشان بدرێ به‌تایبه‌تی كه ئه‌و هه‌واڵه پرَ ئازاره دوای هه‌واڵی خۆ ئاماده كردنه‌كانی شاره‌كانی كوردستان بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ و پێشوازیكردنی گه‌شتیارانی خۆشه‌ویستی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم په‌خش بكرێ …………..
تاهیر عوسمان