ده‌عه‌جانبوون وه‌ک دۆخێک له ئازادیی
“بۆ من رێگه‌ی به‌ره‌و هاومرۆڤایه‌تی زۆر دووره.”
کافکا: نامه‌یه‌ک بۆ باوک
به‌رایی
دیاره تشتێکی نوێ نییه، بڵێین فرانز کافکا یه‌کێکه له‌و نووسه‌ره له کات به‌ده‌رانه‌ی که کۆی داهێنانه‌کانی بۆ خوێنه‌رانی جیهان به‌هایه‌کی فره‌یان هه‌یه. شێواز و گه‌ردوونی نووسینه ئه‌ده‌بییه‌کانی کافکا هه‌ر ته‌نیا له ئاستی هونه‌ری جوانناسییدا باڵا نین، به‌ڵکو سه‌رچاوه‌یه‌کی قووڵ و بایه‌خداریشن بۆ تێگه‌یشتن له‌و مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه نوێباوه‌ی که ئه‌مڕۆ له دۆخی ته‌کنۆلۆجیی و بازاڕی کاڵادا، ده‌عه‌جانکراوه. کافکا له رێگه‌ی به‌رهه‌مه‌کانییه‌وه ئاسۆیه‌کمان بۆ ئاواڵاده‌کاته‌وه که بتوانین له دۆخی ئه‌و مرۆڤه نوێباوه به خۆنامۆبووه تێبگه‌ین، که ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامی ئه‌و گۆڕانکارییه بنه‌مایه ته‌کنۆلۆجیی و مۆدێرنه بوون که له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا له هه‌موو ئاستێک‌دا هاتنه ئاراوه. ئاکامی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ش ژیانی کرد به به‌رخۆر و کاڵا؛ یان به واته مارکسیی، مرۆڤی خسته ده‌ست “پرۆسه”ی سازدانێکی ناوه‌کیی و ده‌روونیی. ئه‌مه‌ش وای له مرۆڤ کرد که به‌رانبه‌ر ژیانه‌که‌ی هه‌ست به نامۆیی بکا و دواجاریش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه له‌و نامۆییه ئازاد بێت، وه‌ک پاڵه‌وانه‌کانی کافکا، خۆی بکا به قالۆچه یان مه‌یموون تاکوو بازاڕيی کار بیکڕێت یانیش هه‌میشه له “دادگه” یه‌کی نادیار و ئاڵۆزدا، له دڕدۆنگیی و سازدانی خۆیدا بژیت.
له ئاکامی ئه‌وه‌دا مرۆڤ چیتر به‌های مرۆڤانه‌ی نه‌مایه‌وه، یان وه‌ک میشال فۆکۆ گوتی: “مرۆڤ مرد”،(#). ئه‌و مرۆڤه به کاڵاکراوه به ده‌م ئه‌و ده‌عه‌جان بوونه‌ه‌وه به ده‌ست ئه‌و ته‌کنۆلۆجییه باڵاده‌سته‌دا، له بنه‌چه‌که مرۆڤیه‌تییه‌که‌ی خۆیه‌وه دابڕا، بۆیه ئیدی مرۆڤ چیتر پێویستی به خودی ژیان نه‌مایه‌وه.
له ئاکامی ئه‌و وێناکردنه‌وه‌ی کافکا له‌و بوونه ده‌عه‌جانکراوه‌ی مرۆڤدا، کافکایی و کافکاگه‌رایی له بواری هزرکردن، شێوازی نووسینی رۆمان و ره‌خنه‌سازییدا، بوون به چه‌مکگه‌لی واتادار و به هه‌ڕمێن. ده‌ربڕینگه‌لێکی وه‌ک: بێهووده‌یی، ره‌شبینیی، بگره سوریالیست و بوونگه‌رایی و … هتد به ناوی کافکا و شێوازی به‌رهه‌مه‌کانییه‌وه گرێدران. به‌مجۆره له جیهانی ئه‌ده‌بدا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی کافکا هه‌ر له بڕه‌ودایه. به گوێره‌ی “ئینسیکلۆپیدیای بۆنیه‌شی سوێدی” هه‌تا ئێستا زیاتر له ده‌یان هه‌زار کتێب و راڤه‌ی هه‌مه‌جۆر له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی کافکادا نووسراون و هه‌میشه‌ش کتێبه‌کانی چاپده‌کرێنه‌وه. به کورتی کافکا له به‌رهه‌مه‌کانیدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌گئاژۆیه باڵاده‌سته‌ی سه‌رمایه‌داریی که مرۆڤی تێدا سندمکراوه، نیشانده‌دا مه‌رامه‌کانی رووتده‌کاته‌وه. به واتایه‌کی دیکه، کافکا ئه‌و سیسته‌مه سه‌رمایه‌دارییه‌ی که به رێگه‌ی مه‌رج و ئه‌رکه سه‌خته‌کانییه‌وه خوێنی مرۆڤ هه‌ڵده‌مژێ، که مه‌به‌ش مرۆڤی له سروشتی خۆیه‌وه گۆڕیوه بۆ کاڵایه‌کی بێ‌گیان، نمایشده‌کا.
کاتێک مرۆ به‌رهه‌مه‌کانی کافکا ده‌خوێنێته‌وه تووشی جیهانێک ده‌بێ که له‌وێدا مرۆڤ ده‌رگیری دۆخێکه سه‌رگه‌ردان به به ده‌م تاوان و سزادانێکی بێده‌نگی خۆیه‌وه ده‌تلێته‌وه و هه‌رگیزیش له‌و دادگیایکردنه‌ی کۆمه‌ڵگه و سیسته‌می خێزان و سه‌رمایه‌داریی رزگاری نابێت که نه‌بینراوانه روحی هه‌لا هه‌لا ده‌کا. هاوکاتیش له جیهانه‌که‌ی کافکادا تاکه‌که‌سه‌کان دڕدۆنگانه به دوای ناسنامه‌که‌یاندا وێڵن. له‌ناو دادگایه مرۆڤکوژه‌که‌ی کافکادا، ده‌سه‌ڵاتێک که نادیارانه له ناخی کۆمه‌ڵگه‌دا په‌لده‌هاوێژێ و له‌وێدا مرۆڤ بێئومێدانه ناچارکراوه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ژیانه پۆلێنکراو، به کاڵاکراو و چاودێرکراوه‌یدا رازی بێت.
