ئه‌فریکا… تاڵانکردن و به لۆیله‌کردن…!
زاگرۆس زه‌رده‌شتی …. له سویدیه‌وه کردوویه کوردی…! …..
کاتێک پێشبڕکێی کۆلۆنیالیزم سه‌ریهه‌ڵدا، کۆمه‌ڵێک له ولآتانی ئاوروپا، بۆ داگیرکردنی کیشوه‌ری ئه‌فریکا خۆیان کشان، هه‌ریه‌ک له‌و ولآته ئاوروپیانه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو، تا بۆیان بکرێت کۆمه‌ڵێک له ولآتانی ئافریکا داگیربکه‌ن. له‌سه‌ر داگیرکردن و چاونۆکی ولآتانی ئافریکا، هێنده‌ی نه‌مابوو، وڵاته کۆلۆنیاله‌کانی ئاوروپایی له نێو خۆحاندا جه‌نگیک به‌رپا بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌س به‌سه‌ر که‌سه‌وه نه‌بوو، هه‌ر ده‌وڵه‌ته خۆی به خاوه‌ن ماف ده‌زانی.!
بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له جه‌نگیکی ئاوا رزگار بکه‌ن، ساڵی 1884 (بیسمارک) –ی ئاڵمانی پێشنیازی کۆنفرانسی به‌رلینی کرد. له‌و کۆنفرانسه‌دا، به‌ریتانیای مه‌زن، فرانسا، ئاڵمان و نه‌مسا به‌شدار بوون. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، نه‌خشه‌یه‌کی ئافریکایان هینا و له‌سه‌ر مێزێک کردیانه‌وه، به راسته و پنووس به بێویژدانانه له نێو خۆیاندا کیشوه‌ری ئافریکایان به‌شکرد. ئه‌و دابه‌شکردنه بووه هۆی پهرتوبلآوبوونی گه‌لانی ئافریکا، که به‌سه‌دان ساڵ بوو پێکه‌وه ده‌ژیان. به‌م جۆره کیشوه‌ری ئافریکا له به‌رلینی زۆر دوور له ئه‌فریکاوه له نێوان ده‌وڵه‌تانی کۆلۆنیالدا دابه‌شکرا.
پاش ئه‌م رێکه‌وتنه، خاوه‌نشکۆ سپیپێسته‌کان به خۆیان و له‌شکری سه‌ربازی و چه‌ک و که‌ره‌سه‌ی جه‌نگ و کارمه‌نده‌کانیانه‌وه، به‌ره‌و ئافریکا به‌ڕێکه‌وتن، تا بزانن ئه‌و شوینانه‌ی که له کۆنفرانسی به‌رلیندا به‌ریان که‌وتووه کامانه‌ن.! هه‌ر به گه‌یشتنی سوپای کۆلۆنیالیزمان بۆ ئافریکا و شوێنه دابه‌شکراوه‌کان، ئه‌م هێزه کؤلۆنیالیزمانه، ئالآی خۆیان له ولآتی پیاوه ره‌شه‌کاندا، هه‌ڵدا. ئاوروپیه داگیرکاره‌کان به سه‌رکرده‌ی ره‌شه‌کانیان ده‌گوت:- 'ئه‌گه‌ر ئێوه ئارامبن و بڕوا به ئێمه بکه‌ن، له پاداشتی ئه‌وه خهلآتان ده‌که‌ین و زه‌ویتان دهدهێنی' به‌م جۆره ئاوروپاییهکان ره‌شه‌کانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تان و فریویاندان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نجه‌مۆری ئه‌و کۆنتراکتانهیان پێ واژۆ ده‌کردن، که له‌لایه‌ن پیاوه سپییه‌کانه‌وه نوسرا بوو، که له راستیدا، ره‌شه‌کان هه‌ر نه‌شیان ده‌زانی ناوه‌رۆکی کۆنتراکته‌کان چییه و چی نووسراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌شه‌کان نه‌یانده‌زانی ئه‌و کۆنتراکتانه بخوێننه‌وه.
