یه‌کى ئایار و ئه‌رک و داخوازییه‌کانى ئه‌مڕۆى چینى کرێکارانى کوردستان
قادر ڕه‌شید ناسک…..
خوشکان و برایانى کرێکارانى هه‌ژارى خێر له خۆنهدیوى کوردستان! به بۆنه‌ى ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه‌وه (ڕۆژى کرێکارانى جیهان) چه‌پکه گوڵى ئاڵى پڕ له شانازیى تێکۆشانى چینایه‌تیتان پێشکه‌ش بێت.
وا 17 ساڵه ئازادین (ئه‌گه‌رچى ئه‌و ئازادییه نسبییش بێت) له سیستمى دیکتاتۆریى به‌عس و 15ساڵه خاوه‌نى پارله‌مانى خۆمانین ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌ڵێم تا ئه‌م نوسینه پارله‌مانى کوردستان بۆى نه‌کرا ئه‌و یاسایانه‌ى به‌عس بگۆرێت به یاساى گونجاو بۆ کرێکاران ، وه‌ک ( بڕیارى ژماره 150 ى یاساى کارى ساڵى 1987 که (کرێکارنى که‌رتى گشتیى کرد به فه‌رمانبه‌ر و دایبڕین له چینه‌که‌یان و بێبه‌شکران له هه‌موو مافێکى یاسایى کاریان له عێراقدا). هه‌روه‌ها (یاساى ژماره 52ى ڕێکخستنى سه‌ندیکاى کرێکارانى ساڵى 1987). گۆڕینى ئه‌م یاسایانه بێگومانه ئه‌بێته هه‌وێنى کارئاسانیى بۆ خۆشگوزه‌رانیى بژێوى ژیانى کرێکاران و زیادبوونى به‌رهه‌مى کار له کوردستاندا.
ئه‌رکى ئه‌مڕۆى چینى کرێکار له کوردستاندا ئه‌بێت وه‌ک پێویست ڕۆڵى چالاکى خۆى هه‌بێت له هاوبه‌شیى جدیى خۆیان له دانانى نه‌خشه و پلانى سیاسى و گه‌شه‌کردنى کار و پێشکه‌وتنى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى وڵات و خه‌باتى بێ‌وچان له‌پێناوى قه‌لاچۆکردنى کێشه‌ى بێکاریى ، هه‌روه‌ها بۆ خزمه‌تگوزاریى کرێکاران و باشیى شێوازى کار وبه‌رهه‌م.
یه‌کى ئایار ڕۆژى یادى مێژووى تێکۆشانى جه‌ماوه‌رى چینى کرێکاره بۆ ئازادیى و سه‌ربه‌خۆیى کار و ئه‌رکى نهقابهییان بۆ ڕاگرتنى ده‌ستتێوه‌ردانى ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن له کاروبارى نهقابییاندا. هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنى ڕه‌فتار و گوشارى که‌رتى گشتیى و تایهبهتیى له‌سه‌ریان ، مهحرومکردنى کرێکارانى کوردستان له یاسایه‌کى گونجاوى کار بۆ هیزێکى زیادتر له یه‌ک میلیۆن کرێکار له سه‌رانسه‌رى کوردستاندا بڵێن ونه‌ڵێن ئه‌بێته سهڕگهردانیى و لاوازکردنى ڕۆڵى کرێکاران وه‌ک چینێکى به‌رهه‌مهێنه‌رى کاریگه‌ر بۆ خزمه‌تگوزاریى وڵات ، بێگومانه کاره‌ساتى سیاسى ، ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تیشى لێئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌م پهراوێزکردنهیان خۆی له خۆیدا بووه‌ته هۆى دابه‌شبوونیان به سه‌ر ئه‌م لایه‌ن و ئه‌ویاندا! ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت کرێکارانى کوردستان یه‌کبخه‌ین شه‌رمه بڵێین (کرێکارانى جیهان یه‌کبگرن). سه‌رگه‌ردانییه بۆ ئێمه‌ى چینى کرێکار ئه‌گه‌ر نه‌بینه خاوه‌نى یهکیهتیهکى سه‌ندیکاى یه‌کگرتووى بێ جیاوازیى بیروڕا و ئینتماى حیزبیى و له کرێکارانه‌وه ههڵنهبژێررابین مه‌حاڵه بتوانین به‌رامبه‌ر به چه‌وسانه‌وه‌ى خاوه‌نکار جێده‌ستمان دیار بێت ، یان بتوانین ببینه خاوه‌نى یاسا و ڕێسایه‌کى لایه‌ق که هاوسنگ بێت له‌گه‌ڵ بژێوى ژیانى بێکۆنتڕۆڵى ئه‌مڕۆى بازاڕ و ژیانى بێکاریى و نه‌بوونى ژێرخانى ئابورى پیشه‌سازیى و کشتوکاڵیى له کوردستاندا. ئێمه‌ى کرێکاران ئه‌توانین ڕۆڵى خۆمان ببینن هه‌ر وه‌ک بینیمان له ئازادیى و سه‌رفرازیى خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ماندا له ڕاپه‌ڕینى به‌هارى 1991دا.