له رۆمانه‌کانی کافکادا پاڵه‌وانه‌کان له کاتێکی دیاریی نه‌کراو و هاوکاتیش له کاتێکی کۆن و تازه‌دا رۆڵی خۆیان نمایش ده‌که‌ن. به‌مجۆره کافکا له رۆمانه‌کانیدا پرسیا‌رگه‌لێکی ئاراسته کرد که هه‌تا مرۆڤ ئه‌وه چاره‌نووسی بێ کۆتای‌یان نایێ. چونکه کافکا ئه‌و مرۆڤه ده‌عه‌جانه (مه‌سخ)ه به‌رانبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه زۆرداره‌ی، که له هێمای باوک‌دا خۆی ده‌نوێنێ، بێ‌دار ده‌کاته‌وه. ئه‌و سیسته‌مه‌ی که مرۆڤی ناچار کردووه هه‌میشه خۆی به گوناهبار بزانێ و خۆی سزا بدات.
له روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ بێژین که به‌رهه‌مه‌کانی کافکا بریتین له راڤه‌گه‌لێکی ده‌روونناسیی و مرۆڤناسیییانه له دۆخی به مه‌کینه‌بوونی ژیاندا. له‌و ژیانه‌ی، که به گوته‌ی هایدێگه‌ر، ته‌کنیک بوو به سه‌رداری ژیان، مرۆڤ چیتر بیر ناکاته‌وه. کافکا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌رجه سه‌پێنراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باوک و کاردا، وه‌ک ته‌رزه گاڵته‌جاڕییه‌ک، ئه‌و واقیعه له رووخساره‌که‌ی خۆیدا وێنا ده‌کا. هه‌روه‌ک ده‌زانین که ئه‌گه‌ر به که‌سێک بڵێین “قالۆچه”، ته‌رزه وێنه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕانه یان ته‌وس لێدان ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر بۆیه کافکا “قالۆچه” ده‌کاته پاڵه‌وانی یه‌که‌می رۆمانی “ده‌عه‌جان/ مه‌سخ”.
به‌ڵێ، وێڕای ئه‌و هه‌موو نووسینانه‌ی که له‌سه‌ر کافکا نووسراون، ئه‌وه‌ی که هانیدام بیر له کافکا بکه‌مه‌وه، په‌یوه‌ندی به‌و پرسیاره سه‌رنجکێشانه‌وه هه‌یه که کافکا له رۆمانه‌کانیدا سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌و مرۆڤه نوێباوه و به کۆیله‌ی کار و کاڵاکراوه‌وه ئاراسته‌ی کردوون، ئێستاش ئه‌و پرسیارانه له جڤاکی کوردی‌دا له رۆژگاری خۆی زیاتر به ره‌واجنترن، به تایبه‌تیش ئه‌و چاره‌نووسه‌ی که کافکا له‌مه‌ڕ مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوادا وێنای کرد. ئه‌وه‌تا به هۆی شاڵاوی بازاڕی سه‌رمایه‌داری و له ژێر کاریگه‌ریی گلوبالیزم و مۆده‌ی به رۆژئاوا بووندا، وه‌ک خودی کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا، خه‌ریکه سه‌رتاپای روحی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌عه‌جان ده‌کا، بۆیه گه‌ره‌که به‌رهه‌مه‌کانی کافکا، به تایبه‌تیش رۆمانی “ده‌عه‌جان” و “دادگه”ی ئه‌و زۆر جێگه‌ی سه‌رنجی بخوێنی کوردیی بن. ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، ئه‌گه‌رچی هێشتا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئه‌و جۆره سیسته‌مه سه‌رمایه‌دارییه ره‌گئاژۆ و پان و پۆڕه نییه که له رۆژئادا هه‌یه، به‌ڵام له پێکهاته پاش خێڵه‌کییه نیوه‌چڵ و ده‌عه‌جانه‌که‌یدا، هه‌مان سیسته‌م و شێوازی سه‌رمایه‌داریی به‌کار ده‌هێنێ. چونکه مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ژیانی مرۆڤ له کوردستاندا، له پاره و کاڵادا کۆرتکراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش مرۆڤی کورد له “هه‌رێمی کوردستان”دا بۆته کۆیله‌ی مه‌سره‌ف و به‌هایه کاڵاییه‌کان. له کوردستاندا مرۆڤ له ئاستێکی ئاڵۆزدا، که نه به‌رهه‌می جیهانێکی نوێباوه و نه وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌ره‌به‌گی و سروشتیش ده‌ژی، له‌دۆخێکی داڕما و سیخناخکراو به کاڵا، ژیان به‌سه‌ر ده‌با، له‌وێدا ئه‌گه‌ر تاکه‌که‌سه‌کان نه‌بوونه به‌و مرۆڤه مشخۆر و پاره‌داره، کۆمه‌ڵگه و خیزان به سزای ده‌روونی ده‌عه‌جانی ده‌که‌ن. له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا تاکه‌که‌سه‌کان له دوو دیوه‌وه ده‌ناڵێنن: له لایه‌ک له‌لایه‌ن مۆده و شته رووکه‌شه‌کانی بازاڕی سه‌رمایه‌داریی، له لایه‌کی دیشه‌وه، به مه‌رجه‌کانی نه‌ریتی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌فتار خێڵه‌کییه‌وه ده‌تلێنه‌وه. بۆیه، به رای من، ئه‌و ده‌عه‌جانبوونه‌ی که ئه‌مڕۆ ژیانی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی به گشتی و مرۆڤی کوردی به تایبه‌تیش به ده‌ست مه‌رجه سه‌پێنه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه دووچاری بووه، ته‌نیا له رووی شێوه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌عه‌جانبوونه‌ی که کافکا باسی ده‌کا جودایه.
لێره‌دا ده‌رکرێ پرسیارێکی پێویست بکه‌ین: له‌و ده‌مه‌ی که رۆمان له کوردستاندا بۆته مۆده، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له‌و دۆخه “ده‌عه‌جان”ه‌دا ده‌ژی، که تێیدا مرۆڤ کراوه به کاڵا و به‌های ژیانیش له ده‌وڵه‌مه‌ندیی و مه‌سره‌ف و رووکه‌شییدا کورتکراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش بێبوونی به‌های نوێ، مرۆڤ له بێبه‌هاییدا ده‌تلێته‌وه، بۆچی ئه‌و حه‌شامه‌ته له رۆماننووسه‌ی کورد، رۆمانێکی له‌سه‌ر قه‌یرانی مرۆڤه وێڵ و دڕدۆنگه‌ی کورد و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی نه‌نووسیوه؟ لێره‌دا ئه‌رکی ئه‌م بابه‌ته راڤه‌کردنی ئه‌و پرسیاره نییه، بۆیه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ بخوێنی کوردیی جێده‌هێلم، ئه‌گه‌ریش مگێز و کات هه‌بوو، له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا له‌سه‌ری ده‌دوێم.
