
گیان له‌ده‌ست دانی کرێکاران له رووداوی شوێنی كار تاوانێکه له ئه‌ستۆی خاوه‌نكار
به پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی كار‌و كرێكاران ، ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوودا، 150 كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له‌شوێنی کارکردنیاندا، له‌سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه، جگه له‌وه‌ی له شوێنه‌کانی دیکه‌ی عیراق دا چه‌ندین كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ڕاپۆرتێکی ڕێكخراوی مهسهللهو (CDO) دا، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، داتا و زانیارییه‌كانی بواری كار‌و كرێكاری زۆر ده‌گمه‌نن‌و ڕێژه‌یین، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌بواری سه‌لامه‌تی تهندروستیو پیشه‌یی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی سلێمانی، ته‌نها له‌ساڵی 2011 دا، زیاتر له150 كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له‌شوێنی كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو مانگیشدا له‌ساڵی 2012 له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 10 كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له‌شوێنی كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌رئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له 28ی نیسانی ئه‌مساڵدا له‌ناوشاری سلێمانی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ئه‌نجامدرا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه له‌نێوان ساڵی (1968-2006) نزیكه‌ی (25) یاسا‌و بڕیار‌و ڕێنمایی تایبه‌ت به‌سه‌لامه‌تی پیشهییو ته‌ندروستی له‌عێراقدا ده‌رچوون.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌یه‌كێك لهفۆكهس گروپه‌كاندا له‌كۆی (12) كرێكار كه به‌شداربوون له‌باره‌ی زانیاری له‌سه‌ر مافی سه‌لامه‌تی تهندروستیو پیشه‌یی، هه‌موویان وه‌ڵامیان ئه‌وه بوو، هیچ له‌باره‌ی مافی سه‌لامه‌تی تهندروستیو پیشه‌ییه‌وه نازانین.
ڕاپۆرته‌كه، ئه‌و نمونه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به وه ده کات ، كاركردن له‌بواری پاڵاوگه‌كانی نهوتو ڕۆن‌و گاز زۆر دژواره، چونكه له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، لهپاڵاوتگهی نه‌وتی سلێمانی ئهندازیارێكو له‌كارگه‌ی رۆن له‌كه‌لار دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كه، له‌كۆی (500) كرێكاری به‌شداربوو، له‌پارێزگاكانی عێراق‌و هه‌رێم، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا سه‌لامه‌تی پیشهییو ته‌ندروستیان بۆ دابینكراوه، له‌به‌غدا (52) كرێكار ، له‌پارێزگای هه‌ولێر (49) كرێكار ، له‌كه‌ركوك (42) كرێكار، له‌سلێمانی (62)، له‌دهۆك (16) ، له‌موسڵ (38) ، كه كۆی گشتی هه‌موو كرێكارانی به‌شدار لهڕاپرسییهكهدا به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، به‌رێژه‌یی (259) كرێكار پێیانوایه سه‌لامه‌تی پیشهییو ته‌ندروستیان پارێزراو نییه، به‌رێژه‌یی (78) كرێكاریش پێیانوایه سه‌لامه‌تی پیشهییو ته‌ندروستیان تاڕاده‌یه‌ك پارێزراوه.
هه‌روه‌ك ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به وه ده کات ، سێ كرێكاری كوردی توركیا له‌باڵه‌خانه‌ی (جاف تاوه‌ر) له‌سلێمانی به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداو كرێكارێكی دیكه‌ی كوردی ئێران به‌سه‌ختی برینداربوو، له‌به‌دواداچوونی تیمه‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌شدا، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار وتویه‌تی: “به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ر سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروستی دابین نه‌كردووه‌و ئه‌وه‌ش هۆكاری ڕووداوه‌كه‌یه”.
هه‌روه‌ك له‌ڕۆژی (15)ی نیسانی ئه‌مساڵدا، له‌ناحیه‌ی سه‌یدسادق كرێكارێكی ته‌مه‌ن (28) ساڵ كه كرێكاری له‌بخ بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌ر كاره‌با ده‌كه‌وێت، یه‌كسه‌ر گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کرێکاران له گۆشه و که‌ناری ئه‌م وڵاته‌دا، به‌هۆی ئه‌م جۆره ڕووداوانه‌وه گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. له حاڵێکدا که ده‌بوو پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژی و به‌کارهێنانی ئامراز و که‌ره‌سه‌ی پێشکه‌وتوو ستاندارده‌کانی ئیمه‌نی شوێنی کاری به‌شوێنه‌وه بێت، به‌ڵام ده‌بینین که رووداوی شوێنی کار له عیراق و ولاتانی دیکه ساڵانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشووتری دهچێتهسهرێ. کارکردن له به‌شی بیناسازیدا به شێوه‌ی مامناوه‌ند زیاتر له 35 له‌سه‌دی رووداوه‌کانی شوێنی کار له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام لایه‌نی کاره‌ساتبار ته‌نیا به‌و رووداوانه‌ی ڕاسته‌وخۆ روو ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی مردن یان که‌مئه‌ندام بوونی کرێکار به‌رته‌سک نابێته‌وه. زۆرێک له‌و نه‌خۆشی و ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کرێکاران له ماوه‌ی ته‌مه‌نیاندا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، پێوه‌ندی به نائه‌من بوون و پیس بوونی شوێنی کاره‌وه هه‌یه. ژماره‌یه‌کی زۆر له کرێکاران به‌ده‌ست نارهحهتیگهلێکی وه‌ک دیسکی مل، سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام، نه‌خۆشیه‌کانی چاو، ناڕه‌حه‌تی ڕیخۆڵه و هیتره‌وه ئازار ده‌چێژن.
