وه‌زاره‌تی رۆشبیریش چووه ریزبه‌ندی ( گینیس ) ه‌وه
له هه‌نگاوێكی چاوه‌رواننه‌كراوی ته‌نز ئامێزدا كه هه‌مووانی تووشی شۆك كرد ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به قهڵمبازێكی مێژووی خۆی خسته ریزبه‌ندی جیهانی گینیسهوه ، ئه‌ویش پاش ئه‌و راگه‌یاندنی ناوی ( 690 ) داهێنه‌ر له هه‌رێمێكی چوار ملیۆنی دا رابكدگهیهنێت و بیدا به‌گوێی عاله‌مدا .ئیتر ووڵاتانی زلهێز و پر ته‌كنۆلۆژیاو لیزه‌ر و بۆمبی ئه‌تۆمی و رۆكێت و كۆپی دولی وه‌ك یابان و ئهمریكاو رووسیا و چین هه‌ر بكێشن به شه‌پڵی وورگی خۆیاندا و رژیمان پێ ببه‌ن . دڵنیاین كه سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میش ته‌واو ببێت ناتوانن ئه‌و رێژه‌یه تۆماربكه‌ن كه ئێمه‌ی كورد وه‌ك هه‌شت سهرسوورهێنهرهكهی دنیا به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیمان ناساند . دنیایه‌كی سه‌یره ..وه‌زاره‌تێك وه‌زیره‌كه‌ی لینینیزمێكی عه‌یار بیست و هه‌شت بێت و له نێو چینی پرۆلیتاریا و دێره‌كانی سه‌رمایه‌داری ماركس و ئه‌ده‌بیاتی گۆركی و چیخۆف و ترۆتسكی و تۆڵستۆیه‌وه سه‌ری جوقا بێت و ئه‌م كڵاوه‌ی بنێته‌سه‌ر و رێگه به‌خۆی بدات ئاوا سته‌مێك له‌و ووشه‌یه بكرێت كه بچێته خانه‌ی تاوانه‌وه .ئه‌ز له‌گه‌ڵ ئاسمانێك حورمه‌ت و خۆشه‌ویستیم و بۆ به شێكی ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و هونه‌رمه‌ند و شانۆكار و ناوهاتووانهی لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه ، كه به شایسته‌ی له‌وه زیاتر و زیاتریشیان ده‌زانم كه ته‌مه‌نێكیان بۆ میلله‌ته‌كه‌یان به‌خشی به‌كاری جوان و ماندووبوون و ده‌رده سه‌ری و نه‌بوونی و دووركه‌وتنه‌وه‌و راوه‌دوونان و زیندان و ئه‌شكه‌نجه و سێداره‌و مه‌رگیش ، به‌ڵام داهێنه‌ر نه‌بوون ، نووسین پرۆسه‌یه‌كه و وه‌ك خولیا‌و پیشه ئه‌وه كاری خۆیه‌تی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی و له‌سه‌ر وه‌ستان و هه‌ڵوێسته‌یه كه‌سانی وات به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه تا ( سید الرئیس ) مابوو قه‌ڵه‌م و شانۆ و به‌هره‌كانیان بۆ ئافه‌رین خستبووه خزمه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ، با قه‌ڵه‌مه‌كانی ئاگرخۆشكهری شه‌ری براكوژیش له‌ولاوه بووه‌ستێت كه بێبه‌ش نه‌بوونه له‌م قووتی گه‌له به‌شمه‌ینه‌ت و رزق خوراوه ، مه‌خابن بۆ حكومه‌ت .. سه‌د حه‌یف بۆ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات ، كه‌ده‌بوو له دادگایه‌كی عادیلانه‌دا ئه‌و قه‌ڵه‌مانه دادگایی بكرانایه‌و خۆێنی به‌ناحه‌ق رژاوی كوردیان خرابایایهته ئه‌ستۆ نه‌ك بكرێنه داهێنه‌ر !!!!!!.
ره‌نگه له‌سه‌ر میكانیزم و پێكهاته‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه بۆ دیاری كردنی داهێنه‌ران پێكهێنراون قسه‌یه‌كی ترم هه‌بێت ، كه بێگومان ئه‌وانه‌ی داهێنه‌ر ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن هه‌ڵبه‌ت مامۆستای داهێنانن بۆیه ئه‌و مه‌هامه قورسه‌یان پێسپێردراوه ،
هه‌ر له‌و لیسته داهێنه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی عاجباتیا قه‌ڵه‌می دارهدارهو تازهههڵترۆقیووت به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر لۆدی حیزب و خزم خزمێنه و ناوچه‌گه‌رێتی و بای ره‌گه‌ز و ڤیتامینه حه‌یاته‌كه نه‌بووایه عومری نووحیشیان كردبا ئه‌و نازنازوهیان پێنهدهبهخشرا .ئه‌و لیستی دیزه به‌ده‌رخۆنه ژێربه ژێره و چه‌ندین كردوهی نابه‌رپرسانه‌ی قێزه‌ونی كه‌ڵه‌كه‌بووی دیكه‌ن حكومه‌تیان ناشیرین كردووه و وای كردووه خه‌ڵك به‌حكومه‌تی خۆی نه‌زانێ و چینێك به ئاره‌زووی خۆی گه‌ز و مه‌قه‌سی لێههلًبگرێت و میلله‌تیش ههرگوپ پركاو بڵێت ئه‌م نانه به‌و رۆنه .تۆ بڵێی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م ده‌نگ و زایه‌ڵه‌ی ناره‌زایی و هه‌ركێ بۆخۆیهی پێنهگهیشتێ و ئاگادار نه‌بێت ؟.به تێپه‌ربوونی ئه‌م ئابرووچوونه و ههڵنهوشاننهوه و چاو پێنهخشاندنهوهو رانه‌گرتنی قه‌یرانی متمانه‌كان تۆختر ده‌بنه‌وه و ئیتر گلیهیش له‌كه‌س مه‌كه‌ن ، پشت ئهستووربن به‌و داهێنه‌رانه‌ی كه زۆران له‌گه‌ڵ رۆژگاره‌كاندا ده‌گرن و ناهێڵن پشتی ئه‌م حكومه‌ته بدا له ئه‌رز .