به‌هه‌مه حاڵ، لێره‌دا نیازمان نییه ئه‌و نووسینه ته‌رخان بکه‌ین بۆ کێشه‌کانی پێکهاتی کوردی و گرفته‌کانی، به‌ڵام خوێنه‌ر به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه، ده‌توانێ بۆخۆی جیاوازیی و لێکچوونه‌کانی دۆخی ئه‌و ژیانه نوێیه‌ی کوردستان و ئه‌و جیهانه‌ی که کافکا باسی ده‌کا، ته‌ته‌ڵه و به‌راورد بکا. خوێنه‌ر به ده‌م ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه ده‌توانێ ئه‌و ناخه داڕماو و ده‌عه‌جانکراوه‌ی خه‌ڵک بناسێته‌وه که چۆن به دوای به‌ها ماددییه‌کانه‌وه هه‌لا هه‌لا بووه.
که‌واته ئه‌وه‌ی که ئه‌و کتێبه‌ی کافکا به‌هادار ده‌کا، خودی ده‌عه‌جان بوونه، که ئه‌مه‌ش زه‌مینه بۆ ئه‌وه خۆشده‌کا تاکوو له‌و ئاسته‌نگه بوونگه‌رایه‌ی مرۆڤ تێبگه‌ین.
هه‌ر بۆیه له‌م راڤه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م پرسیارگه‌لیکی وه‌ک: گه‌لۆ ئه‌و نهێنییه هونه‌رییانه چیین که وایانکردووه به‌رهه‌مه‌کانی کافکا ببنه روانگه و ئاوێنه‌یه‌کی رۆشن بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌مه گه‌ورانه‌ی که ئه‌و مرۆڤه نوێباوه به ده‌ستییه‌وه ده‌تلێته‌وه؟ بۆچی رۆمانی “ده‌عه‌جان” هێنده کاریگه‌ریی به‌سه‌ر خه‌ڵک و نووسه‌رانه‌وه هه‌یه؟ ئاخۆ کافکا له چ روانگه‌یه‌که‌وه مرۆڤ وێنا ده‌کا؟
له سه‌رشاری ئه‌و پرسیارانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م له روانگه‌یه‌کی ئاوه‌ڵا یان مه‌یله و ده‌روونناسییه‌وه کێشه‌ی ده‌عه‌جان بوون (مه‌سخ) راڤه بکه‌م، هاوکاتیش به ده‌م ئه‌و راڤه‌کارییه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م ته‌واوی رامانه‌کانی خۆم بچنمه‌وه. وێرای ئه‌مه‌ش ده‌خوازم وێنه‌یه‌کی گشتی به چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی ئه‌و رۆمانه له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ره‌که‌یدا، له پێشه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ باوکی نمایش بکه‌م، که رۆڵی سه‌ره‌کی له ته‌واوی رۆمانه‌که ده‌بینێ. هاوکاتیش ته‌نکه رۆشناییه‌کی خێرا بخه‌مه سه‌ر چه‌مکی په‌شۆکاوی یان شله‌ژاوی، که هۆکردێکه بۆ گرفتی بڕوا به خۆ نه‌بوون و خۆکووشتن .
نمایشێک له رۆمانی ده‌عه‌جان
“گوێت لێ‌بوو چ تشتێکی قێزه‌ون له‌سه‌رووی ماڵه‌که‌ماندا قسه‌ی ده‌کرد؟”
(کافکا دوای ئه‌وه‌ی که رۆمانه‌که‌ی “ده‌عه‌جان” له چاپ ده‌رچوو، ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی یه‌کێک له جیرانه‌کانی کرد.)
گریگۆر سه‌مسای پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی رۆمانه‌که له به‌یانییه‌کدا بێ‌دار ده‌بێته‌وه و ده‌بینێ بۆته قالۆچه‌یه‌ک. سه‌مسا به‌وه گێژ ده‌بێ و هه‌وڵده‌دا خۆی له جه‌سته ئاسییه‌که‌یدا ببینێته‌وه. به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نابێ، بۆیه هیچ رێگه‌یه‌کی دی نییه بێجگه له‌وه‌ی که به‌و ژیانه تازه‌یه‌ی رازی بێ. ئه‌و تازه بۆته جانه‌وه‌رێک لێ روحی مرۆڤێکه و ده‌توانێ هه‌ست به‌و دۆخه‌ی خۆی بکا. سه‌مسا له کارگه‌یه‌کدا ئیشده‌کا که باوکی دوای ئیفلاس بوون، تووشی قه‌رزاری ئه‌و کارگه‌یه بووه . کاتێک گریگۆر سه‌مسا دوای پێنج ساڵ له ئیشکردندا، بۆ یه‌که‌م جار ناچێته سه‌ر کاره‌که‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌که دێته ماڵه‌وه‌یان تاکوو بزانێ که کێشه‌ی سه‌مسا چییه. سه‌مسا دوای هه‌وڵگه‌لێکی سه‌خت، که دواجار دوای ئه‌و هه‌وڵانه ده‌می به سه‌ختی بریندا ده‌بێ، ئه‌وجا ده‌توانێ ده‌رگه‌ی ژووره‌که‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی بکاته‌وه. لێ کاتێ ئه‌و خۆی به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌خا، به ده‌نگێکی مه‌یله و مرۆڤانه‌وه، هه‌وڵده‌دا هۆکاری دره‌نگی ده‌رگه کردنه‌وه‌که‌ی روون بکاته‌وه و هاوکاتیش هه‌وڵده‌دا ئه‌و دۆخه سه‌مه‌ره‌یه‌ی خۆی دابپۆشێت. باوکی وه‌ک یه‌که‌م که‌س به ره‌قی ده‌یه‌وێ کوڕه‌که‌ی له ژوورێ بپه‌ستێته‌وه، دواجار گریگۆر به ته‌نیا له ژووره‌که‌یدا ده‌مێنێته‌وه. ئیتر ته‌نیا خوشکه‌که‌ی (گرێته)، رۆژانه دوو جار هه‌ندێک خواردنی پێده‌دا. هه‌رچه‌نده گرێته‌ی خوشکی هه‌وڵده‌دا بێز و رقی خۆی له‌و جانه‌وه‌ره پیسه‌ی که ئێستا بۆته برای بشارێته‌وه، که‌چی سه‌رکه‌وتوو نابێ. بۆیه گریگۆر سه‌مسا، به‌ر له‌وه‌ی خۆشکه‌که‌ی بێته ژووره‌وه، به هه‌موو توانایه‌کییه‌وه هه‌وڵده‌دا خۆی له ژێر په‌رده‌ی سه‌ر ته‌ختی نووستنه‌که‌یدا بشارێته‌وه. سه‌مسا وای لێدێ هێدی هێدی توانا روحه‌ییه‌که‌ی له ده‌ست ده‌دا، هاوکاتیش دڵخۆشه به‌وه‌ی که هه‌ستده‌کا باڵاده‌سته به‌سه‌ر جه‌سته تازه‌که‌یه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌و زۆرینه‌ی کاته‌کانی رۆژانه‌ی به هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ر دیوار و بنمیچی ژووره‌که‌یه‌وه به‌سه‌ر ده‌با.
