Skip to Content

Wednesday, December 4th, 2024
گونده‌كه‌م…. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

گونده‌كه‌م…. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

گونده‌كه‌م خۆش و جــــــوانه‌ 

ڕازاوه‌ و ئــــــاوه‌دانـــــــــه‌

بێ‌ وێنـــــه‌و بێ‌ هـــاوتایه‌

هه‌ر ده‌ڵێی ســـــــه‌یرانگایه‌

كێڵگه‌ و باخچه‌ وسه‌رچاوه‌ی

له‌ ئه‌ڵغام پاكـــــــــكراوه‌ی

خێر و خۆشی گـــــونده‌كه‌م

هه‌موو كات به‌دی ده‌كــــه‌م

ئه‌وه‌تا لێو به‌ خــــــــه‌نده‌

مندڵانی ئه‌م گــــــــــونده‌

به‌ سروود و گـــــــــــۆرانی

ژین پڕ ده‌كه‌ن له‌ جــــوانی

بۆ خــــــــوێندنیان ڕۆژانه‌

ده‌ڕۆن بۆ قــــــــوتابخانه‌

به‌ڵێنیان داوه‌ هـــــه‌مووان

به‌ كۆششی بێ‌ وچــــــــان

له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی چـــــاكه‌

خزمه‌ت بكه‌ن به‌م خــاكه‌

 

@@@@

 

alihamarashedbarznji@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.