ناوه رۆکی کۆنتراکته‌کان ئه‌م نووسراوه بوو، (ئافریکاییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ پیاوه سپییه‌کان بێت.)
کۆلۆنیالیزم له 1700 بۆ ساڵی 1800 سه‌ریهه‌ڵدا.
پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی زۆربه‌ی ولآتانی به کۆڵۆنیکراو سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند. ده‌وڵه‌ته كۆلۆنیالهکانی وه‌ک به‌ریتانیا و فرانسا، پاش کۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی لاواز و توانای ئابوریشیان لاواز ببوو، له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه نه‌یانده‌توانی فه‌رمانبه‌ر و سوپاکانیان له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیکراوانهدا بهێڵنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌و ده‌وله‌ته کۆلۆنیلیزه کراوانه‌ش له کاتی جه‌نگدا ببوونه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تانی کۆلۆنیالیزم. به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی کاتیک جه‌نگ کۆتایی هات، ئه‌مانیش واتا(ده‌وڵه‌تانی ئافریکا) به ئازادی خۆیان شادبن.
ساڵێ 1945 کاتێک کۆتایی به جه‌نگ هات و ئاشتی سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ره‌ی رزگاریخوازی ئه‌و گه‌لانه‌ش داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند. یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کانیش پاڵپشتی له داخوازی ئه‌م گه‌له کۆڵۆنیلیزه کراوانه کرد. به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سالآنێکی دوور‌و و درێژ ئه‌م گه‌ل و ولآته ئافریکاییانه له باری ئابووری و په‌یوه‌ندیه‌کانی تره‌وه، به‌م داگیرکارهانهوه گرێ‌دراو و وابه‌سته بوون، سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له‌و ولآته داگیرکارانه‌ی ئاوروپا پرۆسیسیکی ئاسان نه‌بوو. ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیای مه‌زن خۆی بۆ سه‌رده‌میکی نوێ ئاماده کردبوو، ئه‌وه‌یان رهچاوکردبوو، که ده‌توانن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیاندایه، که له‌و گۆرانکاریانه‌دا، یارمه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆنه کۆلۆنیالانهیان بده‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌و کاره‌یان جیبهجیکرد.
به‌لآم ره‌وشه‌که بۆ ده‌وڵه‌تی فرانسای کۆلۆنیال له‌بار نه‌بوو، پۆلهتیکوان و سه‌رکرده سه‌ربازیه‌کانی ده‌وڵه‌تی فرانسا، داخوازی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ده‌ڵه‌ته کۆلۆنیالانهی بنده‌ستی خۆیان بهجێنههێبا، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ولآت و گه‌له بندهستانهیان به له‌ده‌ستچوونی پله‌وپایه‌کانی خۆیان ده‌زانی، به‌م جۆره بیر و بۆجوونانه له نیوانی ده‌وڵه‌تی داگیرکاری فرانس و ئه‌و گه‌له داگیرکراونهدا، گه‌لێک جه‌نگ و پیکدادانی خوێناوی روویاندا،
ساڵی 1960 سه‌رخۆبوونی ولآتان و گه‌لانی داگیرکراو گوڕیکی مه‌زنی به خۆیه‌وه بینی، مرۆڤ ده‌کارێت بێژێت:-"نزیکه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌ته بنده‌سته‌کان ئافریکا، رزگار بوون."
پاش کۆتایی جه‌نگ ژاماره‌ی ئه‌ندامانی UN له سه‌روو سه‌ده‌وه بوو. ساڵه‌کانی شه‌ست، له گۆڤار، TVو رۆژنامه‌کاندا ئه‌و وێنانه‌مان ده‌بینی که چۆن گه‌لانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، به شانازی و به‌خته‌وه‌رییه‌وه، پاشهرۆژیکی به‌خته‌وه‌ر له چاوانیاندا ده‌بینرا و خه‌ریکی هه‌ڵدانی ئالآی نه‌ته‌وه‌ییان بوون. به‌لآم پاش ئه‌و ئاهه‌نگ و خۆشیانه، ئه‌و گه‌لانه رووبه‌رووی گه‌لێک پرسیاری گران بوونه‌وه.