خانه‌واده‌ی گریگۆر سه‌مسا پێکه‌وه باری ئابوورییان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. به‌ڵام بێده‌نگییه‌کی شاراوه و کپ ماڵه‌که‌یانی داپۆشیووه، به جۆرێک ئیتر که‌سییان دڵخۆش نین، به تایبه‌تیش گریگۆر سه‌مسا، که بێحه‌زی خۆی هه‌وڵده‌دا ژیانه بێ به‌هایه‌که‌ی قه‌بووڵ بکا. کاتێک گریگۆر بۆ یه‌که‌مجار ده‌وێرێ بچێته ده‌ره‌وه، که‌چی له داخان دایکی له هۆش خۆی ده‌چێ. باوکیشی که دێته‌وه ماڵه‌وه به‌وه ده‌زانێ ئیدی هێنده تووڕه ده‌بێ و سێوێک ده‌گرێته کۆڕه‌که‌ی. له ئاکامدا سێوه‌که پشتی گریگۆر سه‌مسای بریندار ده‌کا، به هۆی گه‌نیوی سێوه‌که برینه‌که‌ی پشتی سه‌مسا ده‌ئاوسێ. که‌چی که‌سییان نا‌وێرن ده‌ست بۆ ئه‌و قالۆچه کرێت و قێزه‌ونه ببه‌ن. دواجار گریگۆر سه‌مسا له‌وه تێده‌گا، که ده‌بێ خۆی بکاته قوربانی تاکوو باوک و دایک و خوشکه‌که‌ی بتوانن ژیانێکی ئاساییان هه‌بێ.
بار و دۆخی کافکا له کاتی نووسینی “ده‌عه‌جان” دا
کافکا له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1912دا نوڤێلی، رۆمانی “ده‌عه‌جان”ی نووسی. ئه‌و له‌و قۆناغه‌دا له قه‌یرانێکی روحی گه‌وره‌دا ده‌ژیا. هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا دوو جار هه‌وڵیدا خۆی له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌یه‌وه فڕێبدا و خۆی بکوژێ. ئه‌وه‌تا کافکا له 8ی ئاداری 1912 له یه‌کێک له یادداشته‌کانیدا ده‌نووسێ: “پێرێ له کارگه‌وه ئاگادار کراومه‌ته‌وه که ده‌ر بکرێم. پاشان بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که‌مدا دانیشتم و بیرم کرده‌وه که له په‌نجه‌ره‌وه خۆم فرێ بده‌م.” هه‌روه‌ک ده‌زانین که کافکا له کارگه‌یه‌کدا ئیشی ده‌کرد،هاوکاتیش له قسه‌کانیشڕا دیاره که ئه‌و له پیشه‌که‌ی بێزاره. کاره‌که‌ی هیچ کاتێکی بۆ نووسین نه‌هێشتبۆوه، لێ کێشه ئه‌وه‌بوو که ئه‌و چۆن بژێوی خۆی خانه‌واده‌که‌ی مه‌یسه‌ر بکا؟
لێره‌وه ده‌بینین که ئه‌و بار و دۆخه ناخۆشه‌ی که خانه‌واده‌که‌ی ده‌رگیریی بووبوون کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئه‌ودا دانابوو. ئاکامی ئه‌و کێشانه وایلێکردبوو که زۆر جار گاڵته به خودی نووسینیش بکا. له یه‌کێک له یادداشتنامه‌کانی له ساڵی 1912 دا ئه‌وها باس له خانه‌واده‌که‌ی ده‌کا: ” یه‌ک به یه‌ک، رقم له هه‌موو خانه‌واده‌که‌م ده‌بێته‌وه. ” هه‌روا به ده‌م ئازارێکی کوشنده‌وه له قسه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ: “من بۆ نووسینه‌کانم ده‌ژیم”.
هاوکاتیش کافکا هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا نامه‌ی بۆ ده‌زگیرانه نوێیه‌که‌ی فێلیسیا باور ده‌نارد. ئه‌وه‌تا له 17ی دێسێمبه‌ری 1912دا له نامه‌یه‌کدا به‌مجۆره بۆ ده‌زگیرانه‌که‌ی ده‌نووسێ: “وێڕای ئه‌مه‌ش که پاشان نامه‌یه‌کی دیکه‌ت بۆ ده‌نووسم به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هه‌موو تشته‌کان جێ به‌جێ بکه‌م ده‌بێ تاوێکی باش به‌و لاو به‌م لادا رابکه‌م و هاوکاتیش نیازم وایه چیڕۆکێک بنووسم که بیرۆکه‌ی ئه‌و چیرۆکه‌م له‌و کاته‌دا بۆ هات که له‌سه‌ر پێخه‌وه‌که‌مدا به ده‌ست ئازاره‌وه ده‌تلامه‌وه”. ئه‌ڵبه‌ته تلانه‌وه‌ی کافکا له‌سه‌ر پێخه‌وه‌که‌ی له‌و چیڕۆکه‌دا، واتا له “ده‌عه‌جان”دا ئاماده‌یی هه‌یه که له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێده‌کا، ئه‌گه‌ر هۆی ئه‌و ئازاره‌ش نه‌بووایه ئه‌و چیڕۆکه هێنده کاتی نه‌ده‌برد. چونکه وه‌ک له نامه‌که‌ی کافکادا دیاره، که ئه‌و له ماوه‌ی رۆژێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌نیاییدا، دوو جار له نووسینی ئه‌و چیڕۆکه‌که‌ی ده‌پچڕا. که‌چی ناچار بووه زۆر له‌وه زیاتر له نووسین دوور بکه‌وێته‌وه.
ئێمه له رێگه‌ی ئه‌و نامانه‌وه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌توانین له‌وه تێبگه‌ین که “ده‌عه‌جان” خه‌ونێکه یان وێناندنێکه به‌ڵام هاوکاتیش وێنه‌یه‌کی راستیی خودی کافکا، بار و دۆخی خانه‌واده‌که‌ی، په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی و پیشه‌که‌یی و خۆیشمان بۆ باس ده‌کا. له ئاکامی ئه‌و هۆکردانه و رارایی ناوه‌کیی خودی کافکاشدا پرۆسه‌ی نووسینی رۆمانه‌که‌ی دوا ده‌که‌وێ. وێڕای ئه‌مه‌ش کافکا خۆی له “نامه‌یه‌ک بۆ باوکم”دا، که هه‌رچه‌نده تا له ژیان بوو نه‌یوێرا ئه‌و نامه‌یه‌ش بداته باوکی، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه که له رۆمانی “ده‌عه‌جان”دا ئاراسته‌یان ده‌کا. کافکا له کۆتایی “نامه‌یه‌ک بۆ باوک”دا له‌سه‌ر ئه‌وه گله‌یی له باوکی ده‌کا که هۆکاری لاوازیی بڕوا به خۆی بوونه‌که‌ی خه‌تای ئه‌وه. له‌و نامه‌یه‌دا کافکا ئه‌وها باسی باوکی ده‌کا: “تۆ فه‌شه‌لی منت به خێزانه‌وه دروستکرد و له‌گه‌ڵ دۆڕانه‌کانی تریشدا به‌راوردیان ده‌که‌ی”. که‌واته ده‌کرێ په‌شۆکاوی گریگۆر سه‌مسا له‌گه‌ڵ خودی په‌شۆکاوییه‌کانی کافکادا به‌راورد بکه‌ین، هاوکاتیش له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و تاکه‌که‌سانه‌ی، که به‌رده‌وام به ده‌ست ئه‌و سیسته‌مه‌وه ده‌ناڵێنن، که له خودی خۆیدا زیندانێکی قه‌به‌یه. هه‌ر بۆیه کافکاش، هه‌روه‌ک گریگۆر، له‌وه ده‌ترسێ که فه‌شه‌ل بهێنێ و نه‌توانێ داوایه‌کانی باوکی راپه‌ڕێنێ.
