په‌یامه‌که‌ی کۆندالیزاڕایس و دیبلۆماسی عه‌ره‌بی له‌عێراقدا
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا……
له‌گه‌شتی چه‌ندڕۆژه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆندالیزاڕایس بۆکه‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. له‌کۆبوونه‌وه‌ی سێهه‌می کارووباری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتانی دراوسێی عێراق.په‌یامی ئه‌مریکا جه‌ختکردنه‌وه‌بوو له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌دیبلۆماتیه‌کان و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای باڵوێزخانه‌کان له‌به‌غدا.؛بۆپێنج ساڵ ده‌چێت عێراق جاڕی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی دوای سه‌دام حسه‌ین-ی به‌میدیاکانی جیهان گوتوه ،له‌م کایه سیاسییه‌ی عێراقی نوێ‌دا هه‌رلایه‌ن وپێکهاته له نه‌ته‌وه،ئێتنیک،ئاین،مه‌زهه‌ب،له‌هه‌وڵی ڕاکێشانی به‌شی زۆروپڕدایه بۆخۆی.،بێ‌شک له‌ناوقه‌واره سیاسییه‌کانی گۆڕه‌پانه‌که‌دا کارته‌سیاسییه‌کانی وڵاتانی ئیقلیمی له‌ناوشه‌ڕی سپی و فشاری یه‌کتریدا بوون و هه‌ن،بۆچڕینی زۆرترین ڕێژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌عێراقی نوێ،بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پان وپۆڕی پانتایی نفوزی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئیقلیمی خۆیان.؛
وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمایه‌تی هه‌مان ئه‌و وڵات و ڕژێمانه‌ن که‌له‌ڕووی جوگرافیاوه له‌ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا هاوسێ و هاوسنووری عێراقی دوێنێی سه‌دام بوون،به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌مان وڵاتانی ئیقلیمی ودراوسێ له‌ناوهه‌راوهۆریای حکومه‌تی نوێی دوای نۆی نیسان ی 2003 له‌هه‌وڵی زۆرێک ده‌ستکه‌ووت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌گه‌ڕێن. له‌په‌له‌قاژه‌دان بۆدڵ ئارامی وموتمانه‌ترین هاوپه‌یمانیه‌تی سیاسی،تاگه‌ره‌نتی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ژیانی سیاسی ڕژێمه‌کانیان مسۆگه‌ربکه‌ن.؛
ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌یی له‌ترسی هه‌یمه‌نه و سێبه‌ری نفوزی ئه‌مریکا وڕۆژئاوایی به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر عێراقی نوێ له‌ڕووه‌وئه‌گه‌ری پێشهاته پۆزه‌تیڤه‌کان کاروئه‌جێندای به‌رگرتنیان به‌وگۆڕانه هه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی ده‌ستبردن و ده‌ستگیرۆکردنی حیزب وڕه‌ووت وئایدۆلۆژیاسیاسییه نزیک و هاوسۆز و هاوته‌ریبه‌کانیان له‌ناوگۆڕپانی سیاسی عێراقدا ده‌چێته‌پێشه‌وه ؛
تائه‌مڕۆعێراق له‌ڕووی هه‌لومه‌رجی سیاسی ومه‌له‌فی ئه‌منیه‌وه نه‌یتوانیوه‌جاڕی سه‌قامگیری سیاسی خۆی بدات.یه‌کێک له‌وکێشه سیاسی ودیبلپۆماتیانه‌ی عێراق، نه‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای باڵوێزخانه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیه له‌عێراقدا،که‌به‌دوای کوشتنی باڵوێزی میسرله‌ساڵی 2005 له‌به‌غدا هه‌لی ته‌واوی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌خساند خۆبوێری له‌په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی عێراق بکه‌ن.ئه‌وه‌ش به‌وفاکته‌رانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌ب سه‌ره‌ڕای خوێندنه‌وه‌یان بۆستره‌کتۆری سیاسی له‌عێراقی نوێ‌دا،یه‌که‌م ترسی له‌ده‌ستچوونی ناسنامه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی ده‌که‌ن که وای ده‌خوێننه‌وه کورد ده‌خوازێت گه‌ربۆێ بکرێ وبۆی بلوێت بنکه‌نی ئه‌و شوناسه بکات،که‌ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه تاهه‌نووکه ئه‌وشانسه بۆکوردله‌ناوهاوکێشه‌سیاسییه‌کان نادره‌وشێته‌وه .دووه‌م زۆرمه‌یل وئاره‌زوویان بۆعێراقێک نیه که‌له‌سه‌ر شووناسی تائیفی وشیعه‌گه‌رایی بوونیات نرابێت.به‌ڵام هه‌ردوو وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه له‌ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌که‌نیانه‌وه له‌به‌غدا په‌یوه‌نده‌یه ستراتیژی وتاکتیکیه‌کانیان بۆئارایشتدانه‌وه و پێداگری داواکارییه سیاسیه‌کانیان له‌کاروچالاکی دایه.