ئه‌رکى ئه‌مڕۆى ئێمه‌ى چینى کرێکارنى کوردستان له ڕێگه‌ى شه‌رعیه‌تى یه‌کیه‌تى سه‌ندیکاى کرێکارانه‌وه وه‌ک پێویست مه‌رجه ڕۆڵى به‌شدارى به‌رچاومان هه‌بێت له پاراستنى سامانى سروشتیى خاکى کوردستان له نه‌وت ، کبریت ، گاز ، ئاو و گه‌لێک سامانى تر. له ڕاگرتنى فرۆشتنى کارگه گه‌وره‌کان به که‌رتى تایه‌به‌ت ، وه‌ک کارگه‌ى چیمه‌نتۆى تاسڵوجه و کارگه‌ى جگه‌ره و گۆڕینى کارگه‌ى جلوبه‌رگ بۆ ئه‌رکێکى تر (که پێشتر ئه‌و کارگه‌یه سودمه‌ند بوو بۆ خه‌ڵکانێکى هه‌ژار) و گه‌لێک کارگه‌ى تر له شاره‌کانى تر‌ى کوردستاندا.
ئه‌مه‌وێت وه‌ک نمونه‌یه‌کى سودبه‌خش و زیندوو بۆ ئه‌مڕۆى کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و یه‌کیه‌تى سه‌ندیکاکانى کرێکاران وه‌ک ئه‌زمونێکى واقیعیانه له هه‌ڵوێستى کرێکاران له‌و کارگه‌یه‌ى کاریان ئه‌کرد وه‌ک خۆى لێى بدوێم:
له پێش شۆڕشى 14ى ته‌موزى 1958 و له ساڵانى شۆڕشدا سه‌دان کرێکار له کارگه‌ى چیمه‌نتۆى سه‌رچنار کاریان ئه‌کرد ، ئه‌م کارگه‌یه به‌رهه‌مێکى باشى هه‌بوو ، په‌یوه‌ندیه‌کى ڕۆحیى و مه‌عنه‌ویى له‌نێوان کرێکاره‌کان و فه‌رمانبه‌رانى کارگه‌که‌دا هه‌بوو. مودیرى کارگه‌که ناوى جه‌لال ئاغا بوو ، که‌سێکى ڕێزدار و خۆشه‌ویست بوو لاى کرێکاره‌کان ، نه‌قابه‌که‌یان (نه‌قابه‌ى کرێکارانى چیمه‌نتۆى سه‌رچنار) کارى فه‌رمى و یاسایى خۆى به پێى یاساى کارى ژماره 34 ى ساڵى 1936 ئیشوکارى خۆیان وه‌ک پێویست له گه‌ڵ ئیداره‌ى کارگه به ڕێکوپێکیى دور له لوتبه‌رزیى فه‌رمانبه‌رانى کارگه‌که به ڕێوه ئه‌چوو. هه‌روه‌ها کرێکاره‌کان نه‌قابه‌که‌یان و کارگه‌که‌یان به موڵکى خۆیان ئه‌زانى ، ئه‌مه‌ش له به‌رهه‌م و له ئیدامه‌ى پاراستنى کارگه هه‌ردوو لایان هه‌مئاهه‌نگ بوون ، بۆ دابه‌شکردنى خانووه‌کانى کارگه‌که به‌سه‌ر کرێکاره‌کاندا به به‌رپرسیی و به‌شداریى لیژنه‌ى نه‌قابه‌که‌یان یه‌کسانیى ودیموکراتییانه دابه‌ش ئه‌کرا. ئیداره‌ى کارگه‌که داستتێوهردانى خۆى له دابه‌شکردندا نه‌کرد و نهقابهکهشیان ئه‌وه‌ى نه‌کرد که ئه‌و خانووه‌ى باش وڕوکن بوو بۆ ههیئهتهکهى خۆیان دابنێن. ئه‌م ڕه‌فتار و ڕێز له یه‌کگرتنه کاریگه‌رییه‌کى باشى هه‌بوو له به‌ڕێوه‌چوونى کارگه‌که له بارى ئابورییه‌وه و کرێکاره‌کان له نێوان خۆیاندا له بارى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بێوێنه بوون. ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌قابه‌که‌یان به ده‌ست کرێکاره شیوعییه‌کانه‌وه بوو ، به‌ڵام بیروباوهڕرى جیاواز له ڕیزى کرێکاره‌کاندا ڕێزى لێئه‌گیرا و هاوسۆزى یه‌کتر بوون. پێم وایه ئه‌و کاته حکومه‌ت بیویستایه کارگه‌که بفرۆشێت به که‌رتى تایه‌به‌ت ، کرێکاره‌کان نه‌یانده‌هێشت ، له‌به‌رئه‌وه‌ى کرێکاره‌کان خۆیان به خاوه‌نى کارگه‌که ئه‌زانى. ده‌با ئه‌م ئه‌زمونه سودبه‌خشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌که‌مان له‌به‌رچاو بگرین.
دامه‌زرێنه‌رى نه‌قابه‌ى نه‌هێنى و ئاشکراى کرێکاران له ساڵه‌کانى په‌نجاکاندا .
قادر ڕه‌شید ناسک
kader_a29@hotmail.com