سیمای دیکتاتۆری..!
زاگرۆس زه‌رده‌شتی .. له سویدیه‌وه کردوویه کوردی……
دیکتاتۆری به درێژایی میژوو، کۆنترین و ئاسای ترین سیستێمی کۆمه‌لایه‌تی بووه. له راستیدا ده‌سه‌لآتی پاشا تاکره‌وه‌کان، ده‌سه‌لآتێکی دیکتاتۆریانه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک ستالین و هێتله‌ر تونگوتیژانه کۆنترۆڵی گه‌له‌کانیان نه‌کردووه.
ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی که ئێمه له‌باره‌یانه‌وه ده‌دوێین، له هه‌ندێک رووه‌وه لێک جوودان. کۆمۆنیزم و فاشیزم دوو پۆله‌تیک و ئایدۆلۆژیای لێک جوودان، به‌لآم له هه‌ندێک بۆچوون و رامان و به‌رێوه‌بردندا لێکچوون له نێوانیاندا هه‌یه.
کۆنترۆڵی سه‌روبه‌ری کۆمه‌ڵگه.!
دیکتاتۆر له‌لایه‌ن به‌شێکی کۆمه‌ڵگه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت. که‌واتا، له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌و دیکتاتۆره، گه‌لێک نه‌یارو به‌رهه‌ڵستکاریشی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌یه‌وێت به ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌لآت و کۆمه‌ڵگه‌دا بگرێت و هه‌وو شتێک کۆنترۆڵ بکات. ئه‌و ده‌مه‌ش ئۆرگانی پۆلیس به ته‌نیا بۆ کۆنترۆڵکردن به‌س نییه. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕی‌کردن به‌سه‌ر هاولآتیانه‌وه پێویستی به پۆلیسی نه‌هێنی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر تۆ له سیستیمێکی دیکتاتۆری‌دا بژیت، ده‌بێت ئه‌وه ره‌چاو بکه‌یت، که پێش ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌کت بۆ بێت و بگاته ده‌ستت، ده‌بێت ئه‌و نامه‌یه له لایه‌ن پۆلیسی نه‌هینیه‌وه بخوێنرێته‌وه. له جێگای کاره‌که‌ت بیت، یان له ماڵه‌وه، پێده‌چیت گوێ له ته‌له‌فۆنه‌که‌ت بگیرێت و میکرۆفۆنی نه‌هێنی له ژووری کاره‌که‌ت، یان له ماڵه‌وه، یان له ژووری ئه‌و ئوتێله‌ی که تێیدا میوانیت، بۆ گوێلێگرتنت چه‌سپ بکرێت.
ده‌شێت له ریستۆرانگێکدا، له لایه‌ن که‌سێکی دانیشتوی ناو چێشتخانه‌که‌وه، له نزیکه‌وه گوهداری بکرێیت، یان ئه‌گه‌ر گومان‌لێکراو بوویت، ئه‌و که‌س و ناسیاوانه‌ی که سه‌ردانت ده‌که‌ن و له کاتی هاتنیاندا له رێگه‌ی نه‌هێنییه‌وه وینه‌یان ده‌گیرێ و ئه‌وانیش ده‌خرێنه ژێر کۆنترؤله‌وه.
هه‌میشه دیکتاتۆر پێویستی به تۆڕێکی سیخوڕی و پۆلیسی نه‌هێنی هه‌یه، که جاڵجاڵۆکه ئاسا، له سه‌ر ته‌ناف و تۆره‌که‌یان چاوه‌ڕێی نێچیره‌که‌یان ده‌که‌ن. له هه‌موو کۆلآن وگه‌ره‌ک و بنکه‌ی کارێک‌دا، ئه‌م سیخور و پۆلیسه نه‌هێنیانه، چاو له دووی به‌رهه‌ڵستکاران و نه‌یارانیان و سیخوڕیان به سه‌ره‌وه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها دیکتاتۆر ئه‌و بالۆره‌یه‌ش لێده‌دا و بیانوش بۆ ئه‌وه ده‌دۆزیته‌وه که تۆ به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێژیت (رؤژباش)..!