هه‌مووئه‌وته‌ئکیدکردنه‌وانه‌ی ئه‌مریکا له‌پامه‌که‌ی کۆندالیزاڕایس دا بۆهاتنه‌ناوه‌وه‌وکاراکردنی دیبلۆماتییه‌تی عه‌ره‌بی له‌گۆڕه‌پانی عێراقدا،جگه له‌هه‌وڵدانێک بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق له‌گۆشه گیری دیبلۆماتیه‌تی عه‌ره‌بی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ناوپه‌یامه‌که‌ی ئه‌مریکا هه‌رچی کورتکردنه‌وه‌و سنوردانانێکه بۆسوارچاکی دیبلۆماتیه‌تی ئێرانی له‌به‌غدا.هه‌رئه‌وه‌ش بوو ڕاشکاوانه ڕایس باسی له‌ناسنامه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی وئیسلامی دابه‌گوێی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوکۆبوونه‌وه‌که.؛
ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی عێراق نزیک به‌چوارساڵه له‌لایه‌ن میدیای جیهان و ڕۆژئاوا جاڕی بۆده‌درێت،به‌ڵام به‌هۆی فاکته‌ره‌جیاوازه‌کانی ترس له‌گۆڕانانه‌کان،وڵاتانی دراوسێ وئیقلیمی خستۆته ناوگه‌مه‌ومانۆڕی سیاسی،دژبه‌وڕاگه‌یاندنه که‌بۆعێراقی نۆێ ده‌کرێت، ئه‌ویش جارێک به‌به‌شداری نه‌کردن وبایکۆتکردنی په‌یوه‌ندیکردنی دیبلۆماتی له‌گه‌ڵ عێراق،یان به‌ده‌ستێوه‌ردان له‌کارووباری ناوخۆوتێکدانی باری ئاسایش له‌ڕێگه‌ی حیزب وڕه‌ووته‌سیاسیه‌هاووته‌ریب وهاوسۆزه‌کانیان.چوون ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌یی د‌رکی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌له‌حاڵه‌تی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زمونی سیاسی له‌عێراقدا،ده‌که‌ونه به‌رده‌م ده‌می نه‌هه‌نگه گه‌وره‌که،ئه‌ویش یان خواردنی سه‌ری ڕژێمه‌کانیانه یاخوود پاشه‌کشه‌کردنه له‌که‌لله ڕه‌قی و حکومی سه‌رکوت،به دانپێدان به‌نه‌ته‌وه‌و ئاین وئێتنیکه‌هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی وڵاته‌کانیان له‌ڕۆڵی سیاسی وبه‌ڕێوبردنی وڵات . به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌ئه‌گه‌ری پاشه‌کشه‌کردنی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا له‌و ئه‌جنده‌ی بۆعێراق به‌یانیانکردووه،گوڕینی هاوکێشه‌ی هێزو درووستبوونه‌وه‌ی بلۆکی دیکتاتۆری وکۆنه‌په‌رستی یه له‌ناوچه‌که‌دا؛؛بۆیه ئه‌لته‌رناتیف به‌وئاراسته‌ڕێکردنه کارێکی مه‌حاڵه ونادیده‌یه.؛؛؛؛؛
24 April 2008