سه‌رێكانی هه‌مووی كۆكرده‌وه … عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
بۆ چه‌نده‌مین جار په‌لامارده‌رانی جۆراو جۆر له كرێگرته كورده‌كانه‌وه بگره بۆ كه‌سه ساوێلكهكانی هه‌ڵوه‌داوی به‌هشت له جههنهمهكانی مالییه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و پاكستان , له خه‌لیجه‌وه بۆ میسر‌و ئوردن و سودان له خۆشی جارییه شۆخ و شه‌نگه‌كانی سوریا , له پاڵ نۆكه‌ره جۆراو جۆره‌كانی توركیا , په‌لاماری شاری سهرێكانێی 30000 دانیشتووانی سنوری له رۆژئاوای كوردستان ده‌ده‌ن , كه 40%ی پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورده , له پاڵ 90000 دانیشتوانی گوند‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی , هه‌موو جاره‌كان به‌خته ره‌شه‌كه‌یان به‌ر دیواری پۆڵاینی گه‌ریلاكانی په‌یه‌ده ده‌بێته‌وه , په‌لامارده‌ران جگه له شه‌ڕ و ماڵوێرانی و تاڵان هیچیان بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه پێ نییه , بۆیه هه‌موو جاره‌كان به‌ره‌و رووی پێكهاته‌كانی شار ده‌بنه‌وه , په‌یه‌ده‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه په‌رستی به‌رچاوته‌نگانه‌ی تێپه‌ڕاندووه به عه‌قلێكی نێونه‌ته‌وه‌ییانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ دانیشتووانی شاره‌كه له عه‌ره‌ب و كریستان و …… ده‌كات و نموونه‌یه‌كی پاكی و دڵسۆزی خۆنه‌ویستی كۆمۆنه‌یی سه‌ركرده‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات بۆیه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاریش جگه له كوردان به‌لای هاوسه‌نگه‌ری و به‌رگری هاوبه‌ش راكێشاوه .
شه‌ڕی ئه‌م خوله‌ی سه‌رێكانی وا هه‌فته‌یه‌ك زیاتره به‌رده‌وامه توانی نه‌یارانی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌ش بۆ لای خۆی رابكێشێت و له ژێر ئاڵاكه‌ی كۆیان بكاته‌وه , راسته شه‌هیده‌كان هه‌موو به ئاڵای په‌یه‌ده داپۆشراون و سه‌ر به‌و پارته‌ن و تاق و ته‌را له پارته‌كانی دیكه به‌شداری به‌ره‌كانی شه‌ڕ بوون كه تا ئێستا 4 پارتن , به‌ڵام گرنگه له روی سیاسیشه‌وه نه‌یاره‌كانی په‌یه‌ده شه‌ڕی سه‌رێكانی به شه‌ڕی داكۆكی له شه‌ره‌ف و ماڵی خه‌ڵك بزانن له ناویاندا سه‌رۆكی پارتی حه‌كیم به‌شار , راسته ئه‌و له شوێنه گه‌رم و نه‌رمه‌كانی باشووری كوردستانه‌وه لێدوانه ئاگراوییه‌كانی ده‌دات , به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كانی له خزمه‌ت یه‌كێتی كورداندا بێت و خه‌نجه‌ر لێدانی له پشته‌وه‌ی تێدا نه‌بێت ئه‌وه جێگای ده‌ستخۆشییه .
په‌یه‌ده له‌و كاته‌وه‌ی 10 كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای له گه‌ڵ ئه‌م پارتانه‌ی گازینۆكانی هه‌ولێرو سلێمانی و غازی عه‌نتاب دابه‌شكرد , رازی بوو به‌وه‌ی قوربانی بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و ده‌ستكه‌وتیش له‌گه‌ڵیان دابه‌ش بكات, به مه‌رجێك یه‌كڕیزی بپارێزن و ئه‌و پله‌و پایه‌و متمانه‌یه‌ی پێیان به‌خشراوه له دژی كوردان به‌كار نه‌هێنن .
شه‌ڕی سه‌رێكانی شه‌ڕی دابه‌شكردنی شه‌ره‌فه به‌سه‌ر سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان , ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ری بكه‌وێت پێویسته له به‌ره‌ی گه‌لدا بێت , ئه‌و شه‌ره‌فه له گیرفانی ئه‌و شههیدانهیا هه‌موو رۆژێك له مه‌راسیمه جه‌ماوه‌ریه‌كان به هه‌ڵهه‌ڵه له قامشلو و كۆبانی و عامودا به خاك ده‌سپێردرێن .