
سندووقه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی!!
وتیان حكومه‌تی هه‌رێم سندوقێكی داهێنانی دامه‌زراندووه و به هۆیه‌وه یارمه‌تی كاری داهێنان ده‌دات له بواره‌كانی رۆشنبیری كوردیدا و ئه‌م هه‌واڵه له سه‌ره‌تادا دڵخۆشی كردین، ئه‌گه‌رچی ترسم له‌وه هه‌بوو ئاخۆ چۆن چۆنی وه‌زاره‌تی به‌ناو رۆشنبیری داهێنه‌ران ده‌ستنیشان ده‌كات و چ پێوه‌رێك ده‌گرێته به‌ر بۆ دیاركردنی بابه‌تگه‌لی ناوازه؟، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌واڵه‌كه دڵخۆشكه‌ره‌یه و هه‌ر نه‌بێ له هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا ئه‌گه‌ر خڵت و خاشاكێكیشی تێكه‌وتبێ ئه‌وا له‌وانه‌یه له دووه‌م هه‌وڵدا پاڵێوهرێكی باشتر و وردتر به‌كار ده‌هێنن و كاره‌كان به‌ره‌و چه‌سپین ده‌چن!.
نه‌مردین و دووه‌م هه‌وڵیشمان بینی و وه‌ك هه‌میشه گومانه‌كانم راست ده‌رچوون و لیستی ئه‌م جاره‌ی داهێنه‌ران!! گه‌لێ له جاری پێشوو درێژتر و زۆربه‌ی ناوه‌كانی نێویشی ته‌نانه‌ت ساكارترین پێناسه‌ی داهێنانیش ناتوانن بكه‌ن و كاره‌كانیشیان هی ئه‌وه نین له كتێبخانه یا ئه‌رشیفی خۆتدا ههڵیانگریت و من به‌ش به حاڵی خۆم هه‌رگیز ئاماده‌یی ئه‌وه‌م نه‌بووه و نیشه كه‌سایه‌تی به‌هێزی كتێبه‌كانی خۆم به‌م جۆره نووسینه بێ نموودانه بڕووشێنم و هه‌ر بۆیه‌ش له كتێبخانه‌كه‌ی خۆم قه‌تاو قه‌ت كتێبی كه‌سایه‌تی لاواز له ته‌نیشت كتێبه به ههیبهتهكانی كه‌ڵه نووسه‌ر و بیریاره گه‌وره‌كانی دنیا دانانێم.
داهێنان چه‌مكێكی دیار و سنوورداره و به هه‌موو شتێك ناوترێ داهێنان و له رووی ئه‌كادیمی و هزری داهێنانه‌وه ئه‌وه ده‌چێته ئه‌م خانه‌یه‌وه كه جۆرێك له ده‌رچوونی تیا بێت له ستایله كلاسیكییه‌كانی بیركردنه‌وه و كاركردن جا چ ئه‌ده‌بی بێت یا هونه‌ری و چ زانستی بێت یا مرۆیی، داهێنان پێوه‌رگه‌لێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و له دنیای پێشكه‌وتوودا دامه‌زراو و ده‌زگاو ئۆرگانی تایبه‌ت و ته‌نانه‌ت هێڵێكی ئه‌كادیمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و دنیایه‌ك بیریار و زانای گه‌وره گه‌وره كار له‌و بواره ده‌كه‌ن و ئه‌و پێوه‌رانه‌ش كه به‌كاریان ده‌هێنن ئه‌وه‌نده وردن هه‌رگیز درشته نووسه‌ر و رۆشنبیری لای ئێمه‌ی تیا ده‌رناچێ!.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ستكردنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به زه‌رووره‌تی بوونی سندووقێكی له‌م بابه‌ته له باری بیركردنه‌وه‌دا پێش وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه كه‌تۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش له باری كرده‌یی و پراكتیزهكردنیشدا ده‌بوایه ببوایه نموونه و دواتر وه‌زاره‌ته‌كانی تر لاساییان كردبایه‌ته‌وه ، كه‌چی هه‌ر كه كردارمان بینی به راستی له ئاست كه‌سانی دیكه‌ی ناو كایه‌كانی دیكه‌ی ئه‌هلی بازاڕ و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌ته‌كانی تر زۆر بچووكتر بوونه‌وه و ئه‌وان له‌مه‌ولا ده‌بێ ئه‌م پرسیاره بكه‌ن : گه‌ر رۆشنبیره‌كانمان!! ئاوه‌ها دیاربكرێن و داهێنانیش به‌م جۆره بێت خودا مه‌ده‌د رزگارمان كه له‌و زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵیه‌ی به‌ر له هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه رۆشنبیرهكانن!! هێناویانه‌ته ئارا و تا دێش په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن.
