
خۆزگه کوڕێک بومایه …. کوێستان
کهمجارله کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له هه‌ندێ بارودۆخی ده‌رونی جیاوازدا ، کچێ خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌خواستووه که کوڕێک بوایه . هه‌ڵبه‌ته من بۆخۆم زۆرکات له‌قوڵایی گیانمه‌وه ئهوخوزگهیهم خواستوهو ته‌نانه‌ت دڵته‌نگی و بێزاری خوم له هاتنهژیانمهوه به‌رامبه‌ر بهڕهگهزهکهم ده‌ڕبڕیوه . زۆر جاریش که‌هاوڕێ ودۆستانی نزیک خۆمم دوواندوه ، بۆم ده‌رکه‌وتووه ئه‌وانیش هه‌مان بۆچوون و خۆزگه‌یان له ناخدا هه‌بووه ، هه‌ڵبه‌ته هۆی ئه‌و خۆزگه‌یه‌ش بۆ ئهومهودا به‌رفراوانه سه‌ربه‌ستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه که بهکوڕبهخشراوه به‌پێی به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ کچدا ، کاتێکیش که‌هاتمه هه‌نده‌ران و به‌شێوازی ژیانی ئافره‌تی ئێره ئاشنا بووم ، به‌و ڕاستییه‌م زانی که سه‌خته بۆ منیێکی ساده زاده‌ی کولتورێکی پڕ له‌پره‌نسیبه‌کانی چه‌وسانه‌وه و سه‌رکوتکردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌م ڕاسته‌وخۆ ڕه‌گوڕیشه‌ی ئهوکولتوره له‌ناخی گیانمدا هه‌ڵکه‌نم و کولتوورێکی یه‌کجار جیاواز بخه‌مه شوێنی ، راسته ژیانی ئه‌مان ڕێکوپێکترو گونجاوتره بۆ هاو ڕهگهزهکانم به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وشێوازه‌ی له‌هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاردا کچی ئه‌وروپی به‌رجه‌سته‌ی ده‌کات له ژیانی ڕۆژانه‌یدا زاده‌ی مێژوویه‌کی فکریی وکۆمهڵایهتییهکی دوور‌و درێژه ، هه‌ر بۆیه ئاسان نییه بۆ کچانی کورد به هه‌مان شێوازی کچانی ئه‌وروپی ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن ، چونکه ئه‌و بنه‌ما په‌روه‌رده کۆمه‌ڵاییه‌تیه قووڵه‌ی له ناخی گیانی هه‌ریه‌کێک له ئێمه‌دایه هه‌رگیز ڕێگه‌مان پێنادات که بتوانین به ئاسانی ڕاشکاوی بکه‌ین ، ئه‌مه‌و ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها بابه‌تی دیکه بخه‌ینه ئه‌و لاوه ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا داننان به‌ڕاستی جیاوازییه‌کانی کلتوری خۆمان له‌گه‌ڵ کلتوری ئه‌وروپا واته ئه‌وه‌ش نابه‌خشێت که ئیتر تاسه‌ر ملکه‌چی ئه‌و کلتوره بین و هیچ جۆره هه‌وڵ و کۆششێک ئه‌نجام نه‌ده‌ین بۆ گۆڕینێکی بنچینه‌یی له‌مافه‌کاندا که له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌مدا ناگونجێت ، من پێم وایه وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌بێت بنه‌مای خۆزگه خواستنی به بوون به کوڕله ناخی حه‌زو نیگای زۆرینه‌ی ژنه‌وه به ووردی لێی بکۆڵینه‌وه ، له بری ئه‌و جۆره خۆزگه نه‌خۆشانه ، بابه‌تی شانازی کردن به‌کچێنی یا بهژنێتی خۆمانه‌وه بخه‌ینه ڕوو، سه‌ربه‌ستی جووڵه‌و تێکه‌ڵاو بون به‌عه‌قڵێکی وشیارانه بۆ ڕه‌گه‌زی مێینه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده جیاوازه‌کاندا له‌هه‌موو روویه‌که‌وه ده‌توانین ئاراسته‌و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و شانازییه بهڕهگهزهوه بیخولقێنین چونکه له میانه‌ی ئاستی باوه‌ڕبوون به خۆ چه‌ندین چۆنییه‌تی ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ردا ده‌نوێنێ ، هه‌ڵبه‌ته به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌بێت ئه‌وه‌ش چاو لێبکه‌ین که هه‌وڵدان به‌گۆڕینی شێوه و ناوه‌ڕۆکی چه‌ندین له‌و گرفته بنه‌ماییانه و هه‌ندێ جیاوازی کلتوریی خۆمان سه‌باره‌ت به ژن پێویستییه‌کی ئه‌وتۆیی به‌بوێری هه‌یه