ده‌نا ئه‌و (رۆژباش) گوتنه‌ت له‌سه‌ر ئاوازی ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌و کاته گومانت لێده‌که‌ن و له خانه‌ی نه‌یاراندا ده‌بینرێیته‌وه.
له ئاڵمان به وشه‌ی (هایل هێتله‌ر) دروود له هێتله‌ر سلآویان لیکتر ده‌کرد.
تێرؤر …!
دیکتاتۆر هه‌میشه ئۆرگانێکی داپلۆسه‌ری سامناکی هه‌یه.
ژیانی تۆ به بچوکترین ره‌خنه ده‌که‌وێته مه‌ترسی و له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێنیه‌وه راپێچ و لێپرسینه‌وه ده‌کرێیت. مێتوده‌کانی لێپرسینه‌وه، (تۆرتیره) واتا ئازاردان، (گیانی و نه‌ستی) لێپرسێره‌وان خه‌ڵکانیکی بیبه‌زه‌یی و تونگوتیژن، بریاری تونگکردنت له کونجی زیندانه نه‌هێنه‌کان، یان بریاری کوشتنت ده‌ده‌ن.
خیزانه‌که‌ت،که‌سوکارت، هاوڕیکانت، ئه‌وانیش ده‌که‌ونه به‌ر ده‌م ئه‌م شالآو و هێرشانه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ ره‌خنه‌یه‌کی پچوکت گرتووه.
هه‌موو ئه‌م سیسته‌مه دیکتاتۆه به خه‌ویکی ئاڵۆز و ناخۆش ده‌چێت. مه‌به‌ست و ئامانج له‌م شالآوانه، په‌له‌کردنه بۆ له‌ڕه‌گو ریشه ده‌رهینانی هه‌موو کۆمه‌ڵگه و ئۆرگانێکی دژبه‌ر و نه‌یار، مه‌به‌ست له‌و کاره تیرۆره و ئه‌نجامه‌کانی، ترس و تۆقاندن و له هه‌مانکاتدا کڕکردن و وازهینانته له داخوازی و مافه‌کانت. له کۆتایشدا که‌وی و گوێڕایه‌ڵکردنته و به‌رز و پیرۆز راگرتنی دیکتاتۆره.
پڕوپاگه‌نده و مێشک شتنه‌وه..!
دیکتاتۆر گه‌ره‌کیه‌تی مێشکت بشواته‌وه، ده‌خوازێت وه‌ک چۆن ئه‌و ده‌ڵێت و ده‌یه‌وێت و بیرده‌کاته‌وه، تۆش به هه‌مان شیوه بیت.
له رێگا گشتییه‌کاندا، له نێو دووکانه‌کاندا، له ناو پاسدا و شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کاندا، له‌هه‌موو جێگایه‌ک (ئه‌فیش) وینه‌ی گه‌وره هه‌ڵوسراون، ریکلام بۆ دیکتاتۆر ده‌که‌ن، به کورتی له بیرۆکانی کار و له کارگه‌کاندا، وینه‌ی دیکتاتۆر هه‌ڵواسراوه. له سینه‌ماکاندا، له پێشه‌کی فیلمه‌کاندا پروپاگه‌ندا بۆ دیکتاتۆر ده‌که‌ن، کاتی بڕینی قردیله‌ی کردنه‌وه‌ی ئۆتۆبانیک، یان سه‌ردانی یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی، یان کاتێک که دیکتاتۆر بۆ ئاپورایه‌کی کۆکرواه ده‌دوێت. ریکلام بۆ دیکتاتۆر ده‌کریت و به باوکیکی به‌سۆز و میهره‌بان په‌سن ده‌کرێت. (ئای که باوکێکی دڵسؤز و به په‌رۆشه) سه‌یرکه‌ن چۆن خه‌نده ده‌یگری و ده‌ستی هاولآتیان به گه‌رمه‌وه ده‌گوشێت..!؟ سه‌یرکه‌ن ئه‌و کیژۆڵه پچوکه ببیین، ئه‌و چه‌پکه گوڵه به‌سه‌رکرده‌ی مه‌زن ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌و کیژۆڵه‌یه ده‌گرێته باوه‌ش و به ده‌سته‌که‌ی تریشی (بای بای) بۆ گه‌ل ده‌کات.!
