هه‌ردووكیان نیگه‌رانبوون
چیرۆك
له ڕاستیدا شتێكی ئه‌وتۆم بۆ وتن نییه، گه‌ره‌كمه بڵێم، شتێكی گرینگ له ئارادا نییه. نا…هیچ شتێ، ئه‌وه‌ی ڕوویدا ته‌نها بۆ خۆشی بوو، حه‌زه‌كه‌م بزانی ماوه‌یه‌كه هه‌موویان سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر ئێمه، هه‌موویان به كرده‌كانمان پێده‌كه‌نن، ته‌نانه‌ت به دایكی (ڕووز)یشه‌وه. له‌كاتێدا كه پێشتر كه‌سیان نووقه‌یان له‌به‌ر نه‌ده‌هات. من و ڕووز تا ئێستایش هه‌ر بچووكین. ئێستایش كاتی هاوسه‌رگیریمان نه‌هاتووه. ئه‌وكات ڕووز ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵ بوو، به‌نده‌یش بیست ساڵ. ڕووز كچێكی قه‌شه‌نگ و به‌ویقار بوو. ئێوه‌یش ئاگاداری هه‌مووشتێك نین، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ (جاكی) دا، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، كه به گشتی هه‌ردووكمان نیگه‌ران بووین.
جاری دیكه‌یش باسم كردووه، نێوانی من و ڕووز زۆر به‌هێز بوو. هیچ ناكۆكییه‌ك له به‌ینماندا نه‌بوو. مه‌به‌ستم ناكۆكی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌گه‌رچی دایكی ڕووزی حه‌زی به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به‌هێزه‌ی من و ڕووزی نه‌ده‌كرد. خاتوو (كۆرپه‌ر) ی دایكی ڕووزی، مه‌به‌ستی بوو، له‌جیاتی شووكردن، كچه‌كه‌ی بچێته كۆلێژ و بخوێنێت. ڕووز له ته‌مه‌نی پانزه‌ساڵیدا خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو كردبوو. دایكی ده‌یویست كچه‌كه‌ی ببێته پزیشك، جارجاریش، من به‌گاڵته‌وه با‌نگم ده‌كرد( دكتۆره كیلده‌ر!)، له‌گه‌ڵ ڕووزدا، من ئاره‌زوویه‌كی بێسنوورم هه‌بوو بۆ گاڵته و قۆشمه، به‌ڵام ئه‌و حه‌زی به جدیات بوو. بیرم نه‌ماوه كه‌ی بوو، به‌ڵام ده‌زانم یه‌كێك بوو له شه‌وه‌گه‌رمه‌كانی كۆتایی مانگ، له ماڵی جاكی دا. ئه‌وكات من و ڕووزی له ده‌ره‌وه بووین. له‌و سه‌رده‌مدا ژیانمان دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتبوو. له ده‌ره‌وه ڕووناكی هه‌بوو، كه‌مێك گڵۆپی نیۆن به‌كزی ده‌سوتان، گوڵوگوڵزارێكی زۆر له‌و ده‌ورووبه‌ره‌دا هه‌بوو.
ئێستا مه‌به‌ستم چییه؟
ڕووزی به‌هیچ جۆرێ حه‌زی به جاكی نه‌ده‌كرد. ئه‌و شه‌وه پێم گوت، جاكی وه‌ك قووتویه‌كی مڕه‌بایه، ئه‌و شه‌وه زۆر هه‌وڵماندا و گه‌ڕاین، تاوه‌كوو مێز و كورسییه‌ك بدۆزینه‌وه و دابنیشین.
ڕووز حه‌وسه‌ڵه‌ی چاوه‌ڕوانی نه‌بوو. له كۆتاییدا مێزێكمان دۆزییه‌وه، پاش دانیشتن، پێشنیاری خواردنه‌وه‌ی دوو بیره‌م كرد، به‌ڵام ڕووزی ڕه‌تیكرده‌وه بیره بخواته‌وه. له به‌رامبه‌رم دانیشتبوو، شقارته‌یه‌كی پێ‌بوو، دانه دانه دایده‌گیرساند و فڕێیی ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا من تووڕه بكات.
دواجار سه‌برم بڕاو گوتم: كێشه‌یه‌ك هه‌یه؟ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵی تووڕه‌بوونی خۆم كرد .
ڕووز گوتی: هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، داگیرساندنی شقارته‌كانی وه‌ستاند و نیگای خسته سه‌ر ده‌وروبه‌ری، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌یری شتێكی تایبه‌ت بكات.
دووباره‌م كرده‌وه، گوتم، هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادایه؟ چۆن سه‌یری كتێب ده‌كه‌م، ئاواش سه‌یری ڕووزم ده‌كرد و ده‌مخوێنده‌وه.
دووباره گوتی: هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، تكا ده‌كه‌م نیگه‌ران مه‌به له‌باره‌ی من، هه‌مووشتێك باشه، من به‌خته‌وه‌رترین كچی دنیام.
