
یه‌كێتی له نێوان چه‌ك و پاره‌دا
له دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌رسێ باڵه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی و هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونی شۆڕشی نوێوه دوو كارئه‌كته‌ر ڕۆڵی ئه‌قل َو هه‌ڵسوڕێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوه ئه‌ویش به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی لێهاتوو و ئازا‌و ڕۆشنبیر كه زیاتریان كۆمه‌ڵه بوون , ئیتر به ون بونی هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌وی تریان سه‌رپه‌رشتی سه‌راپای كاره‌كانی یه‌كێتیان ده‌كرد به پشت به‌ستن به ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كه كۆ متمانهییهك هه‌بوو به‌م جۆره كاركردنه ته‌نها چه‌ند شتێكی سه‌ره‌تای نه‌بێت كه توانرا له دوای هه‌ره‌سه‌وه گه‌وره‌ترین و فراوانترین سه‌نگه‌ری به‌رگری له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بكه‌ن تا ئێرا یه‌كێك له قۆناغه پرشنگداره‌كانی ئه‌م یه‌كێتیه بووه , به‌ڵام له دوای خه‌باتی پارتی زانی و شاخه‌وه به هۆی گۆڕانكاریه‌كانی جیهانی و ناوچه‌ییه‌وه ئه‌م دوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بوه به تایبه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا كه توانرا به پێ ی نه‌خشه‌یه‌كی ورد ڕاپه‌ڕین دروست ببێ و قۆناغی دووه‌م له خه‌باتی شار ده‌ست پێ بكات تا ئێره‌ش ئه‌م دوو سه‌ركرده (تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ) توانیان یه‌كێتی بكه‌نه باشترین یارچی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه .
له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بۆچونی گۆڕانكاری باڵی ڕیفۆرمی ناو یه‌كێتی به ڕابه‌رایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا جیابویه‌وه و یه‌كێتی كرده دوو به‌شه‌وه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكرا هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستانی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئیتر یه‌كێتی له‌وێوه ده‌بێته حیزبی تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك و به وون بونی ئه‌م سه‌ركرده‌یه كۆمتمانهیی بۆ هیچ یه‌كێك له كارئهكتهكانی ناو یه‌كێتی دروست نابێت كه ئه‌م تاك سه‌ركرده‌یه یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌وه بوو كه دوای نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێك ناتوانێن ببێته سه‌ركرده‌ی دووه‌م تا ئه‌گه‌ر ئه‌م لێره نه‌بێت یه‌كێتی سه‌ركرده‌یه‌كی تر كاره‌كانی به‌رێوه ببات , به‌ده‌ر له‌مه‌ش قۆناغی نوێ ی دوای دروستبونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پێویستی به سه‌ركرده‌ی زیاتر و كاركردنی زیاتر هه‌بووه هێنده‌ی سه‌ركرده‌كانی خوار تاڵه‌بانی له ناو یه‌كێتیدا سه‌رقاڵی كاری بازرگانی بوون هێنده هه‌ڵگری فۆرمی سه‌ركردایه‌تی كردن نه‌بون تا بتوانن دوای تاڵه‌بانی یه‌كێتی له بزاوتدا بێت به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیدا (ئێران +زۆنی سه‌روز +پارتی +توركیا +عێراق) پێویستی زیاتری به زیاد له تاڵبانیهك و نهوشیروانێك هه‌بووه به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌م سه‌ركردانه نه‌یانتوانیوه تا ئێستاش ببنه ئه‌و بكهرهی كه سیاسه‌تی یه‌كێتی پێویستی پێیه‌تی به تایبه‌ت له ئێستادا گه‌وره‌ترین پۆست له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی به‌ده‌ست یه‌كێتی یه‌وه‌یه كه ئه‌ویش سه‌رۆك كۆماری عێراقه به‌ده‌ر له‌مه له دوای تاڵه‌بانیه‌وه ئه‌م پرسیارانه دێنه پێشه‌وه كه كێ ده‌بێته سكرتێری یه‌كێتی و كێ ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن و یه‌كیتی و پۆستی سه‌رۆك كۆمار و و یه‌كێتی و په‌یمانی ستراتیژی و یه‌كێتی و پۆسته‌كانی ناو حكومه‌ت له زۆنی سهورزدا و یه‌كێتی و لایه‌نه عێراقیه‌كان و یه‌كێتی و كاری ڕێكخستنه‌كانی ناو خۆی خۆی به‌ڕێوه ببات كه پێشتر هه‌مووی لای ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه بووه له دوای نه‌مانی هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه كێ ده‌بێته هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ته‌واوی یه‌كێتی كه ئێسته بوه‌ته جێ ی جۆریَِك له گفتوگۆ له میدیاكا ن و لای چاودێرانی سیاسی و حیزبی و هاوڵاتی …………………………………………………………………………
دوای وون بونی تاڵه‌بانی كه چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی بوه یه‌كێتی چ ئاراسته‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ ..؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له ئێستادا زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ كه باڵه‌كان چیان به‌سه‌ر دێت و ناكۆكیه‌كان له كۆیا ده‌وه‌ستێته‌وه ..؟ ئێسته یه‌كێتی له نێوان باڵی كوسره‌ت ڕه‌سوڵ و باڵی هێرۆدا وه‌ستاوه كه ده‌كرێت دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر دوو به‌ش و دوو باڵدا (باڵی پاره و باڵی چه‌ك ).