توندی و دژواری و کاری تاقه‌ت پڕوکێن له که‌رتی به‌رهه‌مهێنان و نه‌بوونی ئیمکاناتی پیشه‌یی و ته‌ندروستی پێویست، دوو هۆکاری سه‌ره‌کی ئازاره جه‌سته‌ییه‌کانی کرێکاران له کارخانه و کارگاکاندان. هه‌وای شوێنه‌کانی کار له راده‌به‌ده‌ر پیسه و هۆڵه‌کانی کار بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی هه‌وا ساحیبه و پاڵاوتنی گونجاویان نییه. ده‌نگی ئۆتۆمبێله‌کان راسته‌وخۆ کارده‌که‌نه سه‌ر ڕێژه‌ی بیستنی کرێکاران و خاوه‌نکاران ئاماده نین له‌م بواره‌دا که‌ره‌سه‌ی پێویست بۆ کرێکاران دابین بکه‌ن. کارگه‌کان گه‌رماویان نییه بۆ کرێکاره‌کان و ئه‌گه‌ریش بیانبێت نایه‌ڵن کرێکار سوودی لێوه‌ربگرێ. پشکنین و چاودێرییه پزیشکیه‌کان به ڕێکوپێکی به‌ڕێوه ناچن. پشکنینی ساڵانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌بێت به شێوه‌یه‌کی به‌ته‌واوی فۆرماڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رمایه‌دار به شوێن به‌ده‌ستهێنانی قازانجی هه‌رچی زیاتره‌وه‌یه و بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنیشی تا ئه‌و جیگایه‌ی بۆی بکرێت هه‌وڵده‌دات له ده‌رامه‌تی به‌رهه‌مهێنان که‌م بکاته‌وه. یه‌کێک له‌و مه‌یدانانه‌ی که خاوه‌نکاران بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی به‌رهه‌مهێنان په‌نای بۆ ده‌به‌ن، بڕین و که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی دابین کردنی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروست بوونی شوێنی کاره.
کرێکارانی پێشڕه‌و و ئه‌و ڕیکخراو و سه‌ندیکا کریکاریانه که ئێستا له ئارادان پێویسته له‌م بواره‌دا کرێکاران له‌گه‌ڵ مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیاندا ئاشنا بکه‌ن. ده‌بێ کرێکاران به‌ته‌واوی و به ده‌رامه‌تی خاوه‌نکاران له به‌رامبه‌ر زیانی رووداوی شوێنی كاردا بیمه بن. هیچ به‌شێک له چینی کرێکار به هیچ بیانویه‌ک نابێت له ده‌ره‌وه‌ی چه‌تری بیمه‌ی ته‌واو دا بێت. ئه‌رکی خاوه‌نکاره كه سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروستی شوێنی کار دابین بکات. پێویسته کرێکاران به ده‌رامه‌تی خاوه‌نکار ده‌وره‌ی ڕاهێنان و فێرکردنی پێویست له بواری دابین کردنی ئه‌منیی خۆیان له شوێنه‌کانی کاردا ببینن.
زیان پێگه‌یشتنی کرێکار له شوێنی کاردا چ به‌هۆی که‌موکوڕی خزمه‌تگوزاری سه‌لامه‌تی شوێنی کار و چ به هۆی ماندویی له کاره‌وه بێت، تاوانێکه که خاوه‌نکار ئه‌نجامی ئه‌دات و نه ته‌نیا ده‌بێ زیانه‌کانی له هه‌موو بوارێكه‌وه قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، به‌ڵکوو پێویسته به پێی یاسای سزادانی وڵات له‌به‌ر خۆبواردن له دابین کردنی ئاسایشی شوێنی کاری کرێکاران و دابین نه‌کردنی ستاندارده‌کانی سه‌لامه‌تی شوێنی كار، دادگا و سزا بدرێت. کوژرانی کرێکار یان مه‌رگی نابه‌وه‌ختی له به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری شوێنی کار و گوشاری کار له کارخانه و کارگاکاندا هه‌ر به‌و راده‌یه کوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئه‌ژمار دێت،
به‌پێی دانپێدانانی ڕاپۆرته‌که‌ی چاودێری مافی كار‌و كرێكاران که بڵاوی کردۆته‌وه ئه‌وه‌مان پێ‌نیشان ده‌دات، که له راستیدا خاوه‌نکاران هیچ نیگه‌رانیه‌کیان سه‌باره‌ت به پشکنینی ئه‌م جۆره ئامارانه و چاودێری نییه و ئه‌گه‌ر ترسی خه‌بات و خۆڕاگری كرێکاران نه‌بێت خاوهنکارهكان ئاماده نین بودجه‌ی ئه‌وتۆ سه‌رفی کاروباری سه‌لامه‌تی شوێنی کار و ته‌ندروستی کرێکاران بکه‌ن.