باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن! … عیسا خدر
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
پایته‌ختی دادپه‌روه‌ری بێ
چه‌كوشێ هه‌یه
كاتێك به‌ر مێز ده‌كه‌وێ
خوێنم ده‌بزوێ و سه‌رم گێژ ده‌بێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
ئارامگه‌ی تاكه كورد بێ!
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
دۆستی دێرینی كورد بوو بێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
كه خۆری هیوای كوردێك له‌ئامێز بگرێ!
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
یه‌كه‌م شۆرشی بۆ رۆشنبیری كردبێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
مرۆڤ به ئازادی تێیدا بمرێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
مرۆڤه‌كان له‌دوا چركه‌ی ته‌مه‌نیاندا
زه‌رده‌خه‌نه بۆ ئیڤل بكه‌ن
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
باڵنده‌كانیش له‌ئاسماندا
به ئازادی تێیدا بفڕن
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
بۆنی خوێن، فیشه‌ك، تیرۆر
مرۆڤه‌كانی كاس نه‌كرد بێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
خودا له‌من عادز ده‌بێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
ده‌رخته‌كان له‌رز ده‌یانگرێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
دڵی په‌یامبه‌ره‌كان ده‌شكێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
ئاپۆ لهئیمراڵ ده‌رشێته‌وه
كێ باسی پاریس-م بۆ ده‌كات؟
با ده‌ستی به قه‌د نێرگزێكی قه‌ندیل هه‌ڵبڕێ
چاوی به قه‌د پێلاوه‌كه‌ی (ساكینه) رۆشنایی لێ ده‌ركه‌وێ
وشه‌كانی به قه‌د خوێنی (فیدان) بۆ ئازادی ده‌ربڕێ
با وه‌ك (له‌یلا) له‌دوای مه‌رگیش مێژووی ره‌شی دوژمنانی بنوسێ
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یێ باسی دۆستایه‌تی پاریس-م بۆ بكات
خه‌باتی (ساكینه)ی بۆ ده‌كه‌م به مۆرێكی ره‌ش و لهنهوچهوانی ده‌ده‌م
سه‌ری له‌ئاست مه‌زنی (فیدان) پێ شۆڕ ده‌كه‌م
خوێنی سوری (له‌یلا)ی پێ ده‌نۆشم
به‌سه ئیتر…
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن…
تیرۆر له‌و شاره ده‌زێ و
ده‌نگی فیشه‌ك نابیسترێ
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
له‌هه‌موو ماڵێك بۆنی مه‌رگ ده‌كه‌م!
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
له‌ودیو ده‌رگای هه‌موو ماڵێك خوێن ده‌چۆڕێ!
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
كۆڵانه‌كان زیندانی هه‌تایین
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
ده‌نگی ئازادی و یه‌كسانی تیرۆر ده‌كرێ
له‌قوتابخانه‌كان وانه‌ی تیرۆر ناخوێنن و
چاو له‌كوشتن ده‌پۆشن
فه‌یله‌سوفه‌كان باسی بوون و نه‌بوون ده‌كه‌ن
باسی مرۆڤ دۆستی و ژیان دۆستی ده‌نوسن
كه‌چی به‌خوێنی كورد شه‌قامه‌كان بۆیه ده‌كه‌ن!
رۆمانوسێك تا و له‌رز نایگرێ
ده‌رگای ژووره‌كه‌ی دابخات
بۆ ئه‌وه‌ی سێ قاره‌مانی مرۆڤ دۆست
بكاته پاله‌وانی رۆمانهكهیی و
دواتر هه‌ناسه‌كانی شار قه‌تل و عام بكات
باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
قه‌ندیل خوێنی لێ ده‌چۆڕێ
سروشت ناخی ده‌هه‌ژێ
خودا رقی هه‌ڵده‌ستێ
ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌ناوده‌چێ
چیتر باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
هه‌موو جیهان ره‌ش بپۆشێ
كورد له‌ئێستا بێ كه‌س تربێ
ئه‌و شاره هه‌ر حیله‌ی دێ
به رێككه‌وتن كورد ده‌فرۆشێ
چیتر باسی پاریس-م بۆ مه‌كه‌ن
(ساكینه)و(فیدان)و(له‌یلا) له‌سه‌ر ئیڤل باسی قه‌ندیلم بۆ ده‌كه‌ن.