
خانووی مامۆستایان و سه‌مادی كیمیایی
ئه‌و ته‌مسیلییه كوردییه‌ی تیپی هه‌ولێرمان له‌یادمان ناچێ كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌نجامیاندا ، ئه‌وانه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ژیان ، قه‌د له بیری ناكه‌ن ، ناوه‌رۆكی تهمسیلیهكهش بریتی بوو له ده‌نگۆو قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر كه گوایه سه‌مادی كیمیایی به سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت و ماوه‌یه‌ك ئه‌م ده‌نگۆیه وه‌ك لێدانی دۆڵ و زوڕنا هه‌ر باسی لێوه ده‌كرا ، دواتریش كه سه‌ماد گه‌یشت وتیان هه‌ر جوتیارێك با كه‌وچكێكی چای بێنێت و با به‌شه سه‌مادی خۆی وه‌رگرێت . پرۆژه‌ی دروستكردنی خانووی مامۆستایان و ئه‌و ده‌نگۆو لێدانی دۆڵ و زوڕنایه‌ی ئه‌وانیش كه نزیكه‌ی 500 خانوو و 500 شوققه دروست ده‌كرێت و نزیكه‌ی 10.000 مامۆستاش داواكاری پێشكه‌ش كردووه ، وه‌ك سهمادهكهی لێدێت . مامۆستایه‌ك 20 ساڵ خزمه‌ت و خێزاندارو خاوه‌ن 24 خاڵ ، ره‌وایه داوای خانووی كردبێت كه به پاره‌ی خۆی ده‌یكڕێت ، ده‌ڵێن خانوو نه‌ماوه ئه‌گه‌ر شوققهت ده‌وێت ته‌نها شوققه ماوه خانوو نه‌گه‌یشتۆته 24 خاڵ . ته‌نها ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌مه چ ده‌ستكه‌وتێكه كه یه‌كێتی مامۆستایان شانازی پێوه ده‌كات . منداڵ و خێزان له پێوه‌ره‌كانی ( ی .م. ك) به خاڵێك داده‌نرێت مامۆستا هه‌یه كه 8 منداڵی هه‌یه و 18 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت ئه‌وا 27 خاڵی ده‌بێت به‌ڵام مامۆستایه‌كی دیكه كه خزمه‌تی له‌م مامۆستایه زیاتره و 20 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و 2 منداڵیشی هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها 23 خاڵی ده‌بێت . كه‌واته مامۆستای خاوه‌ن 18 ساڵ خزمه‌ت شانسی وه‌رگرتنی خانووی له مامۆستای خاوه‌ن 20 ساڵه‌كه زیاتره . باشه با له‌مه‌ودوا بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا سوود ببینێت له (ی م ك) با هه‌وڵ بدات منداڵی زۆر بێت . ئه‌مه‌یه پێوه‌ر له‌م وڵاته . باشه ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك خوا منداڵی پێنه‌به‌خشی ئه‌وا ده‌بێت دوای خانه‌نشین بوونی دوعا بكات به‌ڵكو له یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سوودمه‌ند ببێت .
ئه‌مه‌یه وڵاتی قه‌زاو قه‌ده‌ر . خۆزگه یه‌كێك ده‌بووم له‌وانه‌ی خانووی تهجاوزیان دروست كرد و ئه‌مڕۆ حكومه‌ت تاپۆی ده‌كرد . خۆزگه كرێچی ده‌بووم له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل و عاره‌بان تا حكومه‌ت پارچه زه‌وییه‌كی پێ ده‌به‌خشیم . من وه‌كو مامۆستایه‌كی خاوه‌ن 20 ساڵ خزمه‌ت ، حه‌سوودی به حاڵی كه‌س نابه‌م به‌ڵام ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ی حكومه‌ت و ئه‌و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی (ی م ك) ته‌نها ده‌خه‌مه به‌ر دیدی ئێوه‌ی به‌ڕێز. كوا قه‌دری مامۆستا ؟؟ به قسه هیچتان تێ نه‌هێشتۆته‌وه و مامۆستا زۆر به‌رزبۆته‌وه و به‌كرداریش ئه‌وا له دواوه‌ی هه‌موو تاكێك دێت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا .
من وه‌كو مامۆستایه‌ك شانازی به پیشه‌كه‌ی خۆم ده‌كه‌م كه رۆژانه به ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها قوتابی خۆم ده‌بینم كه یه‌كێكیان دكتۆر و ئه‌وی تریان پزیشك و یه‌كێكی دیكه ئه‌فسه‌رو ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌ندازیاره ، سه‌ردانی هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌تیش ده‌كه‌م به ده‌یه‌ها قوتابی خۆم ده‌بینم ، كه ئه‌وه هه‌موو شتێكه لای من ، به‌ڵام با حكومه‌ت و ی م ك و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه بزانن كه پێویسته ئه‌وان زیاتر له مامۆستایان نزیك بن به‌ڵام به‌داخه‌وه ، ئه‌وه‌ی مامۆستا هه‌ستی پێده‌كات ، ئه‌وان زۆر له مامۆستا دوورن .
نووسینی / سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
28/12/2012