چونکه هه‌موو چوونه پێشه‌وه‌یه‌ک له مێژوودا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌وه بووه که بوێر‌و باوه‌ڕیان به‌خۆبووه هه‌رچه‌نده زۆر به پێویستی ده‌زانم لێره‌دا که هێڵێکی دیاری کراو له‌نێوان بوێری و نه‌ناسین و نه‌زانینی ڕهفتاربوێری له‌ناو کلتورێکی نوێ‌دا بکێشم به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی که‌وا ده‌زانن واتای سه‌ربه‌ستی له‌ئه‌وروپا ده‌ست به‌ردانه له‌ته‌واوی کلتورو دابونه‌ریت ، ئه‌وه ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره ده‌بنه‌وه چونکه هیچ جۆره بنچینه‌یه‌کی گونجاو و که‌ره‌سه‌یه‌کی پێویستیان نییه بۆ تێکه‌ڵبوون و پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ بنه‌ما فیکری و کۆماڵاییهتیهکانی ئه‌م کۆمه‌ڵه ئه‌وروپییانه ، ئه‌وه‌تا زۆرن له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که به‌چه‌ندین هۆکاری جیاواز له یهکترجیابونهتهوه و له‌گه‌ڵ پیاوان و ژنانی ئه‌وروپی ژیان ده‌به‌نه سه‌رو ژماره‌یه‌کی زۆریان هه‌ست به‌جۆره نامۆییه‌کی یه‌کجار فروان له‌ژیانیان ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کیشیان هه‌ست بهوونبوونی خۆیان له ژیاندا ده‌که‌ن من پێم وایه ده‌ستهه‌ڵگرتن و جیابوونه‌وه له‌مێردێکی چه‌وت هه‌موو کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات به‌ڵکو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرله‌و کێشانه له‌هه‌رلایه‌که‌وه بێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ژنه‌وه بێت ئه‌وه ئه‌و په‌ڕی گیانبه‌خشییه بۆ به‌رده‌وامی ژیان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیم ژیان به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ پیاوێکی نه‌خۆش به‌رامبه‌ر هه‌موو مافه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژن ، هه‌ڵبه‌ته ژن زۆر زوو گۆڕانه‌کانی بینی وهه‌ستی به بێ مافی و نائازادی خۆی کرد به‌هۆی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌سنوری پیاو سالارییه‌وه بۆ پانتاییه‌کی تر که‌بتوانێت زووتر هه‌ست بهگۆڕانهکانی بکات و ئیتر بۆ ئه‌و هێزه بگه‌ڕێت حه‌زی بهکوڕبوونی خۆی تێدا بشکێنێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتر به‌ربه‌ست زۆرن که‌نه‌توانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و حه‌زه‌یان ببنه‌وه ، پیاوی کورد خۆی هۆیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و جۆره حه‌زه له ژنانی کوردا ، چیتر خۆیان سه‌رکێشتر ده‌که‌ن و پێ لهنهگۆڕکردنی یاسا عورفییه‌کان داده‌نێن ئیتردابونهریت چه‌کی مهحهکیانهو به‌ترسی سومعه‌و شه‌ره‌ف ده‌بێت ژن شاناز بێت به پیاوه‌تی پیاوه‌وه ، من ئه‌وه‌ش ده‌بیم کهزۆرههن له ژنانی کورد توانیویانه که‌ڵک له یاسای ژیانه مۆدێرنه‌که‌ی ئه‌وروپا وه‌ربگرن و وشیارانه په‌یڕه‌وی بکه‌ن و حه‌زی به کوڕبونهکانیان له‌ناودا بپوکێته‌وه ، توانویانه تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ ببن وعاقڵانه چۆنیه‌تی کردار‌و ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بگونجێنن ، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌زۆری خوێندن وزانست و هه‌مووبواره‌کانی تر که له‌داهاتودا بتوانن سودیان بۆ نیشتمانه‌که‌ی خۆیان هه‌بێت . با ئیتر پیاوان ده‌ستبه‌رداری ڕه‌فتاری باوه کۆنه‌کان ببنه‌وه و دژ به‌و حه‌زه کوڕانه‌ی ژنان ده‌سبه‌کار بن تا له ناسکێتی و جوانێتی و ئارامی و خۆشه‌ویستی ژنان بێبه‌ش نه‌بن .