مێشكی كیلۆمه‌تر سفڕ … دیـــدار نانه‌كه‌لی
تیرۆری هزر ،هه‌ر ته‌نها به داپلۆسین و دروستكردنی كۆسپ و زنجیركردنی بیركردنه‌وه نیه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك بارودۆخیشدا هاوشێوه‌ی فیتپهمی ئوتۆمبێڵی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر له‌سه‌ره‌خۆ به‌هۆی ئه‌و ئاوه سازگاره‌ی به ناوی به‌نزین ده‌خرێته تانكیه‌كانی له‌كار ده‌كه‌وێت و ته‌نها كارێك كه بیتوانیت ئه‌نجامی بدات، ده‌ردانی دوكه‌ڵ و ته‌پ و تۆزه.
زۆر جاریش ئێمه خۆمان ویستی تیرۆری هزرمان هه‌بووه و دركمان پێی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ك چۆن فیتپهمی باش به‌هۆی به‌نزینی باش كاری خۆی ده‌كات، هه‌رواش هزر و رۆشنبیری هه‌موومان، به‌هۆی مێشكێكی باش بهكاردهكهوێت.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و وولاته بێ خه‌مه‌كانی هاوشێوه‌ی ووڵاتی خۆمان به‌تایبه‌تی ،پتر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا خاوه‌ن وه‌ها مێشكێكی سه‌لیم و بێ گرفتین.
ته‌نانه‌ت مێشكی نێو نایلۆن و لهقوتونراوی وه‌هامان هه‌یه كه به مه‌خابن ده‌زانرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیه گرینگه‌ی ووڵاتانی وه‌كو یابان هه‌نارده نه‌كرێت و له‌نێو مۆڵهكانیان نرخی به‌رزیان بۆ داده‌نرێت. ئه‌وه هه‌ر ته‌نها بۆچونێكی ساده‌ی من نیه ، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین ئه‌كادیمیای زانستی سه‌رده‌مه كه مێشكی ئێمه‌ی بێ به‌رهه‌م وبێ بیركردنه‌وه‌ی خاوه‌ن سه‌دان داهێنه‌ر به ساغ و سهلیمترین مێشكی سه‌رده‌م هه‌ژمار ده‌كات . به‌هۆی ئه‌و راستیه نه‌خوازراوه‌ی به‌و دواییه پزیشكه شیكه‌ره‌وه‌كانی مێشك له‌سه‌ر مێشكی گه‌وره‌ترین زانای مێژوو بۆیان ده‌ركه‌وت.
له‌و رۆژانه له هه‌والێكدا خوێندمه‌وه كه چه‌ند زانایه‌كی پزیشكی هه‌ستاون به لێكۆلینه‌وه له نهێنیه‌كانی مێشكی زانای مه‌زنی فیزیا و داهێنانه زانستیه‌كانی مێژوو ئه‌نشتاین و له‌ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و زانایه له‌ته‌مه‌نی نیو سه‌ده داهێنانی خۆیدا و دوای مردنی ،به رێژه‌ی ته‌نها 14% مێشكی به‌كارهاتووه.