قسه‌كه‌یم پێ بڕی و گوتم: گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت؟ من ته‌نها پرسیارێكم كرد و ته‌واو.
گوتی: ئۆ…بمبوره، گوێم لێت نه‌بوو…وه‌ڵامت ده‌وێت به‌دڵنیاییه‌وه، بمبووره.
زۆر گاڵته‌جاڕانه ده‌ئاخفت.
گوتم: حه‌زم به‌م ڕه‌فتارانه‌ت نییه، هه‌ستناكه‌م كه به‌و هۆیه‌وه بێزار ده‌بم، به‌ڵام حه‌زناكه‌م ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ت هه‌بێت.
من ناخ و بیركردنه‌وه میزاجی ڕووز ده‌ناسم، ده‌زانم حه‌زی له‌چ خواردنێكیشه.
گوتم: باشه تۆ هه‌ست به ناڕحه‌تی ده‌كه‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و هاتووینه ده‌ره‌وه؟ دواتر وتم، كوڕێك مافی ئه‌وه‌ی نییه جارێك بێته ده‌ره‌وه، وایه؟
گوتی: ته‌نها جارێك! من حه‌زده‌كه‌م حه‌وت شه‌و له هه‌فته‌یه‌كدا بێینه ده‌ره‌وه..هاها ها
گوتم: حه‌وت شه‌ویش نا، به‌ڵكوو ئه‌وه یه‌كه‌م شه‌ومانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ماڵه‌وه هاتین به‌س بیره هه‌یه بیخۆیته‌وه.
گوتی: نه‌خێر …باشه بمده‌رێ بابیڕێژم، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌باره‌یه‌وه نه‌دوێیت.
به هێمنیه‌وه گوتم: ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه چاوه‌ڕوانم ده‌كرد، حه‌ز به دانیشتنی ئاوا ده‌كه‌یت؟ كاتێك وا به‌ویقاره‌وه سه‌یری دار و دیوار ده‌كه‌یت، گوێت له گریانی منداڵه‌كه‌مانه؟
گوتی: به‌یارمه‌تیت…هاوارمه‌كه به‌سه‌رمدا، حه‌زم له هیچ شتێك نییه.
گوتم: گوێبگره، من دایه‌نم بۆمنداڵه‌كه‌مان گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دوو سه‌عات ئاگاداری منداڵه‌كه‌مان بێت، هه‌ژده دۆلاریشی پێده‌ده‌م. من ئه‌وه‌م كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بێخه‌م بیت، تێناگه‌م ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه چییه هه‌ته، خۆ كفرم نه‌كرد له‌گه‌ڵت هاتمه ده‌ره‌وه.
گوتی: من نه‌مویستووه ئه‌و ژنه به‌كرێ بگریت، له ڕاستیدا حه‌زناكه‌م هه‌ر بشیبینم، ڕقیشم لێیه‌تی، ته‌نانه‌ت كه منداڵه‌كه‌یش له‌باوه‌ش ده‌گرێت ڕووی خۆم وه‌رده‌گێرم به‌س بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبینم، ئه‌وشتانه‌م به خۆیشی گوتووه، جارێك پێم وت، خانم تۆ منداڵی خۆت نه‌بینیوه، ئه‌گینا ده‌تزانی چۆن منداڵ له باوه‌شده‌كه‌یت.
دواتر به‌رده‌وام بوو گوتی: ئه‌و دایه‌نه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی، كه ئێمه هاتینه ده‌ره‌وه، له ژووری خه‌وتنی خۆی، مژووڵی گۆڤار خوێندنه‌وه بوو، هه‌ر ئاگاشی له منداڵه‌كه نه‌بوو.
گوتم: تۆچیت له‌و ژنه داماوه ده‌وێت، ئه‌وكات منداڵه‌كه له بێشكه‌دا بوو؟
گوتی: به‌سه…حه‌زناكه‌م چیتر له‌وباره‌وه بئاخڤم.
گوتم: رووز …تۆ ده‌ته‌وێت من چی بكه‌م، ده‌ته‌وێت ببمه جرج؟
گوتی: زۆر سپاس، ته‌نها گه‌ره‌كمه وه‌ك تۆ قۆشمه‌چی بم…(بێڵی)تۆ مێردی منی..
…ڕووز ئانیشكه‌كانی به ته‌ختی دانابووه سه‌رمێزه‌كه‌وه، سه‌ر و ملی به‌ته‌واوی له مێزه‌كه نزیككردبووه‌وه. هه‌روه‌ك ماسیه‌كی نووشتاوه و پیرۆز و پاكیزه ده‌هاته به‌رچاو.
