
بــــەر لـــەوەی ببارێ … یوسف خەلیل
وەك كۆیلە دیل
خووداش بینەرێكی بێباك
لێیان دەخوڕین
دەیان كوشتین
نێرینەیەكی بێرۆح
مێینەیەكی بێهەست
چێژدار بووین
بەرەو نەهات
رێمان دەبڕی
وەك وان نین
بێدەنگ نابین
دوێنێ شاخ
ئەمڕۆ هزر
دونیاش توولە ڕێ
بێنەوا نین
ئایندە دەدوێنین
گەرچی
هەتیومان بێ دڵخواز
رۆڵەمان بێ شوناس
بە دڕك و داڵ تەنراو
هێشتا پێدەكەنین
قەدەر نییە
دێینە گۆ
هەبوونە گەردوون
هەڵاوگێردەكا
تا تۆ بكوژم
جوانیشت یادگار كەم
دەكرێ پێكەوە
بە ئاوێزانی هەناسە
دونیا بێنینە سەما
چ بكەم
وەنەوشەی بێباڵ
چۆنە فێر فڕینت كەم
كە تۆ هەموو گیانت تەنراوو
بە وەیشومەی رووبار
وەك تۆ بێناز
بێپەروا لانەواز
رێم بدە تەواو كەم
نیگاكانت
قەدەر بێ ئارام دەبێ
هەناسەی سوار
تەنگی پێ هەڵدەچنێ
دیواری تەم
بە رووخاوی سەر دەردێنێ
پەی بە فەنابوون دەبرێ
سبەی هەڵدێ
دەكرێ و ناشكرێ جوانبن
سەرەتاشــن
بۆ چاوهەڵهێنانی بوون
هاوڕێ
بە هێشووە ترێیەك
سپیتر لە سیمای بەفر
ئاشنام كە
دونیام لا ئاڵ كە
تا سەما لەگەڵ بادا كەم
ناكرێ
دڵەم دەروێش ئاسا
بێ هەناسەی هەستت
رێكا تاوێ بێ سۆزت
دە چاریكە
لێڵی فەرامۆش كە
پەرە بە پیاسە بدە
مەلە لەگەڵ نەوڕەس كە
پەی ببە
بە دوونیای ئاو
ئاڵتر لە سیمای سەما
لە دیدەی بێ نیگا
جوانتر
خرۆشان دەبینرێ
سبەی سەر دەردێنێ
راست و چەپ
خوار و خێچ
لە پانتایدا ئاوێزان دەبێ
هێزی هزر بێباكە
دەرهێنەر ئەندێشە
من و تۆی هەتیوو بینەر
بێ ئاگا
بێ هیچ دەخنێینەوە
بێ پرسیار رێدەكەین
بەرەو
سەربڕینی ناخ
لەخاچدانی خوود
كرچ بوون دەپێكین
وەنەوز دەخنكێنین
لەم فارگۆنەدا
هێز باڵا
هزر بێزمان
فەنابوون
شانۆیەكە بێباڵ
بێ خەون دەینوێنین
بێ هەست دەیدوێنین
ئاوێنە تەنها خۆرە
سێبەر وەلانێ
خەون وەخەبەر بێنێ
پێدەچێ
كازێوە گووڵ بڕوێ
بینەریش بێتە گۆ
زەردەش باڵ بگرێ
بەردەوامیش پێدەگرێ
Yousif_kazh@yahoo.com