چۆن ئه‌و ولآتانه به‌م رێژه فره مه‌زنه نهخوێندهوانانه به‌رێوه ده‌چێت..؟
چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک خاک و سه‌رچاوه ئاویه‌کان بهشکرێ..؟
چۆن ئه‌و په‌شێوی و دووبه‌ره‌کیانه‌ی ناوخۆی هه‌ر ولآتێک، یان کێشه‌ی سنووریان له‌گه‌ڵ ولآتانی هه‌ریه‌ک له هاوسێکانی یه‌کدی چاره‌سه‌ر بکرێت..؟
گومانی تێدا نه‌بوو، که ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیانه، خودی خۆیان نه‌یان ده‌کاری چاره‌سه‌ری گرفته‌کانیان بکه‌ن، له هه‌مانکاتدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ببوژینهوه و نه‌شونما بکه‌ن، پێویست بوو، که ولآته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، واتا ولآتانی پیشه‌سازی کۆمه‌کیان بکه‌ن،
هه‌ندێک له‌م ده‌وڵه‌ته تازه سه‌ربه‌خۆیانه بوون به ولآتی سێیه‌م.
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ئافریکا…
له ده‌مه‌ده‌می کۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، له هه‌موو کیشوه‌ری ئافریکادا ته‌نیا چوار ده‌وڵه‌تی میسر، ئه‌توپیا، لیبریا و ئا‌فریکای خواروو هه‌بوون، به‌شه‌که‌ی تری ئافریکا، له نێوانی به‌ریتانیا، فرانسا، نه‌مسا و پرتوگالدا به‌شکرابوون.
له ساڵانی 60 ته‌وه تا 70 کان نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌و ولآتانه‌ی که له لایه‌ن وڵاته داگیرکاره‌کانی ئاوروپاوه داگیرکرابوون، ئازاد ببوون، UN یش و ولآته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا و یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، بۆ فشار خستنه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی کۆلۆنیالیزم، له نێو خۆیاند رێککه‌وتن. ئه‌و دوو زلهێزه ئه‌و شانسه‌یان ده‌بینی که ده‌توانن له ناو گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی ئافریکادا بره‌و به پۆلهتک و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بده‌ن، له هه‌مانکادا کاریگه‌ری خۆیان بۆ مسۆگه‌رکردنی بازاڕی ئه‌و ولآتانه و ساخکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌کانیان بهکاربهین.
پرۆسه‌ی سه‌رخۆبوونی ئه‌و گه‌لانه تاده‌هات خێرا و خێرا تر ده‌بوو، کاتێک که نوینه‌ران و کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تانی داگیرکاری ئاوروپی، ئه‌و گه‌ل و ولآته سه‌ربه‌خۆ ئافریکایانهیان جێدههیشت و به‌ره‌و ولآتی خۆیان ده‌کشانه‌وه، سه‌ره‌نجام ئه‌م ولآته تازه ئازادانه به‌بێ به‌ریوه‌به‌ری ده‌مانه‌وه، کی ولآت به‌رێوه به‌رێت،.؟ کێ باج کۆبکاته‌وه و وه‌ربگرێت..؟
له پێشدا ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال ئه‌م کارانه‌ی ده‌کرد و له جێبه‌جێکردنی یاسا و ریسادا به‌رپرسیار بوو. به‌لآم ئێستا ئاگر و رکوکینه‌ی کۆن له نێو خێڵه‌کاندا که‌وتۆته‌وه، له هه‌ندێک ولآت لێره‌وله‌وێ، سه‌رکرده ده‌رکه‌وتوون، که‌م، یان زۆر ده‌سه‌لآتیان گرته‌ده‌ست، ئه‌م سه‌رکردانه زۆربه‌ی جار له ریگای کۆده‌تای سه‌ربازیه‌وه ئه‌م کاره‌یان ده‌کرد و به یارمه‌تی سه‌ربازی فه‌رمانره‌واییان ده‌کرد. ئه‌مه له سه‌ره‌تاوه ئاوا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌نیا یه‌ک سازی هه‌بوو، ئه‌ویش ریکخراوه سه‌ربازیه‌کان بوو.