گوتی: بێڵی …تۆ هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ مندا كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منت خۆشده‌ویست. پێشبینیش ده‌كه‌م منداڵه‌كه‌شمانت خۆش‌بووێت و ئاگات لێیی بێت. ئێمه هه‌ردووكمان له هه‌ندێ جاردا وه‌ك یه‌ك بیر له شته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
به هێمنیه‌وه پرسیارم لێ‌كرد و گوتم:كێ وتویه‌تی من منداڵه‌كه‌م خۆش ناوێت؟
گوتی: تكایه هاوار مه‌كه به‌سه‌رمدا، كاتێك به‌سه‌رمندا هاوار ده‌كه‌یت، ده‌ترسم. كه‌س نه‌یگوتووه تۆ منداڵه‌كه‌ت خۆش ناوێت. به‌ڵام تۆ كاتێك خۆشتده‌وێت، كه گه‌وره و له‌بار بوو، كه كه‌وته سه‌رپێ، كاتێك به‌خۆی خۆی شووشت، یان كاتێك یاری به بۆینباغه‌كه‌ی كردی.
گوتم: هه‌مووكاتێ منداڵه‌كه‌م خۆشده‌وێت و خۆشیشم ویستوه، به‌ڕاستی منداڵه‌كه‌مان جوانه.
گوتی: كه‌وایه ئێمه بۆ له‌ماڵه‌وه نین؟
گوتم: ناترسم له‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت بیڵیم، گه‌ره‌كمه هه‌وایه‌كی تازه هه‌ڵمژم، جه‌وێكی جودا وه‌رگرم، ئه‌وه‌تا بیره‌شم هێناوه، خۆ تۆ هه‌موو ڕۆژ وه‌ك من له‌ناو ئاسنی باڵ و كلكی ته‌یاره‌دا ئیشی ئاسنگه‌ری ناكه‌یت، تۆ نازانی ئه‌و دۆخه‌ی ئیشی من چه‌نده زه‌حمه‌ته.
ڕووز هه‌وڵیدا، دیسان بیكاته‌وه به‌گاڵته، گوتی: به‌ڕۆژ و شه‌و من نابمه كۆیله‌ی بۆدی فرۆكه!
گوتم: نا… ئیشێكی زۆر جوانه.
له‌و كاته‌دا ده‌ستی كرده‌وه به شقارته هه‌ڵكردن، هه‌روه‌ك منداڵ ڕه‌فتاری ده‌كرد.
گوتم: تێنگه‌یشتی له قسه‌كانم…ها؟
گوتی: ئه‌ری به‌ڕاست، مه‌به‌ستت چی بوو، مه‌به‌ستت ئه‌وه بوو كه دایكم، مه‌به‌ستی بوو؟ كه گوتی ئه‌و دووانه زۆر منداڵن، ئه‌ویش پرسیاری كرد، گوتی ئه‌وشتانه ما‌نایان چییه؟
گوتم: لێره‌دا هاوڕاتم، هیچ شتێ به‌قه‌د ئه‌و قسانه منی بێزار نه‌كرد.
دواتر به هێمنییه‌كی زۆره به ڕووزی گوت: ئه‌رێ ئه‌و ژنه باسی چی ده‌كرد؟
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوام كرد بچینه ده‌ره‌وه، بته‌نێ جارێك؟
گوتی: نا …كوا ئه‌و ده‌بینین، ئه‌و دێت و ده‌ڕوا، مادامه‌كی هاتووینه ده‌ره‌وه، یاڵا با سه‌ما بكه‌ین.
دوای كه‌وتم، هه‌ندێ دووركه‌وتینه‌وه له‌مێزه‌كه، گوێبستی ده‌نگی ئۆكسترا ده‌بووین، گوێبستی گۆرانی(تۆی تریفه‌ی مانگ) ده‌بووین. ئێستا ئه‌و گۆرانیه كۆن بووه. له‌ڕاستیدا گۆرانییه‌كی خۆشه. مه‌به‌ستمه بڵێم خراپ نییه. هه‌ردووكمان گوێبستی ئه‌و گۆرانییه بووین له ماڵه‌وه یان له ناو سه‌یاره، جارێكیان ڕووز ئه‌و وشانه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی به‌كار هێنا، چركه‌ساتێكی زۆر له‌ززه‌تبه‌خش بوو. هه‌شتاوپێنج كه‌س له‌و گۆرانییه‌دا وه‌ك كۆرس به‌شدارن.
ڕووز سه‌مای ده‌كرد، به‌درێژایی ده میل له من دووركه‌وتبووه‌وه. سه‌یری یه‌كتریمان نه‌ده‌كرد. له‌كۆتاییدا وه‌ستاین. پاش كه‌مێك ڕووز گه‌ڕایه‌وه لای مێزه‌كه‌وه، دانه‌نیشت. چاكه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگرت و مستێكی له مێزه‌كه‌دا و له پرمه‌ی گریانی دا.
له پاشكۆ تایبه‌تییه‌كی سالنجه‌ر، له له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر بڵاوبۆوه‌ته‌وه…*