1- باڵی پاره : كه ده‌كاته باڵی هێرۆ كه پاره‌ی یه‌كێتی و دارایی یه‌كێتی له ژێر ئاراسته‌كردنی هێرۆدایه به‌ده‌ر له‌مه هێرۆ هه‌ڵگری چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌كی تره كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ناو پارتی و باڵی مه‌كته‌ب سیاسی بوه كه ده‌بێته وه‌ره‌قه‌یه‌كی به‌هێز بۆ هێرۆ و وه خۆشی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شاخ بووه وه ژنی سكرتێری گشتی و سه‌رۆك كۆماری عێراق و خانمی یه‌كه‌می عێراقه و له ناو ڕێكخستنیشدا باڵی زاڵی سنوری سلێمانیه وه له ناو حكومه‌تدا له هه‌رێم و به‌غداددا زۆربه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ت كاندیدی تاڵه‌بانی و هێرۆن و دژه تیرۆر و ده‌زگای زانیاری لایهنگرینی و وه ده‌توانێت كه‌ركوك وه‌ك میراتی پێگه‌ی تاڵه‌بانی به‌كار بهێنێت ..كه ئه‌مانه ده‌كاته ئه‌و وهرقانهی كه شانسی هێرَو به‌هێز بكه‌ن بۆ سكرتێری یه‌كێتی و بڕیار به ده‌ست , به‌ڵام ئه‌مه‌ش هێشتا ناگاته ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه زۆر له‌سه‌رو ژماره‌ی باڵه‌كه‌ی تر بێت . خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م باڵه نه‌بونی شه‌رعیه‌تی جێگری سكرتێر و نه‌بونی هێڵێكی گه‌وره له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت پشكی یه‌كێتی له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا و نه‌بونی هێڵیكی به‌هێز له ناو ڕێكخستنه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكدا .
2-باڵی چه‌ك : كه‌به‌و مانایه به‌كار هێنراوه كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌دا بونیان بونی سه‌ره‌كیه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵه ..ئه‌م باڵه به پێوه‌ری ئه‌وه‌ی كه به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی جێگری سكرتێری یه‌كه‌م و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه كه پۆستی یه‌كێتیه به پێی په‌یڕه‌و ده‌بێت له كاتی وون بونی سكرتێری گشتیدا ئه‌م ئۆتۆماتیكیهن ببێته سكرتێری گشتی به‌ده‌ر له‌مه له‌گه‌ڵ سكرتێری دوه‌مدا هاو باڵن كه ده‌بێته هێزێكی تر بۆ باڵی چه‌ك و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لایه‌نگری ئه‌م باڵه‌ن وه له‌سه‌ر ئاستی ڕێكخستنیش له هه‌ولێدا به پله‌ی سه‌ره‌كی دێت وه‌ك ڕه‌گی مێژویش سه‌ركرده‌ی شاخ و شاریش بوه..له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م باڵه نه‌بونی پاره‌ی یه‌كێتی به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و وه نه‌بونی كاندیی باش له ناو پۆسته حكومیه‌كانی هه‌رێم و عێراقدا و نه‌بونی هێڵیكی ڕێكخستنی گه‌وره له ناو سلێمانیدا .
ده‌كرێت بڵێن سه‌ره‌ڕای ناكۆكی و جیاوازی باڵه‌كان هێشتا نهگیشتوهته ئاستێك كه ئه‌و ئاماژه‌یه‌مان بداتێ كه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێكی تر یه‌كێتی ببێته دوو به‌شه‌وه به‌ڵام سه‌ره‌تاكانی دیارن و یه‌كێك له هۆكاره گه‌وره‌كانی مانه‌وه‌یان به‌م شێوه‌یه ئێران و پارتی و توركیایه كه پارتی یه‌كێتی به و دار شه‌قه ده‌زانێت كه هێزی ڕوشتنی ده‌داتێ و ئه‌ترسێ له‌وه‌ی كه به هۆی ئه‌م بۆشاییه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هێز تر بێت و به‌ره‌ی دژ فراوانتر بێت بۆیه له هه‌وڵێكی به‌رده‌وامدایه بۆ مانه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به له‌رزۆكیش بێت هۆی دووه‌م بونی ئێرانه له‌م هاوكێشه‌یه‌دا كه به درێژایی حوكمی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و دیو دیگه‌ڵه سنوری عوسمانی و توركیای ئێستا بووه و ئه‌م ی‌و دێگه‌ڵه سنوری سه‌فه‌وی و ئێرانی ئێستا بووه كه ئێران تا ئێستا نایه‌وێت ئه‌م سنوره‌ی بدۆڕێنی و وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نابێته ئه‌و حیزبه‌ی كه ئێران مه‌به‌ستێتی بۆیه به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و له ڕێگه‌ی پارتیه‌وه ده‌یه‌وێت یه‌كێتی بمێنیته‌وه پێ ی وایه مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هاوسه‌نگی ڕاده‌گرێت له ناوچه‌كه‌دا واتا (ئێران +توركیا+پارتی ) هاو به‌رژه‌وه‌ندین له مانه‌وه‌ی یه‌كێتیدا و هه‌مویان ده‌یانه‌وێت فشار دروست بكه‌ن كه هه‌ردوو باڵه‌كه ڕێكبكه‌ون چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نابێته به‌دیلی یه‌كێتی و چاودێری ڕه‌وشه‌كه ده‌كات.
له ئه‌نجامدا ده‌توانین به پێ ی ئه‌م پێوه‌رانه بگه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو باڵه هیچیان ناتوانێت ئه‌وه‌ی تریان كه‌ڕه‌تی سفر بكات بۆیه گه‌شتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه كۆنگره‌یه بگیرێ هه‌ردولا متمانه ببه‌خشنه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو كۆنگره له ئێستاوه هه‌وڵی كۆكردنه‌وه و بردنه‌وه‌ی كۆنگره ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی توانای هه‌ر یه‌ك له‌م باڵانه تا داهاتوی یه‌كێتی دیاری بكات .
به‌ختیار شاره‌زوری