تۆرانس ده‌ڵێ داهێنه‌ران سامانی نیشتمانی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كن، هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان ورد بگه‌ڕێن به دوای ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگر و خاوه‌نی ئه‌و توانایه‌ن، دۆزینه‌وه‌یان له دۆزینه‌وه‌ی كانه‌كان و شته گرانبه‌هاكانی تر به نرختره، داهێنه‌ران به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی به ده‌ست نه‌زانی و تایپه كلاسیكییه‌كانی به‌هاو ستایله كۆنه‌كانی بیركردنه‌وه ناڵاندوویانه و سه‌دان و هه‌زارانیان به درێژایی ئه‌م مێژووه ونكراون و له وجوود سڕاونه‌ته‌وه چون مه‌ترسیی بوون له‌سه‌ر عه‌قڵی چه‌قبه‌ستوو و گلخواردوو له ده‌وری خۆدا.
من ئه‌وه‌نده سووم له داهێنه‌رانی لای خۆمان!!! نییه چون به درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووین سرووشتیانه له به‌رهه‌می سرووشتی خاكه‌كه‌ی خۆمان خواردووه و تا ئێستاش نهپهڕیوینهتهوه به‌ری عه‌قڵ و هه‌رگیز نه‌مانتوانیوه ململانێ له‌گه‌ڵ سرووشت بكه‌ین و هه‌ر بۆیه تا ئێستاش له به‌رهه‌می عه‌قڵی خۆمان نه‌خواردووه و هه‌ر چاومان له ده‌ستی ئه‌و لاو ئه‌م لایه به‌ره و راسته رێیه‌ك هیدایه‌تمان بدات. بۆچی سووم له داهێنه‌ران!! نییه چون له غه‌یری ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كڵاشی هه‌ورامی و گه‌زۆی سلێمانیان درووستكردووه له ته‌واوی مێژووی مه‌عریفی ئێمه‌دا كه‌سی تر نازناوی داهێنه‌ریان ناخرێته پاڵ و راستر وایه بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حاڵی حازردا نیمانن، نه‌بوونی داهێنه‌ران مانای نه‌بوونی عه‌قڵ ناگه‌یه‌نێ به‌ڵكو نه‌زانینی به‌خێوكردنی عه‌قڵه‌كانه به ئاراسته‌ی بوێری و سه‌ركێشی و جه‌ربه‌زه‌یی له ململانێكاندا.
پێكهاته‌كانی داهێنان له‌سه‌رزه‌مینی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده زۆرن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژینگهكانی تر چه‌ندین به‌رابه‌رن چون ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ به‌ره‌كه‌ت بووه بگره سامانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی عه‌قڵمان ده‌وڵه‌مه‌ند كا ته‌مبه‌ڵی كردووین و به‌ناز رایهێناوین.
نه‌زانینی به خێوكردن به مانا نه‌زانینی به‌كارهێنانی ئه‌م ژینگه‌یه و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌نجام توانا عه‌قڵیه‌كان ده‌كوژێت و هه‌میشه‌ش كه‌سانی پشت به‌ستوو به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانمان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێ و ئه‌م خه‌سڵه‌تی په‌نا بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆ بردنه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا پێمانه‌وه دیاره و ئه‌وه‌تا خه‌نی بووین به ته‌ماته و ئاروێ و …..تاد توركی و ئێرانی و میسری و ئوردنی و سووری و …تاد.
ئێمه هه‌میشه چاومان له ده‌ستی خوێنده‌وار و رۆشنبیران!! بووه ده‌غده‌غه‌ی عه‌قڵمان بده‌ن و له ده‌وڵه‌مه‌ندیی سرووشتیمانهوه بمانبه‌نه به‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندیی عه‌قڵ ، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره كه بوێریی پێویست بووه هه‌رگیز نه‌دراو تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ نه‌درا. وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی!! داهێنه‌ری بیرۆكه‌ی سندووقی داهێنان!! نه‌یتوانی هه‌ر نه‌بێ سندووقه‌كه له گه‌نده‌ڵی بپارێزێ و پڕاو پڕی كرد له گه‌نده‌ڵی و له‌مڕۆی باس و خواسی گه‌نده‌ڵیی ده‌توانم بڵێم نموونه‌یه و هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌ر نیازێك بۆ چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی هه‌قه له‌م سندووقه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن.