سستێمی هێزی کۆلۆنیال چیدی له ئه‌فریکادا گه‌ڕی نه‌ده‌خوارد، ئه‌و مۆدیلی دیمۆکراتییه‌ی که ئاورووپیهکان هه‌یان بوو، له ناو کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی زۆر جوداتر له کۆمه‌ڵگای ئافریکا سه‌ریهه‌ڵدابوو، ئه‌ویش کۆمه‌ڵگای ئاوروپی بوو.
سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئافریکاییانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیرکاره‌وه کێشرابوون، به‌لآم پێش داگیرکردنی کیشوه‌ری ئافریکا ئه‌و گه‌لانه یه‌کبوون و به‌سه‌دان ساڵ پیکه‌وه ده‌ژیان، به‌لآم ئیستا پاش سهرخۆبوونیان گه‌لێک ده‌وڵه‌تی جوودایان لیدروستبووه. ئه‌مه‌ش به‌مانای به‌رپابوونی کیشه و نائارامی له نێوانی خودی ئه‌و گه‌ل و ولآتانه‌دا،
به‌م جۆره زۆربه‌ی جار له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌و گه‌لانه، ده‌نگیان به‌سه‌ره‌ک خێڵه‌کان ده‌دا، وه‌ک له ریکخاویکی ئایدۆلۆژی. هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بوو که له‌زۆربه‌ی ولآتانی ئافریکادا ده‌سه‌لآتی یه‌ک پارتی فه‌رمانره‌وایی ده‌کرد، ده‌نگده‌ران ته‌نیا یه‌ک پارتیان هه‌بوو که ده‌نگی بۆ بده‌ن، به‌م جۆره سه‌رۆکی ئه‌و پارته به پراکتیک ده‌بوو به دیکتاتۆر.
له ئه‌وروپادا دیمۆکراتی سه‌دان ساڵی خواست تاکو ئه‌وروپیه‌کان خۆیان راهینا و فیرکرد، که‌س ناکارێت ئه‌وه بخوازیت که به‌و ده‌ستوبرده ئافریکاییه‌کان له‌سه‌ر دیمۆکراتی رابێن. پاش ئه‌وه‌ی که به‌سه‌دان ساڵ چه‌ندان نه‌وه‌ی ئافریکایی له ژیر چنگی داگیرکاران و سستێمی دیکتاتۆری پیاوهسپییهکاندا بوون.
له ساڵانی 60 وه بۆ 70 کان گه‌لیک بێنهوبهرهوه و پیکدادانی خویناوی شه‌ڕی ناوخۆیی له نیوانی گه‌لان و ولآتانی ئه‌و کیشوه‌ره‌دا روویاندا، بۆ نمونه له کۆنگۆ (زایر) –ی ئیستا، نیگریا و ئهتوپیادا.
له ساڵانی 90 کاندا، پیکدادان و نائارامی له نیوان نه‌ته‌وه‌کانی یه‌ک ولآتی وه‌ک سۆمالیا، راوه‌ندا و بروندی په‌یدا بوو، ئه‌م شه‌ڕ و پیکدادانانه بووه هۆی کوشنی به سه‌دان هه‌زار مرۆڤی ره‌گه‌زه جوداکان. یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کان UN هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا که پێش به‌م کاره‌ساتانه بگرن، له هه‌مانکاتدا یارمه‌تی په‌نابه‌ر و هه‌ڵهاتوی ئه‌م جه‌نگ و کاره‌ساتانه بده‌ن و جێگای ئارام و خوارده‌مه‌نیان بۆ دابین بکه‌ن.
باشووری ئافریکا و سپیپیسته جهوسێنهرهکان…
سپیپێسته‌کان له باشووری ئافریکا، درێژه‌یان به ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا. 1965 چینی سه‌رده‌سته‌ی به‌ریتانی له (رهۆدسیا) په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیای مه‌زن پساند و ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆریی سپیپێستیان راگه‌یاند. ئه‌وانه‌ی که به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌م ده‌وڵه‌ته بوون، فڕیدرانه کونجی زیندانه‌وه، یان به ناچاری هه‌ڵهاتن.