مه‌رجه‌کانی به‌رپرسیاریی و په‌یوه‌ندییه‌کانی خێزان
پێشتر هه‌وڵمدا له نمایشێکی چڕدا، به پشت به‌ستن به نامه و یادداشته‌کانی کافکاوه ئه‌وه روون بکه‌مه‌وه که گریگۆر سه‌مسا هێمایه‌که بۆ دۆخ و چاره‌نووسی مرۆڤ، هه‌روا خودی کافکاش که پیشه‌که‌ی خۆی به دڵ نییه که به‌سه‌ریدا سه‌پێننراوه. لێ ئه‌و به‌رپرسیاره سه‌پێنراوه‌ی که مرۆڤ ناتوانێ رایپه‌ڕێنێ. ئاکامی ئه‌و ناچار کردنه‌ش ده‌بێته په‌شۆکاوییه‌کی ده‌روونی، واتا مرۆڤ ده‌بێته قوربانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نادیاره سزاده‌ره‌ی که بڕیارده‌ره به‌سه‌ر ژیان و بوونمانه‌وه. ئه‌مه‌ش تووشی هاڤڕکێیه‌کی ناوه‌کی بێکۆتاییمان ده‌کا و وامالێده‌کا هه‌میشه هه‌ست به تاوان و نوشستی بکه‌ین. کافکا خۆی کارمه‌ندێک بوو. کاتێک گریگۆر سه‌مسا ده‌بێته قالۆچه له ناخه‌وه هه‌ست به ململانێیه‌کی سه‌خت ده‌کا و که‌چی وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌دا بچێته سه‌ر ئیشه‌که‌ی. له‌بۆیه ده‌ڵێ: “خوایه پیشه‌یه‌کی چه‌ند سه‌ختم هه‌ڵبژارد”.
لێره‌وه ده‌بینین که مرۆڤ له دۆخه‌که‌یدا به‌رده‌وام هه‌ست به بێده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کا. به تایبه‌تیش له‌م رۆژگاره‌ی که حیزب و ده‌سه‌ڵات، بۆ بژێوی و به‌رده‌وامی ژیان، وه‌ک گریگۆر سه‌مسا، مرۆڤ ناچاری ده‌عه‌جان بوون بکا، هه‌رچه‌نده ئه‌و کار و ژیانه‌شی به دڵ نییه. گریگۆر هه‌ر ته‌نێ تووشی ده‌ردی ده‌روونی نابێ، به‌ڵکو “ده‌عه‌جان”یش ده‌بێ. لێره‌وه ده‌بینین که گریگۆر سه‌مسا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بوونه‌که‌ی بکا، هیچ هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌ی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نیا بوون به “قالۆچه” نه‌بێ، ئه‌مه‌ش تاکوو ئازاد بێ له‌و ژیانه‌ی که سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا. هه‌ر بۆیه ره‌نگه له‌و ژیانه ناچار کراوه‌ماندا ده‌عه‌جان بوون بۆ تشتێکی دی یان بوون به بوونه‌رێکی دی، ته‌رزه رێگه‌یه‌ک بیت بۆ ئازادکردنی بوون و ژیانه‌که‌مان، هه‌روا تاکوو بتوانین له شێوه‌یه‌کی دیکه‌دا خۆمان بنوێنین. هاوکاتیش ره‌نگه تاکوو ئه‌و واقیعه بکه‌ینه تشتێکی دیکه یان تاکوو ئازاد بین له‌و هه‌موو گوناح ده‌رده‌سه‌رییه‌ی که هه‌ست و ده‌روونمانیان ته‌نیووه‌ته‌وه. به‌مجۆره ده‌بینین کافکا له‌و رۆمانه‌دا دۆخێکی تراژیدی وێنا ده‌کا که مرۆڤ تێیدا زیندانێکی ئازاده و هه‌موو رۆژ به تاوانێکی ده‌روونی دژوار‌دا سزاده‌درێت.
لێره‌دا ناکرێ ئه‌وه به یادی خوێنه‌ر نه‌هێنینه‌وه، که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا که بێباهایی کراوه به به‌ها؛ به‌های پووچی بووه به پێوانه، ده‌عه‌جانبوون ناخی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ته‌نیووه‌ته‌وه. مرۆڤی کورد ده‌رگیری دۆخێکه که کتومت به دۆخی گریگۆر سه‌مسا ده‌چێ. له‌وێدا مرۆڤ ناچاره ئه‌و پرۆسه‌ی مێگه‌لاندنه؛ ئه‌و به مادده‌کردن، به واسیته‌کردن، به حیزبیکردن و به کاڵاکردنه قه‌بووڵ بکا و ببێته بوونه‌وه‌رێکی ده‌عجانبوو تاکوو مه‌رجه سه‌پێنراوه‌کان پڕ بکاته‌وه، کارێک په‌یدا بکا و له ده‌ست لۆمه‌ی ماڵ و خێزان و کۆمه‌ڵگه‌دا رزگار بێت.
هه‌رچۆنێک بێت، له به‌شی دووه‌می رۆمانی “ده‌عه‌جان”دا گریگۆر سه‌مسا به جۆرێک هه‌ست به جه‌سته‌ی خۆی ده‌کا که ته‌واو جوودایه له‌و جه‌سته‌یه‌ی جارانی، مرۆڤییه‌که‌یدا. بۆیه کاتێک ئه‌و رۆژانه به‌سه‌ر دیواره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گه‌ڕێ هه‌ست به جۆره به‌خته‌وه‌رییه‌ک ده‌کا. چونکه ئه‌و ئێستا هه‌ست به ئازادی ده‌کا، له‌و ئازادییه‌شدا هه‌ست ده‌کا باڵاده‌سته به‌سه‌ر ژووره‌که‌ی خۆیه‌وه، ئه‌و ژووره‌ش وێنه‌یه‌که له‌و جیهانه داسه‌پاوه‌ی که ئه‌و خۆی تێیدا ده‌بینێته‌وه.