داهێنان ئه‌وه‌نده ئاسان به‌رهه‌م نایه‌ت و ئه‌وه‌نده‌ش به ئاسانی دیار ناكرێت تاوه‌كو به‌ر له بینینی هه‌ر به‌رهه‌مێك تۆ پێشتر بڕیاری خۆت دابێت كه ئه‌مه داهێنراوه و ئه‌وه نا، له هه‌رچی كونجێكی دنیا هه‌یه داهێنان پێوه‌ری خۆی هه‌یه و سه‌ره‌تا به‌رهه‌می داهێنراو ده‌بێ ببینرێ و بخرێته ژێر پێوه‌ره زانستییه‌كان و دوای پشكنینێكی ورد ئینجا بڕیار له‌وه بدرێت ئاخۆ ئه‌م بابه‌ته داهێنراوه یا نوێیه یا نوێكراوه‌ته‌وه؟.
له فه‌رهه‌نگی هه‌ره لاوازی ئێمه‌دا داهێنان زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌یه له زمان و كه‌مترین دیمه‌نیشی هه‌یه بۆ بینین، له قاوه‌خانه‌ی به ناو رۆشنبیراندا ئه‌گه‌ر دوو وشه‌ی به وه‌زن و قافیه له ده‌می ههڵبهستوانێك بێته ده‌ر به‌ر له هه‌موو كه‌س كه‌سه‌كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی به داهێنراو وه‌سف ده‌كات و هه‌ر گۆرانیه‌ك كه له ده‌می ده‌نگ بێژێكی تازه مۆدێل دێته ده‌ره‌وه جا ئاوازه‌كه‌ی له بنچینه‌دا كوردیش نه‌بێ یا هی به‌د به‌ختێكی وه‌ك زیره‌ك و ماملێ و ئه‌سغه‌ر و سێوه و …تادیش بێت ئه‌وا نازناوی بابه‌تی داهێنراوی لێده‌نرێ و له بابه‌ته زانستییه‌كانیش گه‌ڕێ چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا عه‌قڵی ئێمه به بابه‌تی زانستی قورس بووه و هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه وه‌ك ته‌یر و باڵنده‌كان لاسایی سرووشت بكه‌ینه‌وه …ئا به‌م شێوه‌یه.
له ده‌می كه‌سێكی ناو بازنه‌ی به‌رپرسێتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریم!! بیست گوایا له چوار هه‌زار كه‌س كه خۆیان وه‌ك داهێنه‌ر پێشكه‌شی لیژنه‌كه كردووه شه‌ش سه‌د(600) یان ناویان له وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كه‌ی یا ده‌ست هه‌قی داهێنانه‌كانیان وه‌ربگرن، له‌م هه‌واڵه‌دا ئه‌م سه‌رنجانه گه‌ڵاڵه ده‌بن:-
1- چوار هه‌زار كه‌س ، ته‌نها ئه‌وه‌نده بوون كه پێشتر به بۆنی كه‌بابه‌وه چووبوون خوا ده‌زانێ گه‌ر هه‌واڵه‌كه زیاتر ریكلامی بۆ كرا با ئه‌وا ده‌گه‌یشته چه‌ند؟.
2- شه‌شسه‌د(600) به‌ڕێز له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی خه‌بیره‌كان شه‌ره‌فی داهێنه‌ریان وه‌رگرت و كهبابیان به‌ر كه‌وت.
3- ئه‌وانی دیكه كه دانیان پیا نه‌نرا دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی بۆی چووبوون كه‌باب نه‌بوو (كه‌ر داغكردن بوو).
4- خوایه گیان ئه‌و نه‌ته‌وه به‌سته‌زمانه مادامه‌كێ شه‌شسه‌د داهێنه‌ری ئاشكرای له بواری رۆشنفیكریدا هه‌یه، بۆ ده‌بێ ئه‌مه حاڵی فه‌رهه‌نگ و كولتووره‌كه‌ی بێ و نه زمانی یه‌كگرتووی هه‌بێ و نه رێنووسی تایبه‌ت و نه تا ئێستا له دوو سێ بابه‌تی ئه‌ده‌بی زیاترنه‌بێ وهرنهگێڕابێته سه‌ر زمانه‌كانی ده‌وروبه‌ر؟.
5- ئه‌مه له‌ولاوه بوه‌ستێ خوایه ده‌بێ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خه‌بیره‌كان چ كه‌ڵه نووسه‌ر و رۆشنفیكر بووبن ئه‌م هه‌موو بابه‌ته هه‌مه جۆرانه‌یان له باش و خراپ له‌یه‌كتر جیا كردبێته‌وه و سه‌ره‌نجام توانیان مژده‌ی ده‌ركه‌وتنی 600 داهێنه‌ر بده‌نه كورد.
