گەرئەمجارەوویستت بڕۆى
Closed
كاوەى خەسرەوكاوانى …..
گەرئەمجارە وویستت بڕۆى
بەدەستى خۆت بڕیارى مەرگى بدە
ئەوسابڕۆ…
ئیترلەتوانام نەماوە بەرگەى كۆچ و دووریت بگرم
یان بمكوژە یان بمكە هاوسەفەرى خۆ….
گەرئەمجارە وویستت بڕۆى
بێ دەنگ بڕۆ
لەو خەوە هەڵم مەستێنە…
دلم ئیترلەدواى تۆوە پێویستى بەلێدان نابێت
پێش رۆیشتن بەدەستى خۆت بیوەستێنە…
گەرئەجارە وویستت بڕۆى
فرمێسكەكانم پىَ مەسڕە
بائەوانیش دواشینى خۆیان بگێڕن و
پرسەیان دانێن بۆدواجار…
با ئەو هەستەى ساڵانێكە
لە گلێنە هەڵیان گرتووە
بەچەند فرمێسكێكى بە كوڵ
لە گۆناكانم بێتە خوار…
گەرئەمجارە ویستت بڕۆى
هەموو شتێك كۆتاى پىَ بێنەو بڕۆ
نامەوێت لەدوابەندەرى ماڵئاوایت
بۆدواجارا
ببینم دووچاوى پڕلە ئەفسوونى تۆ.
5/2/2008