ره‌نگه ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی بیر له ره‌سه‌نییه‌تی بوونمان نه‌که‌ینه‌وه، خۆمان گێل بکه‌ین له‌و وێناندنه خه‌مهێنه‌ره‌ی که کافکا له‌و به‌رهه‌مه و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی پێشکه‌شی ده‌کا. چونکه کافکا ئه‌و ده‌مامکه له بچمی جیهانی مرۆڤدا داده‌که‌نێ که له رووی ده‌ره‌کییه‌وه به جۆرێک خۆی نیشانده‌دا که زۆر رێک و پێکه. لێ له پشت ئه‌و رێک و پێکییه‌دا خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نادیاره‌ی، که مرۆڤی ئه‌مڕۆکه‌ی ئیفلیجکردووه، ئاماده‌یه. که‌چی مرۆڤ هه‌میشه خۆی له‌وه ده‌دزێته‌وه که له خۆی بپرسێ: ئاخۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نادیاره له کوێیه که به خۆی ره‌وا ده‌بینێ به که‌یفی خۆی جڵه‌ومان بکا؟ ئه‌وه چییه که هانمانده‌دا به هه‌ڵپه هه‌ڵپ به دوای ده‌سه‌ڵاتدا رابکه‌ین، هاوکاتیش کاتێک نه‌مانتوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، هه‌ست به بێهووده‌یی و نووشستی خۆمان بکه‌ین؟
ئه‌وه مه‌رجه سه‌پێنراوه‌کانی خێزان، کۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاته که وامانلێده‌کا رقمان له پیشه و خودی ژیانه‌که‌شمان ببێته‌وه. ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هیچی ترمان له ده‌ستدا نایێ بێجگه له‌وه‌ی که هه‌ست به تاوانباری خۆمان بکه‌ین و دواجاریش، وه‌ک گریگۆر سه‌مسا، به ده‌ست ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی که له ژیانماندا چێشتوومانه ده‌عه‌جان بین و له ناخماندا بگۆڕێین بۆ بوونه‌وه‌رێکی بێزه‌وه‌ر. بێ ئاگا بوونی مرۆڤ له‌و دۆخه‌ی خۆیدا، له بنه‌ڕه‌تدا واتا ده‌سه‌ڵات ئاگایی مرۆڤی سڕیوه‌ته‌وه یانیش ده‌سه‌ڵات خۆی، ئاگایی له ناو خۆیدا سڕیوه‌ته‌وه.
له رۆمانی “ده‌عه‌جان” و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی کافکادا، ده‌سه‌ڵات به رووتیی قووتی له به‌رانبه‌رماندا راوه‌ستاوه. گریگۆر سه‌مسا به خواستی خۆی ده‌عه‌جان نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وه خواستی ده‌سه‌ڵاته، که له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه، باوک و پیشه‌که‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و کرد که له کاتێکی سنوورداردا، ده‌عه‌جانی بکا. ده‌سه‌ڵات له ویست و خواستی خۆی بترازێ هیچی دیکه قه‌بووڵ ناکا. کافکا ئێمه، وه‌ک گریگۆر سه‌مسا، رووبه‌ڕووی په‌ره‌دۆکس/ هاودژییه‌کی ناقۆڵامان ده‌کاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر یه‌ک له ئێمه له ژیانیدا زۆر جار له به‌رانبه‌ر ئه‌و ژیانه مێگه‌لێنراوه و مه‌کینه‌کراوه‌دا هه‌ستمان به په‌شۆکاویی کردووه. ده‌کرێ هۆکردی په‌شۆکاوی یان شله‌ژاوی فره بن و پێناسه‌کردنیشیان ئاسان نییه. به‌ڵام ره‌نگه پێناسه کردنی خه‌سڵه‌ته‌کانی ده‌روونی ئاسانتر بن. له‌بۆیه ده‌کرێ هه‌ر یه‌ک له ئێمه هه‌ست به‌و گرفته بکا که گریگۆر سه‌مسا هه‌ستی پێ‌کرد، واتا که به‌یانییه‌ک له خه‌و هه‌ستین و توانای چوونه ئیشمان نه‌بێ. هۆکاری ئه‌مه‌ش ره‌نگه به هۆی دڵته‌نگی و خه‌مۆکییه‌وه بێت یانیش ناچارکردنمان بێت به ژن هێنان، مێردکردن یانیش په‌ره‌داریی بێت که به دڵی خۆمان نییه.
وه‌ک ده‌بینین که خێزان و فشاری کارکردن گریگۆر سه‌مسا نیگه‌ران ده‌که‌ن و دواجاریش نه‌توانێ له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی هه‌ستێته‌وه، به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه له کاتی دیارکراودا نه‌گاته سه‌ر ئیشه‌که‌ی، به‌ڵام کاتێک خانه‌واده‌که‌ی ده‌بینن که ئه‌و بۆته قالۆچه‌یه‌ک هه‌ست به بێزه‌وه‌ریی ده‌که‌ن. له‌بۆیه باوکی لێی تووڕه ده‌بێ و بێده‌نگییه‌کی فره ماڵه‌که‌یان ده‌ته‌نێته‌وه: “ئیتر که‌سیان پێناکه‌نن”.
له کۆتای به‌شی دووه‌می “ده‌عه‌جان”دا گریگۆر سه‌مسا له ژووره‌که‌یدا ده‌چێته ده‌رێ و ئه‌مه‌ش وا له دایکی ده‌کا له هۆشی خۆی بچێت. هه‌رچه‌نده چه‌ندین مانگ بوو که کوڕه‌که‌ی ببوو به قالۆچه، لێ ئه‌و پێشتر هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه دزێوه کۆڕه‌که‌ی نه‌بینیبوو. باوکی به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی زۆر تووڕه ده‌بێ و له داخان سێوێکی تێده‌گرێ. سێوه‌که به پشتی گرگۆر ده‌که‌وێ و برینداری ده‌کا. خوشکی گریگۆر دوای ده‌عه‌جان بوون بۆ یه‌که‌مجار له برایه‌که‌ی تووڕه ده‌بێ. لێره‌وه دۆخی گریگۆر سه‌مسا ئاشکراتر ده‌بێ یان پرسی “سێوی زانین” دێته گۆڕێ: که ئه‌و چیتر مایه‌ی خۆشه‌ویستی نییه و ئه‌مه‌ش هه‌ستی به قووڵی بریندار ده‌کا. ره‌نگه کافکا هێمای ئه‌و سێوه‌ی، وه‌ک هاورده‌یه‌ک، به ئه‌فسانه‌یه‌کی بیبیل چوواندبێت، که دوای ئه‌وه‌ی ئاده‌م و ئێڤا زانیاریی سێ‌و ده‌خۆن و به‌مه‌ش ئآگایی له‌سه‌ر بوونی خۆیان دروست ده‌بێ، ئیتر خوا “باوک” به‌وه سزایان ده‌دا که هه‌ردووکیان له به‌هه‌شت ده‌ربکا.
