ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید بۆ ماوه‌ییه‌کی کاتی ڕاگیرا.
ده‌زگای کۆچی سوید ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ ناوه‌ڕاست باشووری عێراق به شێوه‌یه‌کی کاتی ڕاده‌گرێ.
هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه که‌وا حکومه‌تی ئوردن له رۆژی 1/5/2008 مه‌رجی هه‌بوونی فیزا دها ئه‌نێت بۆ هه‌موو هاووڵاتیه‌کی عێراقی. له کاتێکدا که هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسمانی له‌گه‌ڵ به‌غداد دا له ڕێگای عه‌ممانه‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی قسه‌کانی (هانس ڕوسن کڤیست) که یه‌کێکه له ئه‌ندام و لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سه‌راسه‌ری سوید، ئه‌ڵێ ئه‌م کێشه‌یه ڕێگره بۆ جێ به‌جێ کردنی ناردنه‌وه‌ی به زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له‌لایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای کۆچه‌وه بڕیاری ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داوه‌کایان و ده‌رکردنیان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها (هانس روسن کڤیست) له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ئه‌ڵێت ته‌نیا ڕێگایه‌ک که هه‌بێت ڕێگای عه‌ممانه وه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی که به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه ده‌بێت داوای فیزا بکه‌ن، وه په‌نابه‌ره عێراقییه‌کانیش داوات ڤیزا ناکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان وه ئه‌م کاره‌ش به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی جێ به‌جێ ناکرێت.
فراس خوری کونسوڵی باڵوێزخانه‌ی ئوردن له ئه‌ڵمانیه و به‌رپرسی کاره‌کانی سوید ده‌ڵێت په‌نابه‌رانی عێراقی له ڕێگای ئوردنه‌وه ناگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌گه‌ر ڤیزایان نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه که به‌ترانزێتیش به ئوردندا تێپه‌ڕ ئه بن.
دوێنێ نوێنه‌رانی به‌رپرسانی سه‌فاره‌تی سوید له ئوردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لێپرسراوانی ئوردن له‌م کێشه‌یه کۆڵیه‌وه.
هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ی سوید له ئوردن له ڕاپۆرتێکدا که بۆ ده‌زگای کۆچی سویدی ناردوه ئه‌ڵێت. ئه‌م بڕیاره کێشه دروست ئه‌کات بۆ که‌سکاری په‌ناهنده عێراقیه‌کان ئه‌مه‌ش مانای وایه که هه‌موو ناردنه‌وه‌یه‌کی به زۆر بۆ عێراق ڕاگرتووه له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌موو ئه‌و جێگایان و بلیتانه‌ی که حیجز کراون بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌زۆر ئه‌نێردرێنه‌وه ئیلغا ده‌کرێنه‌وه.
بابان ئوسمان
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید
I.F.R..
Baban Osman
Tel:+ 46 (0) 704 53 22 70
ifr.sverige94@gmail.com
o.n.802413-8961
BankGirot : 247-8220
Besöksadress
Frihetsvägen 45
Jakobsberg