په‌یوه‌ندیی نێوان بوون و خواردن
ئینته‌رێستانبوونی به‌شێکی گه‌وره‌ی فیلۆسۆفانی جیهان ته‌نها له به‌رهه‌مهێنانی بیرکردنه‌وه‌کانیاندا نه‌بووه و نییه، به‌ڵکوو له چۆنێتیی ژیانیشیاندایه. ئه‌مجۆره بیرمه‌ندانه قوربانیی بیرکردنه‌وه‌کانیان بوون، ئه‌مانه هه‌موو شتێکیان له‌پێناوی بیرکردنه‌وه‌کانیاندا له‌کیسداوه، ته‌نانه‌ت ژیانیشیان. به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌مجۆره فیلۆسۆفانه خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئیندیڤیدوێلبوون، واته بیرکردنه‌وه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی بیره ئه‌کادێمیاکاندا بووه وه‌ک لودڤیگ فۆیه‌رباخ، کاڕڵ مارکس، فریدریش نیچه، ئارتوور شۆپنهاوه‌ر، سورێن کیرکه‌گۆر و ته‌نانه‌ت شاعیرانی وه‌ک هاینڕیش فۆن کڵایست و هاینڕیش هاینه خاوه‌نی ژیانێکی پڕ خه‌م بوون، خاوه‌نی ناخۆشیی تا ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشیی بوون. ئه‌مجۆره فیلۆسۆفانه ته‌نانه‌ت ئێستاش غه‌درێکی گه‌وره‌یان له زۆرینه‌ی زانکۆکانی ئه‌وروپادا لێده‌کرێت، ئه‌وان له نهمرییشدا هه‌میشه له تێکۆشاندان به‌رانبه‌ر به ڕه‌تکردنه‌وه.
فۆیه‌رباخ ده‌ڵێ: مرۆڤ ئه‌و شته‌یه، که ده‌یخوات. ده‌شێت ئه‌م ڕسته‌یه ساده و ساکار چ بخوێنرێته‌وه و چ بشبیسترێت، لێ له‌ناو ئه‌م ڕسته‌یه‌دا شیکارێکی گه‌وره‌ی ده‌روونیی هه‌یه، که پێناس چ له مرۆڤ و چ له سروشته‌که‌شی ده‌کات.
گرنگتریین باس له‌ناو ئه‌م بوونه و ئه‌م خواردنه‌دا، که ئه‌م بوونه هه‌یه‌تی، بریتییه له خودا. ڕه‌خنه‌ی فۆیه‌رباخ له تیۆریی سه‌لماندنی خودادا بریتییه له وانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فییانه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆگیی. فۆیه‌رباخ له‌م وانه‌یه‌دا ده‌ڵێ: که خودا مرۆڤی دروست نه‌کردووه، به‌ڵکوو خودا به‌رهه‌می شوێنی نه‌بووی هیواکانی مرۆڤ و حه‌زه‌کانیه‌تی، به‌رهه‌می فهنتازیاکانیهتی. به‌مشێوه‌یه ماتۆڕی به‌خته‌وه‌ربوونی مرۆڤ ده‌بێته هه‌ڵسوڕێنه‌ری گه‌شه ئایینییه‌کان. فۆیه‌رباخ پێیوایه، که مرۆڤ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه باوه‌ڕ به خودا ناکات، چونکه خاوه‌نی فه‌نتازیا و هه‌سته، به‌ڵکوو له‌به‌رئه‌وه‌ی، که خاوه‌نی ههڵسوڕێنهرێکه بۆ به‌خته‌وه‌ربوون. لێره‌دا فۆیه‌رباخ تیشک ده‌خاته سه‌رئه‌وه‌ی، که مرۆڤ لێره‌دا نابه‌خته‌وه‌ره. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئاخۆ مرۆڤ له سروشته‌وه بوونه‌وه‌رێکی نابه‌خته‌وه‌ره؟ وه‌ڵام: نه‌خێر، مرۆڤ له ڕێگای کولتووره‌وه نابه‌خته‌وه‌ر ده‌بێت.
له په‌یڤی کوردییدا خواردن بۆ هه‌موو شت به‌کاردێت “نانخواردن، ئاوخواردن، جگه‌ره‌خواردن، بگره غهمخواردنیش”. مرۆڤ غه‌مباره، چونکه غه‌م ده‌خوات. فۆیهرباخانه ئه‌م مرۆڤه بۆیه غه‌مباره چونه غه‌م ده‌خوات. که‌واته مرۆڤ ئه‌و شته‌یه، که ده‌یخوات. من ئه‌گه‌ر دژ به به‌کارهێنانی خواردن بۆ هه‌ندێک میکانیزمیه‌تی وه‌ک ئاو خواردن، جگه‌ره خواردن بم، ئه‌وا هه‌رگیز دژ به خواردنی غه‌م نیم.
غه‌م بریتییه له هه‌ست، که به‌هۆی فاکتۆرێکی ده‌ره‌کییه‌وه ده‌یهێنینه ناو خۆمانه‌وه، دیسان به‌هۆیه‌وه ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ته‌وژمێک، که فیزیکییه‌ن ده‌بێته هۆی لاوازکردنی جوڵه، لاوازکردنی ده‌ربڕیینی ده‌نگ، که پێیده‌ڵێن: ده‌نگی غه‌مبار، گوڕیینی میمیک، که پێیده‌ڵێن: ڕووخسارێکی غه‌مبار …. هتد.