له‌بۆیه لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاکامگیرییه‌ک له‌و بابه‌ته هه‌ڵبهێنجین، له بری ئه‌وه‌ی که په‌نا بۆ بواری ده‌روونشیکاری فرۆیدییانه و لاکانیی یانیش تیۆرییه‌کانی سێکس ببه‌م، راڤه‌کردنی من له‌و بابه‌ته به‌م چه‌شنه‌یه: کاتێک مرۆڤ هه‌ستده‌کا که که‌سه نزیکه‌کانی خۆی چیتر کۆمه‌کی ناکه‌ن، به‌مجۆره بوونی مرۆڤ مانای نامێنێته‌وه، دواجاریش برینێکی قووڵ به‌ناو روحی مرۆڤه‌وه ته‌شه‌نه ده‌کا، که وه‌ک برینی پشتی گریگۆر سه‌مسا، ئیدی هیچ ده‌رمانێک چاره‌ی ئه‌و برینه ناقۆڵایه ناکا. هاوکاتیش ئه‌و برینه قووڵتر ده‌بێته‌وه که ئه‌گه‌ر مرۆڤ ماوه‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه نزیکه‌کانی خۆشییه‌وه نه‌بووبێ. کۆڤان و کۆستی گریگۆر ئازارێکی جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵکو ده‌روونییه. گریگۆر خۆی له ژووره تاریکه‌که‌یدا خۆیدا ده‌شارێته‌وه تاکوو که‌س ناڕه‌حه‌ت نه‌کا، له‌وه‌ش زیاتر، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌یبینێ، خۆی له ژێر ته‌ختی خه‌وتنه‌که‌یدا مات ده‌کا.
لێره‌وه ده‌بینین که ئه‌مڕۆ زۆرێک له تاکه‌که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیش کاتێک که ده‌زانن ناتوانن ببنه ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدار و نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌یخوازن؛ واتا که ده‌زانن ناتوانن ببن به کۆیله‌ی پاره و مه‌کینه، ناچار ده‌بن خۆیان به شێوه‌ی جودا گۆشه‌گیر بکه‌ن، یان بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه گه‌مارۆدراوه‌یاندا ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتدار و که‌سانی تربن و یانیش بێده‌نگ ئازار بچێژن و که‌سیش ئاگای له خه‌مه‌کانیان نه‌بێ. ئه‌مڕۆ ئه‌و دیارده‌یه له کوردستانی باشووردا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا به جۆرێکی تایبه‌تی خۆی له ئارادایه و له به‌شه‌کانی تری کوردستانیشدا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکاردا شێوه‌ی تریان هه‌یه. بۆیه ده‌بینین، بۆ یه‌که‌مجاره له کوردستاندا گه‌نج و خه‌ڵکی نه‌دار خۆیان ده‌کوژن یان که‌سانی تر له‌سه‌ر گرفتی جیاواز ده‌کوژن، یانیش به‌ره‌و رۆژئاوا سه‌ریان هه‌ڵده‌گرن. هۆکردی ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی، ئه‌و هه‌موو مه‌رج و پێداویستییه سه‌ختانه‌یه که سیسته‌می حیزب و نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگه سه‌پاندوویانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. که‌واته کێشه‌ی ده‌عه‌جان بوون و ئازار چه‌شتنی مرۆڤ هه‌ر ته‌نیا له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارییدا نییه، به‌ڵکو ئه‌مڕۆ، له رۆژگاری به جیهانیبوونی بازاڕی سه‌رمایه‌دارییدا، له کۆی جڤاکه‌کانی جیهاندا له ئارادایه. هه‌روه‌ک ده‌بینی ئه‌مڕۆ له کوردستانی باشووردا، به هۆی نه‌مانی به‌هایه کۆمه‌ڵایه‌تیی، نیشتمانیی، مرۆڤایه‌تیی، به گه‌نده‌ڵکردنی ژیان و… هتد، به‌شێکی زۆری خه‌ڵک تووشی نه‌خۆشی ده‌روونیی و سه‌رهه‌ڵگرتن بۆ ده‌ره‌وه یانیش ناچار ده‌بن ببنه به‌شێک له‌و مێگه‌لاندنه‌ی که حیزبی کوردی بڕه‌وی پێده‌دا. له ئاکامی ئه‌و سیسته‌مه روحکوژ و ویستکوژه‌دا، دیارده‌ی تلیاک به‌کار هێنان،خۆفرۆشتن، نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان و ژنکوشتن، زه‌قتر بوونه‌ته‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵاتداران و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و مرۆڤگه‌له‌ی که وابه‌سته‌ی ئه‌وان نین په‌راوێز ده‌که‌ن یانیش به نه‌دانی کار و هه‌موو جۆره فشارێکی ده‌روونی په‌راوێزیان ده‌خه‌ن، تاکوو ئه‌و مرۆڤگه‌له‌ی که بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد “بارگران” و “خوێن تاڵن” نه‌بنه کێشه بۆ که‌یف و سه‌فای ئه‌وان.
هاوکاتیش ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌وڵده‌دا، وه‌ک چۆن گریگۆر بێ هاوڕێ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی که ملکه‌چیان نابن، له‌به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا به تۆمه‌تی جۆرا و جۆری وه‌ک، “سه‌ر به دوژمن”، “رقهه‌ڵگر”، “سه‌ر لێشێواو” و… هتد، له‌به‌ر چاوی کۆمه‌ڵگه‌دا ناشیرینیان بکه‌ن.
باوک یان ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌بینراو
کێشه‌ی مرۆڤ له‌وه‌دایه که تووشی قه‌یران بوو، به بێ یارمه‌تی که‌سه نزیکه‌کانی، ناتوانێ به ته‌نیا چاره‌ی بکا. ئه‌مه‌ش چه‌شنه ئاسته‌نگێکه که کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات ئه‌رکێکی سه‌خت له‌سه‌ر تاکه‌که‌سه‌کان ده‌سه‌پێنێت، که ده‌بێ له به‌رانبه‌ر نه‌ریت و کۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتدا ملیان که‌چ بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ستی بێده‌سه‌ڵاتی ناخی ئه‌و تاکه‌که‌سانه گه‌مارۆ بدا.
