مه‌رگی مام جه‌لال … شادومان مه‌حمود
له‌راستیدا قسه‌كردن له‌سه‌ر تاڵه‌بانی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به‌كورتی ته‌نها چه‌ند سه‌ر دێڕێك بنوسین له‌وانه‌یه شتێك رون بكه‌ینه‌وه..له‌وه‌ته‌ی ئه‌م پیاوه نه‌خۆش كه‌وتووه، میدیاكانی یه‌كیه‌تی وسێبه‌ره‌كانی، خه‌ریكه لێمان ده‌كه‌ن به ماندێلا‌و شتێكی زۆر فریشته‌و ئه‌فسانه‌یه‌كی هێنده گه‌وره نه‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م پیاوه هێنده پڕ كاره‌سات وشكست ولاوازیه، مرۆڤ نازانێت له‌كوێوه ده‌ست پێبكات، بۆ نمونه ماوه‌ی بیست ساڵه یه‌ك پارێزگای به‌ده‌سته، حیزبه‌كه‌ی وخۆی نه‌یانتوانیوه ته‌نها جاده‌یه‌كی باش دروست بكه‌ن، قوتابخانه‌كان هه‌مووی روخان، شه‌ست خوێندكار له‌پۆلێكن، نه‌خۆشخانه‌كان كه‌س خۆزگه‌ی به‌حاڵیان ناخوازێت، ماوه‌ی بیست ساڵه سلێمانی له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانیه، سه‌یری بكه‌ن رۆژ به‌رۆژ توشی قه‌یرانی كوشنده ده‌بێت، له‌وه‌ش گرنگتر جێگری خۆی وده‌یان مه‌كته‌ب سیاسی له‌به‌ر فه‌شه‌ل وكورسی په‌رستی ودیكتاتۆریه‌تی ئه‌م پیاوه جیابوونه‌وه، سه‌یر بكه‌ن ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رۆك كۆماره، كه‌چی ته‌نها یه‌ك گوندی ناوچه
دابڕێندراوه‌كانی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه سه‌ر هه‌رێم، نه‌یتوانیوه ده كه‌س له خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگا له‌م عێراقه دابمه‌زرێنێت، خه‌ڵك كێشه‌ی سوته‌مه‌نی، كاره‌با، بێكاری، ته‌ندروستی، ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، خانوو، گه‌نده‌ڵی، مه‌حسوبیه‌ت، به‌رتیل، نه‌بونی یاسا…هتد ده‌یه‌ها كێشه‌ی دیكه له عێراق وكوردستان هه‌ن كه مام سه‌رۆكیه‌تی، ته‌نها یه‌ك كێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه به سنوری ده‌سه‌ڵاتی ژێر حیزبه‌كه‌ی خۆشیه‌وه.. سه‌یر ئه‌وه‌یه میدیاكانی یه‌كیه‌تی وه‌كو فریاد ره‌سی عێراق باسی ده‌كه‌ن، كه‌چی سه‌یر بكه‌ن له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆك كۆماره سونه‌وشیعه یه‌كتر ده‌كوژن، رۆژ نیه ته‌قینه‌وه‌و كوشتن ورفاندن له‌عێراق نه‌بێت، به به‌رچاوی سه‌رۆك كۆماره‌وه ئۆپه‌راسیۆنی دیجله دروست ده‌كرێت وبه‌رده‌بێته گیانی كورد، هیچی پێنه‌كرا. له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی دیارده‌ی ته‌ڵاق وكوشتن وخۆكوشتن وبێكاری هێجگار زۆره‌و ترسناكه، واته له‌روی به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش شكستی هێناوه. سه‌یر بكه‌ن ماوه‌ی چل ساڵه سكرتێری حیزبه‌كه‌یه‌تی، به‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ش جێگای بۆ كه‌س چۆڵا ناكات، توخوا ئه‌گه‌ر ئه‌مه لوتكه‌ی دیكتاتۆریه‌ت نیه چیدی دیكه‌یه؟ چل ساڵ له‌سه‌ر كورسی دابنیشی خۆشت پێ كه‌سێكی دیموكرات وئازاد بێت… له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وو حیزبه‌كه‌ی هه‌زاران كه‌س چونه ئه‌وروپا وسه‌رگه‌ردان بون له‌ده‌ریاكان قرش خواردنی، ئه‌رێ ئه‌مه سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌یه. میدیای جنێوفرۆش وپڕ موهاته‌رات ته‌نها له‌مام جه‌لاله‌وه فێربووین. حیزب نه‌ماوه شه‌ڕی له‌گه‌ڵا نه‌كات؟ هه‌زاران كه‌س باجی ئه‌م پیاوه‌ی داوه‌و كوژراوه. شتێكی سه‌یری دیكه ئه‌وه‌یه چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بكه‌وێت گوتی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، ئه‌رێ به‌راست ئه‌م پیاوه شایسته‌ی به‌زه‌یی ودوعای شیفایه؟ مه‌رگی ئه‌م پیاوه رۆژگارێكی ئارام وخۆش له‌دوای خۆی ده‌هێنێت؟ ئه‌گه‌ر به‌چكه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و لێمان تێكنه‌ده‌ن؟. ئیدی به‌سه شه‌خس په‌رستی، ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌خس په‌رستی وبنه‌ماڵه په‌رستی ده‌كه‌ن، فه‌رمون با كوردستان، با نیشتمان، با گۆڕی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدان بپه‌رستین. سه‌رۆكێك دێت وده‌ڕوات تكایه به‌سۆز بیرمه‌كه‌نه‌وه. كورد خاوه‌نی هه‌زاران گه‌نجی خوێن گه‌رمه ده قات ده‌توانێت جێگای مام جه‌لال بگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر ناخۆشه جێگه‌ی ئه‌م پیاوه بگریته‌وه، چونكه مێژوه‌كه‌ی هه‌موی خوێن وجه‌نگ وسه‌رشتێی وكاولكاریه.