باران … فاتیح سه‌لام
Closed
لێوان لێوم كه له بارین
با له كزه‌ی ئێواره‌یه‌كی بێ ره‌نگا
تۆختر له شین
كاڵتر له خۆم
دواین یاخی بووی روانینم
تێكه‌ڵ دڵۆپه‌ی زیوین و شه‌وی كپی
داگیرسان بن
عومرێكه ته‌ربوون لێره‌وه گورزه ده‌كات
عه‌یامێكه تریفه ده‌مخوێنێته‌وه
مانگ چۆك ده‌دات
ئه‌فسووس .. ئاویش دڵی له‌ته تاوێرێكه و
نه جێم دێڵێ و نه ده‌مدوێنێ و ..
نه‌ش ده‌یه‌وێ له هێڵی چیرۆكێكما
سه‌ردابخات