به‌و پێوه‌ره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر مێشكی ئه‌نشتاین دوای مردنی ته‌نها 14% به‌كارهاتبێت كه‌واته به بێ شك و گومان مێشكی زۆرینه‌ی تاكی ئه‌و سه‌رده‌مه ئێستا كیلۆمه‌تر سفڕه و بۆ ته‌نها جارێكیش به‌كارنه‌هاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مان توانیووه هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشچوون وه‌ك خۆی ببڕین و به بینایی چاوه‌كانی خۆمان ژیان ببینین. به‌رده‌وام به دوای ئه‌وه‌بووین كه خه‌ڵكی دووره ده‌ست كه‌ره‌سته نوێیه‌كانی ژیانمان پێ بناسێنێت، هه‌رده‌م لاسایی كه‌ره‌وه بووین و بۆ ساتیكیش له‌خۆمان نه‌چووین.به‌رده‌وام ئامۆژگاریكه‌ری ژیان و گوێگرێكی سارد و سڕی سه‌رده‌مین. دڵنیام ناكرێت گۆڕانكاریه جه‌وهه‌ریه‌كانی ژیان به گوتاری بریقه‌دار دروست ببێت و به ئاسانی ته‌پ و تۆزی نێو ره‌فه‌كانی بیركردنه‌وه‌مان پاك بكه‌ینه‌وه. به‌ڵكو ئه‌وه سیسته‌مێكی زۆر گونجاوی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه وامان لێده‌كات ژمێره‌ری مێشكمان به‌جوله بكه‌وێت. ناكرێت ئێمه داوای پێشكه‌وتن و داهێنان بكه‌ین و چاومان له ده‌رگا داخراوه‌كان بێت و زمانی ناخمان بۆ شكاندنی زنجیره به‌هێزه‌كان به‌كار نه‌هێنین. ناكرێت ته‌نها قسه‌مان هه‌بێت و كرده‌وه‌مان بۆگه‌ن و ناسازبێت. بۆ به‌گه‌رخستنی بزوێنه‌ری ئه‌و مێشكه لۆك و بهكارنههاتوانه پێویسته رێگا كراوه‌بێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو رێگا تاقی نه‌كراوه‌كان.بۆ له ده‌رگادانی ده‌رگا داخراوه‌كان. بۆ شكاندنی نه‌ریت و شه‌رم و پاداشته بێ بنه‌ماكان. بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رۆژمێرانهی كه له‌ته‌مه‌ن به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوون. بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی رواڵه‌ته بێ ناوه‌رۆكه‌كان . بۆ رێگه گرتن له سوكایه‌تیكردن به ووشه‌ی داهێنان. وه‌ك چۆن وون كردنی هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی ژیان جۆرێك كه‌لێن دروست ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ش ئێمه نه‌مان توانیووه بۆ مانه‌وه‌مان رێز له‌و گه‌نجینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی خۆمان بگرین و سودی لێ ببینین. به داخه‌وه هه‌ر به‌و ساغ و سه‌لامه‌تیه له‌كاری ده‌خه‌ین. چونكه ژیان به‌رده‌وام پێویستی به نوێبوونه‌وه و داهێنان و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شی تازه‌یه، كه به‌بێ به‌گه‌رخستنی پێوه‌ری مێشكمان ناتوانین بیخولقێنین. من به‌ر له ئه‌مڕۆ پێشبینیم ده‌كرد كه به‌كارهێنانی ئه‌و دیاریه مه‌زنه‌ی خودا بۆ به‌نده‌كانی وه‌ك خۆی به‌كار نه‌هاتووه، چونكه به‌رده‌وام له ململانێ بووه له‌گه‌ڵ هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌كان و زۆر جاریش له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ركابهریه سه‌خته‌ی بونیات و خه‌سڵه‌تی مرۆڤ مێشك دۆراندویه‌تی و ده‌سته وه‌ستان بووه. چونكه خۆمان زۆر كه‌م ویستی بهكارخستنیمان هه‌بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌گه‌ر خستنی وه‌ك چۆن گه‌ردوونی خه‌یاڵت جێگۆركێ پێده‌كات. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش رێگات لێده‌گرێت بۆ ده‌ست بردن بۆ خاڵه لاواز و نه‌ویستراوه‌كان. رێگات لێده‌گرێت له به‌كارهێنانی زمانی جه‌نگ و خوێنڕێژی، له‌به‌هه‌ده‌ردانی زه‌مه‌ن. له وون كردنی كه‌سایه‌تی .
داهێنان و كه‌ره‌سته و ئه‌رشیفی هه‌ر یه‌كێكمان ناسنامه‌ی كه‌سایه‌تیمانه، ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی مێشك ده‌بێ ببێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێویست بۆ هێنانه وجودی به‌رهه‌می جوان. بۆیه ده‌ڵێن ژیانی ئینسانه مه‌زنه‌كان، دوای مردنیان ده‌ست پێده‌كات. چونكه ئه‌وان پاش ماڵئاوای كردنیشیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی ژیانیان ده‌ژین و له‌نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌میشه به نه‌مری ده‌مێننه‌وه.