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کان UN ئامبارگۆی خسته سه‌ر ولآتی سپیپێسته‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانیشی له ته‌کیاندا پچڕاند. که‌مینه سپییه‌کان که ریژه‌ی 4% -ی هه‌موو سه‌رجه‌می دانیشتوان بوون، چیدی نه‌یانتوانی به‌رامبه‌ر به به‌ره‌ی رزگاریخوازانه خۆرابگرن. هه‌ر بۆیه له ساڵی 1980 هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامدرا، له رهۆدیسیا رژێمیکی هه‌ڵبژیردراوی گه‌لیی دامهزریندرا، ناوی ولآتیش بۆ ناوه دیرینهکهی که له سه‌ده‌ی 14 دا که مه‌زنترین ده‌سه‌لآتی ئافریکا بوو، گه‌رایه‌وه که زیمبابۆی ناو بوو.
باشووری ئافریکا ولآتێکه له ده‌وڵه‌مه‌ترین ولآتان، به ئاو و هه‌وای سازگاره و دارستانی زه‌به‌ند و خاکی به پیت به نیوبانگه.
ساڵی 1800 زێر و ئه‌ڵماسێکی زۆریان له‌و ولآته دۆزئهوه.
کاتی خۆی به‌ریتانییه‌کان ئه‌و ولآته‌یان له چنگی (بۆێررنهکا) ده‌رهانی که وهجهی هۆڵندیه کۆلۆنیاله‌کان بوون.
له‌ساڵی 1909 ئه‌و ولآته بوو به ئۆتۆنۆم و به‌شێک له ئیمپراتۆری به‌ریتانی، ئه‌م گۆرانکاریانه هیچ شتێکی ده‌رباره‌ی ره‌شپێسته‌کان نه‌گۆڕی. ئه‌و کارانه‌ی که مرۆڤه رهشپیستهکان له ناو کان و کارگه‌گه و کێڵگه‌کاندا، که ده‌یانکرد، کاره‌کانیان کاری نیوه کۆیله بوو، سه‌ره‌نجام هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م کۆلۆنیالیستانه، به پرۆتێست دژی ئه‌و چه‌وسانه‌وه و نابه‌رابه‌رییه په‌ره‌ی سه‌ند. کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی ئافریکا Africka National Congress ANC بانگه‌وازی خۆنیشاندان و مانگرتتنی ئاشتتانهی کرد، له ئه‌نجامدا خۆنیشاندانێکی مه‌زنی ئاشتیانه دژی ره‌گه‌زپه‌رستی رێکخرا. به‌ر په‌چی ئه‌و خۆنیشاندانه ئاشتیانه‌یه، له‌لایه‌ن رژیمی سپیپێسته‌کان به شیوه‌یه‌کی ره‌گه‌زپه‌رستانه و جهوسینهرهوانه وه‌لآم درایه‌وه.
ساڵی 1976 ANC یاساخکرا. چهنذان ساڵ دووای ئه‌وه، نیلسۆن مه‌ندێلا و یاریده‌ره‌کانی زیندانیکران،
ساڵی 1976 له سه‌رهه‌ڵدانی (سۆویتۆ)دا پۆلیس ده‌ستڕێژیان له خۆ نیشانده‌ران و خوێندهوانانی فیرگه‌کان کرد و چه‌ندانیان لێ‌کوشتن. دووابه‌دووای ئه‌م رووداوه، ده‌زگا نیونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوه‌کانی تر ئه‌م رووداوه‌یان به مه‌ترسیدار وه‌رگرت، زۆر له ولآته دیمۆکراته‌کان ئه‌و کاره‌یان شه‌رمه‌زار و سه‌رکۆنه کرد، له‌هه‌مانکاتدا په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ رژێمی باشووری ئافریکا پساند.
له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو ساڵی چه‌وسانه‌وه و نکوڵیکردنه له گه‌لی باشووری ئه‌فریکا، ساڵی 1990 سپیپێسته‌کان، گه‌یشتنه ئه‌و راستییه، که ده‌بیت ده‌سبه‌رداری بیری ره‌گه‌زپه‌رستی ببن و ده‌سه‌لآت و زه‌وی ده‌بێت بۆ هه‌موان بیت.
