Skip to Content

ئێستا درەنگە …..؟ شه مال عادل سليم

ئێستا درەنگە …..؟ شه مال عادل سليم

Closed
by January 10, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 بەرلەوەی ماڵئاوایم لێ بکا …

بەشەرمەوە بەگوێی چرپاندم و گوتی ،

ئێستا درەنگە ….

درەنگە ..

ناوەختە بۆگێرانەوەی ئەفسانەی باران …

کاتی حیکایەتەکان بەسەرچوون ….

ئۆف …ئۆف …ئۆف …

منیش هەروەک جاران مناڵانە لەپێشی راوەستام و گوتم :

ئەی گوڵە ژن …

من ناتوانم پاکانە لە خۆشەویستیت بکەم ،و

باران ئاسا خۆم رووت کەمەوەو دان بەگووناهباری خۆم بنێم …!!

کەی خۆشەویستی درەنگ و زووی زانیوە ..؟

ئەی ئەوە نیە عەیامێکە دڵی شێتم  بە ماچی لێوەکانت مەستە …

ئەی ئەوە نییە هەمووشەوێ مناڵانە لێوم بە گۆپکەی جووتێک هەناری سینەتەوە نەنێیم خەو نامباتەوە …

نا …

نا …بۆ مناڵێکی وەک من 

ئێستا وەختە…

ئەی بارانی میهرەبان تر  لە یەزدان ….

وەرەو 

توند دەستم بگرەو لەگەڵ خۆت بمبە …

ئاوایە ….

ئاوایە شێت ….

کەی گوێی بە شەپۆڵی گریان و گڕکانی بێ ئامان داوە شێت ؟

کەی لە تیغی چەقۆ ترساوە شێت ؟ 

ئێ من ئەوکاتیش هەر تاقوتەنیا بووم ……!!

سوێندە بەوماچانەی هەتائێستاش بۆ سێبووریم لەژێر سەرمەوەن 

بۆ مژێکی ئەفسوناوی لێوەکانت دڵ لەسەردەست و 

هەرپێ کوڕەکەی جارانم 

وەرە بمگرەوە ئامێزت 

وەرە چاوەڕوانتم ….

ئەی هاوسەفەرە بەخەم مەستەکەم  ….

 

شه مال عادل سليم 

www.shamal.dk

 

Previous
Next