بۆیه ده‌بیین گریگۆر سه‌مسا دوای ئه‌و هه‌موو ئازار و گێرمه و کێشه‌یه تووشی بۆشاییه‌کی گه‌وره بوو. ئه‌و بێجگه له‌وه‌ی که ده‌بوو خۆی تووڕ هه‌لبداته ناو ئه‌و بۆشاییه‌وه، هیچ رێگه‌یه‌کی دیکه‌ی له‌به‌ر ده‌مدا نه‌مایه‌وه، ده‌عه‌جانبوون نه‌بێت. ئێمه به خوێندنه‌وه‌ی یادداشته‌کانی کافکاوه له‌وه تێده‌گه‌ین که کافکا باسی ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی خۆی ده‌کا که له ژێر ئه‌رکێکی سه‌پێنرا و زیندانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌رگیری بووه. ماڵ بۆ کافکا بۆته ژوورێک له زیندانێکی گه‌وره ده‌چێت: “ماڵ وه‌ک زیندانێکه که به تایبه‌تی بۆ من دروستکراوه و بگره له زیندانێکی ئاساییش ناخۆشتره، ته‌نیا منم که له‌وێدا دیلم”. “نامه‌یه‌ک بۆ باوک”.
گریگۆر، کتومت وه‌ک کافکا خۆی،له ژیانیدا نه‌یتوانی له‌و ململانێیانه‌ی که له‌گه‌ڵ باوکیی و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یبوو خۆی رزگار بکا. هه‌روا ئه‌و نه‌یتوانی خۆی له‌و هه‌ست به گوناهکردنه رزگار بکا، به‌ڵکو ئه‌و هه‌سته بۆ ئه‌و بوو به شله‌ژاویی و دوجاریش گه‌یاندییه راده‌ی خۆکووشتن. کافکا له “نامه‌یه‌ک بۆ باوک”دا کێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا به‌مجۆره ئاشکرا ده‌کا: “وه‌ک جانه‌وه‌رێک که ته‌نیا پێوه‌نادا، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی داکۆکی له ژیانی خۆیدا بکات، خوێنیش ده‌مژێ”.
لێ گریگۆر له جیاتی ئه‌وه‌ی به رووی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و باوکه‌دا هه‌ڵشاخێ، که‌چی ده‌عه‌جان ده‌بێ و ده‌بێته قالۆچه و له کۆتاییشدا ژیانی خۆی مه‌حف ده‌کاته‌وه. که‌واته کافکا ده‌خوازێ باسی ئه‌و دۆخه مه‌حاڵه بکا که ویستی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر تاکه‌که‌سه‌کاندا ده‌یسه‌پێنێ. ئه‌مڕۆش هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌بوونه‌ته پاشکۆی ده‌سه‌ڵات و دیلی به‌رژه‌وه‌ندییه ماددییه‌کان، به‌هه‌مان شێوه‌ی گریگۆر، هه‌ست به‌و ئازارانه ده‌که‌ن. کێشه‌ی کافکا ئه‌وه‌بوو که ده‌یویست به دژی باوک یان ده‌سه‌ڵات راپه‌ڕێ، به‌ڵام نه‌یده‌توانی. له‌و روانگه‌یه‌وه، به بڕوای من، له زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی کافکادا ئه‌و کێشانه راشکاوانه ره‌نگیان داوه‌ته‌وه.
له‌و کۆمه‌ڵگه ته‌کنۆلۆجییه‌ی ئه‌مڕۆدا مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی په‌رادۆکسال سه‌یری خۆکووشتن ده‌کا. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه بزانێ که مرۆڤێک له رووی ده‌روونییه‌وه به نه‌خۆش ناودێر ناکرێ، ئه‌وه مافی خۆیه‌تی خۆی بکوژێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که گوایه نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌یه ناچار ده‌کرێن بچنه خه‌سته‌خانه و له ئاستی ئه‌خلاقیشه‌وه به ده‌روون نه‌خۆشیان ناودێر ده‌که‌ن. به‌مجۆره کۆمه‌ڵگه رێگه به‌و خه‌ڵکانه‌ی که کێشه‌ی ژیانیان هه‌یه خۆیان بکوژن نادا و ئه‌وانه‌ی که سه‌رکه‌تووش نه‌بوونه به زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ده‌روونی بکرێن، تاکوو به‌ندیان بکه‌ن.
لێره‌وه دکتۆری ده‌روونیی ئه‌رکی ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی درووست بیر له‌و گرفته مرۆڤایه‌تییه بکاته‌وه. بنه‌مای ده‌روونناسی ئه‌وه‌یه که له مرۆڤ تێ‌بگا و زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌و مرۆڤه بڕه‌خسێنێ تاکوو رێگه‌ی چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزێته‌وه، نه‌ک ئیشی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به “نه‌خۆش” یان “ساغ”، “باش” یان “خراپ”ه‌کان پێناسه بکا.
هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌بێ بزانین که کافکا هه‌تا ئێستاش یه‌کێکه له باشترین ده‌روونناس و نووسه‌ر که توانی له باڵاترین ئاستدا مرۆڤه غه‌در لێ‌کرا و بێده‌سه‌ڵاته‌کان بێنێته ده‌ره‌وه تاکوو نمایشییان بکا. هاوکاتیش ئێستاش ئێمه به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی داستانی گرێگۆر سه‌مساوه کتومت هه‌موو نه‌خۆشی و قه‌یرانه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به مه‌کینه‌کراو و ده‌عه‌جانکراوه به ته‌کنیک و ته‌نکی کوردستان‌مان دێته‌وه به‌رچاو که هه‌نووکه به ده‌ستییه‌وه ده‌تلێینه‌وه.
هه‌ندرێن
ستۆکهۆلم/سوێد
ژێده‌ر:
(#) “مرۆڤ هه‌ر ئێستا دۆزرایه‌وه. هه‌روا له‌وانه‌یه کۆتایی هاتنی نزیک بێ.” میشال فوکۆ، ئه‌م وته‌یه له له‌په‌ڕه: 67,1991 Symposion förlag,” Geneologi och sociologi” Mats Beronius کتێبه‌که‌ی
1. Franz Kafka, ”Förvandlingen”, Övers. av Caleb J. Anderson och Karl Vennberg, Förlaget: Forumbiblioteket, Stockholm, 1964.
2. Franz Kafka, ”Brevet till Fadaren”, Övers av Lily Vallquist. Förlaget: Wahlström och Widstand 1956, Stockholm.
3. Franz Kafka, ”En svältens konstnär”, Övers och kommentar Hans Blomqvist och Erik Ågren, tryck Nova Press, Lund. 1995.
4. Franz Kafka, ”Dagböcker 1910_ 1923”, لاپه‌ڕه: 139 _ 182. Övers, av Lars Fyhr. Förlaget: Anthropos 1986, Gråbo.
* ئه‌م نووسینه مانگی 12له دوا ژماره‌ی گۆڤاری کۆنسێپت دا بڵاوکراوه‌ته‌وه