مهندیلای سه‌رکرده پاش 28 ساڵ زیندانی ئازادکرا. له یادی ANC دا به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه خۆی نیشانی گه‌ل و لایه‌نگرانیدا.
له یه‌که‌م هه‌ڵبژادنی دیرۆکی و ئازادانه له باشووری ئه‌فریکا ANCزۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر و به‌ده‌ستهانی.
مه‌ندیلا بۆ ماهی 5 ساڵ له ساڵی 1994 وه بۆ 1999 بهسهرهککۆمار هه‌ڵبژیردرا.
فاکته…
له سه‌ده‌ی 15 دا سپیپێسته‌کان ده‌ستیان به داگیرکردن و تالانی ئافریکا کرد.
ولآته پیشه‌سازیه‌کان بۆ گهرخستنی کارگه‌کانیان پێویستیان به که‌ره‌سه‌ی خاو هه‌بوو، له هه‌مانکاتدا، شاره‌کانیان رؤژ دوای رۆژ له گه‌وره‌بوون و دانیشتوانه‌کانیشیان، پێویستان به خوارده‌مه‌نی و که‌ره‌سه‌ی تری ژیان هه‌بوو، ئه‌وروپییه‌کان له ریگای تالآنکردنهوه ئه‌و ئه‌رکه‌یان بهجێدههینا، له‌لایه‌کی تریشه‌وه بازاڕیان بۆ فرۆشتنی کاڵا و به‌رهه‌می کارگهکانیشیان مسۆگه‌ر ده‌کرد.
ئهپارتاتیت… Apartheidه
له 1910 دا له باشووری ئافریکا ناچه‌یه‌ک بۆ رهشپیستهکان و ناچه‌یه‌کی تریش بۆ سپیپێسته‌کان جودا کرایه‌وه، ره‌شپێسته‌کان که زۆرینه‌ی ولآتیان پێکدههینا ناوچه‌که‌یان که ته‌نیا 13% –ێ سه‌رجه‌می پانتایی خاکی باشووری ئا‌فریکای پێکدههینا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ره‌شپێسته‌کان که سنوورکرا، له بێکه‌ڵکترین زه‌وی ولآته‌که بوو.
له ساڵی 1948دا یاسایه‌ک دانرا، ئه‌و مرۆڤه ره‌شانه‌ی که له کارگه وکانه‌کان، یان له کێڵگه‌کاندا کارده‌که‌ن، ته‌نیا ئه‌وان بۆیان هه‌یه و ده‌کارن بگه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ی که بۆ سپیپێسته‌کان سنوور کراوه، یان بڵێین ناوچه‌ی مرۆڤه سپییه‌کان.
پۆلیس به‌هه‌موو هێزێکیانه‌وه کۆنترۆڵ ناوچه‌ی سپیپێسته‌کانیان ده‌کرد. ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤێکی ره‌شپێست، په‌ساپۆرت، یان پسوڵه‌ی مه‌ره‌خه‌سی تایه‌تی نه‌بووایه و له ناوچه‌ی سپی‌پێست ده‌سگیر بکرایه، ئه‌و ده‌م رووبه‌رووی سزای گران ده‌بووه‌وه.
وشه‌ی(ئه‌پارتایت) له زمانی (ئافریکهنس)که زمانی گه‌لی باشووری ئافریکایه، له‌وه‌وه هاتووه، که به مانای (جیاوازی ره‌گه‌زی) دێت.
1990 ده‌سه‌لآتدارانی مرۆڤهسپییهکان گه‌یشتنه ئه‌و راستییه، که پێویسته دانوساندن له‌گه‌ڵ ANC دا بۆ دیمۆکراتیزه‌کردنی باشووری ئه‌فریکا بکرێت.
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
2008
له په‌رتوکی Puls Historia وه کراوه‌ته کوردی.
له نوسینی Göran Körner, Lars Lagheim سالێ 2002