لویس ساكۆ …. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كه‌ركوك شاری نه‌ته‌وه‌و ئاین و بیر‌و باوه‌ڕه جیاجیاكانه، ئه‌م جیاوازی و فره‌ییه‌ش بووه به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م شاره، له‌رووی زمان و فه‌رهه‌نگه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر بۆ له‌شاری خستنی كه‌ركوك دراوه، لێ كه‌ركوك هێشتا له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه، ئه‌م له‌سه‌ر پێوهستانه به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌و كه‌سایه‌تیانه‌وه كه به‌مانای ووشه شارین و ده‌یانه‌وێت شاره‌كه‌یان له شاری نه‌كه‌وێت ، له‌نێو ئه‌و ناوانه‌دا لویس ساكۆ دیار ترینه ، ئه‌و پیاوێكی ئاینی و مه‌ترانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رۆشنبیر‌و نووسه‌رو بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی شاریه، خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكه‌و له باشترین زانكۆكانی دنیاش بڕوانامه‌ی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شاره‌زاییه‌كی فره‌ی له ئاین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا هه‌یه، لویس ساكۆ پیاوێكی ساده‌و رێكپۆش و له‌سه‌ر خۆیه، گوێ ده‌گرێت و دواتر بیر‌و باوه‌ڕی خۆشی ده‌رده‌بڕێت،ئه‌و له‌كه‌ركوك له‌دایك نه‌بووه، به‌ڵام شانازیه‌كی زۆر به كه‌ركوكی بوونی خۆیه‌وه ده‌كات، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتیه‌و خه‌ونی ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌ركوكیه‌كان رێك و ته‌با بن،پێیوایه حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان له رابردودا سته‌مێكی زۆریان له‌كه‌ركوك كردووه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ هه‌بووه بۆ له‌شاری خستنی ئه‌م شاره، تا ئێستا چه‌ند كتێبێكی له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحی له‌كه‌ركوك و كه‌نیسه‌كانی كه‌ركوك و ئه‌و مێژووهوهنووسیوه، له كتێبه‌كانیدا نایه‌وێت رۆڵی هیچ لایه‌ك فه‌رامۆش بكات و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات هیچ برینێك هه‌ڵنه‌داته‌وه، ئه‌مه بۆ من وه‌ك دۆستێكی ئه‌و له‌لایه‌ك و وه‌ك خوێنه‌رێك زۆر جێی بایه‌خه ، ئێمه زۆرجاله نووسینه‌كانی خۆماندا ده‌كه‌وینه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه ، ئه‌و ئه‌وه‌ناكات ئه‌مه‌ش جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه، لویس ساكۆ له شوێنه‌كه‌ی خۆی له‌كه‌ركوك پێشوازی له‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه‌سه‌ردانی ده‌كه‌ن من تا ئێستا چه‌ند جارێك خوێندكاری زانكۆ‌و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانم بۆ لای ناردوه، هه‌موو ئه‌وان له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا ستایشیان كردووه و به پیاوێكی ژیر‌و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكیه‌كان ئاماژه نمایان كردووه،هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌چن ئه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كار دێنن سه‌رچاوه‌یه‌ك كهقسهو نووسین و هه‌ڵوێسته‌كانی جێگای متمانه‌ن و سه‌ره‌ڕای بیر‌و بڕوا‌و پایه ئاینیهكهشی وه‌ك مهترانێك، به‌ڵام زۆر بێلایه‌نانه بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی ده‌رده‌بڕێت و جگه له‌كارو باری ئاینی و نووسین و كاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ندێ جار له‌سه‌ر رپرسه سیاسیه‌كانیش بیر‌و بۆچونی خۆی ده‌رده‌بڕێت و لای وایه پێویسته كه‌ركوكێكان خۆیان چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كانی خۆیان بكه‌ن.به‌لای ئه‌وه‌وه كه‌ركوكیه‌كان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له ئازار‌و برینه‌كانی خۆیان تێده‌گه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن كێشه‌و گرفته‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ لویس ساكۆ یه‌كێ له خه‌مخۆره راستیه‌كانی كه‌ركوكه‌و هه‌میشه به‌هیوای ئه‌وه‌وه‌یه كهكهركوكی سبه‌ینێ له‌كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ باشتر بێت.باشتر به‌و مانایه‌ی هه‌موومان بتوانین پێكه‌وه به ئاشتی بژین و كه‌سمان رقمان لهكهسمان نه‌بێت.