په‌یڤ زه‌ویی به‌رهه‌مهێنانی که‌سایه‌تیی تاکه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی قسه‌که‌ر نه‌بوایه ئه‌وا به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه له ڕێگای هه‌سته‌وه ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی به گه‌شه‌ی ده‌روونیی و که‌سایه‌تیی نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌تا ئێستا به سروشت و به مرۆڤایه‌تیی نه‌ده‌گه‌یشت. په‌یڤ فاکتۆرێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر باشه و خراپبوونی مرۆڤ. په‌یڤ ده‌خورێت، په‌یڤ مرۆڤ ده‌کات به‌و شته‌ی، که هه‌یه.
مرۆڤ پێویسته ژیانی بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به شتێکی تر. مرۆڤ پێویسته په‌یڤی بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی تێگه‌یشتن و ناسینه‌وه‌یه‌کی تر، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ڕاستیی ڕاسته‌قینه‌ی بوون. ئالێره‌دا مرۆڤ دیسانه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه، که ده‌یخوات، لێ ئه‌مجاره بوونێکی تر، بوونێک، که خاوه‌نی لۆگیک و ڕاستییه. ئه‌رکی تاک چیدی شیکردنه‌وه نییه، به‌ڵکوو گۆڕیینه. له مێژووی ڕۆشنبیریی کورده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، ڕۆشنبیری کورد شیکردنه‌وه‌ی کردووه به پیشه‌ی خۆی، لێ ئه‌وه‌ی هه‌نووکه له هه‌موو شت گرنگتربێت بۆ کورد و نیشتیمانه‌که‌ی بریتییه له گۆڕینی کورد و نیشتیمانه‌که‌ی. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئاخۆ ده‌بینه خاوه‌نی ئه‌و ئازایه‌تیی و بلیمه‌تییه‌ی، که چ خۆمان و چ نیشتیمانه‌که‌شمان بگۆڕین؟ وه‌ڵام: من پێموایه له هه‌بوونی ویستدا به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ. پرۆسه‌ی گۆڕینی کورد و نیشتیمانه‌که‌ی له تاکه‌وه بۆ کۆ ده‌ستپێده‌کات.
کرده و وته‌کانی تاکێکی دڕ و ڕادیکاڵ به‌رهه‌می تێگه‌یشتنیه‌تی، په‌یڤی ئه‌و ماتۆڕی هه‌ڵسوڕێنه‌ی تێگه‌یشتنیه‌تی، ئه‌و به‌ده‌ر له هه‌ڵه خاوه‌نی هیچ ڕاستییه‌کی تر نییه. هه‌ڵه ڕاستیی ڕاسته‌قینه‌ی ئێکسیستێنسی ئه‌وه. ئه‌رکی تاکێکی ئاوها بریتییه له درکپێکردنی هه‌ڵه له خۆیدا. ئه‌رکی تاکی به‌رانبه‌ر گۆڕینی ئه‌و نییه، به‌ڵکوو نیشاندانی ئه‌وه، که ئه‌و خاوه‌نی هه‌ڵه‌یه، ئیدی تاک لێره‌دا پێویسته خۆی، خۆی بگۆڕێت.
بۆ من ئه‌وه گرنگ نییه، که تێبکۆشم له‌پێناوی ڕاستیی تیۆرییهکمدا، به‌ڵکوو بۆ من ئه‌وه گرنگه، که هه‌ڵه له تیۆریی ئه‌و که‌سانه‌دا بدۆزمه‌وه، که تیۆرییه‌کانیان به ڕاست ده‌زانن. له دوو ساڵی رابوورددا هێنده‌ی خاوه‌نی قسه‌کردن بووم، به چاره‌کی ئه‌وه خاوه‌نی نووسیین نه‌بووم. گه‌ڕانم به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌دا کردبووه پیشه‌ی خۆم. له ناخۆشییدا ژیاوم، ناخۆشیی تا ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشیی. ناخۆشییه‌کانم به‌رهه‌می چۆنێتیی بیرکردنه‌وه و ژیانم بووه. بوونه‌وه‌ری تاکی کورد ته‌نها قووتبوونه‌وه‌یه‌کی مێژوویی یان ڕاستییه‌کی ترانستسێنداڵانه نییه، به‌ڵکوو به‌رهه‌میشه، به‌رهه‌می ئاگایی تاکی کورد. تاکی کورد ئاگایانه ده‌زانێت ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بژیی، که ده‌ژیی چونکه ئه‌و به‌ده‌ر له‌مجۆره ژیانه هیچ ژیانێکی تری نه ناسیوه نه ئاماده‌یه بشیناسێت. تاک ئه‌وه‌یه، که ده‌یخوات. مرۆڤێکی ئایینیی، چه‌قبه‌ستوو له کلتوورێکی “ئینته‌ر”دا. کۆمه‌ڵگای کوردیی ته‌نها وه‌ک کات له مۆدێرنه‌دا ده‌ژیی، ئه‌و به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌وه له کاتێکی نوێ‌دا درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات، به‌بێ کارکردن له کۆنزێکوێنزهکانیدا. هیچ کارێک بێ کۆنزێکوێنز نییه ئینجا پۆزه‌تیڤ بێت یان نێگه‌تیڤ هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت و هیچ کۆنزێکوێنزێکیش بێ کۆنزێکوێنزێکی تر نابێت. من ژیانی خۆم ده‌گۆڕم، ئه‌ی تۆ چییده‌که‌یت؟
23.12.2012