6- ئێمه پێچه‌وانه‌ی قه‌سیمی كاتێ وتی (عه‌ره‌ب دیارده‌یه‌كی ده‌نگییه) به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان ده‌ڵێین( كورد دیارده‌یه‌كی بێده‌نگه و ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی لێوه هات ئه‌وا ته‌نها نووزه نووزه)، چون ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌نگه ده‌نگیان به‌رهه‌م هێنابێ ئه‌وه ئێمه ئه‌وه‌نده‌شمان پێنه‌كرا.
7- له‌مه‌ولا له‌گه‌ڵ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و شتی تر هه‌قه تۆزێ به‌زه‌ییشمان به وڵاتانی دراوسێ و هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپیش بێته‌وه گه‌ر پێویستیان بوو ناوه ناوه له‌و هه‌موو داهێنه‌ره هه‌ندێكیان بۆ بنێرین چون ئه‌م هه‌موو پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنه‌ی ئه‌وان به ته‌نها 300 تا 400 داهێنه‌ر بارێكی قورسه و پێویسته ده‌ستباریان له‌گه‌ڵ بگرین.
من هه‌رگیز ئیجازه‌ی ئه‌وه‌م نه به خۆم و نه به‌كه‌سی تر داوه ناوی داهێنه‌رم لێ بنێن ، هاوڕێی خۆشه‌ویست و رۆشنبیرم كه هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌ی رۆشنبیرانی كوردستان‌م زانیوه( عبدولموته‌لیب عه‌بدوللا) له دۆخێكی سڕبوونی ته‌واودا به ئاگای هێنام و وتی كاكه حه‌مه بۆ ئهنكێتێكی سندووقی داهێنان پڕ ناكه‌یته‌وه حاڵ و حیسابێكی وا هه‌یه، من كه پێشتر شتی له‌و بابه‌ته‌م نه‌بیستبوو پێم هه‌واڵێكی خۆش بوو و ئه‌وه بوو پێشكه‌شم كردوو راستگۆیانه سێ به‌رهه‌می خۆم كه ئه‌و ده‌م هه‌ر سێكیانم له‌به‌ر ده‌ست بوو نووسی و له ئێستادا دیسان راستگۆیانه دوویانم ته‌واو كرد و به چاپم گه‌یاندن و سێیه‌میشم ئاماده‌ی چاپه ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌نده‌ش ئومێدم له‌سه‌ری دانه‌نا چون هه‌میشه له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی خۆمان پێشبینی خراپه‌كانم له هی باشه‌كان زیاتره، به‌راست دوای ئه‌وه‌ی ناوی بلیمه‌ته‌كان!! هاته‌وه منی تیا نه‌بوو چوون به قه‌ناعه‌ته‌وه من خۆم ئه‌و نازناوه ناده‌مه خۆم، به‌ڵام ئه‌وانه ده‌بێ كێ بن باش و خراپ یا به هێز و بێهێز له یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه؟.
به كاكه موتهلیبم وت : وهللاهی گوناهت گه‌یشت منت خسته نێو ئه‌و سندووقه‌وه، له ماڵی خۆم دانیشتبووم و له به‌شه‌كه‌ی خۆم له كۆلیژ له‌گه‌ڵ قوتابیانی خۆم سه‌رقاڵبووم و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو دنیا له‌گه‌ڵیان به‌خته‌وه‌رم و له وێوه به‌قه‌د هه‌رچی سندووق هه‌یه لای رۆشنبیران!! ئیشی باش ده‌كه‌ین و گه‌ر ده‌شیانه‌وێ ئاستی ئێمه و خۆشیان بۆ ده‌ركه‌وێ با بێن و له نزیكه‌وه ئه‌و دوو قه‌واره‌یه ببینن، ئه‌وه‌تا موته‌لیبی هاوڕێم وازت لێ نه‌هێنام تا شاخێكیان تێهه‌ڵدام و خستیانمه ده‌ره‌وه . من شه‌ڕكه‌ری نێو ئه‌و شتانه نیم، به‌هه‌ر حاڵ له‌و هه‌ڵوێستانه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خۆم ده‌گریم كه خودا بۆچی له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی خولقاندم ئه‌وه‌نده بۆ كورد ناگریم چون كورد هه‌رگیز له ناوناچێ و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه له‌م هه‌زاران ساڵه‌ی رابردوودا له‌نێو ئه‌م هه‌موو زلهێزه ئیمپراتۆریانه ماوه‌ته‌وه قه‌ت لێی مه‌ترسه ئه‌وه جه‌هله یه‌كه‌م سه‌رمایه‌یه‌تی هه‌ر ئه‌وه جه‌هله زۆرترین بڕی لێ به‌رهه‌م دێ كه به‌شی هه‌موو دنیامان داوه و وڵات نییه له ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش له كورده حه‌یاته‌كه‌ی لێ نه‌بێ.
محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن