
قه‌یرانی سوریا، دیارنه‌بوونی کۆتایی تونێله‌که!
ڕۆژ دوای ڕۆژ قه‌یرانی سوریا له‌ئاستی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تیدا قوڵتر‌و گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌و کاره‌ساتی ئینسانی زیاتریش به‌دوای خۆیدا دێنێ. هاوکات تادێت شه‌مه‌نه‌فه‌ری ههوڵهجیهانی وناوچه‌ییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سوریا، له‌تاریکی تونێلدا جێده‌مێنێ.هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دۆخه‌ش بهربهستو ته‌نگانه‌یه‌کی سیاسیه که‌ڕووبه‌ڕووی ستراتێژێک بۆته‌وه که‌ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا‌و که‌مپی هاوپه‌یمانیان له‌وڵاتانی ناوچه‌که، بۆ به‌لاڕیدابردنی شۆڕشی خه‌ڵک بهدهستیانهوهگرت. هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیـی له‌ڕاستای دۆزینه‌وه‌ی “ڕیگاچاره‌ی سیاسی” ودورخستنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ربازی، جگه‌له‌وه‌ی ئیدعای هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه که”مافی خه‌ڵکی سوریایه چاره‌نوسی خۆیان دیاریبکه‌ن” پوچ‌و بێناوه‌ڕۆک ده‌کات، هاوکات نیشانه‌ی ئاسته‌نگیه‌کی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م چونه‌پێشه‌وه‌ی ستراتژی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا لهبهلاداخستنی قه‌یرانی سوریادا. ئه‌مه‌وێرای ئه‌وه‌ی که‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه کاتێک باس له‌ڕۆڵی “خه‌ڵکی سوریا” ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت له‌پشت به‌رنامه‌ی “ده‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات” له‌دوای ڕوخانی ئه‌سه‌ده‌وه، هه‌ر لایه‌نه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی تێدا مسۆگه‌ر بکرێ، له‌ولاشه‌وه ئه‌وه‌هه‌ر خه‌ڵکی سوریایه کهبێئیراده کراوه‌و ڕۆژانه‌ش ده‌بێ قوربانی خۆی بدات.
ئاخرین هه‌وڵه‌کانی جنێف له‌رۆژی هه‌ینی 11/1/2003 کهکۆبونهوهی داخراوی نێوان ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان و کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا؛ ميخائيل بوغدانوف و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا؛ وليه‌م بێرنز، بێئه‌نجام مایه‌وه‌و ئیبراهیمی دانیناوه به‌و راستیه‌دا که‌چی رۆژی شه‌ممه به‌دوای ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا روسیا له‌چوارچێوه‌یه‌کدا که‌بۆ وتاره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د توافقیان له‌سه‌رکردبوو قسه‌له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی ده‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌و چ قسه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د، رێگاچاره بۆ کێشه‌کانی ئێستا دورده‌خاته‌وه کهماڵوێرانی زیاتر بۆ خه‌ڵكی سوریا دێنێته‌دی.
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئیبراهیمی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێکدایه که‌ئه‌مریکاو نه‌ته‌وه یهیهکگرتوهکان خستویانه‌ته ده‌ستوره‌وه له‌په‌یوه‌ند به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سوریا‌و ئێستا ئه‌م نوێنه‌ره تایبه‌ته‌ی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی، ده‌وری رازیکردن یان ته‌وافق ده‌بینێ له‌نێوان ئه‌مریکاو روسیادا بۆ نزیک که‌وتنه‌وه لهرێگاچارهیهک، که‌ئه‌گه‌ر تا ده‌وره‌ی پێشوو ئه‌مریکا ده‌یویست کێشه‌کانی سوریا یه‌کلایه‌نه چاره‌سه‌ر بکات که‌له‌چوارچێوه‌ی ته‌رح و سیاسه‌تی خۆیدا بێت، ئه‌وا به‌گۆڕانی هاوکێشه‌کانی ناو سوریا و به‌تایبه‌ت چه‌ندین پارچه‌یی ئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵکشانی ده‌وری ئیسلامی سیاسی سه‌ر به‌قاعیده، ئاسته‌نگێکی گه‌وره‌و ڕه‌وتی چونه‌پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاو خودی ڕوسیا‌و ولاتانی ناوچه‌که‌شی ئاڵۆزتر کردوه‌و به‌ناچار ده‌بێ دانیشتن بکه‌ن و بیرێک له‌داهاتوی نفوزیان بکه‌نه‌وه له‌ده‌وڵه‌تی دوای به‌شاردا له‌سوریا.
هه‌لومه‌رجێکی نائینسانی ناوخۆی سوریا‌و دانپیانانی جیهانی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیش به‌کوژرانی شه‌ست هه‌زار که‌س زیاتر تا ئاخری 2012 به‌بێ بریندار‌و ئاواره‌بوونی خه‌ڵک له‌شوێن وجێگای خۆی بۆ ولاتانی دراوسێ و برسێتی و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانی و سه‌ختی ژیان له‌نه‌بونی خۆراک و ده‌رمان و گرانی راده‌به‌ده‌ر، که‌کاره‌ساتی ئینسانی زیاتری لێده‌که‌ویته‌وه، هاوکات بهدرێژهکیشانی هه‌لومه‌رجه‌که، ریزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌مریکاو غه‌ربه‌وه تادێت که‌لێنی زیاتری تێده‌که‌وێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامیه‌کاندا ده‌شکێته‌وه، ئۆپۆزسیۆنێک که‌ئه‌مریکاو غه‌رب دڵیان پێخۆش بوو، له‌ده‌ره‌وه‌ی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنێک که‌له‌ناوه‌وه له‌هه‌ڵکشاندایه، ئیسلامیه توندره‌وه‌کانی سه‌ر به‌قاعیده‌ن، کهلههێزهکانی به‌ره‌ی نه‌سره، که‌تیبه‌ی ئه‌حرار،تهلیعهی ئیسلامی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و نفوزیان روو له‌سه‌رو له‌به‌رامبه‌ر هیزه‌کانی سوریادا وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی ئه‌سڵی ده‌رده‌که‌ون و هێزی ئه‌مانه له‌ده‌وری دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب که‌دوو ناوچه‌ی گرنگی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ده پێشره‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌تا هه‌ر ئێستا پێشره‌ویه‌کانی هێزه‌کانی سوپای ئازاد که‌هێزه‌کانی به‌ره‌ی نه‌سره‌و که‌تیبه‌ی ئه‌حرارو تهلیعهی ئیسلامی و چه‌ند که‌تیبه‌ی که، وه‌به‌دوای گرتنی مه‌تاری ته‌فته‌نازدا که‌گه‌وره‌ترین مه‌تاری سوریایه له‌باکوری دیمه‌شق به‌ژماره‌یه‌کی زۆری ته‌یاره‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌ستگیرکردنی سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌وه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی به‌شار پاکراوهتهوهو ئێستا پێشره‌وی بۆگرتنی مه‌تاره‌کانی کوێرس و مه‌نگ ده‌کرێت. هاوکات درێژه‌کیشانی ئه‌م هه‌لومه‌رجی شه‌ڕو کوشتارو سه‌رگه‌ردانیه‌ی سوریا ده‌خاله‌تی ولاتانی ناوچه‌که زیاتر ده‌که‌ن بۆ راکیشانی هێزی خۆیان بۆ ناو سوریا و هه‌تا سازدانی هێزی جۆراوجۆری ئیسلامی و قه‌ومی سه‌ربه‌خۆیان، ئاخرین هه‌وڵه‌کان ئێستا له‌ژێرکاریگه‌ری و ده‌خاله‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانی ئیسلامیه‌کانی میسردا، باڵێکی ئیسلامی تازه‌ی ئیخوان له‌سوریا خه‌ریکی خۆسازدانهوهن و حزبی تازه‌ی به‌ناوی ئیخوانهکانهوهو بۆ ده‌سه‌ڵات بهرنامهدادهنێن، که‌له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی نه‌سره‌ی سه‌ر بهقاعیدهدا شانسی زیاتریان ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو غه‌رب و ولاتانی ناچه‌که‌وه.
ئه‌م ههلومهرجهفرسهتی زیاتری بۆ ده‌خاله‌تی روسیا‌و ئێران له‌سوریادا فه‌راهه‌م کردوه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌وه هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی داگیرکراو پێشره‌ویان کردوته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وتاره‌که‌ی هه‌فته‌ی پیشووی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه دیاربوو، که‌پێش قسه‌کانی راوێژی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که لهروسیاو ئێران‌دا کردوه‌و رێگاکه‌ی ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بوو که‌ووتی، وهدانیشتنهکانی ئه‌مریکاو روسیا به‌هاوبه‌شی ئیبراهیمی ئه‌و راستیه‌ی ده‌ورو نه‌خشی روو له‌سه‌ری ئیسلامی سه‌له‌فی له‌سوریا که‌ترسی بۆ هه‌موویان دروستکردوه، ده‌رده‌خات، که‌ئه‌م دانیشتنانه‌و پشتگیری قسه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دو دانیشنهکان به‌قازانجی ده‌خاله‌تی زیاتری روسیایه له‌به‌رامبه‌ر ره‌قیبه‌که‌ی ئه‌مریکادا، ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا به‌جیا له‌هێنانی که‌شتی جه‌نگی بۆلێواری ده‌ریای سپی لهسوریاو دانانی سهواریخی پاتریۆت و یارمه‌تی مادی هێزی ئیتلافی سوپای ئازاد، خه‌ریکی سازدانی لیستی تاوانکاری سه‌رانی ده‌سه‌لاتی به‌شار ئه‌سه‌دو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامانی حکومه‌تی سوریایه له‌بانکه جیهانیه‌کاندا، وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت بهدرێژهکیشانی ئه‌م وه‌زعه‌ی سوریا که‌هه‌موو سورن له‌سه‌ر رۆشتنی به‌شار، به‌ڵام ده‌وری ئیسلامی سیاسی که‌مکه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موویان ته‌نها رۆشتنی به‌شار و ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات کافی نیه‌که سورن، به‌ڵکو قسه‌له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دوای ئه‌سه‌ده که‌که‌مترین ده‌ردی سه‌ریان بۆ دروستبکات، که‌له‌ئێستادا نیگه‌رانی بۆ دروستکردون.. لههاوکێشهیهکی ئاوا ولهدۆخێکی ئاوادا، نادیاری داهاتووی سوریا بهگیرکردنی شهمهنهفهریک ده‌چیت له‌نیو تاریکی تونێلێکدا که‌هێشتا ڕۆشنایی ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت.
13-1-2013
Noori Bashi
Email: nooribashir1@yahoo.com
Mob: 0044 7960 669 896 begin_of_the_skype_highlighting 0044 7960 669 896 FREE end_of_the_skype_highlighting
نوری به‌شیر