که‌چی له فێرگه‌کاندا مامۆستا به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له کار ده‌رده‌کرێن و په‌رتووکه‌کانی خویندنیش بۆ پروپاگه‌نده‌ی دیکتاتۆر ده‌گونجێنرێن و رێکده‌خرێن.
کۆپه‌رتووک..!
رۆژامه‌وانان، نوسه‌ران هونه‌رمه‌ندان و ئاوازدانه‌ران، تێکرا هه‌موویان ناچار ده‌کرین که به شانوبازوی دیکتاتۆردا هه‌ڵده‌ن. په‌رتووکه یاساخه‌کان له کۆبوونه‌وی پارته‌که‌دا ده‌درێنه به‌ر هێرش و تیروتوانج. کۆپه‌رتووکه‌کان ئاگرده‌درێن و ده‌سوتێنرێن. ئه‌م دیمه‌نی سوتانی کۆپه‌رتووکه‌کان بۆ ئه‌وان،فیلمی سینه‌مایه.گڕی په‌رتووکه‌کان بۆ ئه‌وان سمبوڵی پاکسازییه.بۆ دیکتاتۆر، سوتانی په‌رتووکه‌کان،له ریشه ده‌رهێانی ئازار و خراپه‌کارییه‌کانه.
ته‌نانه‌ت تۆ له نێو ماڵه‌که‌ی خۆشتا له دیکیاتۆر ده‌رباز بوونت نییه. هه‌ر که TV یان رادوێت داگیرساند، ده‌ستبه‌جێ یه‌کێک به‌ده‌رده‌که‌وێت، یان گوێبیستی ده‌بیت، که پروپاگه‌نده، یان گۆرانی پیاهه‌ڵدان و گؤرانی شۆڕشگێڕی به سه‌ر دیکتاتۆردا ده‌چڕێ. ساتی (وته‌گه‌ل) –ی دیکتاتۆر بۆ نه‌ته‌وه پیرۆزترین ساته‌کانه و له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه پێویسته که گوێی لێ‌بگرن.
ئه‌وه کارێکی گه‌نگازه (مه‌حاله) که بتوانیت به دڵی خۆت گوێ له که‌ناڵێکی رادوێ بگریت، یان له که‌ناڵی TV بیانیه‌کان بڕوانیت، بۆ خۆپاراستن له کوشتن و ئازاردان ده‌بێت ئه‌و په‌رتوکه نه‌هێیانه بشاریته‌وه که هه‌تن.
له ئه‌نجامدا ئه‌و پڕوپاگه‌نده و هه‌ره‌شانه واتلێده‌کات، که مێشکت بشۆرێته‌وه و ئازادی خۆت له ده‌ست بده‌یت و دیکتاتۆر به پیرۆز راگریت. له هه‌مانکاتدا ئاوا هه‌ستکه‌یت که دیکتاتۆر هه‌میشه راست ده‌بێژێت و هه‌ر ئه‌و راسته.
دیکتاتۆر و یاریده‌ده‌ران وا بیر له تۆ ده‌که‌نه‌وه و پێتده‌بێژن: که چۆن بیر بکه‌یته‌وه و پێتده‌ڵێن، به‌خته‌وه‌ریت که ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌موو بریاره سه‌خت و بێفه‌ڕانه بوویت.
لاوان و پڕۆگرام کردنیان..!
