 
	دهغیڵهكهم… عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed							
	
						
						
					
دهغیڵــــهكهم پڕ بـــووه
كاتی ئه‌وه هــــــــاتووه
له به‌رده‌م بــــابه و دایه
بزانم چــــهندی تیایــه
بیكـــهمــــهوه له‌گه‌ڵیان
خۆ شــــــی بخهمهدڵیان
ئه‌وسا ڕوویان تێ ده‌كه‌م
مژدهیهكــــیان پی ده‌ده‌م
كتێبخــــانهی پێ ده‌كڕم
كتێبی تیا هــــهڵدهگرم
چــــونكه به خوێندنه‌وه
ده‌ڕۆم به‌ره‌و پێشــــــهوه
34/7/2007

 
			 
			 
			