جوانان و گه‌نجان، به خواستی خۆیان یان به‌زۆر، ده‌خرێنه ناو یه‌کیه‌تی گه‌نجانه‌وه. که له گروپی Scout دیده‌وانیدا کۆده‌کرینه‌وه. ئه‌م گه‌نجانه یه‌ک جۆره جلوبه‌رگ ده‌پۆشن، له‌هه‌مانکاتدا فێری هه‌ڵسوکه‌وته گرنگ و فه‌رمایشته‌کانی دیکتاتۆر ده‌کرێن و له هه‌لسوکه‌وتیاندا لاسایی دیکتاتۆر ده‌که‌نه‌وه. رۆژانی پشودانیان به گه‌مه و وه‌رزش و رێپێوان ده‌به‌نه‌سه‌ر مه‌شخه‌ڵی ئاگر تاو ده‌ده‌ن و به چوارده‌وریدا ده‌خولینه‌وه و سرود ده‌چڕن و خۆ به برژانی گۆشت و باسورمه‌وه و ئه‌و جۆره خۆشیانه‌وه مه‌ژوولده‌که‌ن.
لاوان و گه‌نجانی شار و باژێڕه گه‌وره‌کان به‌وه شادمانن که هه‌وای سازگار وه‌رده‌گرن و تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن که له‌ته‌ک هاورێکانیاندا یه‌کبگرنه‌وه و کات به‌سه‌ربه‌رن.
بێگومان دایکان و باوکان ناتوان کۆنترۆڵی منداڵه هه‌رزه‌کاره‌کانیان بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تن و له پێش هه‌مووشیانه‌وه گوێڕایه‌ڵی دیکتاتۆرن.
ئه‌م گه‌نجانه زۆر به خێرایی مێشکیان ده‌شۆردرێته‌وه. پێویسته له‌سه‌ریان (به‌رگی وه‌کیه‌کی) Uniform بپۆشن ئه‌م جلوبه‌رگانه له‌لای گه‌نجان گه‌لێک به ره‌واج و (گه‌لکێش)شه Popular، به‌مجۆره دیکتاتۆر، لاوان و گه‌نجان رێکده‌خات و ده‌یانکاته بناخه‌ی ئاوات و خه‌ونه‌کانی خۆی. نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ئاوا گوێرایه‌ڵ و که‌وی دیکتاتۆر کرا..! ئیدی چی رووده‌دا، با رووبدات..! ئه‌گه‌ر ئاشتی بێت یان جه‌نگ…!
ئه‌مه‌شت بیر بێ و له بیری مه‌که..!
له ولآتانی دیمۆکراتیدا پروپاگه‌ندا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌لآم ئه‌مه‌یان به شیوه‌یه‌کی تر پیاده ده‌کرێت.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیمۆکراتیدا، هه‌ر که‌س و تاکێک بۆیان هه‌یه، بیر و بۆچوون و هزر و تێبینی خۆیان ده‌ربڕن، به‌لآم له سیستێمێکی دیکتاتۆری‌دا، ته‌نیا ئه‌و بۆچوون و تێبینانه ده‌خوات که دیاری کراو و خراونه‌ته ناو چوارچێوه‌وه.
له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی دیمؤکراتیدا، گه‌لێک بۆچوون و ئارای جوودا و زانیاری له میدیاکاندا به به‌ربڵاوی په‌خش و بڵاو ده‌کرێنه‌وه. بێگومان ئه‌م بیر و بۆچوونانه هه‌ست و نه‌ست و هزری چین و توێژه جۆراو جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ده‌شێت خواستی پارت و ریکخراوه سیاسیه‌کان، سه‌ندیکا، ئۆرگانه جۆرراو جۆره‌کانیش بن. کۆمپانیا و کارگه‌کانیش، له رێکلامه‌کانیاندا، ده‌مانخه‌نه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی کڕینی بابه‌ت و که‌لوپه‌له تایبه‌ته‌کانیان.
ده‌شێ له‌م پڕوپاگه‌نده و ریکلامانه‌دا، راست و ناراستی تێکه‌ڵ کرابن.، یان ده‌کارین بێژین نیوه‌راست بن.
پێویسته ئیمه به ئازادی بیر بکه‌ینه‌وه، له هه‌مانکاتیشدا، ره‌خنه بگرین… جا گرنگ نییه، گه‌ر له ناو سیستێـمێکی، دیکتاتۆری یان سیستێمێکی دیمۆکراتیدا بژین.
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
2008
له په‌رتوکی Puls Historia وه کراوه‌ته کوردی.
له نوسینی Göran Körner, Lars Lagheim سالێ 2002